تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 100
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیڤیژیۆنیزم (پیاچوونەوەگەری)
ئەم
زاراوە
لە
وشەی لاتینی revisere
بە
مانای
حەز
بە
تازەکردنەوەی
دیدار
و
پیاچوونەوە
، وەرگیراوە.
پێداچوونەوە
،
بە
بووژانەوەی
بن
بونیات و کارکردەکانی ڕێبازێک دەگوترێ (بڕوانە دۆکترین).
واتە
ئەو
کەسەی
کە
لە
بارەی
ڕێباز
یان
ئایدیۆلۆجیایەک خوازیاری دەستکاریکردن و
پێداچوونەوە
بێت، پێی دەگوترێ ڕیڤیژیۆنیست (کەسێک
کە
دەستکاری
شتێک بکات).
ئەم
بۆچوونە
لە
لایەن
نووسەر
و سیاسەتمەداڕێکی سۆسیال دیموکراتی
ئەڵمانی
بە
ناوی
ئیدوارد برنشتین
لە
ساڵی 1889 خرایەڕوو.
ئەم
تیۆرییە ڕەخنەیەکی ئایدیۆلۆجیکی
بوو
کە
لە
تیۆری و پێشبینیەکانی
ئابووری
ــ
سیاسی
کارڵ مارکس
گیرا
و بەپێی
ئەم
خاڵانەی
خوارەوە
ڕەخنەی
لێ
گیرا
:
1)
بۆچوون
و
جیهانبینی
مارکس دەربارەی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
و گۆڕینی خێرای
بۆ
کۆمەڵگەیەکی پڕۆڵیتاری،
بە
خێرایی
و
پەلە
نایەتەدی و
هەر
بۆیە
پێویستە
ئەم
تیۆرییە پێداچوونەوەی
بە
سەردا
بێت و
دەستکاری
بکرێت.
2) خەباتی چینایەتی
بەو
شێوەی
کە
مارکس
پێشبینی
کردبوو،
بە
ئامانج
نەگەیشت و
چینی
مامناوەندی
نەک
لە
کۆمەڵگە
نەسڕدرابۆوە
بەڵکوو
پەرەی ستاندبوو.
3)
ناوەندگەرێتی
پیشەسازیی و
سەرمایە
،
بە
پێچەوانەی بۆچوونی مارکس،
تووشی
وێستان
و بێسەرەوبەرەیی ببوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕەشبینی سیاسی
نەخۆشیەکی
دەروونی
و عەقڵیە
کە
هەر
کەسێک
تووشی
بێت،
هەست
بە
ستەم
و
چەوساندنەوە
دەکات و پێی
وایە
خەڵکانی
دیکە
بۆ
لەناوبردنی
ئەو
نەخشە
و
پیلان
دەکێشن.
ئەم
نەخۆشییە حاڵەتێکی کۆمەڵایەتیش لەخۆ دەگرێ
کە
بەو
پێیە
گومان
دەکرێت
کاروبار
و ڕووداوە
گرنگە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان
بە
دەستی
نادیار
و پیلانی سیاسەتی
بیانی
بەڕێوە
بچێت.
هەندێ
جار
ئەم
زاراوە
لەگەڵ
تێوری یا وەهمی
پیلان
بە
یەک
مانا
لێکدراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمپانیای فرەنەتەوە
کۆمپانیا
فرە
نەتەوەکان،
لە
ئابووری
و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا
بە
دیاردەیەکی
نوێ
دادەنرێن
کە
بەهۆی پەرەپێدان و بەرفرەوان کردنی دەسەڵاتی
خۆیان
لە
دەرەوەی سنوورە نەتەوەییەکان، ڕۆڵێکی
گەورە
لە
سیاسەتی
ئابووری
جیهان
دەگێڕن.
ئەم
کۆمپانیانە
پەرە
دەدەن
بە
چالاکی
بازرگانی
و پیشەسازیی
خۆیان
لە
سەرانسەری
جیهان
بەتایبەت
لە
وەڵاتانی ڕووەوپەرەسەندن و لقێکی
لاوەکی
کۆمپانیاکە
لەم
وەڵاتانە دادەمەزرێنن،
بۆ
نموونە
کۆکاکۆلا.
ئەم
کۆمپانیانە
ئەمێستا
، بوونەتە دێوەزمەیەکی گەورەی
ئابووری
و
سیاسی
و
لەم
وەڵاتانەدا
وەها
ڕیشەیان داکوتاوە
کە
دیاریکردنی
ڕەگەز
و نەتەوایەتیان کارێکی دژوارە. کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان،
بە
سەرمایەدانان
لەم
وەڵاتانە و
سوود
وەرگرتن
لە
سەرچاوەی
سروشتی
و وزەی
کاری
هەرزان
، قازانجێکی
زۆر
بەدەست
دەهێنن و
لەم
ڕێگەدا
بەرژەوەندی
ئابووری
وەڵاتەکان دەخەنە مەترسییەوە. گەورەترین ناوەندەکانی
ئەم
کۆمپانیانە
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا، ئەڵمانیا، فرەنسی و ژاپۆن
جێگیر
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمەڵناسی سیاسی
بێگومان
ڕەگوڕیشەی
تەواوی
لقەکانی
زانستی
سیاسی
نوێ
لەوانەش کۆمەڵناسی
سیاسی
،
پێوەندی
هەیە
بە
فەلسەفەی
سیاسی
کۆنەوە.
