تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 100
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سیاسی
حاڵەتێک
کە
تێیدا هاوسەنگی سیستەمی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
شێوابێت. قەیرانە سیاسییەکان بەپێی ئاستی بەربڵاوی و پانتای جوگرافی،
بە
دوو
جۆری
ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
دابەش
دەکرێن. قەیرانی ناوخۆیی
وەک
، ململانێی
کرژی
سیاسی
نێوان
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
بۆ
وەدەست هێنانی
دەسەڵات
، سەرهەڵدانی
ناکۆکی
جیددی
لە
نێوان
باڵەکانی حکوومەت، کۆدەتای
سەربازی
، مانگرتنی
درێژخایەن
،
شۆڕش
و پێکدادانی ئەتنیکی و شەڕی چریکی. ڕیشەی قەیرانی
سیاسی
ناوخۆ
تەنیا
ناگەڕێتەوە
بۆ
چۆنیەتی
مامەڵەی کاربەدەستانی ناوخۆی وەڵاتەکە
بەڵکوو
لەم
چاخەدا زۆربەیان
لە
ژێر
کاریگەری
دیاردە
سیاسی
و ئابوورییەکانی ناوچەکە و هێزە
بان
ــ ناوچەییەکان سەرهەڵئەدەن.
قەیرانی
سیاسی
نێودەوڵەتی، بریتیە
لە
هەلوومەرجێکی چاوەڕواننەکراو
کە
لە
ئەنجامی
پێوەندی
دوو
یا
چەند
وەڵات
سەرهەڵدەدات،
بۆ
وێنە
،
ناکۆکی
نێوان
دوو
وەڵاتی
دراوسێ
کە
لە
ساردبوونەوەی
پێوەندی
سیاسییەوە
بگرە
تاکوو
شەڕ
تەشەنە
ئەسەنێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لیڤیاتان
لیڤیاتان
لە
کتێبی تەورات
دا
ناوی
نەهەنگێکی
گەورە
و زەبەڵاحە
کە
هیچ
هێزێکی
ئەم
سەرزەمینە ناتوانێ لەبەرانبەریدا ڕاوەستێ و
لە
عەرزی
بات
. تۆماس هۆبز (1679ـــ 1588) فەیلەسوفی ئینگلیزی،
لیڤیاتان
بە
نیشانەیەک
بۆ
دەوڵەتێکی
بەدەسەڵات
و
زەبر
و
زاکوون
لە
قەڵەم
دەدات و
هەر
بەم
ناوەش
کتێبە ناودارەکەی (
لیڤیاتان
)
بڵاو
دەکاتەوە. پوختەی قسەکانی هۆبز
لەم
کتێبەدا
ئەوەیە
کە
ئەگەر
خەڵک
بخوازن
بە
تەواوی
لە
ئاسایش
و ئارامیدا
بژین
،
دەبێ
هەموو
دەسەڵاتی
خۆیان
ڕادەستی کەسێک یا ئەنجومەنێک (
لیڤیاتان
) بکەن.
بەم
پێیە
ویست
و ئیرادەی
لیڤیاتان
دەبێتە
جێنشینی
ویست
و ئیرادەی
جەماوەر
. بەڕای هۆبز،
لیڤیاتان
بۆی
هەیە
هەر
شتێک
بە
پێویست
بزانێ ئەنجامی
بات
و
ڕێوشوێن
و بڕیارەکانیشی
دەبێ
لە
لایەن
هەموانەوە
جێبەجێ
بکرێت
بەڵام
خۆی
لەم
بارەوە
سەرپشک
و موختارە
چونکە
دەسەڵاتی
لیڤیاتان
لە
هەموو
دەسەڵاتێک باڵاترە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی سیاسی
مافی
سیاسی
بریتییە
لەو
مافانەی
کە
لە
یاسای
گشتی
ناوخۆیی،
تەنیا
بە
هاووەڵاتیانی
خۆجێیی
وەڵاتێک دەدرێ و
بۆ
بەهرەمەند
بوون
لێی
دەبێ
ببیتە شارۆمەندی
ئەو
وەڵاتە.
کەواتە
ئەم
مافە
بۆ
خەڵکانی
بێگانە
و هەندەرانی
لە
ئارادا
نییە
تاکوو
نەتوانن
لە
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتێکی
دیکە
دەستێوەردان
بکەن.
