تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 9
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیۆری کەوانەی جەی
جۆن
جەی (John Jay) کۆمەڵناسێکی بەناوبانگە
کە
هۆکاری
شۆڕش
دەگەڕێنێتەوە
بۆ
جیاوازی
فرەوان
لەنێوان
چاوەڕوانی
تاکەکانی
کۆمەڵگە
و ئاستی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان
کە
ئەم
فەرق
و جیاوازییە، بەشێوەی بەشخوراوی و هەژاریی
خۆی
پێشان
دەدات.
ئەو
پێی
وایە
کەموکوڕییەکان،
ڕەها
نین
بەڵکوو
لە
نەداریی و بەشبڕاویی ڕێژەیییەوە
سەرچاوە
دەگرن و
ئەم
ئاستەنگییەش کاتێک
ڕوو
دەدات
کە
سەردەمی
دوور
و
درێژی
خۆشگوزەرانی
ئابووری
،
لەناکاو
ڕاوەستێ و بەشێوەیەکی
بەرچاو
پێچەوانە
ببێتەوە. کۆمەڵناسی
ناوبراو
، تیۆرییەکەی
خۆی
لە
قەبارەی خشتەیەک
ئاڕاستە
کردووە
کە
بە
کەوانەی جەی
ناوی
ناسراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتانی دواکەوتوو
پێناسەیەکی دیکەیە
بۆ
ئەو
وەڵاتانەی
کە
لە
پەرەسەندن
دواکەوتوون. نیشانەکانی
ئەم
جۆرە وەڵاتانە بریتییە
لە
: ئاستی
نزمی
ساخڵەمی و
خواردن
و
خۆراک
،
نەخوێندەواری
، کەمبوونی
سەرمایە
و
دارایی
،
جیاوازی
چینایەتی، دووفاقی و
چەند
فاقی
ئابووری
، زاڵبوونی
کشتوکاڵ
بەسەر
پیشەسازی
، نالەباریی سیستەمی
پارە
و
دراو
،
بێ
متمانەیی
بە
سەرمایەدانان،
نەبوونی
شێوازی
پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و
بێ
مەبالاتی
بۆ
پەرەسەندن
. (بڕوانە جیهانی
سێهەم
و وەڵاتانی
کەمتر
پێشکەوتوو).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو
ئەم
زاراوە
بۆ
وەڵاتانی
هەژار
و
دەست
کورتی
جیهانی
سێهەم
(
ئەفریقا
،
ئاسیا
و ئەمریکای لاتین) بەکاردەبرێت.
هەندێ
لە
زانایان، هەوڵیان داوە وەڵاتانی
هەژار
بە
وەڵاتانی جیهانی
چوارەم
پێناسە
بکەن.
بۆ
هەڵاواردنی وەڵاتێکی
دواکەوتوو
لە
بواری پەرەسەندوییدا سەیری پێوانەگەلێکی
ئابووری
وەک
بەرزبوونەوەی داهاتی
سەرانە
و وەبەرهێنانی ناڕاستەوخۆ دەکەن.
ئەم
وەڵاتانە چاویان
لە
یارمەتی
وەڵاتانی دیکەیە و
لە
بازرگانی
جیهانیدا دەورێکی
زۆر
بچووک
دەبینن. (بڕوانە جیهانی
سێهەم
).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پێشکەوتنخوازی
بە
مانای بڕواهێنان
بە
گۆڕان
و بووژانەوەی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و ئەخلاقی مرۆڤە.
ئەم
بڕوایە
هەمیشە
یەکێک
بووە
لە
بنەماکانی
ئایدیۆلۆجی
لیبراڵ و
چەپ
بۆ
پێکهێنانی سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
باشتر
و
کارامە
.
بەم
بۆنەوە
لەم
بەرەدا
ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و ڕیفۆرمخوازانە سەریان هەڵداوە
کە
خوازیاری لەناوچوونی
ئەو
تەگەرە
سیاسییانە
بوون
کە
لەبەردەم
گەیشتن
بە
سیستەمی
باشتر
و عەداڵەتخواز و «
خۆشبەختی
هەمووان»،
ڕێگر
بوون
.
پێشکەوتنخوازەکان،
بە
دوو
تاقم
دابەش
دەکرێن:
یەکەم
،
ئەوانەی
کە
پێشکەوتنی
کۆمەڵایەتی
لە
ڕوانگەی دیموکراسی*و
یەکسانی
ئابووری
لە
ڕوانگەی ئەخلاقییەوە،
بۆ
گەیشتن
بە
کۆمەڵگەیەکی
یەکسان
بە
پێویست
ئەزانن.
دووهەم
،
ئەوانەی
کە
گەیشتن
بە
یۆتۆپیا*ی
برایەتی
و
یەکسانی
،
بە
جەوهەری یاسای
سروشت
و
مێژوو
دەزانن. مارکسییەکان، توندڕەوترین و شەیداترین پێشکەوتنخوازەکان
لە
ئەژمار
دێن
.