کەواتە
ئەگەر
کۆمەڵناسی
سیاسی
وەک
تەقەلایەکی فیکری
بۆ
شرۆڤە و کۆڵینەوەی
دیاردە
و ڕەفتارە سیاسیەکان
پێناسە
بکەین
کە
بە
هۆی
هۆکارگەلێکی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری ڕوویانداوە،
ئینجا
بۆمان دەردەکەوێ
کە
ئەم
جۆرە تێکۆشانە
لە
ئەندێشەی فەلسەفی پێشونانێکی
وەک
پلاتۆ و ئەرەستوو، نموونەی زۆربووە.
بەم
حاڵە و
بەم
پێشینەوە، ڕیشەی کۆمەڵناسی
سیاسی
،
وەک
لقێکی
زانستی
سیاسی
دەگەڕێتەوە
بۆ
گۆڕانکارییە فیکرییەکانی سەدەی
نۆزدە
.
بە
گشتی
کۆمەڵناسی
سیاسی
خۆی
بە
لێکدانەوەی بارودۆخی
کۆمەڵایەتی
سیاسەت
سەرقاڵ
کردووە.
گەوهەری
کۆمەڵناسی
سیاسی
بریتیە
لە
لێکدانەوەی کاریگەریی
کۆمەڵگە
، چ
لە
بەستێنی پێوەندییەکانی
بەرهەمهێنان
و
ئابوور
و چ
لە
بواری
ڕیزبەندی
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری
بە
سەر
ستراکتوور و ڕەفتاری سیاسیدا.
بە
واتایەکی سادەتر کۆمەڵناسی
سیاسی
،
ژیانی
سیاسی
بەپێی بگۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
لێک
دەداتەوە.
ئەو
بابەتانەی
کە
کۆمەڵناسی
سیاسی
لە
سەریان دەکۆڵێتەوە بریتین
لە
: ئاریشەکانی نوخبە، شەرعییەت و لێهاتوویی، عەدالەتی دابەشکاری، مەرجەکانی
دیموکراسی
، لێکدانەوەی شۆڕشەکان، هاوبەشێتی
سیاسی
،
دەوری
ڕۆشنبیر
، سیستەمی حیزبی و
حیزبایەتی
و بەراوردکاری حکوومەتەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمەڵکوژی سیاسی
بریتییە
لە
کوشتاری پلانمەندی بەکۆمەڵ
بۆ
لەناوبردنی ئەندامانی گرووپێکی
سیاسی
لە
لایەن
دەوڵەتێک یا دەستوپێوەنەکەی.
ئەگەرچی
شیکردنەوەی جینۆساید
لەگەڵ
کۆمەڵکوژی
سیاسی
لێک
جیاوازن
بەڵام
مەبەست
لە
ئەنجامی
ئەم
دوو
کردەوە
،
کەم
تا
زۆر
، لەناوبردنی جەستەیی گرووپێکی ڕەگەزی و سیاسییە.
ڕەنگە
لە
کاتی
شەڕدا کوشتنی جەنگاوەران و هێزی
سەربازی
شتێکی
ئاسایی
بێت
بەڵام
کوشتنی بەکۆمەڵی
خەڵکی
مەدەنی
ئاسایی
نییە
.
ئەگەر
خەڵکی
مەدەنی
بە
ئەنقەست
و
بە
شێوەیەکی
پلان
داڕێژراو
لەناو
بچن،
تەنانەت
ئەگەر
لە
لایەن
گرووپێکی
دژ
بە
دەوڵەتیش پشتگیرییان
لێ
بکرێت،
وەها
ڕووداوێک
بە
کۆمەڵکوژی
سیاسی
یان
جینۆساید ناوبردە دەکرێت.
جیاوازی
نێوان
جینۆساید و
کۆمەڵکوژی
سیاسی
دەگەڕێتەوە
بۆ
ئەو
تایبەتمەندیانەی
کە
ئەندامانی
گرووپی
ناوبراو
بۆ
دەوڵەت
ئاشکرای دەکەن.
ئەوانەی
بە
جینۆساید دەبنە
قوربانی
بە
هۆی
تایبەتمەندیی
کۆمەڵایەتی
بۆ
نموونە
ڕەگەز
، ئایینزا و
نەتەوە
، پۆلێن دەکرێن.
