تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 18
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کار
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1919
وەکوو
پێکهاتەیەکی
سەربەخۆ
،
بەڵام
لەژێر
چاوەدێری
«
کۆمەڵی
نەتەوەکان» بەمەبەستی باشترکردنی هەلومەرجی ئیشوکار و بەرزکردنەوەی ئاستی
ژیان
و پێشخستنی ئابووریی و
کۆمەڵایەتی
جیهان
دامەزرا.
لە
ساڵی 1946 «ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان»، ئەرکەکانی
ئەم
ڕێکخراوەی
لەسەر
ئەو
بابەتانەی ئاماژەی
پێ
درا
بە
ڕەسمی
ناساند و
لەوە
بەدوا
وەکوو
یەکێک
لە
دەزگە
پسپۆڕییەکان
ناونووس
کرا
.
ئەرکەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بەوردی بریتیە
لە
داڕشتنی یاسای نێودەوڵەتی کار،
وەکوو
ئاستی
مووچە
و هەقدەست و ماوەی
کارکردن
و بیمەی
بێکاری
،
تەندروستی
شوێنی کار، مەرجەکانی کارکردنی ژنان و مێرمنداڵان،
پێشبینی
سەردەمی
پیری
و
نەخۆشی
و پشتیوانیکردن
لەو
کرێکارانەی
کە
لە
هەندەران
ئیش
دەکەن.
ناوەندی
ڕێکخراوەکە
لە
جنێڤ ــە. 10
وەڵاتی
(ئەڵمانیا،
ئەمریکا
، بەریتانیا، ئیتالیا،
چین
، ژاپۆن، سۆڤیەت، فرەنسا، کەنەدا و هێندستان) بەهۆی
پێشکەوتن
لە
پیشەسازیدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتین و 38 ئەندامەکەی دیکەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەڵدەبژێرن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەک کارتیزم
ئەم
زاراوە
دەگەڕێتەوە
بۆ
جۆزف
مەک
کارتی
(1957ــ1909) سیناتۆری
ئەمریکایی
کە
لە
ساڵی 1946
خۆی
بۆ
ویلایەتی ویسکانسین پاڵاوتبوو.
مەک
کارتی
نوێنەری
ئەندێشەی توندڕەوانەی
ئەمریکایی
بوو
بەدژی لیبراڵەکانی
ئەم
وەڵاتە و
هەندێ
لە
کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی
بە
لایەنگری
لە
کۆمۆنیزم
تۆمەتبار
کرد
و ژمارەیەک
نووسەر
و ڕووناکبیریشی
هەر
بەم
تۆمەتەوە کێشایە
ژێر
لێپرسینەوە
و گوشار. قۆناغی گەشەی
مەک
کارتیزم،
سەردەمی
شەڕی
سارد
بوو
کە
بە
«شەڕی
پیرۆز
» بەدژی
کۆمۆنیزم
ناوی
دەرکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کارتل
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی cartello ئیتالیایی
بە
مانای هێماکردن و
شەڕفرۆشتن
و
خەبات
و هاوپەیمانی
خاوەن
بەشە
جۆراوجۆرەکانی پیشەسازییەک
بەکار
براوە.
کارتل
لە
وەڵاتانی
سەرمایەداری
بۆ
چالاکی
ناڕەوای
بازرگانی
بە
مەبەستی ڕێککەوتنی
نێوان
کۆمپانیا گەورەکانی
بەرهەمهێنان
و
بازرگانی
کاڵایە
بۆ
مۆنۆپۆڵکردنی
بەرهەمهێنان
. کارتلەکان
هەندێ
جار
بە
پشکبەندی کردنی
بەرهەمهێنان
یا
بە
کەمکردنەوەی خستنەڕووی کاڵایەکی
تایبەتی
بۆ
فرۆشتن
، دەبنە
هۆی
زیادکردنی نرخی
ئەو
کاڵایە
لە
بازاڕدا
یا
بە
نزمکردنەوەی
بە
ئەنقەستی نرخەکان، ڕکابەرانی
خۆیان
لە
گۆڕەپانەکە وەدەردەنێن و
پاش
تێکشکاندنی
ئەوان
ئینجا
نرخەکان
بەرز
دەکەنەوە.
