تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوێنە بەند
«ستـ.» تالار یا وەتاغێکی دارودیواری پارچە ئاوێنەی تێ گیرابێ: کۆشکی میرزێندینی هەمووی ئاوێنەبەند بوو. تێبــ.ینی: جاری وا هەیە کە ئەم وشەیە لە باتی «ستـ.» دەبێتە «نتـ.» ئەویش وەختێکە ئەو شوێنەی مەبەستە، زۆر مەشهوور بووبێ و ناوبانگی بڵاو بووبێتەوە.: ئاوێنەبەندەکەی شێخ حەمە سەددیقی نەهرێ جێگەی سەت کەسی زیاتر تێدا دەبێتەوە.
بەند
«پب.» 1- به دوای ناوێکه دەلکێ و ومانای بەرهەڵستی «کارکردن» یا «کارتێکردن» ی ئەو شته دەدات کە «ناوه» که دەینوێنی.:: تیغ بەند، گوللەبەند، دێوبەند. 2- بەدوای ناوێکەوه دەنووسێ و مانای بەستنە وەی لێ زیاد دەکا. «کەری شین، کەربە ندی شین، دەیبەستنەوه، بەگوریسی شین»،«کن.»، شووتی. * وەند. «سن.» وەنگ بێن.
بەند
«نا.» هەر شتێکی وەکوو هەودایەک وابێ و دوو شتان پێکەوە ببەستێتەوه، یا یەکێکیان بەوی دیکەوه هەڵاوەسێ:: بەنده سەعات. بەندی کەوش. بەندەخوێن.
لێ بەند بوون
[[لی «له+ی» +به‌ندبوون» ] ]
«مست.، مت» نیوه زۆر و نیوه خواهیشت، شتێ له کەسێ سەندن.:: ئەو قەڵەمه له خوسرەو بەند بووم. وازی نەهێنا هەتا پێنج دیناری لێ بەندبوو. خۆت ماندوو که شێرکۆ لەوانه نییە بتوانین هیچی لێ بەندبین.
١-بەند
[[ست:، په:به‌ند]]
«نا.» «مک.، سیم.» 1- دیوارۆکەیەکه بە تەیمان و چیم یا هەر کەرەستەیەکی تر له پێش چەم و ڕووباڕان دروست د ە کرێ، بۆ ئەوەی ئاوەکەی پۆنگ بخواتەوه و حەواڵەی بەرز بێتەوه تا ئەوەندەی پێویسته بەلایەکی ترا لابدرێ و بکرێته سەر جۆگەیێکی دیکه و بۆ داشتنی کشتوکاڵ کەڵکی لێ وەربگیرێ.* «سن.» بەنگه. 2- ئەو جۆگە زله «شەقه جۆ» یەیه که بەو جۆرەی سەرەوه له لایەکی دیکەڕا ئاوی دەکرێته سەر و پێیدا د ڕوا بۆ شوێنی مەبەست. تێبــ.ینی: آ» ئەگەرچی وشەی «بەند» لە م قامووسەدا وەکوو چەند واحیدێکی جیاجیا نووسراوه، بەڵام لە ڕاستیدا هەموویان هەریەکن و لە ئەسکێک و ەرگیراون، ئەوەی وای لەمن کرد لێکیان هەڵاوێرم ئەو مانا جۆربەجۆرانە یا وشەکانن که بە مانای لێک دوور لەم وشەیه کەوتوونەتەوه. ب» وشەی «بەند» و «2- بەن» بە ڕای من هەر یەکن، یەکە میان بە شێو ەی ئاوێستایی خۆی ماوەتەوه و مانای زۆری بۆ پەیدابووه، دووەمیان تۆزێک گۆڕانی بەسەردا هاتووه و بۆتە ناو بۆ شتێکی تایبەتی و زەووزووشی له «بەند» کەمتره. ج» هەر ئێستا لە بن لەهجەی سنه و سلێمانیدا وشەی «بە د» جۆرێ له دەم دێتەدەر که به عاستە م و دووبەڵا د ەنگی «د» ەکەی دەبیسترێ که شێوەیەکی دەنگی «گ» ی وەرگرتووه لە هێندێک وەچی ئە م وشەیەدا بە تەواوی بۆته «گ» :: بنه بە نگه «بەندبەندگه» .
٢-بەند
«نمس.» 1- گیرۆ وون و وێستان لە شوێنێک. «عا.» تەئخیر بوون. 2- «مج.» گیرۆدەیی و گرفتاری، حەپس. 3- «مج.» تم: بەندیخانه.