بەڵام
لە
کۆمەڵکوژی
سیاسیدا هۆکاری
سەرەکی
بۆ
لەناوچوون
، دەگەڕێتەوە
بۆ
هایراکی
کۆمەڵایەتی
یان
دژایەتی
سیاسی
و
نەیاری
کردن
لەگەڵ
دەوڵەت
یا گرووپە باڵادەستەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کورد)
ئەم
کۆمەڵە
لە
ڕێکەوتی 16/9/1942 (
بەرانبەر
بە
25ی خەرمانانی 1321ک.ه)
لە
شاری
مەهاباد
لە
لایەن
چەند
کوردێکەوە
بە
مەبەستی برەوپێدانی بیروباوەڕی
نەتەوایەتی
لەناو
جەماوەری
کوردی
دامەزرا.
هەندێک
لەو
کەسانەی
کە
بەشدار
بوون
لەم
ڕێکخستنەدا بریتین
لە
: ڕەحمان عەلەوی، محەمەدئەمین شەرەفی، محەمەد نانەوازادە، ڕەحمان زەبیحی،
حوسێن
فرووهەر
(زەڕگەری)، عەبدوڕەحمان ئیمامی،
قاسم
قادری، میرعەبدولڵا
داودی
، ئەحمەد عیلمی،
عەزیز
زەندی
، محەمەد
یاهوو
، میرحاج (
کوردستانی
عێراق) و
قادر
مودەڕسی.
لە
ماوەی
شەش
مانگدا ژمارەی ئەندامانی
کۆمەڵە
گەیشتە 100
کەس
.
هەموو
کوردێک دەیتوانی
لە
کۆمەڵەدا ببتە
ئەندام
.
هەرکەس
ببوایە
بە
ئەندام
،
لە
دیدارێکی
نهێنی
و
بە
ئامادەبوونی
سێ
کەس
لە
ئەندامانی دامەزرانەر،
حەوت
جار
سوێندی
بە
قورئان
دەخوارد
کە
بەم
شەش
خاڵەی
خوارەوە
وەفادار
بمێنێت.
1ـــ
بە
نەتەوەی
کورد
خەیانەت
نەکات.
2ـــ
هەوڵ
بدات
بۆ
ئۆتۆنۆمی
کوردان.
3ـــ
هیچ
نهێنیەک نەدرکێنی چ
بە
زمان
چ
بە
نووسین
.
4ـــ
تا
دوایین
ڕۆژی
ژیانی
هەر
ئەندام
بێت.
5ــــ
هەموو
پیاوێکی
کورد
بە
برا
و
هەموو
ژنێکی
کورد
بە
خوشکی
خۆی
بزانێت.
6ـــ
بێ
ئیجازەی
کۆمەڵە
لە
هیچ
پارت
و ڕێکخراوەیەکی دیکەدا نەبێتە
ئەندام
.
لە
مانگی
گوڵانی 1943 ئەندامانی کۆمیتەی
ناوەندی
بە
ئامادەبوونی
سەد
کەس
لە
ئەندامانی
کۆمەڵە
،
لە
سەر
کێوی
خواپەرست
،
لە
نزیک
مەهاباد
، هەڵبژێردران.
بەڵام
کەسێک
بەناوی
سەرۆک
یا سکرتێر
دیاری
نەکرا
بەڵکوو
کۆمیتەیەکی
سێ
کەسی
کە
پێکهاتبوون
لە
ڕەحمانی زەبیحی، ڕەحمانی شەرەفکەندی (
هەژار
موکریانی) و محەمەد
یاهوو
،
وەک
دەستەی
سەرۆکایەتی
دەستنیشان
کران
.
لە
مانگی
ڕەزبەری 1944
قازی
محەمەد
بوو
بە
ئەندامی کۆمەڵەی ژ.کاف.
کۆمەڵە
لەگەڵ
حیزبی
هیوا
(
کوردستانی
باشوور
) و
خۆیبوون
(
کوردستانی
باکوور
)
پێوەندی
بووە
و ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە
لە
گەشەپێدانی
هەستی
نەتەوایەتی
لە
ناوچەکەدا.
پاش
دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی
ئێران
لە
ڕێکەوتی 16/8/1945
بە
سەرۆکایەتی
قازی
محەمەد و دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان
، کۆمەڵەی ژ.کاف
لەناو
ئەو
حیزبەدا توایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی مافە سیاسیەکانی ژنان
ئەم
کۆنڤانسیۆنە
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 20ی سێپتەمبەری 1952
پەسند
کرا
.