هەندێک
پێیان
وایە
کە
بەخشینی
ئەم
مافە
بە
کەسێکی
لاوەکی
،
دژایەتی
هەیە
لەگەڵ
یاسا
نێونەتەوەییەکاندا،
کەواتە
بۆ
ڕێزگرتن
لەم
یاسایەش بێت دەوڵەتان،
ئەم
مافە
نابەخشن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ماکیاڤیلیزم
تیۆرییەکی سیاسییە
کە
لە
لایەن
سیاسەتمەداری ئیتالیایی، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی (1527ـــ 1469) داڕێژراوە. ماکیاڤیلی،
نووسەر
و مێژونووسێکی
بەناوبانگ
و سکرتێری حکومەتی
کۆماری
فلۆرانس
بووە
کە
لە
ماوەی ژیانیدا
گەلێک
ئەرکی
سیاسی
ئەنجامداوە
بەڵام
پاش
ماوەیەک
لێی
کەوتنە
گومان
و
لەسەر
کار
لایانبرد. ئەویش
هەموو
کاتی
خۆی
تەرخان
کرد
بۆ
نووسینی کتێبێک
بە
ناوی
میر
(prince).
ئەو
لەم
کتێبەدا
گەیشتن
بە
دەسەڵات
بە
ئامانجی کردەوەی
سیاسی
دەزانێ و
بە
هێچ
بەربەستێکی ئەخلاقی نایبەستێتەوە.
بۆیە
پێیوایە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان،
دەکرێ
لە
هەر
شتێک
کەڵک
وەربگیردرێت و
نابێ
بە
هیچ
کلۆجێک
ئەخلاق
لەگەڵ
سیاسەتدا
تێکەڵ
بکرێت.
لە
ڕوانگەی ماکیاڤیلیستیەوە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان
دەکرێ
پشت
بە
هەر
ئامرازێک ببەسترێ
تەنانەت
ئەگەر
ناپەسند
و
دزێو
بێت و
لەم
بارەوە
پابەندی
بە
ئەخلاق
و
مرۆڤایەتی
بایەخی
نییە
.
ئەم
بیرۆکەی ماکیاڤیلی،
پاشان
بۆ
ئەو
دەسەڵاتدارانە بەکاردەهات
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
لە
هیچ
تاوانێک سڵیان نەدەکرد و
هەندێ
جاریش زاراوەکە
بۆ
دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و
ستەمگەر
بەکار
دێت
. ماکیاڤیلی پێی
وایە
کە
ئەگەر
دەسەڵاتدار
حەز
بە
مانەوە
دەکات
نابێ
لە
هەر
شێوازێکی خۆپەرستانە و تاکڕەوانە و نامرۆڤانە
خۆی
بپارێزێت چوونکا
ئەگەر
وا
نەبێت، ناتوانێ دەوڵەتەکەی ڕابگرێ.
ماکیاڤیلی
کە
لە
سیاسەتدا ڕیالیزمی گەیاندە بەرزترین ئاستی
خۆی
،
لە
نێوان
مەسەلە
سیاسییەکان و
گرفتە
ئایینیەکان
جیاوازی
قایل
بووە
. مەبەستی
سەرەکی
ئەو
مانەوەی
دەوڵەت
بووە
و حکومەتی کۆماریی
بە
مەرجێک
پەسند
دەکات
کە
جەماوەر
بە
گشتی
بگەنە ئاستێکی باڵای عەقڵانی.
ئەگەرچی
ماکیاڤیلی کەسێکی دیموکرات نەبووە
بەڵام
پێی وابوو
کە
جەماوەر
دەبێ
لە
بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا دەورێکی
باڵا
بگێڕێت
تاکوو
دەوڵەت
بتوانێ لەباری سیاسییەوە
سەقامگیر
بێت.
ئەو
پێی وابوو
کە
بۆ
ڕژێمێکی دیکتاتۆریش، لەناوبردنی حکوومەتێکی دیموکراتی لێوەشاوە، کارێکی
دژوار
دەبێت.
خۆلاسە،
جیهانبینی
ماکیاڤیلی
بۆ
ماوەی
چوار
سەدە
لە
مێشکی خەڵکدا
هاوواتا
بووە
لەگەڵ
زۆرداری
و
نەگریسی
و
خەیانەت
. بیرداڕێژی
ئەم
قوتابخانە
،
بە
نموونەی سیاسەتمەدارێکی مووقەڵاش
بەڵام
مەکراوی و
فێڵباز
ناسراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مرۆڤناسی سیاسی
ئەم
لقە زانستییە ئاوێتەیەکە
لە
زانستی
مرۆناسی
کەلتووری و
زانستی
سیاسەت
کە
سەروکاری
لەگەڵ
هەندێ
لە
قووڵترین
کێشە
سیاسیەکانی
کۆمەڵگە
سەرەتاییەکاندا
بووە
.
