تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باران بارین
[[باران + بارین]]
(مست. لا.) هاتنەخوارەوەی باران لە هەوران ڕا بۆ سەر زەوی. * باران دادان، دادانە باران (نە)، کردنە باران.
باران ببارێ ئاشم دەگەڕێ، باران نەبارێ جووتم دەگەڕێ
(کن.) دنیا هەرچۆنی بسووڕێ کاری من پەکی ناکەوێ.
باران بڕان
(نت.) ئەو مانگەیە ئیتر باران نابارێ، سێیەم مانگی بەهار *جۆزەردان.
باران دادان
[[باران + دا (پێبف) + دان (فع.)]]
(مست. لا.) تم: باران بارین. تۆزێ خێراکەن خەریکە باران دابدا. کەمێ پێ هەڵگرن خەریکە باران دایدەدا.
بارلێنان
[[بار + لێ (لە + ی) نان (فع.)]]
(مست. مت.) تم: بارکردن.
بارگران
[[بار + گران]]
(ست.) ١- حاڵی بارەبەرێکی باری قورس بێ. ٢- (مج.) آ) ئادەمیزادی تەمبەڵ. ب) ژنی زگ پڕ.
بارگەتێنان
[[بارگە + تێک (دەیەک) + نان (فع.)]]
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی ئەو کەلوپەل و شتومەکانەی دەگەڵ زۆ دەبرێن بۆ سەفەر. ((کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم + شکا ئەستوندەکەی تاوڵی مرادم))
باریکان
[[باریک + ئان]]
(نت.) بەنێکی بە دانستە و باریک ڕێسرابێ. باریکان دەڕێسێ- بە تەشی خوری دەکاتە بەنێکی باریک. ب) (کن.) قسەکانی زۆر درێژ دەکاتەوە، هەر لێی بابڕیتەوە، زۆر ڕینگەڕینگ دەکا.
بازدان
[[باز+دان]]
(مست.، لا.) ١- گوڕبەستنەوە و خۆ کۆکردنەوە و خۆهەلاویشتن و بە تاو خۆ فڕێدانە شوێنێکی دوورتر. ٢- لە بەرزایی ڕا خۆ هەڵداشتنە شوێنێکی نزم. ٣- (بک.) هەڵاتن و ڕاکردن(زیاتر لەدەسی کەسێ یا لە ترسان)
بازددان
(مست.، لا.)، (مک.) بازدان.
بازرگان
[[فر.]]
(نت) ١- (سیم.، کعر.) کووتاڵ فرۆش، ئەو کەسەی قوماش دەفرۆشێ *کئێر. بەزاز. ٢- (کئێر.) تاجر. تێبــ.-آ) ئەم وشەیە شێوەی داتاشین و داڕشتنی بە لای فارسیدایە،ئەگەر کوردی با، بە لای منەوە دەبوو پاشبەندەکەی کە بۆ (نسبە و اتصاف)ە دەبوو (وان) بێ و بە (٣-ئە) بە (بازاڕ)ەوە لکابا، ئەوسا وشەکە دەبوو بە (بازاڕەوان) هەر وەکوو دەڵێن (دەشتەوان) یا (تووتنەوان). ب)فەرهەنگستانی ئێران چەند ساڵێ پێش شەڕی دووەم ئەم وشەیەی لە جیاتی (تاجر) بووژاندەوە و لەوساوە خۆی و لکوپۆپی لە کوردستانی ئێران وەبەر کەوتنوون.
بازی بێریان
[[باز + ئی + بێری + ئان]]
(نت.) ئەو ڕێگایەی هەموو ڕۆژێ (بێری) بۆ مەڕدۆشین پییدا دەڕۆن. ((بازی بێریان دوورەدێیە + بێری دێن شیر مەشکیان پێیە)) (فۆلکلۆر).
بازەبەران
[[٢-باز 3- ئە / 2+ بەر (بردن) + ئان /1] ]
(نت،)، (مک.) هەفتەی دوایی زستان کە هەتاو هەموو ڕۆژێ جێگەی ئاوابوونی دەگۆڕێ. تێبــ. - بە پێی ئەو نیشانە و کەڵە کە بەردانەی لە هێندێ شوێنی کوردستان بۆ ڕاگرتنی حیسابی ساڵ و فەسڵەکان دروست کراون، بێجگە لەم هەفتەیە، باقی وەختەکان هەتاو لەکاتی ئاوابوونا هەموو ڕۆژێ یەک لەدوای یەک هەر لە یەک نوختە ئاوا دەبێ.
باستان
[[پە: باستان] ]
(نا. ص.)، (کئێر) کۆن، قەدیم. تێبــ. - مامۆستا تەوفیق وەهبی ئەم وشەیەی لە (فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی) دا نووسیوە، وەکوو لە سەرەوە نیشاندرا ئەسڵەکەی (پەهلەوی) یە و بە مانای (هەمیشە قەدیمی و بێ پسانەوە) هاتووە، من هەر وشەیێکی لە بنج و بناوانی (پەهلەوی) بێ، بێ ئەوەی لێی بپرینگێمەوە بە کوردی ڕەسەنی دەزانم با زمانی (فارسیزۆری بەکار بێنی وەکوو ئەم وشەیە و دەبێ وا حیساب بکرێ کە (فارسی) لە کوردی خواستۆتەوە.
باغەوان
[[باغ + ئەوان]]
(نت).(مک.) ئەو کەسەی سەرپەرشتی باغێ دەکا *(کعر.. سن.) باخەوان.
بامجان
«نا»، «سن»، تم: بایینجان/١-ب.
بان
[[په:بان]]
«نا» ١- تەختایی سەرەوەی خانوو لە دیوی دەرەوه، پاش ئەوەی دار ڕا و گڵەبان دەکرێ و سواغ دەدرێ. ئەو شوێنەی خانووکه هاوینان خەڵک لەبەر گەرما لێی دەنوون. * «مک.»، سەربان. «بک» بان، سەربان بانی. «جنو» بۆ، سەر بۆ. بانێکه و دووهەوا _ «کن» فەرق و جیاوازی له تاقە شتێکا بۆ کەس یا بۆ دوو مەبەست، ٢- دەشتایێکی لەچاو دەوروبەری خۆی بڵیند تر بێ:: بانی هۆبەتوو، بانی مەقان * «مک» بانوو، «بک» بانی. ٣- سەر، ژوور:: «بیخەرە بانی»، کڵاوەکەی نایە بان سەری، تانجیکه نیشتە بان کەروێشکێکه، کتێبــ.ەکه وا لەبان مێزەکه. ٤-«ئم.» بۆ نیشاندانی حاڵی دووشتان که لەچاو یەکتری له حاڵەتی بەرزی و نزمی دابن، یەکیان لەوی دیکەیان بە رزتر بوو.
بان ئەنوو
[[١-بان+ئه‌نوو]]
«نت.» «هو.» تم: بانه ناو. تێبــ.ی-کەرتی «ئەنوو» ڕیشەی مەسدەری «هەنوون» ه که له «هەندووتەن» ی پەهلەوی کەوتۆتەوه.
بان بانەگا
[[١-بان/٣+بانه‌گا]]
«نت.»، «سن.» تم:بەسوڵدان.
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.