ئەم
بڕیارنامە
لە
چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەکانی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی
مرۆڤ
هاتە
ئاراوە و
بەم
پێیە
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
، بەڵێنیان داوە
کە
مافەسیاسیەکانی ژنان
تا
ئاستێکی
یەکسان
لەگەڵ
پیاواندا بپارێزرێ. بەپێی
ئەم
کۆنڤانسیۆنە
دەبێ
ژنانیش، هاوشانی پیاوان
لە
مافەکانی
هەڵبژاردن
و
پاڵاوتن
و
گەیشتن
بە
پلەوپایە ئیداریەکان
بەهرەوەر
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کەلتووری سیاسی
1ـــ بریتییە
لە
کۆمەڵێ
بڕوا
و
هەست
و ئایدیال و
نەریت
و
بۆچوون
و بایەخی کەلتووری
کۆمەڵگە
یان
سیستەمێکی
سیاسی
. 2ـــ ئاستی
زانستی
و ڕامانەی
تاک
و
چین
و توێژە جۆراوجۆرەکان
لە
دەسەڵات
و
سیاسەت
. 3ـــ ئەرکی لایەنە تایبەتییەکانی کەلتووری
گشتی
کۆمەڵگە
کە
لەگەڵ
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
سیاسەت
،
هێز
،
دەسەڵات
،
ئازادی
،
عەدالەت
،
دەوڵەت
، حکوومەت و سیستەمی سیاسیدا
پێوەندی
هەیە
. ئەمەش دەرەنجامی ئەزموونی
مێژوویی
نەتەوەیە
لە
کاتی
ڕواروویی
لەگەڵ
دیاردە
و ڕووداوە سیاسییەکانی
ئەو
نەتەوەدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گەندەڵی سیاسی
کەڵک
وەرگرتن
لە
دەسەڵاتی
سیاسی
بۆ
گەیشتن
بە
قازانجی شەخسی و
ناڕەوا
بە
گەندەڵی
سیاسی
لە
قەڵەم
دراوە.
گەندەڵی
ماڵی
و
ئیداری
، گرنگترین لایەنی
گەندەڵی
سیاسی
لە
ئەژمار
دێت
.
ڤیتۆ
تانزی
، هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی
گەندەڵی
،
بەم
شێوە
ناوبردە دەکات :
1ــ
یاسا
و ڕێساکان (
وەک
دەرکردنی ئیجازەنامە،
بە
ناوچەیی کردنی ئیشوکارەکان).
2ــ
چاودێری
کردنی ڕیککەوتننامەی
کڕین
و سەرمایەدانانی
دەوڵەتی
(
وەک
دروستکردنی
ڕێگەوبان
پرد
و فڕۆکەخانە).
3ــ
ئەو
بەرنامانەی
کە
پاڵنەرن
بۆ
باجدان.
4ــ
چاودێری
بە
سەر
ڕەوتی
دامەزراندنی کارمەندان.
5ــ ماهییەتی سیستەمی
سیاسی
.
6ــ ماهییەتی سیستەمی
سزادان
.
بە
بڕوای
تانزی
،
گەندەڵی
سیاسی
لە
زۆربەی وەڵاتان
لە
ژێر
سەری
ڕێبەرانی سیاسییەوەیە و
لە
هەندێ
وەڵاتی
دیکە
لە
لایەن
کاربەدەستانی
دەوڵەت
و کارمەندانی شارەوانییە.
ئەو
دەوڵەتانەی
کە
بەپێی بەرنامەی ئایدیالی
بەهێز
و شۆڕشگێڕانە، دەگەن
بە
دەسەڵات
،
ڕەنگە
بتوانن
تا
ماوەیەک
بە
پاڵپشتی
ئەم
ئایدیالە و هەستوخوستی شۆڕشگێڕانە،
گەندەڵی
کۆنترۆڵ بکەن
بەڵام
هەر
کە
هەست
و سۆزەکە نیشتەوە،
سەرلەنوێ
هەڵدەداتەوە و
پەرە
دەستێنێ و
ڕیشە
دادەکوتێ.
لە
سیستەمی
دیموکراسی
ڕاستەقینەدا
گەندەڵی
ڕێبەران و بەرپرسانی
سیاسی
کۆنترۆڵ دەکرێت
یان
ئاشکرا
دەبێت و
بەری
پێ
دەگیردرێت و
بە
دەگمەن
دەگاتە ئاستی
گەندەڵی
لە
وەڵاتانی ئیستبدادیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یوتۆپیا/شاری خەیاڵ
ئەم
زاراوە
ناوی
کتێبێکی سێرتۆماس
موور
(1516)، سیاسەتڤان و
ئەدیب
و قەشەی ئینگلیزییە
کە
تێیدا
باسی
شارێکی
خەیاڵی
دەکات
کە
سیستەمی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
یەکپا
عەقڵانی بێت لەهەمبەر
ژیانی
ئەو
سەردەمەی ئەورووپا
کە
یەکسەرە
تەماح
و
سوودپەرستی
و
چاوچنۆکی
بووە
.