لە
ڕوانگەی زۆربەی مرۆڤناسانی سیاسییەوە،
هەموو
بەستێنەکانی
ژیان
کەمتاکورتێک خەسڵەتێکی سیاسییان
هەیە
و
ژیانی
کۆمەڵایەتی
تێکڕا
پێکهاتێکە
لە
سێکوچکەی
ململانێ
،
دەسەڵات
و سوڵتە.
یەکەمین
ئاسەواری
مرۆناسی
سیاسی
کتێبی فریدریش ئێنگڵس
بوو
لە
ژێر
سەردێڕی سەرچاوەی
خێزان
، خاوەندارێتی
تایبەت
و
دەوڵەت
(1844).
لەم
سەردەمەدا موتاڵاکردنی پێوەندییەکانی
دەسەڵات
لە
ناخی ستراکتووری
خێزان
، عەشیرە،
نەتەوە
و
زایەند
(جێندەر)
بە
تایبەت
لە
وەڵاتانی
بەرەو
پێشکەوتن
،
بۆتە
بابەتێک
بۆ
مرۆناسانی
سیاسی
.
ململانێ
و مشتومڕی
سیاسی
لەم
وەڵاتانەدا
زۆرتر
لەسەر
ئەم
مەسەلانەیە و
بە
تایبەت
باسکردن
لە
دواهاتی
سیاسی
ئەتنیکی و کێشمەکێشی نەتەوەیی کەوتۆتە
بەر
سەرنجی
مرۆناسی
سیاسی
.
جیاواز
لەم
باسە تازانە، بابەتی کلاسیکی
مرۆناسی
سیاسی
ئێستاش
هەر
شێوازە سیاسییەکانی
پێش
دروسبوونی دەوڵەتە.
یەکەمین
شێوازی
ڕێکخراوەیی
ژیانی
سیاسی
لە
قەوارەی هۆزەکان
سەری
هەڵدا
کە
ستراکتووری
دەسەڵات
لە
ناویاندا
لە
سەر
پێوەندی
خزمایەتی
سازدرابوو.
چەند
هۆکارێک بوونە
هۆی
گۆڕینی
ئەم
شێوازە سیاسییانە
بەرەو
دەوڵەتی
ڕێکخراوەیی
کە
بریتین
لە
: بەرفرەوان کردنی جوگرافیای دەسەڵاتی هۆزەکان و سەرکەوتنیان، زیادبوونی بەرهەمی
کشتوکاڵ
، زۆربونی
حەشیمەت
، پەرەسەندنی بێعەدالەتی
کۆمەڵایەتی
، پەرەسەندنی
بازرگانی
و گەورەبوونی شارەکان.
مرۆڤناسی
سیاسی
،
بۆ
مرۆڤ
وەک
مرۆڤێکی
سیاسی
دەڕوانێ و تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی
هەموو
ڕێکخراوە سیاسییەکان لەباری
مێژوویی
و جوگرافییەوە
پێناسە
دەکات.
ئەم
واتایە
لە
کتێبی سیاسەتی ئەرەستۆ
کە
لە
بنەڕەتدا
مرۆڤ
بە
بوونەوەرێکی
سیاسی
دەزانێت،
بەرچاو
ئەکەوێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی دایەلیکتیک
تیۆرییەکی فەلسەفی دەربارەی مێتافیزیک
کە
لە
لایەن
فردریک ئەنگڵس ـــ
بۆ
جەخت
کردن
لەسەر
بۆچوونەکانی مارکس
لەم
بارەوە ـــ
لە
کتێبی ئانتی دورینگ (1878) و دایەلیکتیکی
سرووشت
(1925)
ئاڕاستە
کراوە
. (
هەڵبەت
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
لایەن
پولخانۆف
بەکار
براوە).
ئەم
فەلسەفە
،
پاش
ئەوەی
کلک
و گوێی
کرا
،
بوو
بە
فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبە کۆمۆنیستەکان و «مەتریالیزمی
مێژوویی
»
کامڵ
کرد
. مەتریالیزمی دایەلیکتیکی،
تەنها
مادە
بە
ڕاست
و
گرنگ
دەزانێ و
بە
بناغەی
گەردوون
دایدەنێت.
