تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به ئاڵۆش
«ست.» تم: ئاڵۆشاوی / ب2
به ئەنداز «ه»
«بنت.» له قەدەر حاڵ، نه زۆر نه کەم، به حیساب. «نەڕووی فەرش گوڵ، مەست مەست به ئەنداز + گرتشان چۆپی وێنەی چوپی باز» .. «خانا- 62
به باچوون
[[به/3+3-با/1+چوون]]
«مست. لا.» له دەست دەرچوونی شتێک به هاسانی، له کیس چوونی شتێ «ماددی یا مەعنەوی» به خۆ ڕایی.
به باڵابڕان
[[به /3+باڵا/1+بڕان]]
مست. لا.»، «کن.» 1- به قیسمەت بوون، به نەسیب بوون:: ەد یگوت من ناچم با ئەو جاره یەکێکی تر بچێ خۆ بە باڵای منەوه نەبڕاوه، 2-کارێک که له هەموو کەس چاتر به کەسێ بکرێ یا شتێ بۆ یەکێ له هەموو کەس زیاتر دەست بدا:: ئەوه هەر به نەوزاد دەکرێ دەڵەی به باڵی بڕاوه.
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
به بووک بردن
«مست. مت.»، «کن.» جنێوه و کەسێکی ئەم قسەیەی پێ دەگوترێ وەکوو پێی بڵێن «ژنه و به مێردی دەدەن» وایه.
به تاڵ و حەتاڵ
[[=عا.:بطال و عطال]]
ست.» 1- حاڵی کەسێکی هیچ پیشەیە کی نەبێ.:: ڕۆژ هەتا ئێوارێ بەتاڵ و حەتاڵ دەسووڕێتەوه.2- حاڵی دەفرێکی هیچی تێدا نەبێ.:: گۆزەکه بەتاڵ و حەتاڵه چۆڕێ ئاو چییه تێیدا نییه.
به جێ هێشتن
مست. مت.»، «مک.» 1- تەرک کردنی شتێک یا کەسێک له شوێنێک و دەگەڵ خۆنەبردنی.:: خەسرەومان به جێ هێشت ئاگای له ماڵێ بێ. میوانەکان به جێ نەهێڵی، جانتاکەی لە ئوتێل به جێ هێشتبوو. 2- تێپەڕین له شوێنێ، دێیەک و.... و.....خستنه پشت سەری:: کەرکووکمان به جێ هێشت ئینجا بیرمان کەوتەوه که دەبوو بچین کەباب بخۆین، ئەهوو چەند لەمێژه «قەمتەره» مان به جێ هێشتووه..
به جێ هێنان
مست. مت.»، «مک.» تم: به جێ گەیاندن
به پیرەوه چوون
[[؟]]
مست. مت.» ١- بۆ بەخێرهاتن کردنی کەسێ لە ماڵ یا لە شار چوونەوە دەرەوە. ٢- (مج.) دەگەڵ کارێ. یا مەسەلەیێ بە خۆشی ڕووبەڕوو بوون و پەسند کردنی. خەڵکی شار تا تاسڵووجە بەپیریەوە چوون. خەڵک ئێستا بەپئر کتێبــ.ی کوردیەوە دەچن. * پێشواز کردن بەرەوپیرچوون. (جن.) پێشواز کردە.
به چاوه بوون
مست.» له چاوی پیسەوه تووشی ناڕەحەتی هاتن. کار کردنی «چاو و زار» له کەسێ. «دووەم ! به چاومەوەبی»، «مک.» ڕستەیەکە بۆ ترساندن یا توووڕە کردنی کەسێ دەگوترێ.:: دایکم ! ئەم منداڵه هێنده مەگێڕه با خوڵا نەخواسته به چاوەوە نەبێ.* به چاوی پیسەوه بوون.