لەوە
دوا
لە
ئەندێشەی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
هەر
چەشنە ڕەوشتێکی
جوان
و ڕێکوپێکی
لەم
جۆرەیان،
بە
یوتۆپیا
لە
قەڵەم
ئەدا
. مانای وشەکە
بە
یۆنانی «
هیچ
شوێنێک» دەگەیەنێت
بەڵام
بە
بەهەشتی
سەرزەمین
لیک
دراوەتەوە
کە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ڕامیاری
و
هەموو
شتێکی
وەک
بەهەشت
وایە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
یەکێک
لە
چەمکەکانی مارکسیزم*ــە
کە
چۆنییەنی بەکارهێنانی هێزی
دەوڵەت
لە
نیۆان شۆڕشی سۆشیالیستی و پیادەکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی
دیاری
دەکات. مارکس
لە
ڕێبازەکەی خۆیدا
بۆ
تێپەڕبوون
لە
قۆناخی
سەرمایەداری
بەرەو
سۆشیالیزم
،
باسی
قۆناخێکی
دیکە
دەکات
کە
بە
«
دیکتاتۆری
پڕۆلتاریا» ناوبردەی دەکات.
بە
باوەڕی
مارکس، دوای
ئەوەی
پرۆلتاریا لەڕێی شۆڕشەوە دەسەڵاتی
سیاسی
بەدەست
هێنا
، حکوومەتی چینەکەی
خۆی
(کرێکاران) دادەمەزرێنێ.
وەها
حکوومەتێک
مووچە
و حەقدەست
بە
ڕێژەی ئیشوکار دەدات و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
و
مەزاختن
بەدەستەوە
دەگرێ و هەوساری چینەکانی
دیکە
مەهار
دەکات.
ئەم
حکوومەتە،
بە
لەناوبردنی
کاری
دەستی
و فیکری و جیاوازیی چینایەتی،
ڕێگە
بۆ
لە
دایکبوونی
کۆمۆنیزم
واتە
کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی،
خۆش
دەکات.
لەم
کاتەدا پرۆلتاریاش
وەکوو
چینێک،
لەناو
ئەچێت و
جێی
خۆی
دەدات
بە
ئەنجومەنەکانی
هاریکاری
بۆ
بەدەستەوەگرتنی کەرەستەکانی
بەرهەمهێنان
.
بەڕای مارکس و لایەنگرەکانی،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا قۆناخی گواستنەوەیە
لە
کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە
بۆ
کۆمەڵگەی سۆشیالیستی. مارکسییەکان گرنگییەکی
زۆر
بەم
تیۆرییە دەدەن و
بە
ئامانجی
کۆتایی
هاتنی«سەردەمی ڕەنجدەران»ی دەزانن
کە
بەو
پێیە گۆڕانکارییەکی
بەرچاو
لە
هەموو
بوارە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی.
یەکێک
لەو
گرفتانەی
کە
بۆ
مارکسییەکان
بۆ
بەکار
هێنانی
ئەم
مۆدێلە
لە
وەڵاتانێکی
وەک
سۆڤیەت و
چین
بەدیهات،
ئەمە
بوو
کە
لەم
وەڵاتانە بەهۆی دواکەوتوویی
ئابووری
، پرۆلتاریا
زۆر
بێتوانا و بێحەشیمەت
بوو
بەڵام
لینین و مائۆ،
بە
دامەزرانی حیزب،
لەبری
چینێک
کە
حیزب
خۆی
بە
نوێنەری
دەزانێ،
لەم
مۆدێلە
بۆ
فەرمانڕەوایی ڕەهای حیزبی کۆمۆنیست کەڵکیان وەرگرت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیا
ناوی
کورتکراوی «ئاژانسی
ناوەندی
زانیاری
و سیخوڕی» ئەمریکایە
کە
لە
ساڵی 1947
لە
کاتی
سەرکۆماریی ترۆمەن
بە
مەبەستی هاوئاهەنگ کردنی کاروباری سیخۆڕیی
دەوڵەت
و ڕێنموونی کردنی
سەرکۆمار
و «ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی» دامەزراوە. دانانی
بەرپرسی
ئاژانس دوای
پەسند
کردنی سینا (ئەنجومەنی
پیران
)
لە
لایەن
سەرکۆمارەوە
بە
ئەنجام
ئەگات و ئاژانس
تەنیا
لە
بەرانبەر
سەرکۆمار
بەرپرسیارە.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
چوار
بەشی
سەرەکی
پێکهاتووە
کە
بریتین
لە
:
1ــ
زانست
و تەکنۆلۆژی.
2ــ لۆجیستیکی (
جێ
بە
جێکردن).
3ــ
زانیاری
.
4ــ
نەخشە
و
پلان
.
جگە
لەمانە
ئاژانس،
سێ
لقی سەربەخۆی هەیە:
1ــ بەشی هەواڵگیری
دەرەوە
.
2ــ بەشی کاروباری دژەسیخوڕی و
دژە
زانیاری
.