ئەم
فەلسەفە
، سەرچاوەی
هەموو
نیشانە
و بەرهەمەکانی
ژیان
بە
مادی
لەقەڵەم
دەدا
و
هەموو
گۆڕانکارییەکان
بە
مادە
پەیوەست
دەکات
کە
ئەم
گۆڕانکاریانەش بەپێی کۆمەڵێک یاسای
تایبەت
کە
پێی دەگوترێ «
دایەلیکتیک
»،
ڕوو
دەدەن.
دایەلیکتیک
هەم
شێوازی
گۆڕینی واقیعەکانە و هەمیش شێوەی دۆزینەوەی «یاساکانی
جووڵە
»ی
ئەو
واقیعانەیە.
ئەم
قوتابخانە
پێیوایە
کە
پرەنسیپەکانی مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
لەگەڵ
هەموو
لقە زانستییەکاندا دەخوێنێتەوە.
مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
،
مادە
لە
ئاوەزی
مرۆڤ
بە
گرنگتر دەزانێ و
ئاوەز
بە
ڕەنگدانەوەی جیهانی
مادە
لە
مێشکی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
دەدات و
هەموو
شتێک
یان
دیاردەیەک
بە
دەرەنجامی جووڵەی جەوهەری
مادە
شرۆڤە دەکات.
مارکس، دایەلیکتیکی
تەنها
لە
هەمبەر
دیاردەکان و
کۆمەڵگە
دەبەستەوە
بەڵام
ئەنگڵس، ڕووبەری
ئەم
فەلسەفەی
بەرەو
سرووشت
بەرفرەوان
کرد
و
لە
ژێر
کاریگەریی بیروڕاکانی هێگل، پێی وابوو
کە
جیهان
(
سروشت
و ئەندیشە ومێژوو) دەکەونە
ژێر
باری
سێ
یاسا: 1) یاسای هەڵگەڕانەوەی چەندایەتی (
کمیت
)
بە
چۆنایەتی (کیفیت). 2) یاسای
ئاڵۆزی
دژەکان (اضداد)، بەپێی
ئەم
یاسایە
جووڵە
، دەرەنجامی
دژایەتی
نێوان
ڕەگەزە هاودژەکانی
ناو
سروشت
و
کۆمەڵگە
و مێژووە.
لە
کۆمەڵگەی چینایەتیدا
لەبەر
ئەوەی
چینەکان
دژی
یەکترن، ململانێی چینایەتی دەبێتە مەرجێک
بۆ
فراژووتنی
کۆمەڵگە
. 3) یاسای ڕەتکردنەوەی ڕەتکراو.
زۆربەی زانایانی مارکسی
کە
تەنها
مارکس
بە
سەرچاوە
دەزانن و
بۆ
ئەنگڵس و لینین بایەخێکی
ئەوتۆ
قایل
نین
،
بە
مەتریالیزمی دایەلیکتیکیش ـــ
وەک
میتۆدێکی فەلسەفی ـــ بەهایەکی
ئەوتۆ
نادەن،
بە
چەشنێک
لەم
دواییانەدا حیزبە کۆمۆنیستیەکانی فەرەنسی و ئیتالیا،
ئەم
ڕێبازەیان لەگوێن فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبەکەی
خۆیان
خستەلاوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی مێژوویی
مەتریالیزمی
مێژوویی
پاژێکی
گرنگی
فەلسەفەی «مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
»
لە
ئەژماردێت
کە
لە
سەر
بنەمای تیۆری مارکس دەربارەی
مێژوو
بنیاد
نراوە
. مارکس
ئەم
تیۆرییەی
بە
کورتی
لە
پێشەکی
کتێبە ناودارەکەی
خۆی
بە
ناوی
«توێژینەوەی ئابووریی
سیاسی
» (1859) هێنایە ئاراوە.
ئەو
دەنووسێ: «
لە
بەرهەمهێنانی پێداویستیە کۆمەڵایەتیەکانی ژیاندا،
لە
نێوان
مرۆڤەکان پێوەندییەکی دیاریکراو دێتە کایەوە
کە
لە
ویست
و ئیرادەی
ئەوان
بەدەرە، ئەمەش
هەمان
پێوەندیی بەرهەمهێنانە
کە
گرێدراوی
گەشە
و فراژووتنی هێزە بەرهەمهێنەرەکانە. سەرجەمی
ئەم
پێوەندییانە ژێرخانی
کۆمەڵگە
پێکدێنن
کە
سەرخانی
سیاسی
و
دادوەری
و فیکری (ئایدیۆلۆجیکی)
لەسەر
ئەو
ژێرخانە دادەمەزرێت.