کارتلەکان
تەنها
لەسەر
ئاستێکی نەتەوەییدا کارناکەن
بەڵکوو
هەندێ
جار
چەندین
کۆمپانیای گەورەی
هاوچەشن
لە
وەڵاتانی
جۆراوجۆر
یەکدەگرن و کۆنترۆڵی
بەرهەم
و
بەرز
و
نزم
کردنەوەی نرخی
یەک
یا
چەند
کاڵا
لە
بازاڕەکانی جیهاندا دەکەن. نموونەی کۆنترین کارتلی
جیهان
(1896)
یەکیەتی
نێوان
کۆمپانیاکانی ئالکۆ (
ئەمریکا
) و ئالاگ (سویسرا)
یە
کە
تەکنۆلۆژی ئەلمینیۆم
یان
بەدەستەوە
گرتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کاریزما
1ـــ بەهرەیەکی
مەعنەوی
،
ودم
یا
توانستێک
کە
وادەزانی
لە
لایەن
یەزدانەوە
بە
کەسێک
کەرەم
کرابێت
تاکوو
بەو
پێیە
هەندێ
کاری
سەیر
و
سەمەرە
ئەنجام
بدات. 2ـــ توانستێکی
تایبەتی
کە
بەهرەدارەکەی پێی
وایە
بۆ
ڕێبەرایەتی کردنی
جەماوەر
لە
پشتیوانییەکی پڕسۆزی
ئەوان
بەهرەوەرە.
ئەم
زاراوە
لە
بنەڕەتدا
بە
واتای «
یارمەتی
خواوەندی»
یە
. ماکس ڤێبەر، کۆمەڵناسی گەورەی
ئەڵمانی
(1864ــــ 1920)
ئەم
وشەی
لە
کۆمەڵناسی سیاسیدا بەکارهێناوە و مەبەستی
لەم
زاراوە
،«گەوهەرێکی
تایبەت
»
بووە
کە
بە
کەسێک
یا
شتێک حاڵەتێکی بێوێنە و سەیروسەمەرە دەبەخشێ. ڤێبەر
لە
نێوان
کاریزمای تاکەکەسی
کە
سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ
شەخسێکی
تایبەت
و کاریزمای
مەقام
،
کە
دەگەڕێتەوە
بۆ
پلەوپایە و مەقامێک،
جیاوازی
قاییل
دەبێت.
ئەو
چەمکی کاریزمای
لە
بەستێنی تیۆری
گشتی
دەسەڵاتدا بەکارهێنا و
بەم
پێیە
سێ
جۆر
ڕەوایی (مشروعیت) ی ناوبردە کرد: سوننەتی، کاریزمایی و قانوونی ـــ عەقڵانی. ڤێبەر
لەم
دابەشکارییە
بۆ
شرۆڤەی پرۆسەی گۆڕانکاری
کۆمەڵایەتی
کەڵکی وەرگرت.
ئەو
پێی وابوو هەرکاتێک
کۆمەڵگە
و ئایینەکان
لە
ژێر
فرمانی
ئەو
سوننەتانەدا
بن
کە
پیرۆزییەکەیان
لە
ڕابردوو
گرتبێت،
تەنیا
هێزێک
کە
توانایی
ململانێی هەبێت، ڕێبەرێکی کاریزمایە
کە
شەرعییەتی
خۆی
لە
بەهرە
شەخسییەکانی وەرگرتبێت. کۆمەڵناسەکان
ئەم
زاراوەیان
لە
باری
سیاسییەوە
بۆ
کەسایەتیگەلێکی
وەک
نکرۆمە
لە
غانا، سۆکارنۆ
لە
ئەندونیزیا و نیهرۆ
لە
هیندستان
بەکار
بردووە و پێیانوایە
کە
بەهرەی شەخسی
ئەوان
بۆتە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
نێوان
نەتەوەکانیان.