٣-بەند
«نا.»،«مک.» ١- پارچەیەک لە گۆرانی و بەستە و مەقام تا ئەو جێگایەی لە دوای هەموو پارچەکانا دووپاتە دەکرێتەوە. بەندێک بارانەمان بۆ بڵێ. بەندێکیش بەسەر زاوایدا هەڵدە. ٢- گفتوگۆی نێوان ئەوینداران، کە لە فۆلکلۆری کوردیدا وەکوو (بەیت)ە کانی کوردی بەناوبانگن. بەندی ئازیزە، بەندی گەڵێ گوڵێ. ٤- (سن.) هەریەک لەو پارچە ئێسقانە بچووکانەی کە لە پەنجەی دەست و قاچی ئادەمیزادا هەن.* (سن.) بەنگە. ٤- (سن.) قەفی قامیش حەیزەران و قورغوو. تێبــ. - هەروەکوو لە بن لەهجەی سنەییدا باوە، دەنگی (د) لەم وشەیەدا دەکرێ بە ژێر لێوەوە و دەنگی (ن)یش تۆزێ دەگیرێ. ٥- (تت.) پارچەیەکی دیار و سەردەخۆی: قانوون، بەیننامە، قۆنتراتنامە، پێڕەو و پڕۆگرامی پارتی سیاسی و کۆمەڵەی جۆربەجۆر. * ماددە.
پێوه بەند نەبوون
«مست.لا» 1- گیربوون و ڕانەوەستانی شتێ بەشتێکی دیکەوه:: هەرچی دەکا شەدەکەی بەسەرەوه بەند نابێ.2- «کن.» بێ ئیختیار تڕ لێ بەربوون.
بەندان
[[ 6- «به‌ند» + 2- ئان/6]، ]
)پبت.) پاشبەندێکه بە دوای هەر ناوێکەوه بلکێ، پێشان دەدا که مەدلوولی ئەو ناوه بە کۆمەڵ پێکدێت یا به کۆمەڵ دەگێڕێ و دەگەڕێ.:: ڕێبەندان. سەهۆڵ بەندان. خەنەبەندان.
بەنداو
[[1-به‌ند/2+1-ئاو/1]]
«نت.» ئەو ئاوەیه که بە هۆی هەڵبەستنی (١-بەند/١)ە وە بە جۆگەی تایبەتی «1- بە ند /2» دا دەڕوا. هس.: کانیاو «کانی ئاو = ئاوی کانی». چەماو «ئاوی چەم» .
بەندبوون
[[2-به‌/1-به‌ند+بوون]]
«مست، لا» «مک.» مانەوه له شوێنێک، گیربوون، وێستان. سەعاتێکم لەسەر بەندبن با لە سەر شێرکۆ بەند نەبین. هەرچی د کەین خوێنی بەند نابێ.
بەندروو
[[2- به‌ن+ دروو «دروون» ]]
«نت،»، «مک.» هەودا بەنی تایبەتییه، ساز دەکرێ و دادەنرێ بۆ دەروونی زارکی تێڕ و جەواڵ و... تێبــ.ینی: له لادێی کوردستان، ئەو هەودا بەنانه وەکوو کەلوپە لی ناوماڵ تەماشا دەکەن، دەخوازرێتەوه یا بە قەرز وەردەگیرێ و پاشان دەدرێتەوه بە خاوە نی.
بەنده
[[ 2- به‌ند/2 + 5- ئ‌‌ە/1]، [په: به‌نداك ] ]
«نت »، «کئێر.، بک.، سیم.» 1- عەبد، خوڵام، نۆکەر. 2- «کئێر.» نووسەر یا قسەکەر، له نووسین و قسەکردنا بۆ نیشاندانی ئەدەب و تەوازوع و دەربڕینی ڕێز و حورمەتی خۆی بەرامبەر بەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکا، لەباتی زەمیری «من» ئەم وشەیه بەکاردێنێ:: بەنده زۆر زوو عەرزم کردی * «سن. جن.» بەننه.
بەنده ناس هەرخودایه
«کن.» 1-هیچ کە س بەو جۆرەی که پێویسته هەموو شتێکی کەسێکی تر نازانێ. 2- هەر خوا خەڵک دەناسێ و لەڕووی کردەوەی خۆیان - که خەڵکی تر نایزانن - ڕەفتاریان دەگەڵ دەکا.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەندوبە ست
«نت.» «کئێر.» تە گبیر کردن و ڕێک کە وتنی کارێ دژی کەسێ یا کۆمەڵی. پیلان، «عا.» مؤامرة. تێبــ.ینی: هەرچەنده کەرتەکانی ئەم وشەیه کوردین، بەڵام بەلای منەوه وەکوو «زاراوه» لە فارسی ڕا هاتۆته ناو زمانی کوردی، ئەگەرچی زمانی فارسی وشەکانی وەک سەتان و هەزاران وشەی تر له پەهلەوی «کوردی» خواستۆتەوه.