شێوازی
بەرهەمهێنان
لە
ژیانی
ماددیدا چارەنووسی تایبەتمەندیە
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەکان و
ڕەوتی
مەعنەوی
ژیان
دیاری
دەکات. لێرەدا هوشیاریی
مرۆڤ
، چۆنییەتی
ژیان
و گوزەرانی
دیاری
ناکات
بەڵکوو
بە
پێچەوانەوە،
شێوازی
گوزەرانی
کۆمەڵایەتی
، ئاستی هوشیاریی
ئەو
دیاری
دەکات …
کە
شێوازی
بەرهەمهێنان
دەگۆڕێت، سیمای جیاوازییە
کۆمەڵایەتی
و دابەشکارییە چینایەتییەکانیش،
بە
هەوای
ئەم
گۆڕانە
تووشی
وەرچەرخان
دەبێت.
ئەم
گۆڕانکارییانە
بە
شێوازێکی دایەلیکتیکی و
بە
دەرکەوتنی دژایەتییەکانی هەناوی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدەن
کە
ئاکامەکەشی ململانێی چینایەتییە …»
بەپێی تیۆری مەتریالیزمی
مێژوویی
، سەرچاوەی
ڕەوتی
فراژووتنی
مێژوویی
کۆمەڵگەی مرۆڤی دەگەڕێتەوە
بۆ
جووڵە
و گۆڕانی دژبەرە سەرەکییەکانی
کۆمەڵگە
.
دژایەتی
نێوان
چینەکانی
کۆمەڵگە
، وزەیەکی پاڵنەرە
بۆ
ڕەوتی
فراژووتنی
ئەو
کۆمەڵگەیە.
لە
ڕوانگەی
ئەم
قوتابخانەوە
جڤاک
و ڕەشەگەل
مێژوو
دەخوڵقێنن
نەک
پاڵەوانان.
ئەگەرچی
دەوری
ڕێبەرانی
شۆڕشگێڕ
لە
مێژوودا
ڕەت
ناکاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی کولتووری
ڕێبازێکی ڕەخنەگرانەیە
کە
لە
کۆتایی
حەفتاکان و هەشتاکان
لە
بریتانیا
هاتە
ئاراوە
بەڵام
دەرخستنی لایەنەکانی، لەگوێن چەمکێکی تیۆریی کارێکی دژوارە.
ئەم
زاراوە
لە
بەستێنی مەتریالیزمدا شرۆڤە دەکرێت
چونکە
پێی
وایە
دامودەزگە و
دەسکرد
و
کردەوە
کولتوورییەکان،
لە
چەند
ڕەهەندێکەوە
لە
لایەن
پرۆسە مادییەکان
دیاری
دەکرێن و کولتوور
بە
کردارێکی
مادی
لەقەڵەم دەدات.
مەتریالیزمی کولتووری،
یەکە
مجار
لە
لایەن
ڕایمۆند ویلیامز (1988 ـــ 1921)
ڕۆشنبیر
و
ڕەخنەگری
کولتووریی بەریتانی،
وەک
میتۆدێکی
تایبەتی
خۆی
و زاراوەیەکی ڕەخنەگرانە
ئاڕاستە
کرا
. مەتریالیزمی کولتووری
باوەڕی
وایە
کە
هەر
تیۆرییەکی کولتووری (
نەک
بە
تەنیا
تیۆری کولتووری مارکسی)،
کە
قایل
بە
جیاوازی
نێوان
«
هونەر
» و «
کۆمەڵگە
»
یان
«
ئەدەب
» و «پێشینەی
کۆمەڵایەتی
» بێت،
باوەڕی
بە
تەوەربوونی کولتوور
نییە
لە
کۆمەڵگەدا (
واتە
شێوازی
بەرهەمهێنان
،
شکڵ
و دامودەزگە و
چۆنیەتی
بەکارهێنانی).