بەڵام
ئەم
زاراوە
بە
شێوەیەکی بەربڵاوتر
بۆ
هەموو
دیاردە
و کەسانێک
بەکار
دەچێت
کە
بە
هۆی
تواناییەکی
تایبەت
و سەیرەوە،
لەگەڵ
ڕەشەگەل و
جڤاک
جیاوازییان
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کارەسات
بە
واتای گەردەلوولی جیهانی و
ژێروژوور
بوونی
بارودۆخی
گۆی
زەوی
یا
هەر
ڕووداو
و پێشهاتێکە
کە
ڕەوشی
زەوی
یا
دامودەزگەی جیهانی مرۆیی
تێکوپێک
بدات.
ئەم
زاراوە
بۆ
ئەو
ڕووداو
و پێشهاتە گەورانە بەکاردێت
کە
بارودۆخی
ئاسایی
سروشت
لەسەر
گۆی
زەوی
بگۆڕێت (بڕوانە
زستانی
ئەتۆمی).
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
واتای گۆڕانکاری
توندی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
مانا
کراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس
ئەم
ئەنجومەنە
لە
25/5/1981
بە
ئەندامەتی
وەڵاتانی کوەیت،
بەحرەین
،
قەتەر
، ویلایەتی میرنشینی عەرەبی، عەممان و عەرەبستان
لە
ئەبوزەبی دامەزرا. ئامانجی پێکهێنانی
ئەم
ئەنجومەنە، پاراستنی بەرژەوەندییە
سیاسی
و
ئابووری
و سەربازییەکانی ئەندامەکانیەتی. نووسینگەی
ئەنجومەن
لە
ڕیاز
، پێتەختی عەرەبستانە. ئەنجومەنی
هاریکاری
کەنداوی
فارس
لە
ساڵی 1994 بڕیاری دەرکرد
کە
گەمارۆی
ئابووری
لەسەر
ئیسراییل
لا
بچێت.
ئەم
گەمارۆیە
کە
ئیجازەی
مامەڵە
و دانوستانی
لەگەڵ
کۆمپانییەکانی سەربەم وەڵاتە، نەدەدا
لە
ساڵی 1947
لە
لایەن
یەکیەتی
عەرەب
دەرکرابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
ئەم
وشە
بە
مانای
حەز
بە
ئاوەدان
کردنەوەیە
بە
چەشنێک
کە
تاقمێک
لە
خەڵکی
وەڵاتێک بچنە وەڵاتێکی
دیکە
و
دەست
بدەنە ئاوەدانکردنەوەی
ئەو
جێیە.
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای زاڵبوونی
سیاسی
،
سەربازی
،
ئابووری
یا
کەلتووری وەڵاتێکی بەهێزە
بە
سەر
وەڵات
یا
نەتەوەیەکی بێدەسەڵاتدا. چەمکی
ئیستیعمار
،
ئەمڕۆکە
لەگەڵ
چەمکی ئیمپریالیزم
لە
باری
ماناییەوە هاوڕەگەزیان
لێ
دەرهاتووە و
لە
بنەڕەتدا
ئیستیعمار
کردارێکی ئیمپریالیستی
ناونووس
دەکرێت
واتە
دەسەڵاتێک
کە
دەیهەوێ
لە
سنوورە نەتەوەییەکانی
خۆی
تێپەڕ
ببێ
و وەڵاتان و نەتەوەکانی
دیکە
بخاتە
ژێر
سوڵتەی خۆیەوە.
بەم
بۆنەوە
دوو
زاراوەی «
ئیستیعماری
سوور
» و «
ئیستیعماری
ڕەش
» هاتونە ئاراوە
کە
یەکەمیان، سیاسەتی داگیرکارییانەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
بووە
و دووهەمیش، هێزە ئیمپریالیستیەکانی
ڕۆژاوا
.
