تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوگیر
«نتـ.» ئەو کەسەی لە حەمام خزمەتی خەڵکی دەکا، ژن بێ یا پیاو.
ئاوگەردان
[[ئاو+گەردان]]
«نتـ.» کەوچکێکی مسی «یا هەر مەعندەنێکی تر» گەورەیە، بە ئەندازەی جامێک، دەسکێکی درێژی هەیە. ئاو یا شتی تری پێ لە مەنجەڵی گەورەوە هەڵدێنجن. بۆ شیو و کوڵ چێشت لێنانی زۆر بە کەڵک دێت. ٭ «سنـ.» کەوجێز.
ئاوڵاوی
[[ئاوڵە+ئاوی]]
«ستـ.» کەسێکە ئاوڵەی دەردابێ و چاک بووبێتەوە و شوێنی پۆرگەکانی بە دەم و چاو یا جێگەی تری لەشییەوە مابێ. ٭کونج. گڕوێ.
ئاوڵە
«نا.» ۱- نەخۆشییەکە زیاتر منداڵ دەیگرن، تەشەنە دەکا و یەک لە یەکی دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم نەخۆشییە بە هۆی «ڤایرووس» ێکی تایبەتی پەیدا دەبێ، نیشانەکانی ئەوەیە کە لە پێشدا تایەکی قورس لەشی پیاو دادەگرێ و تیغەرەی پشت ژان دەکا، پاشان هەموو لەش یا هەندێ جێگەی پۆرگی بچووک «ئاوڵە» دەردەدا کە زنچکاویان تێدایە. نەخۆشییەکی گران و کوشندەیە و هەر لە سەت کەس کە دەیگرن پازدەیان مەترسیی مردنیان لێدەکرێ. لە حاڵی چاک بوونەوەشدا، گەلێ جار شوێنی پۆرگەکان کە ئیشک دەبن بە چاڵی دەمێننەوە و پیاو گڕوێ دەکا. بۆ پێش گرتن بەم نەخۆشییە، ئێستا ماکی «واکسێن//لقاح» تایبەتی هەیە، مناڵ و گەورەی پێدەکوتن. پێش ئەوەی ئەم دەرمانە تازەیە لە کوردستان بڵاو بێتەوە، زنچکاوی پۆرگی ئاوەڵەیان کۆ دەکردەوە و بە نووکی نەشتەر جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ» یان دەڕووشاند و لەم زنچکاوەیان تێدەکرد. گا و مەڕ و بزن و هەندێک باڵندەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. ٭خروێکە، خروێلکە «بکـ.» : خرووکە، خوری، خوریک. ۲- ئەو پۆرگانەی ئینسانێ کە تووشی نەخۆشیی خورێکە دەبێ، دەریدەدا. هەوڵە، هاوڵە. ۳- پۆرگێکەلە ئەنجامی بە پێ ڕۆییشتنی زۆر، لە بەری پێ و یا لەبەر سووتانی لەش بە ئاوی لە کوڵ و ئاور لە شوێنە سووتاوە کە، پەیدا دەبێ و ئەگەر دڕا ئاوی لێدێ. «لەب وە تەمای دڵ چەند حەسرەتش برد» «پێش ئاوڵە کەرد، فرسەتش ناوەرد» «مەولەوی: مکبـ_۱۵۷» ٭بلۆق. تڵۆق. گۆزاوڵە.
ئاوڵەدەردان
[[ئاوڵە+دەردان]]
دەرهاتنی پۆرگی خروێکە لە لەشی کەسێ.: ئەم مناڵە بەستەزمانە ئەوەندەی ئاوڵە دەرداوە هەر چاوی بە دەرەوە ماوە.
ئاوڵەکوت
[[ئاوڵە+کوت]]
«سفا. نفا.» ئەو کەسەی پیشەی ئەوەیە ماکی دژی ئاوڵە لە خەڵک دەدا.: مەمەندی ئاوڵەکوت چۆتە شار ماکی ئاوڵە بێنێ، «سفا.». ئاوڵە کوتێکمان دەس کەوتایە منداڵەکانمان دەکوتا، «نفا.» .
ئاوڵەکوتان
[[ئاوڵە+کوتان]]
«مستـ. لا. متـ.» بەکارهێنانی ماکی دژی ئاوڵە بۆ ئەوەی منداڵ یان گەورە تووشی ئەم نەخۆشییە نەبن.: شێرکۆ ئاوڵەی کوتاوە باسکی ئاوساوە «لا.». لە شارەوە هاتوون ئاوڵە دەکوتن «متـ.». تێبــ.ینی: ۱- بە دەمی نەشتەر، یا تیغێکی تایبەتیی جێگەیەکی لەش «زیاتر باسک و قۆڵ، هەندێ جاریش ڕان» چیغ دەکەن و ماکەکەی تێدەکەن. ۲- ئەم مەسدەرە ئەغڵەب کورت دەکرێتەوە و تەنیا «کوتان» مەبەستەکە دەگەیێنێ.: خۆی کوتاوە. منداڵەکان دەکوتن.