لەم
ڕوانگەوە
نابێ
هیچکات،
بۆ
فۆڕمە کولتوورییەکان
وەک
دەقێکی
ناوازە
بڕوانین
بەڵکوو
دەبێ
لە
قەبارەی
پێوەندی
و پرۆسە
مێژوویی
و مادییەکاندا سەیریان بکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی سیاسی
هاوسەنگی
سیاسی
بریتییە
لە
بەرگری
کردن
لە
دەستبەسەراگرتن و تەراتێنی زلهێزەکان
لە
گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وشیاری چینایەتی
بەئاگا
بوون
لەو
چینە
کۆمەڵایەتییەی
کە
تاکەکەس
بە
ئاخێزگەی
خۆی
دەزانێ.
هۆشیاری
چینایەتی کاتێک
خۆی
نیشان
دەدات
کە
ئەندامانی چینێک
بە
شێوەیەکی
هاوبەش
هەست
بە
ناهومێدی
و بەشخوراوی بکەن و
لە
بەرانبەر
چینی
سەردەست
و
شێوازی
دەسەڵاتداریدا
خەبات
بکەن.
هۆشیاری
چینایەتی
لە
ڕێبازی مارکسیدا
هەم
هۆشیار
بوونەوەیە
لە
بەرانبەر
چەوساندنەوەی
مرۆ
لە
لایەن
مرۆڤ
،
هەم
بڕیاردانە
بۆ
مەحفکردنەوەی
ئەم
چەوساندنەوە
.
هەروەها
بریتییە
لەو
هۆشیارییەی
کە
چینێکی
ڕەنجدەر
بە
ئاوەزی دەیفامێت و تێدەگات
کە
لە
بازاڕدا
وەک
کاڵایەکی
سادە
مامەڵەی پێدەکرێت و دەبێتە
قوربانی
خنکانێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
.
ئەم
هۆشیارییە،
چینی
ڕەنجدەران دەکاتە چینێکی
تایبەت
و
هۆشیار
.
ئینجا
خەباتی
خۆی
بۆ
سڕینەوە
و مەحفکردنەوەی چینەکان
دەست
پێدەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەچەی سیاسی
خەڵکانێک
کە
ئەزموون
و ڕووداوە سیاسییەکانی زەمەنێکی دیاریکراویان
بە
چاوی
خۆیان
دیبێت،
بە
وەچەی
سیاسی
پێناسە
دەکرێن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پشتیوانیی سیاسی
بریتییە
لە
هەر
چەشنە
هەوڵ
و تەقەلای دەوڵەتێک
لە
بەردەم
دەوڵەتێکی
دیکە
بەمەبەستی بەدواداچوونی مافی هاووەڵاتیانی
خۆی
و
پشتیوانی
کردنیان
کە
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتێکی
بیانی
شەڕیان
پێ
فرۆشتبێتن و
دەستدرێژی
کرابێتە سەریان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پلاتفۆرم - سیاسەتی حیزب
پلاتفۆرم
بەو
بەرنامە
و سیاسەتە حیزبییانە دەگوترێ
کە
لە
لەپێش
هەڵبژاردنەکان
لە
لایەن
حیزب
یان
ڕێکخراوەیەکی
سیاسی
بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر،
بە
خەڵک
ڕادەگەیەندرێت.
ئەم
زاراوە
هەروەها
لە
کاتی
هەڵبژاردندا
بەو
تیۆری و بۆچوونانەی پاڵێوراوان دەگوترێ
کە
بە
ڕاگەیاندنیان سەرنجی
خەڵک
بەرەو
لای
خۆیان
ڕادەکێشن
بۆ
ئەوەی
دەنگیان
پێ
بدەن.
بە
واتایەکی
دیکە
پلاتفۆرم
بەو
ئەندێشە
و تیۆرییانە دەگوترێ
کە
بانگەشە
بۆ
شێواز
و ڕێبازێکی
سیاسی
تایبەت
دەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەروەردەی سیاسی
راهێنانی
تاک
بۆ
هاوبەشی
چالاکانە
لە
ژیانی
سیاسی
و قبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی
لە
کۆمەڵگە
و ئاگەدارکردنی
لە
مافە
تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان و
فەلسەفە
و سیستەمە سیاسیەکان.