هەر
بەم
قیاسە، پاکستانیەکان لەبارەی «کەشمیر»ەوە ڕوویانکردۆتە «ئیمپریالیزمی
قاوەیی
» .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک
ناوی
ڕێکخراوەیەکە پێکهاتووە
لە
حەوت
وەڵاتی
بەنگلادیش، بووتان، پاکستان، سریلانکا، ماڵدیڤ، نیپاڵ و هێندستان
کە
لە
8/12/1985
لە
داکا پێتەختی بەنگلادیش
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند. ئامانجی دامەزراندنی
ئەم
یەکیەتیە زیادکردنی
هاریکاری
ئابووری
دوولایەنە
لە
نێوان
ئەندامانی
ناوبراو
و هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە
لەم
بەستێنەدا. نووسینگەی
هەمیشەیی
سارک
لە
کاتماندۆ پێتەختی نیپاڵ ــە و
لە
بەرواری 16/1/ 1987
بە
شێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەم
فیدراسیۆنە یەکێک
لە
گەورەترین ڕێکخراوەکانی
کرێکاری
جیهانە
کە
لە
ساڵی 1945
لە
لایەن
یەکێتییە کرێکارییەکانی 54
وەڵاتی
جیهان
بۆ
وێنە
ئەمریکا
و بریتانیا و
یەکێتی
سۆڤیەت
لە
پاریس دامەزراوە.
بەڵام
هەندێ
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
بەو
بیانووەی
کە
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی سۆڤیەتدا
ئازادی
ڕاستەقینە
لەبەرچاو
ناگیردرێ،
لەم
فیدراسیۆنەدا بەشدارییان نەکرد.
بەهۆی دروستبوونی
ناکۆکی
ئایدیۆلۆجیایی
لە
نێوان
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و بلۆکی
ڕۆژاوا
لە
ژانوییەی 1949، یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
و بریتانیا و
چەند
وەڵاتێکی
دیکە
بە
تەواوەتی
لەم
فیدراسیۆنە وازیان
هێنا
و
هەر
لەو
ساڵەدا «کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی
کرێکاری
ئازاد
»
یان
پێکهێنا
کە
زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکانی وەڵاتانی ناکۆمۆنیست تێیدا
بوون
بە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک
کە
لەنێوان بریتانیا و
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ژووئییەی 1963
لە
مۆسکۆ واژۆ
کرا
. بەپێی
بەندی
1ی پەیمانەکە:
1)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
ئیمزا
دەکات،
دەبێ
خۆ
بپارێزێت
لە
تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
یان
هەر
چەشنە تەقاندنەوەیەکی
ناوەکی
لە
هەر
شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا
لە
ئاسمان
و
زەوی
.
2)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
واژۆ دەکات،
بۆی
نییە
ئاسانکاری بکات
بۆ
تاقیکردنەوەی ئەتۆمی
یان
لەم
کارەدا
بەشداری
بکات
یا
ببێتە
هاندەر
بۆ
ئەم
مەبەستە
.
بەپێی
بەندی
3، ئیمزاکردنی
ئەم
پەیمانە
بۆ
هەموو
دەوڵەتەکان
ئازادە
.
تا
ساڵی 1965 نزیکەی 100
وەڵات
پەیمانەکەیان مۆرکرد
بەڵام
وەڵاتانی
چین
و فەرەنسە
لە
مۆرکردنی
ئەم
پەیمانە
خۆیان
پاراست.
لە
24/9/1996
لە
دانیشتنی ساڵانەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
نیۆیۆرک،
پێنج
زلهێزی ئەتۆمی
جیهان
واتە
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
،
چین
و فەرەنسە پەیمانەکەیان
مۆر
کرد
.
بەڵام
ئەم
پەیمانە
تا
ئەو
کاتەی
کە
لە
لایەن
44
وەڵات
کە
توانایی
دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان
هەیە
بە
ئیمزا
نەگات،
بە
شێوەیەکی جددی
پیادە
ناکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ئەورووپا
کۆنفرانسی
ئاسایش
و
هاوکاری
ئەورووپا
لە
ساڵی 1995،
ناوی
خۆی
بە
ڕێکخراوی
هاوکاری
و ئاسایشی ئەورووپا
گۆڕی
.