3ــ بەشی دەستێوەردانی
پەنامەکی
لە
وەڵاتانی
دەرەکی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و
بە
کەسانی بەتاڵپا و
پەست
و
خوێڕی
و
شڕەخۆر
دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا
لە
نەریتی سیاسیدا
بە
توێژێک
لە
خەڵکی
چارەڕەش
دەگوترێ
کە
بە
هۆی
بێ
بەشبوونی
یاسایی
و
کۆمەڵایەتی
و
بێ
ئاگایی
لە
کاروباری
سیاسی
و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی
خۆیان
لەدەست داوە.
ئەم
توێژە
بە
تایبەت
لە
کۆمەڵگە
کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە
هۆی
تووڕەیی
و
بێزاری
خەڵک
و
بەرە
ــ
بەرە
بە
هۆی
ڕەوشی
نالەباری
ئابووری
، زیاتر
لە
ناو
تاوان
و گەندەڵیدا
نوقم
دەبن. دەتوانین لۆمپن
بە
گرووپێکی
شڕەخۆر
و
بەرەڵڵا
و
تاوانکار
لە
قەڵەم
بدەین
کە
دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی
سەرمایەداری
و
چینی
دەسەڵاتدار
کە
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی
خۆیان
سوودیان
لێ
وەردەگرن و
بەم
جۆرە پلەوپایە و پێگەی
خۆیان
بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان،
لە
کۆدەتا
و پیلانەکاندا
لە
ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای
جەماوەر
دەدەن.
ئەمانە
هەرچەنەدە ژیانێکی
ناخۆش
و
دژوار
بەسەر دەبەن
بەڵام
هەموو
کارێک
ئەنجام
دەدەن و
لە
ئەنجامدانی
هیچ
کردارێکی نامرۆیی
سڵ
ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان
لە
چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا
ڕیزبەندی
بکەین
چون
هیچ
کار
و کەسایەتییەکیان
نییە
و
جگە
لە
ئاژاوەگێڕی
و
تێکدان
کارێکی
دیکە
ئەنجام
نادەن و
بە
گشتی
دەچنە ڕیزی کەسانی
مشەخۆر
و سەرباری
کۆمەڵگە
و دوژمنانی گەلەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافیا
مافیا
ناوی
ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی
نهێنی
نێودەوڵەتییە
کە
لە
سەرەتای سەدەی بیستەمەوە هەستاوە
بە
دژایەتیکردنی دەسەڵاتی
یاسایی
وەڵاتان.
مافیا
لە
زۆربەی وەڵاتانی
جیهان
بە
تایبەت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
هەڵدەستێ
بە
کرداری تیرۆریستی و قاچاخی
مادە
سڕکەرەکان و
باج
وەرگرتن
و ڕفاندنی
مرۆڤ
و …
بۆ
ماوەیەکی
زۆر
سەرچاوەی
ئەم
ڕێکخراوەیان دەگەڕاندەوە
بۆ
ئیتالیا،
بەڵام
ئیمڕۆکە
گرووپی
مافیایی و
نیمچە
مافیایی، زۆربەی وەڵاتانی جیهانی تەنیوەتەوە.
بۆ
وێنە
کاربەدەستێکی پۆلیسی
ئەمریکا
گوتوویە
کە
مافیای
ڕووسیا
لە
مافیای ئیتالیا پێشکەوتووترە. گرووپە مافیاییەکان زۆرجار
لە
سێ
بەشی سەرمایەدانان، قاچاخی مادەسڕکەرەکان و سێکس
چالاکی
دەنوێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە
ساڵی 1967
لە
لایەن
وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا
لە
بانکۆک
بە
ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی
ئابووری
و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە
زمانی لاتینی
لە
وشەی proles
بە
مانای
منداڵ
وەرگیراوە.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
سەدەی شەشەمی پ.ز،
لە
ئیمپراتۆرییەتی
ڕووم
بەکار
هێنرا.
لەو
سەردەمەدا پڕۆلتاریا
بە
کەسانێک دەگوترێ
کە
ماف
و
مووچە
و مڵکیان نەبووە
بەڵکوو
تەنیا
ئەرکیان
ئەوە
بوو
کە
منداڵەکانیان بنێرنە
خزمەت
دەوڵەت
. بەپێی
یاسا
دەبوایە
خاوەن
مڵک
و چینەکانی
دیکە
،
یان
بە
سەرانە
و
باج
یان
بە
چوون
بۆ
سەربازی
خزمەتیان
بە
دەوڵەت
بکردایە، ئەوانەش
کە
شتێکیان
نەبوو
دەبوایە منداڵەکانی
خۆیان
بناردبا
خزمەت
دەوڵەت
.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی 2ی زایینی
دا
بزر
بوو
.
لە
ساڵی 1838
لە
لایەن
سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی
دیکە
زیندوو
کراوە
و
دەرحەق
بەو
کەسانە
بەکار
هێنرا
کە
«
هیچ
بەشێکیان
بە
دارایی
و
سامانی
کۆمەڵگەوە
نییە
و
بۆ
ژیانی
سادە
و
ساکار
و داهاتووشیان دواڕۆژێکی
ڕوون
بەدی
نەدەکرا» .