هەروەها
ئاگەدارکردنی
تاک
لە
دەوری
سیاسەت
لە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
،
ئاریشە
سیاسییەکانی
ڕۆژانە
و
پێگە
و شوێنگەی وەڵاتەکەی
لەناو
گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا. پەروەردەی
سیاسی
گونجاو، دەبێتە
هۆی
خۆشبەختی
و
یەکیەتی
نەتەوەیی و ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی سیاسی
بریتییە
لە
: بەرزبوونەوەی ئاستی
کارامەیی
سیستەمێکی
سیاسی
بۆ
چارەسەرکردنی
ناتەبایی
و کێشەکانی
تاک
و
کۆمەڵ
،
هەروەها
بریتییە
لە
خەڵکی
بوون
و ڕادەی
ئازادی
و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەیەک،. پەرەسەندنی
سیاسی
پەیوەستە
بە
گەشەی
دیموکراسی
لە
وەڵاتێکدا.
تا
چ ڕادەیەک سیستەمێکی
سیاسی
لە
سیستەمێکی
داخراو
بەرەو
سیستەمێکی
کراوە
،
لە
ساکارییەوە
بەرەو
ئاڵۆزی
،
لە
دەستبەسەرییەوە
بەرەو
خودموختاری و
لە
پەرشوبڵاوییەوە
بەرەو
یەکگرتوویی
هەنگاو
بنێت،
بە
هەمان
ڕادەش پەرەسەندنی
سیاسی
لەو
وەڵاتەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەبێت.
تازەگەری
سیاسی
، زیاتر
خۆی
بە
ئاڵوواڵکردنی سیاسییەوە
سەرقاڵ
دەکات
کەچی
پەرەسەندنی
سیاسی
بنیاتەکان
تووشی
گۆڕان
دەکات.
سێ
هۆکاری
پێویست
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
بریتین
لە
: ڕێکخراوە،
کارامەیی
و ئەقڵانییەتی کردەیی و یەکگرتوویی ئایدیۆلۆجیایی ڕێبەران.
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
،
پێویست
دەکات
سەرچاوە
و ئامرازەکانی
دەسەڵات
لەنێوان حکوومەت و گرووپە سیاسییەکانی
کۆمەڵگە
دابەش
بکرێت. کاتێک حکوومەت
بە
تەنیایی
،
دەست
بگرێ
بە
سەر
هەموو
سەرچاوەیەکی دەسەڵاتدا
ئینجا
مەیدانی ململانێی
سیاسی
دەگاتە نزمترین ئاستی
خۆی
.
لەم
ڕووەوە
بە
کورتبوونەوەی
دەستی
حکوومەت لەسەرچاوەکانی
دەسەڵات
، پانتای ململانێی
سیاسی
و هاوبەشێتی
سیاسی
لە
کۆمەڵگەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەکات.
کەواتە
لەنێوان ململانێی
سیاسی
و پەرەسەندنی سیاسیدا پێوەندییەکی
بایەخدار
لە
گۆڕێدایە.
پە.کە.کە: بڕوانە ناسیۆنالیزمی
کورد
لە
تورکیا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی سیاسی
پەنابەریی
سیاسی
یان
پەنابەریی
نێوان
سنووری، داڵدەبەخشین و هانادان
بەو
تۆمەتبارە سیاسیانەیە
کە
لە
وەڵاتێکی
دیکە
بە
هۆکاری
سیاسی
دەکەونە
ژێر
فشار
و
ئازار
و
لە
مەترسی
دەستگیرکردن
یان
لەناوچووندا
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە، لەباری یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن (بڕوانە مافی مرۆڤ). پەیماننامەکە پێکهاتووە
لە
کۆمەڵێک مافی مەدەنی و
سیاسی
هاوبەش
بۆ
هەموو
مرۆڤێک
کە
دەوڵەتەکان
پابەند
دەکات
بە
پیادەکردن
و بەرزڕاگرتنیان.
ئەم
پەیماننامە
53
مادە
لەخۆ دەگرێ و گرنگترین مافەکانی بریتین
لە
: مافی
ژیان
و
ئاسایش
،
ئازادی
بزووتنەوە
،
ئازادی
ڕێکخستنی
کۆبوونەوە
و خۆپیشاندان،
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
و
ئەندێشە
و سڕینەوەی کۆیلایەتی، مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان و قەدەخەکردنی
ئەشکەنجە
. ڕەشنووسی
ئەم
پەیماننامە
،
سەرەتا
لە
ساڵی 1954
لە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێشنیاز
کرا
و
لە
ساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
پەسند
کرا
.