بەرنامە
و ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە
بریتی
بوو
لە
: بەرزڕاگرتنی بایەخە هاوبەشەکان،
یەکدەنگی
و هاوئاهەنگکردنی
باس
و گفتوگۆکان
لەمەڕ
ئاسایشی ئەورووپا،
چەکداماڵین
و کۆنتڕۆڵی
چەک
،
هەنگاونان
بۆ
چارەسەرکردنی
قەیران
و شەڕی ناوچەیی بەمەبەستی کەمکردنەوەی
کێشە
و ناکۆکییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
مالکۆڵم ڕیفکیند
وەزیری
دەرەوەی بریتانیا
لە
کۆتاییەکانی ساڵی 1996 لەسەردانێکی
خۆی
بۆ
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، دامەزراندنی
ئەم
ڕێکخراوەی بەمەبەستی زیادکردنی
متمانە
لەنێوان وەڵاتانی ناوچەکە
پێشنیار
کرد
.
بە
باوەڕی
ڕیفکیند،
ئەو
ڕێکخراوانەی
کە
تا
ئەودەم
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
دامەزرێون نەیانتوانیوە
بە
پێداویستیەکانی ناوچەکە
وەڵام
بدەنەوە.
وێدەچێ
کە
ئامانجی
سەرەکی
لە
دامەزرانی
ئەم
ڕێکخراوە پاڕاستنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و ڕازیکردنی عەرەبان
بە
ئاشتبوونەوە
لەگەڵ
ئیسراییلدا بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاسایش و هاوکاری ئاسیا
ئەم
دانیشتنە هاوشێوەی «کۆنفرانسی
ئاسایش
و
هاوکاری
لە
ئەورووپا»یە
کە
بە
مەبەستی پاراستنی
ئاشتی
و ئۆقرەیی
لە
ئاسیادا پێکهاتووە. دوابەدوای دانیشتنی
سەرۆک
کۆماری
وەڵاتانی
ئێران
، تورکیا و وەڵاتانی ئاسیای
ناوین
لە
عیشقاباد
لە
ساڵی 1992
لە
بارەی
پێویستی
ڕێکخستنێکی
نوێ
بۆ
ئاسایش
، سەرکۆماری قازاغستان پێشنیازی دامەزراندنی کۆنفرانسێکی
لەم
شێوەی چێکرد
کە
ئامانجەکانی
بریتی
بوون
لە
:
1ــ دەستەبەرکردنی گەرەنتییەک
بۆ
پیادەکردنی
ئاسایش
و ئۆقرەیی ناوچەکە
لەسەر
بنەمای سنوورە ناسراوەکانی
ئەو
کاتە
.
2ــ ئاسانکاری
بۆ
پەرەسەندنی
هاریکاری
لە
نێوان
وەڵاتانی ناوچەکە.
3ــ
دیاریکردن
و بەکارهێنانی
پێوانە
و پێکهاتەی
یەکسانی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
.
کۆنفرانس
،
سێ
بابەتی
بۆ
وێککەوتن
دیاری
کردووە:
ئاسایش
،
ئابووری
و مرۆڤی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپا
ئەم
کۆنفرانسە پێکهاتووە
لە
53
وەڵاتی
ئەندام
کە
لە
دوای ئیمزاکردنی «کۆنفرانسی هلسینکی»
لە
ساڵی 1975
بنیاد
نرا. ئامانجەکانی
ئەم
کۆنفرانسە
لە
«جاڕنامەی پاریس»
کە
لە
ڕێکەوتی 21ی نوێمبر 1990
لە
لایەن
ئەندامەکانی
ئیمزا
کرا
بریتی
بوون
لە
:
پابەندبوون
بە
چارەسەری
کێشە
و ناکۆکییەکان
لە
ڕێگەی ئاشتییانە و
ڕێزگرتن
لە
بەهاکانی
دیموکراسی
و مافەکانی
مرۆڤ
.