ئەم
زاراوە
زیاتر
لەگەڵ
ناوی
مارکسدا گونجاوە. مارکس
لە
کتێبی
ڕەخنە
لە
فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا
بە
«چینێکی دەستوپێسپی»
پێناسە
دەکا
و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848)
بەم
دەستەواژە
پڕ
تەنتەنەوە
دەست
پێدەکات:
«مێژووی
هەموو
کۆمەڵگە
ئینسانییەکان
لە
ئێستە
و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان
بووە
و
سەردەمی
بورژوازی
، کێشمەکێشی چینەکانی
خاو
کردۆتەوە و کۆمەڵگەی
بە
دوو
چینی
گەورەی دژبەیەک (
دوژمن
)
واتە
بورژوازی
و پڕۆلتاریا
دابەش
کردووە» .
دیسانەوە
لە
هەمان
شوێندا دەڵێ: «
مەبەست
لە
پڕۆلتاریا،
ئەو
چینە
کرێکارە نوێباوەیە
کە
خاوەنی
هیچ
ئامێرێکی بەرهەمهێن
نییە
و
وزە
و هێزی
خۆی
بۆ
دابینکردنی
ژیانی
خۆی
دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا،
لە
ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی
بیستەم
و
هەروەها
لەنێوان
هەندێ
لە
هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی
لایەنگری
«کەلتووری پڕۆلتاریایی»
لە
ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی
سەرنج
ڕاکێشی لێدەرهات و
لە
بابەت
گرنگایەتی و
دەوری
سەرەکی
لە
شۆڕشدا
جەختی
لەسەر
کراوە
.
دەوری
مێژوویی
پڕۆلتاریا،
لە
گوتاری مارکسیزم*
ئەوەیە
کە
بەپێی
ڕەوتی
بەپڕۆلتاریایی
بوونی
چینی
مامناوەندی
و جووتیاران ــ
بە
لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ
ئەم
چینە
دەبێتە زۆرینەی
کۆمەڵگە
و
ئینجا
دەبێ
شۆڕشی سۆشیالیستی
بە
ئەنجام
بگات.
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا:
ڕابردن
و
هەنگاونان
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
بێ
چین
و
توێژ
،
قۆناخ
بە
قۆناخ
بە
ئەنجام
ناگات.
یەکەم
قۆناخ
، شۆڕشی کرێکارییە،
ئینجا
بەدیهاتنی پرۆلتاریا
وەک
چینی
دەسەڵاتدار
یان
چینی
حاکم
.
پاش
سەرهەڵدانی
دیکتاتۆری
شۆڕشگێڕی
پرۆلتاریا،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
پەیدا
ئەبێ
تاکوو
دەوڵەت
لەناو
بچێ و
لەبری
حکوومەتکردن
بە
سەر
ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان
بێتە
کایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی وێستفاڵیا
پەیمانێک
کە
لە
پاش
شەڕی 30 ساڵەی
ئایین
لە
ئەورووپا ( 1648-1618) لەنێوان
هەموو
وەڵاتانی ئەوروپی
جگە
لە
بەریتانیا و پۆڵەندا واژۆ
کرا
. گرینگی
ئەم
پەیمانە
لە
ئاست
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان،
لەبەر
ئەم
هۆکارانەی خوارەوەیە:
1ــ
ئەم
پەیمانە
بوو
بە
دەستپێک و ڕێنموونێک
بۆ
کۆنفڕانس و پەیمانەکانی دواتر
لە
پێوەندی
نێونەتەوەییدا.
2ـــ بەپێی
ئەم
پەیمانە
، کۆنفدراسیۆنی سویسڕا و هۆڵەندا
بە
سەربەخۆ
ناسرا.
3ـــ نزیکەی 350 یەکینەی
سیاسی
ئەڵمانیا، بەپێی
ئەم
پەیماننامە
سەربەخۆییان وەرگرت.
4ــ
سەربەخۆیی
فرەنسێ و پورتوگال
بە
ڕەسمییەت ناسرا و دەستێوەردانی
پاپا
لە
کاروباری ناوخۆیی و
دەرەکی
ئەم
وەڵاتانە
قەدەغە
کرا
.
5ــ بنەمای
سەربەخۆیی
وەڵاتەکان (
سیاسی
و
ئایینی
)
هەروەها
یەکسانییان
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و
پێوەندی
دەرەکی
،
بۆ
یەکەمین
جار
بەڕەسمییەت ناسرا و لەسەری ڕێککەوتن.
6ـــ وەڵاتەکان
لە
هەڵبژاردنی
ئایین
سەرپشک
دەبن و
لەسەر
ئەوەش ڕێککەوتن
کە
گرووپە ئایینیەکانی کاتۆلیک و لۆتری و کالۆنیست
ئازادی
تەواویان هەبێت.