چەمکی«
پێشکەوتن
»
ئەمڕۆکە
بۆتە
یەکێک
لە
بەها
سەرەکییەکانی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
و زۆربەی وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
کە
خۆیان
بە
شۆڕشگێڕ
دەزانن،
بۆ
«
پێشکەوتن
» هەوڵیان داوە.
پێشکەوتن
خوازەکان
کە
هەمیشە
ئێستە
و
ئایندە
لە
ڕابردوو
بە
باشتر
ئەزانن،
لە
بەرانبەر
هەر
چەشنە ڕابردووخوازییەک
دژایەتی
ئەکەن و دژبەرانی
خۆیان
بە
«
کۆنەپەرستی
» *
تاوانبار
دەکەن.
مەرجەکانی
پێویست
بۆ
پەرەپێدان
بە
بیرۆکەی پێشکەوتنی
مرۆڤ
بریتییە
لە
:
1) مەحفکردنەوەی ئەفسانەی سەدەکانی
ناوەڕاست
،
چونکە
پێی
وایە
دنیا
لە
داهاتوویەکی نەزۆر دووردا
کۆتایی
پێ
دێت
.
2) جێماوەکانی ڕێنسانس و شۆڕشی زانستیانە و کاردانەوەی
لەسەر
باوەڕی
مرۆڤ
بەوەیکە لۆجیک و
ژیربێژی
جیهانگیر
ببێت.
3) بەهێزبوونی
ئەم
باوەڕە
کە
ئەندێشەی
مرۆڤ
هەر
دێت
و
بەرەو
ژیری
و لۆژیکی
بوونی
زیاتر دەڕوات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی جەزایر
ئەم
ڕێککەوتنە
لە
6/3/ 1975
لە
شاری
ئەلجەزیرە (پێتەختی جەزایر)
لە
لایەن
محەمەد
ڕەزا
شای
ئێران
و سەدام
حوسێن
(
کە
ئەودەم
جێگری
سەرۆک
کۆماری
عێراق
بوو
)
ئیمزا
کرا
. بەپێی
ئەم
ڕێککەوتنە،
ئەو
خاڵانەی
کە
دوو
لایەن
کۆکبوون لەسەری
بریتی
بوون
لە
:
1ــ سنوورەکانی
خۆیان
بەپێی پرۆتۆکۆلی ئەسکەندەرون (1913) و بڕیارنامەی دیاریکردنی
سنوور
(1914)
دەستنیشان
بکەن.
2ــ
ئێران
و عێراق
کۆتایی
بە
ناکۆکی
مێژوویی
خۆیان
دەهێنن
لەمەڕ
مافی
کەشتیوانی
هەر
دوو
وەڵات
بە
سەر
ڕووباری شەتولعەرەب و سنوورە ئاوییەکانی
خۆیان
بەپێی هێڵی تالۆگ
دیاری
دەکەن.
3ــ
بەم
کارە
دوو
وەڵاتەکە،
ئاسایش
و متمانەی
دوو
لایەنە
بۆ
یەکتر
مسۆگەر ئەکەن و سنوورە هاوبەشەکانی
خۆیان
ئەپارێزن
بۆ
بنبڕکردنی
هەر
جۆرە دزەکردنێکی دوژمنکارانە
لە
لایەن
ئەویدیکەوە.
4ــ
هەر
دوولایەن، ڕێککەوتن
لەسەر
ئەوەیکە
ئەم
بڕیارانەی
سەرەوە
فەکتەڕێکی
هەمیشەیی
بن
بۆ
چارەسەرییەکی
گشتی
و شکاندنەوەی
هەرکام
لەم
ڕێکەوتنانە،
لەگەڵ
ڕۆحی ڕێکەوتنی ئەلجەزیرەدا
دژایەتی
هەبێت.
سێ
مانگ
پاش
ئەم
ڕێککەوتنە،
هەر
دوو
وەڵات
پەیمانی نوێی سنووری
نێوان
ئێران
و عێراقیان
ئیمزا
کرد
.