ئەم
کۆنفرانسە هەنگاوێکی
گرنگ
بوو
بۆ
نەهێشتنی گرژیی
لە
نێوان
هەردوو
ئۆردووگای
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژاوا
و هەڵوەشانەوەی سنوورەکانی
نێوان
ئەم
دوو
بلۆکە. گرنگرترین بڕیاری
کۆنفرانس
، سەقامگیرکردنی سنوورەکانی ئەوکاتەی ئەورووپا
بوو
.
وەزیرانی دەرەوەی
ئەم
کۆنفرانسە
هەموو
ساڵێک
پێکەوە
دیدار
دەکەن و بەپێی بڕیارنامەیەک
ئەم
دەزگەیانەی
خوارەوە
بۆ
پێشڤەبردنی کاروباری
کۆنفرانس
دامەزراون:
1ــ
ناوەندی
نووسینگەی کۆنفرانسی
ئاسایش
و
هاوکاری
ئەورووپا
لە
پراگ ــە.
2ــ «
ناوەندی
بەرگرتن
لە
پێکدادان» بنکەکەی
لە
ڤییەنای
وەڵاتی
نەمسایە.
3ــ «نووسینگەی هەڵبژاردنی
ئازاد
»
لە
وارشەو (پۆڵەندا)
یە
.
ئەندامانی
ئەم
کۆنفرانسە بریتین
لە
:
ئاڵبانیا،
ئەرمەنستان
، نەمسا، ئازەربایجان، بەلجیکا، بووسنی هەرزەگۆیین، بریتانیا، بولغارستان، ڕووسیەی
سپی
، کەنەدا، کرۆڤاسیا، قوبرس، چێک، دانیمارک، فەنلاند، فرەنسا، گورجستان، ئەڵمانیا، مەجارستان، ئیسلەندا، ئیرلەندا، ئیتالیا، قازاغستان، قرغیزستان، لیتۆنیا، لیختنشتاین، لیتوانیا، لۆکزامبۆرگ، ماڵت، مۆڵداوی، موناکۆ، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پۆرتوغال، ڕۆمانیا، فیدراسیۆنی ڕووسیە،
سێن
مارینۆ، سلۆڤاکیا، سلۆڤانیا، سپانیا، سوید، سویسڕا، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان، ئوکرایین، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، ئوزبەکستان،
ڤاتیکان
، یۆگوسلاڤیا (سیربستان و مۆنتێنگرۆ) و یۆنان.
لە
دانیشتنی بوداپێست (6 و 5 ی دێسەمبری 1994)
ناوی
ئەم
کۆنفرانسە
بوو
بە
«ڕێکخراوەی
ئاسایش
و
هاوکاری
لە
ئەورووپا» (OSCE).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنەپارێزیی/قایمەکاریی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
ئەندێشە
و ڕێبازی
سیاسی
کە
بیروبۆچوون و نەریتە کۆنەکان بەبایەختر دەزانێت
لە
هەر
چەشنە بیرۆکەیەکی نوێباو و
ئەزموون
نەکراو. کۆنەپارێزی
لەسەر
یاسا
و
ڕێباز
و
نەریت
جەخت
دەکا
و پێی
وایە
کە
هیچ
کاتێک
بە
شێوەیەکی
ڕەها
،
شەڕ
و
ئاژاوە
لەسەر
زەوی
ڕیشەکێش
ناکرێت
چونکە
زاتی
مرۆڤ
زاتێکی ناکامڵە. کۆنەپارێزی
لە
نەریتی
سیاسی
بریتانیادا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە. بەکارهێنانی زاراوەی کۆنەپارێز
لەم
وەڵاتەدا
لە
ساڵی 1835
تا
1840
دەستی
پێکرد و
لەو
کاتەوە
جێگەی
واتای مێژوویی«توری» گرتۆتەوە.
لە
سیستەمی
سیاسی
بریتانیادا حیزبی کۆنەپارێز،
هەمیشە
حیزبێکی
سەرەکی
لە
ئەژمار
هاتووە و کەسانێکی
وەک
ئیدمۆند بۆرگ، کالریچ،
پیل
و دیزراییل، هەوڵیان داوە
ئەم
حیزبە
گەشە
پێ
بدەن.
