تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانبارگه
[[1-بان/٣+بارگه]]
«نت.» بەر بووک یا هەر ژنێکی دیکه، که لەسەر بارگەی جیازی بووکەوه سوار دەبێ و لەماڵی بووکێ ڕا دەچێته ماڵی زاوا.
بانبانک
[[؟]]
«نت.»، «مک.» گیاندارێکی کێوییه له شێوەی «سمۆره»، دەستەکانی له قاچی کورت ترن، ڕەنگی به پێی فەسڵ دەگۆردرێ، کەوڵەکەی بۆ هێندێ شتی وەکوو «کیسە باخەڵ» و «بەرگەکالان» بەکەڵک دێت، بۆیه لە زستانا که ڕەنگی سپی و جوان دەبێ زیاتر هەوڵی ڕاوکردنی دەدرێ، لەناو «غەڵ» ه بە رداندا دەژی، لەناو کوردەواریدا دەڵێن ئەم گاینداره پارەی زێڕ دەدزێ و دەیشارێتەوه.
بانتلێن
[[١-بان/١+تێلێن «تلاندنه‌وه» ] ]
نت.» تم: باگردان.
بانجیله
[[١-بان/١+جیله؟]]
ت.»، «سن.» ١- تم: بانیژه /١و٢. ٢- سەکۆیەکه له بەردەمی خانوودا دەکرێ «تم:مردۆخ ب١، ل-١٠٩» .
باندڕۆڵ
[[فره نسی]]
«نا.»،«کئێر.» تیزماڵکه کاغەزێکی درێژۆکەیه، دێوێکی هەندێ نەخشی لەسە ر چاپ دەکرێ و دیوەکە ی دیکە شی چرێشی لێ دەدرێت، میقدارێک پاره «دە فلس، پێنج قران،....،....» ی لەسەر دەنووسن و به هەندێ شتەوه «پاکەتی جگەره، شوشەی ئارەق و....، تریاک،...» دەنووسێندرێ و نیشان دەدا کەدەوڵەت «ڕەسم» ی خۆی لەم شتە وەرگرتوه. تێبــ.- ئەم وشەیه له فرە نسی ڕا بۆ زمانی فارسی خوازراوەتەوه و لەم ڕێگایەشەوه هاتۆ ته زمانی کوردی و پاشان فەرهەنگستانی ئێران، له ساڵانی پێش شەڕی دووەمدا وشەی «نەوار چەسپ» ی بەرامبەر داناوه.* «کعر.» «عا.: مە کس، مە کووس.
بانق
«نا.»، «کعر.» تم: بانک/١.
بانقۆ
«نا.»، «کعر.» تم: بانک/٢و٣.
بانه
[[١-بان/٢+٥-ئه/١]]
«نت،.» ١- پارچەیێکی ز وی که جووتێر پێش دەست کردن به کێڵان یا تۆوکردن بە گاس جەغزی بە دەور ەدا دێنێ بۆ ئەوەی دیاری بکا ئەوەی ڕۆژێ چەندەی کێڵاوه یا تۆوی پژاندووه *«مک.» لات، گاوەخان ٢- بەرزایی نێوان دوو دێراوی بێستان *«مک.» بەستە، پشت دێراو (پژ دێراو)، (کی.) بارست. ٣- ناوی شارێکه لە کوردستانی ئێران.
بانک
[[فڕه‌نسی]]
«نا.»، «کئێر.» ١- ڕێکخراوێکی ئابووری، دەوڵەتی یا تایبەتییه که خەڵکی پاره و پووڵی خۆیانی بە ئەمانەت لێ دادەنێن و لەکاتی پێویستاچەک «سەک» دەنووسن و چە ندی بیانە وێ خۆیان یا ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوه نووسرابێ وەری دەگرنەوه. هەر وەها به پێی بڕوای خۆی «ئیعتبار» بۆ هێندێ کەس دیاری دەکا، ئەو کەسانەی ئەگەر پار ەی خۆشیان له بانکا نەبێ دەتوانن تا ئەو ئەندازەیەی بانک بۆی داناون پاره وەربگرن. کاری بانکەکان ئێستا زۆر لقی لێ بۆتەوه، بۆ گەلێ لایەنەکانی ژیانی ئابووری وڵاتێک بانکی جیاجیا پەیدا بوون:: بانکی کشتوکاڵ. بانکی ڕەهنی، بانکی عەقاری و...و... * «کعر.» بانق.، «عا.» مەسرەف. ٢-قومارێکه بە پەڕان دەیکەن. ٣- ئەو پارەیەی کە لەو یاریەی له ژمارە دوودا باس کرا کۆ دەبێتەوه و یاریکەرێ بە ڕێکەوت هەمووی بە جارێ دەباتەوه.* «کعر.» بانقۆ «بۆ ٢و٣». تێبــ.- ئەم وشەیه لە ڕێگای زمانی فارسی ڕا، هاتۆته ناو زمانی کوردی لەکوردستانی ئێرانو هاوتایەکەشی «بانق» له دەوری دەسەڵاتی عوسمانیدا به هۆی ئەوانەوه هاتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی عێڕاق. زمانی فڕەنسیس ئەم وشەیەی له وشەی «بانکا» له ئیتاڵی به مانای «پێشخوانی سەڕافان» خواستۆتەوه. «تم: لاڕۆس -٨٨».