ئەم
پەیمانە
لە
ساڵی 1976
بە
کۆی 35
دەنگ
تەوزیم
کرا
و
وەک
یاسایەک بڕاوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕژێمی سیاسی
ڕژێمی
سیاسی
بەم
دوو
تایبەتمەندییەی
خوارەوە
پێناسە
دەکرێت:
1) کۆمەڵێ مێتۆد و
شێوازی
حکوومەتکردن
کە
بەو
پێیە چەندوچۆنی
ماف
و ئازادییە دیموکراتیەکان و
پێوەندی
ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی
دەوڵەت
لەسەر
بنەمای
یاسا
دیاری
دەکرێت.
2)
چۆنیەتی
ڕێکخستن
و سازدانی
پێوەندی
نێوان
فەرمانڕەوا
و خەڵکانی
ژێر
دەسەڵات
.
دەستووری
بنچینەی
هەر
وەڵاتێک، ڕژێمە سیاسییەکەشی
دیاری
دەکات.
ڕژێمە سیاسییەکان بەپێی پێودانگی
جیاواز
لە
یەکتر
جیا
دەکرێنەوە:
ـــ
ئەگەر
سەرچاوەی دەسەڵاتی
دەوڵەت
،
پادشا
بێت،
ئەو
ڕژێمە
بە
پاشایەتی
لە
قەڵەم
دەدرێت
کە
دەسەڵات
بۆ
تاکێک
بەجێ
دەمێنێت.
ـــ
ئەگەر
سەرچاوەی
دەسەڵات
،
جەماوەر
یان
زۆرینەی
خەڵک
بێت،
ئەو
ڕژێمە
بە
کۆماریی
ناونووس
دەکرێت
کە
لەم
شێوازە حوکومەتییەدا ناوەندەکانی باڵای دەسەڵاتی
دەوڵەت
بە
شێوەی
هەڵبژاردن
،
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو دەسپێردرێتە
دەست
کەسانێک.
ـــ
بە
لەبەر
چاوگرتنی کۆجێیی
دەسەڵات
،
وەکوو
ڕژێمی
دیکتاتۆری
و ڕژێمی
تاک
حیزبی.
ـــ
لەسەر
بنەمای پێکهاتەی
دەوڵەت
،
وەکوو
فێدرالیزم و
کۆنفیدراسیۆن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیالیزمی سۆشیالیستی
ستاتیکای (جوا نیناسی)
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤییەت
کە
لەنێوان ساڵەکانی 1930
تا
1956 ڕەواجی پێدرا.
ناوی
سیاسەت
و تیۆری
ڕەسمی
حکوومەتی سۆڤییەتە
لەمەڕ
داهێنانی
هونەری
.
ئەم
ڕێبازە
لە
لایەن
ماکسیم گورکی و سیاسەتمەدارانێکی
وەکوو
بوخارین و ژادنۆف
لە
ساڵی 1934
لە
کۆنگرەی نووسەرانی سۆڤییەت
هاتە
ئاراوە
بەڵام
هیچ
کاتێک پێناسەیەکی ڕێکوپێکی لێنەکراوە.
مەبەست
لە
داهێنانی
ئەم
سیاسەتە ڕاکێشکردنی
شێوازی
ڕیالیستی کۆتاییەکانی سەدەی
نۆزدە
بوو
بۆ
هونەر
و
ئەدەب
و
شانۆ
بەرەو
لایەنێکی پۆزەتیڤ.
ڕیالیزمی سۆشیالیستی، شەرعییەتی
خۆی
لە
بیرۆکەکەی لینین
لەمەڕ
partinost (
لایەنگری
) و
ئەدەب
، لەگوێن ڕەنگدانەوەی واقیع
لای
مارکس و ئینگڵس وەردەگرێ.
ئەم
دوو
بیرمەندە وێڕای
ئەوەی
بۆ
ئەدەب
ڕۆڵێکی ئایدیۆلۆجیک
قاییل
دەبن،
لەسەر
پێوەندی
نێوان
ئەدەب
و
ئابوور
جەخت
دەکەن.
ئەم
ڕێبازە لەسەردەمی ستالین (بڕوانە ستالین خوازی)
بە
شێوەیەکی
بەربڵاو
پیادەکرێ و
هونەری
سۆڤییەتی
بەرەو
داڕمان
و
تێکشکان
برد
.
بە
تێکشکان
و ڕۆچوونی ستالینیزم، ڕیالیزمی سۆشیالیستیش
کەوتە
بەر
ڕەخنە
و
لەناوچوو
.
1
2
3
4
5