ئەگەرچی
کۆنەپارێزیی هیچکات نەبۆتە خاوەنی سیستەمێکی گونجاوی فەلسەفی
بەڵام
بە
گشتی
لەم
بنەمایانەی
خوارەوە
پەیڕەوی
دەکات:
کۆنەپارێزی
لە
بەرانبەر
ڕادیکالیزم و شۆڕشگێڕیدا ڕادەوەستێ.
لە
ڕوانگەی کۆنەپارێزێکەوە ڕادیکاڵ و
شۆڕشگێڕ
، دەخوازن
بە
ئامانج
و مەبەستی تیۆری و قوتابخانەیی، زۆربەی
دەزگە
بایەخدارە کۆمەڵایەتییەکان
لەناو
ببەن. ئیدمۆند بۆرگ،
هێرش
دەکاتە
سەر
توندڕەوی
(ڕادیکالیزم) و
بە
ڕێبازی دەمارگیرانە و
دژ
بە
کولتووری گرانبەهای ڕابردووی دادەنێ و دەڵێ:
پێویستە
سوود
لە
ئەزموونی پێشوونانی
خۆمان
وەربگرین و
ئەگەر
چاکسازیش
پێویست
بێت،
دەبێ
لەگەڵ
شکڵ
و
شێوازی
ڕابردوودا بیگونجێنین. خاڵێکی مەترسیدار
لە
ڕێبازی کۆنەپارێزیدا بڕواهێنانە
بە
کەماڵی موتڵەق.
چونکە
هیچ
شتێک
بە
قەدەر
بەرجەستەکردنەوەی یۆتۆپیا
بۆ
پێشڤەبردنی
ڕاستەقینە
زیانبار
نییە
.
سیاسەت
بە
کردەوە
،
بێ
توانایە و
هیچ
شتێک مەترسیدارتر
لەوە
نییە
کە
بۆ
گەیشتن
بە
خەون
و یۆتۆپیاکان
زەبر
و
زەنگ
بەکار
ببرێت.
کۆنەپارێزی
بۆ
کۆنارایی، ڕێزێکی
زۆر
قایل
دەبێت و
هەر
دەزگە
یا
نەریتێکی
کۆمەڵایەتی
کۆنتر و
لە
مێژینەتر بێت،
لای
ئەم
ڕێبازە بەنرخترە. کۆنەپارێزەکان،
هەمیشە
لەدووی ئەزموونی وەچەکانی پێشوون و
هەوڵ
دەدەن
بە
جەوهەری ڕۆحی
ئەو
ئەزموونانە،
کلک
وگوێی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان بقرتێنن.
لە
بنەماکانی دیکەی
ئەم
قوتابخانە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
پاراستنی نەریتی لیبرالیزمی ئەورووپایی،
ڕێزگرتن
لە
خاوەنداریەتی
تایبەتی
و کەمکردنەوەی دەستێوەردانی
دەوڵەت
لە
کاروباری
ئابووری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی عەرەب/کۆمکاری عەرەب
ئەم
یەکیەتییە
لە
پاش
هەوڵودەوڵی
بێ
بڕانەوەی وەڵاتانی عەرەبی
بۆ
دامەزرانی کۆمەڵەیەک پێکهات.
لەم
سەروبەندەدا ڕێککەوتنێک
لە
لایەن
میسر
و عێراق و لوبنان و سوریا و...
مۆر
کرا
. کۆمیتەی ئاسانکاری
یەکیەتی
پان
عەرەب
،
لە
کۆنگرەی ئەسکەندەریە (14ی فێوریەی 1945)
بە
مەبەستی واژۆ کردنی ڕێسانامەیەک
بۆ
ئەم
یەکیەتییە،
پێشنیاری
دانیشتنێکی
کرد
. بڕیارنامەی وەڵاتانی
عەرەب
لە
22ی مارسی 1945
لە
لایەن
نوێنەرانی
میسر
و عێراق و لوبنان و سەعودی و سوریا و ئەردەن و نوێنەرێک
لە
فەلەستین و یەمەن
ئیمزا
کرا
.
