تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئا، ئا ! دەبەشنەوه
ڕستەیێکه بەسەر سووڕمانەوه دەگوترێ. زیاتر دووکاندار به کڕیارێکی دەڵێ که نرخێکی وا بۆ کاڵایەک بڵێ نەچێتە عەقڵەوه.* بە خشینەوه. دابەش کردن/2.
١- ئا
یەکەمین پیتی ئەلفوبێی زمانی کوردییە کە بە خەتی لاتینی بنووسرێ و دەنگێک پێشان دەدا کە لە تێکەڵاوبوونی «هەمزە» و «ئەلف» پێکهاتووە.
٢- ئا
١-«بنـ.» بەڵێ، بەوجۆرەیە کوتت، وڵامی پرسیارە بە ئیجاب، بەڕاست زانینی قسەی کەسێکە: چوویە ماڵی خاڵت؟ ــ ئا، بچین بۆ مەکتەب؟ ــ ئا، زوانت وەختێ ئیزنش تەڵەب کەرد لاڵ کەی نمەبۆ چەنی «ئا» ش ئاوەرد. «مەولەوی: مکبـ ـ ١١٦» ٢- «ئمـ..» بۆ سەر سوڕمان و گومان و پرسیارە: چوویە ماڵی خاڵت؟ - ئا!؟ ئائا. تەئکیدێکی زیاتر پێشان دەدا// نا. نانا. نەء
٣- ئا
«پبـ..» .«سیمـ..» ١- پاشبەندی ئامرازی «زەرف» ە، پاش ئەم وشەیەی کە بە دوای «لە» دا دێت ئەمەش بە دوایەوە دەنووسێ: لە قامووسا هەیە، نانی لە مالا نییە. ٢- «ئمـ.»، «سیمـ.» بۆ پرسیار و هاندانە و لە پێش هەندێ وشەوە دەگوترێ: ئاخو، ئادەی * دا.
٤- ئا
«ئیز.» لە لەهجەی باکوری زمانی کوردیدا ئامرازی ئیزافەیە بۆ مێیینە: کەچا من «کچی من»، خۆها تە «خوشکی تۆ»، مەهینا ئۆسۆ «ماینی وسوو» .
٥- ئا
«نا.»، «کئێر.» کورتەی وشەی «ئاغا» یە: ئامیرزا حەسەن، ئایی فڕۆهیر.
٦- ئا
«پبـ..» بە دوای ڕیشەی فیعلەوە دەنووسێ و دەیکا بە سفەتی فاعیلی: بینا «لە بینین»، توانا «لە توانین»، خۆرا «لە خواردن»، ڕەوا «لە ڕۆیین»، زانا «لە زانین»، گیرا «لە گیران یا گرتن».
«ـ ئاخن»
«پبـ.» ڕیشەی مەسدەری ئاخنینە، وەکوو پاشبەند بە دوای ناوەوە دێت و ناوێکی تازە یا سفەتی لێ دروست دەکا: گڵوێناخن، ناواخن.
«ـ ئار
«پبـ.» پاشبەندێکە ئەم مەبەستانە پێکدێنێ: ١- دەگەڵ ڕیشەی هەندێ مەسدەران تەرکیب دەبێ و دەیانکا بە ئیسمی مەسدەر: پرسیار، دیدار، کردار، کوشتار. ٢- بە دوای ڕیشەی مەسدەرەوە دەنووسێ و دەیکا بە فاعیل «ناو یا سفەت» : فڕوشیار، کڕیار. ٣- بە دوای ڕیشەی مەسدەرەوە دەلکێ و دەیکا بە ناو: بڕیار، زانیار، مردار. ٤- لە ڕیشەی هەندێ مەسدەر سفەتی مەفعولی ساز دەکا.: گرفتار. ٥- دەگەڵ ناو تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازەی لێ پێکدێنێ: بنار، ژەنگار. تێبــ. ـ لە هەموو ئەو حاڵەتانەدا کە بەشێکی وشە تازەکە ڕیشەی مەسدەر بێ یەکەم پیتی نیشانەی مەسدەر رەگەڵ وشە تازەکە دەخرێ: کڕین: کڕ «ڕیشە» + ی «یەکەم پیتی نیشانەی مەسدەر + ئار «پبـ.» = کریار. کوش «ڕیشە» + ت «یەکەم پیتی نیشانەی مەسدەر» + ئار «پبـ.» = کوشتار.
«ــ ئاڕا
«پبـ.» دەگەڵ ناو تەرکیب دەبێ و دەیکا بە فاعیلتا سولەیمانان نەچوونە سەدری تەختی ئاخیڕەت ئەحمەدی موختاری ئێمە شاهی تەخت ئاڕا نەبوو «نالی. گمـ.». جامت جەم ئاسا لەب ڕێز کە جە مەی پێم نۆش کەر وە یاد بەزم ئاڕاکەی کەی «مەولەوی. مکبـ.» تێبــ. ــ ئەم پاشبەندە لە «نمسـ.» ی ئاڕاییشت یاخۆ لە مەسدەری «ئاڕاستەن» ی پەهلەوی کە ئێستاش لە فارسیدا هەر بەکار دێت و بە مەعنای ڕازاندنەوەیە، وەرگیراوە، بچێتە سەر هەر ناوێک دەیکا بەسفەتی فاعیلی بۆ ناوێکی تر: شاهی تەخت ئارا = شایەک، کە تەخت دەڕازێنێتەوە، لە وانەیە تەخت زینەتی لەوی وەردەگرێ. بەڵام تەرکیبە کە بە تەنیایی دەبێتە ناوی فاعیل: بەزم ئاڕا = کەسێکی مەجلیسی کەیف و بەزم سازدەکا و گەرمی دادێنێ.
ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
به ئاڵۆش
«ست.» تم: ئاڵۆشاوی / ب2
بە ئامانەت دان «دانان
«مستـ. متـ.» ١- شتێک لە لای کەسێ دانان کە پاشان لێی وەربگیرێتەوە. ٢- ناشتنی مردووی شیعە لە شوێنێک تا لە هەلێکدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.
٣- ــ ئاڵ
«پبـ.» بە دوای ناوەوە دەنووسێ و مەعنای وێکچوون یا نیسبەتی لێ زیاد دەکا و دەیکاتە ناوێکی تازە: پاتاڵ، چاڵ، چەتاڵ، چەنگاڵ، فیشاڵ، قرژاڵ، «بکـ.» کیڤژاڵ، هەرزاڵ.
ئاب و تاب
[ [١- ئاب/ ٢+تاب]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ١- ڕازاوە و بە ڕەونەق: بە ئاب و تابێکەوە قسەکانی گێڕایەوە. ٢- تاووتوێ و گەرما. □ «لە ئاب و تاب ئەشک و ئاهی خۆمدا بوومە بریانی». «لە باتی پوختەگی سووتام و هێشتا پێم دەڵێن خامە» «نالی: گمـ.» * ئاووتاو.
ئابات
«مکـ..»، «سـ..» ئاوەدان. تێبــ. - ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار ناکرێ، دەگەڵ ناوێک تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە دروست دەکا بۆ ناونانی ئاوایی و دێهات، لە کوردستان: حاجیابات، حەسەنابات، عەلیابات. * ئاوا.
ئابان
[فر. ]
«کئێر.»، «نا.» مانگی هاشتەمی ساڵی ئێرانی، دووەم مانگی پاییز «٢١ی تشرینی یەکەم- ٢٠ تشرینی دووەم»، * خەزەڵوەر.
ئابجۆ
«مکـ..»، «نتـ..» تمـ: ئاوجۆ.
ئابخانە
[١-( ئاب/ ١+خانە)،( فر. کو.) ]
«نتـ.» چاوگە ژوورێکە بۆ دەست بەئاو گەیاندن تەرخان دەکرێ* ئابدەست، ئابدەستخانە، ئاوخانە، ئاودەست، ئەدەبخانە. «بکـ..» ئاڤڕێژ. «فیـ..» ئاودەستخانە، پێشـــاو، سەراودەشت، کەنـــاراو.
ئابدارباشی
[ ١- ئابدار + باشی «تو = سەری»، کو. تو. ]
سەرۆکی هەموو ئەو کەسانەی لە ئابدارخانە «تمـ.: ـ» ئیش دەکەن.
ئابدارخانە
[ ١- [ئابدار + خانە]، [فر. کو.] ]
«کئێر.»، «نتـ..» ١- چاوگە ژوورێکە لە کۆشکی پاتشایان و ماڵە دەوڵەمەند و دەرەبەگاندا، بۆ ساز کردنی چا و قاوە و شەربەت و ئەو جۆرە شتانە تەرخان دەکرێ. ٢- هەموو کەرەستە و نۆکەر و باربەری دەزگای خواردن و خواردنەوە کە پاتشا و ئەمیر و گەورەپیاوان دەگەڵ خۆیان دەیان بردە سەفەران.
ئابدووزەک
[ [١- ئاب/ ١ + دووز = دز + ١- ئەک/ ٢ ]]
«کئێر.»، «نتـ..» ئامرازێکە لە شووشە و لاستیک و پلاستیک دروست ئەکرێ، دەرمانی تراوی پێ دەکەنە ناو لەشی ئینسانەوە. * سێرینگ، «کعر.» شرینقە.
ئابدەست
[ [١- ئاب/ ١ + دەست]، [فر. کو.] ]
«کعر.»، «نتـ..» تمـ: ئابخانە.
ئابدەستخانە
[[ ئابدەست + خانە]، [فر. کو.] ]
«کعر.»، «نتـ.» تمـ: ئابخانە.
ئابشار
[ [١- ئاب/ ١+ شار «ند.» ]، [فر] ]
«نتـ.»، ١- تمـ: ئاوشار □ «ئەم بەچاو «در» و بە سەر لەعلی «هدیة» بۆدەبا «ئەو بەتف دەیکا بە میزابی شکستەی ئابشار» «نالی: مقبل - ١٥» ٢- چوونی تۆپ لە یاری «والیباڵ» دا، بە هەڵمەت و تاو بۆ مەیدانی بەرامبەر و شۆڕبوونەوەی بە ڕژدی بە کەنار تۆڕەکەدا * «کعر.» کەبباسی «عا.».
ئابوور
«بکـ..»، «نا.» حەیا، داوێن پاکی، شانازی، شەرەف، نامووس: م ئابوور کر «م ئابوورم کرد» : ڕێکم خست، تەرتیبم کرد، بە خۆشی و دۆستانە بڕیمەوە «کار و مەسەلە»، دەفعم کرد «پارە» تمـ: بە ئابوور، بێ ئابوور. تێبــ. ـ ئەم وشەیەم هەروەکوو خۆی لەبەر قامووسەکەی «ژابا JABA - ٢» نووسیوەتەوە کە بەو مەعنایانەی سەرەوەی هێناوە و «م ئابوور کر» و مەعناکانیشی لە زمان «سۆسیین SOCIN» گێڕاوەتەوە. «کارومەسەلە» و «پارە» بۆ ڕوونتر کردنی مەعناکانی من لێم زیادکردووە. هس.: ئابڕوو.
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.