ئاوی ئاموون چێ
«کنـ.» تووک و نەفرینە: بڕوا و نەیەتەوه، چوونی بێ هاتنەوەی نەبێ. تێبــ. ـ ا» ئاموون ناوی چەمێکە لە ئاسیای ناوەندی «تمـ: هبێد، ل ـ ٢». ب» «چەمێکە بە قەراغ شاری «خواڕەزم» دا دەڕوا و لە نێوان تورکستان و خوراسان دایە»، «بوڕهان: عەبباسی، ل ـ ٥٢». ج» دوکتۆر معین لە باتی ئاموون «ئامووی، ئاموویه، ئاموو دەریا» دەڵێ و بە چەمی «جەیحون» ی دادەنێ کە لە باکووری خوراسانەوە بە دەشتی «ئامووی» دا دەڕوا. «معین: فەرهەنگ، جـ ٥، ل ـ ٦١».
ئاوی بابەقەتار
«نتـ.»، «مکـ.» ئاوی کانییەکە لە موکریان، خەڵک لایان وایە خواردنەوەی کۆخە و کۆخەڕەشە چاک دەکاتەوە و لە هەموو لایێکەوە بۆی دەچن و دەیهێنن. تێبــ. ــ بابەقەتار خۆی «چاک» ێکە لە دێی «خوراسانە» ٣٠/٢٠ کیلۆمەتر دوور دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی «مەهابات» و کانیاوەکە نیزیکی ئەم «شەخس» ەیە.
ئاوی بێ لغاو خواردنەوە
«کنـ.» کاران بە ئارەزووی دڵی خۆکردن و گوێ نەدانە هیچ کەس و هێچ شتێ.: وادیارە ئاوی بە لغاوی خواردۆتەوه، وەڵڵا بەسەریەوە ناچێ.
ئاوی حەیات
«نتـ.» ١- لە چیڕۆکاندا گوتراوە: ئاوێکە هەر کەس لێی بخواتەوە نامرێ. □ «دەچمە سەر کێوی ئاتێ، دێنم ئاوی حەیاتێ». ٢- «کنـ.» لێوی دڵدار «لە شیعر و ئەدەبیاتدا» □ «ئاوی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت» «تەحریکی تۆیه، گڕ، لە تەنووریش کە دێتەدەر» «سالم: گمـ. ل ـ ٦٧». تێبــ. ـ وا باس دەکرێ کە «خدر» ی پێغەمبەر لەم ئاوەی خواردۆتەوە و بۆیەش لە کوردەواریدا ناوی بۆتە «خدری زیندە». «ئەسکەندەر» یش بە دوای ئەم ئاوەدا ــ کە گۆیا لە مەڵبەندێکی تاریکی دنیادایە «؟» و ناوی تاریکستان «زوڵەمات» ە ـ هەڵوەدابووە.
ئاوی دەم
«نتـ.» لێک، لیکاو.
ئاوی زمزم
«نتـ.» ئاوێکە حاجیان لە «مەککە» ڕا بۆ متفەڕک دەگەڵ خۆیانی دێنن.
ئاوی سپی
«نتـ.» تمـ: ئاوی مرواری.
ئاوی شەو
«نتـ.» ١- ئاوێکە لە سەری شەوەوە دە گۆزە کرابێ، تا بۆ بەیانی سارد ببێ. ٢- «کنـ.» شتێ کە هیچ مایەی تێ نەچێ □ «لە ئاوی شەوێ پارێز دەکا». تێبــ. ــ لە ئیسلامەتیدا ئەوانەی هەر خەریکی عیبادەتن، نەفسی خۆیان دەمرێنن و هەوڵ دەدەن هەرچی نەفسیان ئیشتییای چوویه، نەیخۆن و نەیخۆنەوە و نەیکەن. جا ئاوی شەو لەبەر ئەوەی سارد و خۆشە و نەفس ئارەزووی دەکا، ئەم قسەیە سەرەوەی لە فۆلکلۆری کوردیدا هێناوەتەدی.
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئاوی قاچ داهاتن
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون.: ئەوەندە بە پێوە ڕاوەستاوە ئا وی قاچی داهاتووە. ئەوە چۆن ئاوی قاچی دانایە.
ئاوی مرواری
«نتـ.» یەکێکە لە نەخۆشیەکانی چاو، تانەیێکی بۆرباو بە سەر چاوا دەکشێ و بینایی کەم دەکاتەوه، یا هەر دەیفەوتێنی و پیاو کوێر دەکا. تێبــ. ـ ئەم نەخۆشییە لەو بەشەی چاو دەدا کە لە پشتەوەی ڕەشکێنەیە و کاری زەڕرەبینێکی بەروپشت زەق «عەدەسی موحەددەب» دەکا و تیشکی نوور لە سەری دەشکێتەوە و دەدرێ بە شەبەکەی چاو، ئەم جێگایەی چاو ئاوێکی تێدایە کە بە زمانی عیلمی «ئاوی شوشەیی» ناوه، لە نەخۆشی مرواریدا ئەم ئاوە ڕەنگی لێڵ دەبێ، وەکوو ڕەنگی سەهۆڵ یا «مرواری» لێدێ.
ئاوی چاو
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ١- ئاو/٣.
ئاوی چاو دان
«کنـ.» ١- ڕۆۆن کردنەوە و زاخاو دانی چاو بە تەماشای شتی جوان «ئافرەت، دیمەن،...» ٢- تمـ: ئاوی چاوسەندن.