8ــ سیستەمی هاوسەنگی هێزەکان
لە
ئیمپراتۆری
ڕۆما و ئەورووپا بەمەبەستی بەرگریکردن لەسەرهەڵدانی دەوڵەتێکی «
سەردەست
» لەنێوان
یەکە
سیاسیەکانی ئەورووپا
بەدی
هات
.
9ــ ئەندامانی پەیمانەکە، بەڵێنیان
دا
کە
لە
بەرانبەر
هەر
چەشنە
دەستدرێژی
و داگیرکارییەک، بێڕەچاوکردنی
ئایین
،
یارمەتی
یەکتر
بدەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاسایش و هاوکاری ئاسیا
ئەم
دانیشتنە هاوشێوەی «کۆنفرانسی
ئاسایش
و
هاوکاری
لە
ئەورووپا»یە
کە
بە
مەبەستی پاراستنی
ئاشتی
و ئۆقرەیی
لە
ئاسیادا پێکهاتووە. دوابەدوای دانیشتنی
سەرۆک
کۆماری
وەڵاتانی
ئێران
، تورکیا و وەڵاتانی ئاسیای
ناوین
لە
عیشقاباد
لە
ساڵی 1992
لە
بارەی
پێویستی
ڕێکخستنێکی
نوێ
بۆ
ئاسایش
، سەرکۆماری قازاغستان پێشنیازی دامەزراندنی کۆنفرانسێکی
لەم
شێوەی چێکرد
کە
ئامانجەکانی
بریتی
بوون
لە
:
1ــ دەستەبەرکردنی گەرەنتییەک
بۆ
پیادەکردنی
ئاسایش
و ئۆقرەیی ناوچەکە
لەسەر
بنەمای سنوورە ناسراوەکانی
ئەو
کاتە
.
2ــ ئاسانکاری
بۆ
پەرەسەندنی
هاریکاری
لە
نێوان
وەڵاتانی ناوچەکە.
3ــ
دیاریکردن
و بەکارهێنانی
پێوانە
و پێکهاتەی
یەکسانی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
.
کۆنفرانس
،
سێ
بابەتی
بۆ
وێککەوتن
دیاری
کردووە:
ئاسایش
،
ئابووری
و مرۆڤی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاسیا ـــ ئەفریقا
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ئاڤریلی 1955
لە
باندۆنگی ئەندونیزیا پێکهات و
یەکەم
کۆنفرانسی
نێوان
ـــ دەوڵەتانی کیشوەری
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
ئەژمار
دێت
.
ئەگەرچی
ناکۆکییەکی
توند
لە
نێوان
وەڵاتانی
لایەنگری
ڕۆژاوا
و دەوڵەتانی
لایەنگری
کۆمۆنیستی و وەڵاتانی بێلایەن
لە
ئارادا
بوو
بەڵام
کۆنفرانسی باندۆنگ،
چەند
بڕیارێکی
لەمەڕ
هاریکاری
ئابووری
و کولتووری و خودموختاری و
دژایەتی
لەگەڵ
کۆڵۆنیالیزم دەرکرد.
ئەم
کۆنفرانسە، سەرەڕای
دژایەتی
چین
، پشتگیری
خۆی
لە
جاڕنامەی مافەکانی
مرۆڤ
ڕاگەیاند.
وەڵاتانی
بەشدار
بریتی
بوون
لە
:
ئەفغانستان
، کامبۆج، سەیلان، ئەردەن، لائۆس، لوبنان، لیبریا، لیبی، نیپاڵ، پاکستان،
ئێران
، فیلیپین، عەرەبستان، سوودان،
سووریا
، تایلەند، تورکیا، ڤیتنامی
باکووری
و باشووری و یەمەن. توێژەرانی
سیاسی
نوێنەرانی قوبرس،
ئەمریکا
و کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقاش
بەم
کۆنفرانسەوە دەلکێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یوتۆپیا/شاری خەیاڵ
ئەم
زاراوە
ناوی
کتێبێکی سێرتۆماس
موور
(1516)، سیاسەتڤان و
ئەدیب
و قەشەی ئینگلیزییە
کە
تێیدا
باسی
شارێکی
خەیاڵی
دەکات
کە
سیستەمی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
یەکپا
عەقڵانی بێت لەهەمبەر
ژیانی
ئەو
سەردەمەی ئەورووپا
کە
یەکسەرە
تەماح
و
سوودپەرستی
و
چاوچنۆکی
بووە
.
لەوە
دوا
لە
ئەندێشەی
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
هەر
چەشنە ڕەوشتێکی
جوان
و ڕێکوپێکی
لەم
جۆرەیان،
بە
یوتۆپیا
لە
قەڵەم
ئەدا
. مانای وشەکە
بە
یۆنانی «
هیچ
شوێنێک» دەگەیەنێت
بەڵام
بە
بەهەشتی
سەرزەمین
لیک
دراوەتەوە
کە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
ڕامیاری
و
هەموو
شتێکی
وەک
بەهەشت
وایە
.
2
3
4
5