ئەم
پەیمانە
کاریگەرییەکی
خراپی
لەسەر
شۆڕشی
ئەیلوول
دانا
و
لە
ڕاستیدا ئامانجێکی
سەرەکی
هەر
دوو
لا
،
لە
باربردنی شۆڕشی
کوردستانی
باشوور
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی سایکس ــ پیکۆ (1916)
ڕێککەوتنێکی نهێنییە
کە
لە
16/5/1916 لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسە و
لە
لایەن
«سێرمارک سایکس»ی بەریتانی و «جۆرج پیکۆ»ی فەڕەنسی بەمەبەستی دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی
ئیمزا
کرا
. سەرلەبەری ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە
بە
پێچەوانەی
ئەو
وەعدە
و بەڵێنانە
بوو
کە
لۆرێنس
لە
عەرەبستان
بە
ناوی
ڕێزگرتن
لە
مافی خەڵکانی عەرەبی ناوچەکانی
ژێر
قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابووی. بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە بەشێکی
زۆری
خاکی
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
بە
دوو
ناوچەی
ژێر
دەسەڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسە
دابەش
کرا
. ناوچەی ژێردەسەڵاتی بەریتانیا
بریتی
بوو
لە
:
شاری
خانەقین
لە
کوردستانی
خواروو
، باشووری
سووریا
،
بەغدا
، بەسرە،
باکووری
فەلەستین و بەشێکی
کوێت
. بەشی فەڕەنسەش
بریتی
بوو
لە
: بەشی
زۆری
سووریا
، لوبنان، ئەنەدۆڵ (
باکووری
کوردستان
) و موسڵ.
پاشان
ڕووسیاش تێیدا
بەشدار
بووە
و
بە
بالێۆزی
ڕووسیا
ڕاگەیاندرا
کە
ئەگەر
بڕیار
لەسەر
ئەم
پەیمانە
بدات،
ئەوا
ناوچەی
باکووری
ڕۆژهەڵاتی تورکیا
بە
خاکی
ڕووسیاوە دەلکێندرێ. لایەنێکی
گرنگی
ئەم
پەیمانە
بۆ
گەلی
کورد
ئەوەیە
کە
جاڕێکی دیکەش
کوردستان
لە
لایەن
وەڵاتانی داگیرکەرەوە
پارچە
پارچە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
پاش
ڕوودانی
چەندین
شەڕی ناخۆیی لەنێوان
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
و
یەکیەتی
نیشتمانی
کوردستان
(عێراق)
کە
لە
1/5/1994
دەستی
پێکردبوو، (
ئەم
شەڕە
بە
شەڕی براکوژی
ناوی
دەرکرد)
چەندین
ڕێککەوتننامە (
وەکوو
ڕێککەوتننامەکانی پاریس، ئانقەرە و درۆگیدا)
لە
لایەن
هەر
دوولا
ئیمزا
کرا
بەڵام
هەردوو
لایەن
نەگەیشتنە ڕێککەوتنی
یەکجارەکی
و
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
.
سەرەنجام
لە
17/9/1998
بە
چاودێری
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، زەمینەیەکی
لەبار
بۆ
ڕێککەوتنی هەردوولا ڕەخسا و
لە
لایەن
پارتییەوە مەسعود بارزانی و
لە
لایەن
یەکیەتییەوە
جەلال
تاڵەبانی
و
لە
لایەن
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، دەیڤید وڵش، بریکاری
وەزیری
دەرەوە
ڕێککەوتننامەکەیان
ئیمزا
کرد
.
بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە هەردوولا، ئیدانەی شەڕی ناوخۆییان
کرد
و بەڵێنیان
دا
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان،
ئیدی
پەنا
نەبەنە
بەر
توندوتیژی
یا
دەستێوەردانی
دەرەکی
دژ
بە
یەکتر
.
هەروا
بەڵێنیان
دا
کەشوهەوایەکی
ئارام
بۆ
ڕێزگرتن
لە
ئاگربەست و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووەڵاتیان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بخەنەگەڕ.
جگە
لەوەش بەڵێنیان
دا
بە
ئاساییکردنەوەی ڕەوشی
هەولێر
و
سلێمانی
و
دهۆک
و دامەزراندنەوەی
ئیدارە
و پەرلەمانی
یەکگرتوو
لەسەر
بنەمای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 و
پاشان
زەمینە
بۆ
هەڵبژاردنێکی
نوێ
خۆش
بکرێت.
ئەم
ڕێککەوتننامە
بۆ
جێبەجێکردنی
هەنگاو
بە
هەنگاوی
بڕیارەکان
، خشتەیەکی زەمنیشی لەخۆدەگرت.
سەرەنجام
دانیشتنی 4/10/2002ی پەرلەمانی یەکگرتووی
کوردستان
،
بە
هەنگاوێکی
گەورە
دادەنرێ
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە و گێڕانەوەی
ئاشتی
بۆ
هەرێمی
کوردستان
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی کەمپ دەیڤید
کەمپ دەیڤید، هاوینەهەواری سەرۆککۆماری ئەمریکایە
کە
لە
دەوروبەری
شاری
واشنتۆن هەڵکەوتووە.
ئەم
شوێنە
پتر
بەهۆی
ئەو
گفتوگۆیانەوە ناوبانگی دەرکرد
کە
لە
ساڵی 1978 لەنێوان کارتەر، سەرۆککۆماری ئەوسای
ئەمریکا
و
ئەنوەر
سادات
، سەرۆککۆماری
میسر
و مناخم
بگین
، سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل
ئیمزا
کرا
.