بەندکردن
[[ 2-به‌ند/1+كردن]]
«مست.، مت» 1- قاییم کردنی شتێک بە شتێکەوه. 2- گیرۆ کردن و پەل خستنی کەسێ لە شوێنێ. 3- حەپس کردن. خستنە زیندان.
بەندی
[[2- به‌ند/2 +2- ئی]]
«ست.» 1- حاڵی ئەو کەسەی خرابێته زیندانەوه. ئەوەی له ئازادی بێ بەش کرابێ.2- «مج.» تم: بەن/1 تێبــ.ینی: له لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا دەنگی «د» لەم وشەیه فڕێ دراوه یا خۆی سواوه و «بەنی» ماوەتەوه که له وشەی «ئەزبەنی» دا دەیبیسین.
بەندی جگەر
«نت.» تم:بەندی جەرگ و دڵ.
بەندی جەرگ ودڵ
[[5- به‌ند _ 1- ئی/1+ جه‌رگ و دڵ» ]
(نت.) 1- هەر شتێکی ماددی که جەرگ و دڵی مرۆڤ دەگەڵ لەشی پێکەوه دەبەستێتەوه. 2- «کن.» خۆشەویستی زۆر. تێبــ.ینی: آ» مەبەست لە مانای یەکەم ئەوەیه ژیانی مرۆڤ بەنده به دوو ئەندامه، واش زانراوه که ئەوانه بەهۆی هەودایەکەیەوه بە لەشەوه بەندکراون. ب» ئاشکرایه ژیان خۆشەویسته و هەر شتێکیش مایەی ژیان بێ خۆشە ویست دەبێ، جا بەندی جەرگ و دڵ کە به مایەی ژیان ناسراوه مانای دووەمی بە کینایەی خۆشەویستی زۆر دایکان بە منداڵی خۆیانی دە ڵێن.
بەندی دڵ
«نت.» تم: بەندی جەر گ و دڵ.
بەندیخانه
[[به‌ندی/1+خانه]]
«نت.» 1- جێگایەکە ئەو کەسانەی تێدا ڕادەگرن کە لەسەر تاوانێک حوکم دەدرێن و بۆ ماوەیەک ئازادیان لێ زەوت دەکرێ، ئا ئەو کەسانەی پێویست دەکا تا ڕۆژی موحاکمه له دەرەوە نەبن:: بەندیخانەی نوگرە سەلمان له عێڕاق. بەندیخانەی قەسری قەجەر له تاران. 2- «مج.» هەرشوێنێکی ناخۆش و تاریک و تنۆک.
بەندە یەتی
[[2- به‌ند/1+ ئه‌تی]]
«حمس.» تم: بەندەیی.
بەندەر
[[؟]]
«نا.»،«کئێر» شوێنێکه له قەراغ دەریا، یان چەمی گە ورە خۆش دەکرێ، کەشتی لەنگەری لێ دەخەن، بار دادەگرن یان بار هەڵدەگرن. * «کعر» مینا «عا.». 2- شار و ئاوە دانێکی له نیزیک شوێنێکی وا دروست کرابێ. شری کەنار دەریا.
بەندەمین
[[2- به‌ن+ده‌م+2-ئین]]
«نت.»، «مک.»، بەنێکه «د ەمبێن» ی زاری گاگێرەی پێ دەشاخی دەبە ستن.
بەندەی بێ عەیب نابێ
«کن.» ئینسانی کامڵ دە ست ناکەوێ و هەر کەسێ هەرچەندەی بێ عەیب بێته بەرچاوان هێشتا عەیبی وای هەیه و لە وەختێکا لێی دەربکەوێ.
١-بەندۆکه
[[؟]]
(نت.)گیایەکە لە دەم جۆگا و جەمان شین دەبێ. بۆ خواردن دەس ئەدا. کووزەڵە و بەندۆکە *بەنۆڵە.
١-بەندەن
[[؟]]
1-دامێن و لای خوارووی شاخ و چیا. 2-کێوێ که زۆر بڵیند نەبێ زنجیرەیەک لەم جۆره کێوه.