ئەگه بەشە به شدارین
«کن.» ئەگەر شتێک بەش دەکەن ئێمەش بەشی خۆمان دەوێ. تێبــ.ینی: به لای منەوه ئەم وشەیه، هەر بۆ ئەو کاته بەکاردێت که یەکێک به حەققانەت و ڕاستی بەشی دەشتێکدا هەبێ و ئەگەر ویستی وەری بگرێ، نەک ئەوەی که «بەش» بخاته ناو شتێکەوه «ببێته شەڕێک تێیدا»، جا بۆیه وا تێدەگەم:: «بەشداری خەمتانم» یا «له خۆ پیشاندانەکەدا بەشدار بوو» که تازه له «مساهمة» و «اشتراک» ی عەڕەبی ڕا تەرجمه کراون، له جێی خۆیان نەبن و بۆ ئەم تەرحە وشتانه: هاوبەش، هاوبەشی، به باشتر دەزانم. 2- «مج.»،مک.» سەگ. تێبــ.ینی: بەو ئیعتیبارە ی که هەرچی له ماڵێ بخورێ بەشی ئەوی تێدایه و دەبێ بیدرێتێ.
بانگی محەممەدی به ئاشکرا خۆشه
به تەقەکەوتن
مست. لا.»، «کعر.» به شەرم دا کەوتن و دەست هەڵگرتن له کارێ. به خۆدا شکانەوه لەشتێ یا له کارێ، واز هێنان.
به دمەوەدان
«مست. لا.»، «مک.» ماوەدان به کەسێک بۆ ئەوەی لەسەر کارێکی دەستی پێکردووه بڕوا. *لەدوودان. تێبــ.- ئەم مەسدەرە زیاتر بۆ ماوەی قسەکردن بەکاردێت و هاوتاکەی مانایەکی گشتی تری هەیه.
به ئەسپایی
بنت.» تم: ئەسپایی.
به با کردن
مست. مت.» لێک جوودا کردنەوەی «دان» و «کاو کۆت» ی خەرمانی گەنم و جۆ. تێبــ.ینی: پاش گێره، به شەنه خەرمان بە (شەنە) بۆ هەوا هەڵدەدەن،کاوکۆت سووکه «با» دووری دەخاتەوه و «دان» قورسه له شوێنی خۆی دەکەوێته خوار.* شەن کردن. هەڵاویشتن/2.
به بارێکا خستن
[[به/3+2-بار/1+ێكا «یه‌ك+3-ئا/1» ]]
مست. مت.»، «سیم.» لابەلا کردنی کارێک، له ڕاوەستاوی «رکود» ڕزگار کردنی مەسەلەیەک.:: هێنده ساوە ساوی لێ مەکەن و ئیشەکه هەرچی زووتر به بارێکا بخەن.* «مک.» به لایەکدا خستن.
به باڵاگرتن
مست. مت.»، جلوبەرگی درواو، یا قوماش به بەژنی ئینسانێک پێوان بۆ زانینی گەوره و بچووکی و درێژی و کورتی «بۆ جلکی حازر» و زانینی ئەندازەی «بۆ قوماش» * به باڵا بڕین.
بووکەبه بارانه
نت.»، «مک.»، «سیم.» داوەڵێکه لەکاتی بێ بارانیدا منداڵان دوو داران ڕاست و چەپ لێک دەبەستن و پەڕۆ و پاڵی پێدا د دەن به جۆرێ شێوەی ئاد میزاد بدا و به ماڵانەوه دەیگێرن و ئەو گۆرانیه دەڵێن: «بووکه بە بارانی دەوێ، ئاوی بن دە غڵانی دەوێ، دەرزی کچۆڵانی دەوێ». و چوونه بەر هەر ماڵێک جامێ ئاو بەسەر خۆیان و بووکیاندا هەڵدەپڕژێنن و دیاریەکیشیان دەدەنێ. لە کوردەواری بڕوایان وایه کە ئە م کارە دەبێته هۆی ئەوەی باران ببارێ. *» سیم.» بووکەبارانێ. «سن.» وە وڵه بارانێ.
بەرده عازەبه
[[به‌رد/1+3- یه/2+عازه‌ب+ 5-ئه/1]]
«نت.» گاشەبەردێکه لە لادێی کوردستان. جحێڵان هێزی خۆیانی پێ تاقی دەکەنەوه. تێبــ.ینی: نیاز لەم تاقی کردنەوه ئەوەیه بزانن باڵق بوون و کاتی ئەوەیان هاتووه ژن بێنن.