لە
ئاکامی
ئەم
گفتوگۆیانە
لە
17/9/1978 ڕێککەوتنی
ئاشتی
نێوان
میسر
و ئیسراییل
ئیمزا
کرا
کە
میسر
لە
بەرانبەر
دان
پێدانانی فەرمی
بە
ئیسراییل، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی
خۆی
لە
بیابانی سینا
لە
ئیسراییل وەرگرتەوە،
بەڵام
ئەم
کردەوەی
میسر
بووە
هۆی
ئەوە
کە
لە
جیهانی
عەرەب
و ئیسلامیدا
گوشەگیر
بکرێت.
ئەنوەر
سادات
سەرۆککۆماری
میسر
بەهۆی ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
6/10/1981
لە
لایەن
ئەفسەڕێکی
توندڕەوی
ئیسلامگەراوە تیرۆر
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری 1970
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
11/3/1970 لەنێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی
گەلی
کورد
بە
سەرۆکایەتی
مەلا
مستەفا بارزانی و حکوومەتی عێراق
ئیمزا
کرا
و
لە
15
مادە
پێکهاتووە
کە
مافەکانی
گەلی
کورد
لە
کوردستانی
عێراق
دەستەبەر
دەکات. مادەی 10ی ڕێککەوتننامەکە
زۆر
گرینگە و
داوا
دەکات
کە
دەستووری
کاتیی عێراق
بەم
شێوەی
خوارەوە
هەموار
بکرێت:
1ــ
گەلی
عێراق
لە
دوو
نەتەوەی
سەرەکی
کورد
و
عەرەب
پێک
دێت
و
ئەم
دەستوورە
دان
دەنێت
بە
مافی نەتەوەیی
گەلی
کورد
و کەمینەکانی
دیکە
لە
چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا.
2ــ
داوا
دەکات
ئەم
بڕگەیە
بە
مادەی چواری
دەستوور
زیاد
بکرێ: «زمانی
کوردی
لە
پالڕ زمانی عەرەبی
بە
زمانی فەرمی
ناوچە
کوردنشینەکان دادەنرێت» .
3ــ
ئەم
خاڵەی
سەرەوە
لە
دەستووری
هەمیشەییدا
جێگیر
دەکرێت.
ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامەیە
کۆتایی
بە
جەنگی
نێوان
هەر
دوولا
هێنا
و
بە
هەموار
کردنی کابینەی عێراق، جێگڕێکی سەرۆککۆمار و
چوار
وەزیری
کورد
ـــ
کە
هەموویان ئەندامی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
بوون
ـــ چوونە
ناو
کابینەی حکوومەتی عێراق
بەڵام
ئەو
کۆمیتەی
کە
لە
دەقی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە
لە
جێبەجێکردنی ئەرکەکانی
تووشی
گرفت
هات
.
بۆ
نموونە
ئەو
دەڤەرانەی
کە
دەکەونە بەرنامەی
ئۆتۆنۆمی
یا
ماف
و جیاوگەکانی دامودەزگە ئۆتۆنۆمییەکان و ڕێژەی
ئەو
بوودجەی
کە
دەبێت
بۆ
ناوچەکە
تەرخان
بکرێت.
هێدی
هێدی
ڕژێمی عێراق
لە
بەڵێنەکانی
خۆی
پاشگەزبۆەوە و
لە
27/3/1974 هێرشی
ئاشکرا
و ڕاستەوخۆی
کردە
سەر
ناوچەکانی
کوردستان
و
بە
ڕاگەیاندنی
یەک
لایەنەی پڕوژەی
ئۆتۆنۆمی
سنووردار
،
بە
کردەوە
ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و لەباری
برد
.
بەندی
یەکەمی
ئەم
ڕێککەوتننامە
دان
بە
بوونی
ڕەوای
گەلی
کورد
لە
عێراقدا دەنێت و
لە
بەندەکانی دیکەش
چەند
خاڵێکی
گرینگ
لەبەرچاو
گیراون،
بۆ
نموونە
: کردنەوەی زانکۆی
سلێمانی
و کۆڕی
زانیاری
کورد
و داننان
بە
هەموو
مافە
فەرهەنگییەکانی
گەلی
کورد
و
خوێندن
بە
زمانی
کوردی
لە
هەموو
قوتابخانە
و پەیمانگە و زانکۆکان، داننان
بە
پاڕاستنی کەلتووری نەتەوەیی و
جەژنە
نەتەوەییەکان و
بە
ڕەسمی
ناساندنی جەژنی
نەورۆز
وەک
جەژنێکی نەتەوەیی
لە
کۆماری
عێراق و …