بانکه
[[ڕووسی]]
«نا.»،«مک» ١-کوووپەڵەیەکی شوشەیه له شێوه ی ئوستوانه دروست کراوه، شیرینات و مرەباو ئەو جووره شتانەی تێدا هەڵدەگیرێ. ٢- تم: باکێش/٢ تێبــ.-یەم وشەیە لە ڕێگەی زمانی ئازەربایجانی یا بازرگانی ڕاستەوخۆ ی کوردستان دەگەڵ ڕووسیای پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر هاتۆته ناو زمانی کوردی.
بانگ
[[١-بان/٣+ئگ]]
«ست.»، «جف.» حاڵی شتێکی لەسەرەوه. تێبــ.- لەنێوان دەنگی «ن.» و «گ.» ی ئەم وشەیەدا، بزوێنەی کوردی هەیه.
بانگ بە گوێ دادان
«مست.، مت.» خوێندنی ئەو دووعاعایانەی کە له دینی ئیسلامدا بۆ «بانگ /٢» دیاریکراوە. لەبن سەری منداڵی ساوای تازه لەدایک بوو. تێبــ.- ئەم کاره چەند ڕۆژێ پاش بوونی منداڵ دەکرێ، شەوێک به پێی حاڵ خێزانه خاوەن منداڵەکه، دۆست و خزم و کەسی خۆیان و مەلایەک بانگ دەکەن بۆ نان خواردن و ناونانی مناڵەکەیان قۆنداغەکەی منداڵەکە لەشوێنێک دادەنێن و «مەلا» لەلای ڕاستی سەری ڕا دەو ستێ و بانگ دەدا، پاشان به د ەنگێکی بەرز ئەو ناوه دەڵێ کە دایک و بابی منداڵەکه پەسە ندیان کردوه و دەبێژێ: «ئەو ناومان نا...».
بانگ دان
[[بانگ/٢+دان «فع،.» ]]
«مست، لا» ئاگادارکردنی خەڵک لە وەختی نوێژان، بەو جۆرەی ئیسلامەتی دایناوه «ئەڵلاهو ئەکبەڕ مەلا بانگدانه+ تاریک و ڵێڵی ڕووی ئاسمانه» «گۆران» * «جنۆ.» ئەزۆهەن.
بانگ دەر
[[بانگ/٢+ده‌ر]]
«نفا.» ئەو کەسەیه تەرخان دەکرێ شەوو ڕۆژ پێنج جاران لە سەر بانی مزگەوتان خەڵکی له وەختی پێنج فەرزەی نوێژ ئاگادار دەکا. ٢- هەر کەسێکه کە ئە م کارە بکا با تەرخانیش نەبێ و هەموو وەختێکیش نەبێ * «جنو.» ئەزۆچی. تێبــ.- بۆ کەرتی «دەر» تم: ٢- ئە/٢.
بانگ ڕاهێشتن
[[بانگ/١+ ڕا _پێبف) + هێشتن]]
«مست.، لا.» ١-بە دە نگی بەرز مەبەستێک بە جەماو ەری خەڵکی ڕاگەیاندن *جاڕکێشان، جاڕدان. بانگەواز کردن ٢- «مج.» تم: بانگ لێدان.
بانگوش
[[١-بان/١+گوش «گوشین» ]]
«نفا.»، «سیم.» تم: بانگێڕ.
بانگی محەممەدی به ئاشکرا خۆشه
بانگێشتن
[[بانگ/١+هێشتن]]
١- «مست.» «مت.» تم: بانگ کردن ٢- «نت.» مێمانی، دەعوەت، زیافەت:: ئەو شۆ مالی کاوێسی بانگێشتنیانه.
بانگێڕ
[[١- بان+گێڕ «گێڕان» ]]
«نفا.»، «مک.» ئەو کەسەیه که کاری ئەوه بێ بەکرێ سەربانی ماڵان بە باگردان دەگێڕێ.* بانگووش.
بانگەشه
[[بانگ/١ +١-ئاش+٥-ئه/١]]
«نت.» ١- بانگێکی فرۆشیاری هەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی «وەکوو میوه و...» له ئاواییدا دەیکا بۆ ئەوەی خەڵک بزانن که ئەو کاڵایه هاۆته ناو دێیەکان. ٢- «تت.» پڕو پاگەنده، دیمایه، تە بلیغات. تێبــ.- ١» من وا تێدەگەم که ئەم وشەیه له کوردەواریدا بۆ ئەم مەبەسته بەکار هاتووه که لە مانای یەکەمدا نیشانم داوه، چونکوو تەبلیغات و دیعایه کاری گەلێ تازەتر لەو ەی لە زمانی کوردیدا وشەیەکی ئاوا پەتی بۆ داندرابێ. ب) خوالێخۆشبوو مامۆستا گیو ئەم وشەیەی بە شکڵی «بالگا شه» و «بانگاشه» بە مانای پڕوپاگەندە نووسیوه «تم: مەهاباد، ل- ٦١، ٦٢». مامۆستا «مەلا ئەسعەد بانیخێڵانی» بەهۆی مامۆستا مەحەممەدی مەلاکەریمەوه ئەم وشەیەی بەشکڵی «بانگەشه» هەر بە و مەعنایەی که مامۆستا گێو نووسیوێتی، دەگەڵ کۆمەلێ وشەی تری ناوچەی «بان سیروان» بۆ ناردبووم. ج) بەلای منەوه «بانگەشه» شکڵێکی وشەیەکە که له «بالگاشه، بانگاشە» زیاتر گەشەی کردووه «مەتتورتره»، هەر وەکوو له وشەی «بانگە واز» دا دەیبینین «ئا» ی ئاواز بۆته «ئه» لەم وشەیەشدا «ئا» ی ئاش بۆته «ئه.» .