ئامانجی دروسبوونی
ئەم
ڕێکخراوە، پێکهاتنی یەکیەتییەک
لە
دەوڵەتانی سەربەخۆی
عەرەب
بوو
بە
مەبەستی
بەهێز
کردنی
پێوەندی
عەرەبان و
گەیشتن
بە
ئاواتەکانیان لەپێناو یەکگرتووییەکی بەپێز. لیبی
لە
ساڵی 1953، مەراکیش و تونێس
لە
1958،
سودان
و کوەیت
لە
1961، جەزاییر
لە
1962،
یەمەنی
باشووری
لە
1967چوونە
ناو
ئەم
یەکیەتییەوە.
یەکیەتی
عەرەب
بریتییە
لە
9 کۆمیتەی
سیاسی
،
ئابووری
،
کۆمەڵایەتی
، کەلتووری،
سەربازی
و
یاسایی
و… نووسینگەی
یەکیەتی
لە
قاهیرەیە و سکرتێر
بۆ
ماوەی
پێنج
ساڵ
هەڵدەبژێردرێت.
دەوڵەتی
لیبی
لە
مانگی
مەی
2003
لەم
ڕێکخراوە جیابۆوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی کرێکاری
ڕێکخراوەیەک
کە
تێیدا
کۆمەڵی
کرێکاران
بۆ
باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش
وکار و
مووچە
و…
پێکەوە
چالاکی
دەنوێنن.
لە
وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا یەکیەتیە کرێکاریەکان ـــ چ ئەوانەش
کە
ئەندامی
ئەو
یەکیەتیە نەبن ـــ
بڕیار
دەدەن بەرژەوەندیەکانی کرێکاران
دەستەبەر
بکەن.
یەکیەتیە کرێکاریەکان
تا
کۆتایی
سەدەی 19
بە
ڕەسمییەت نەناسرابوون و سەرکوت دەکران.
چونکە
هەبوونیان
ڕێگر
بوو
لەبەردەم بنەڕەتی
ئازادی
لە
بازاری
ئابووریدا.
بەڵام
لەو
کاتەدا
لە
ئەورووپا
پەسند
کران
و
ئێستاکە
زۆربەی وەڵاتانی
پیشەسازی
خاوەنی ڕێکخراوەی
کرێکاری
نەتەوەیین.
بزووتنەوە
چەپیەکانی سۆشیالیست و کۆمۆنیست و ئانارشیست و سێندیکالیست،
تێکڕا
یەکیەتیە کرێکاریەکان لەگوێن ئامێرێکی گرینگی کرداری
سیاسی
و شۆڕشگێڕانە ناوبردە دەکەن و هەندێکیان
وەک
داردەستێکی شۆڕشگێرانە
بۆ
ڕوخاندنی سیستەمی
سەرمایەداری
لە
قەڵمی دەدەن. (بڕوانە سیندیکالیسم)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە
زمانی
لاتینی
لە
وشەی proles
بە
مانای
منداڵ
وەرگیراوە.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
سەدەی شەشەمی پ.ز،
لە
ئیمپراتۆرییەتی
ڕووم
بەکار
هێنرا.
لەو
سەردەمەدا پڕۆلتاریا
بە
کەسانێک دەگوترێ
کە
ماف
و
مووچە
و مڵکیان نەبووە
بەڵکوو
تەنیا
ئەرکیان
ئەوە
بوو
کە
منداڵەکانیان بنێرنە
خزمەت
دەوڵەت
. بەپێی
یاسا
دەبوایە
خاوەن
مڵک
و چینەکانی
دیکە
،
یان
بە
سەرانە
و
باج
یان
بە
چوون
بۆ
سەربازی
خزمەتیان
بە
دەوڵەت
بکردایە، ئەوانەش
کە
شتێکیان
نەبوو
دەبوایە منداڵەکانی
خۆیان
بناردبا
خزمەت
دەوڵەت
.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی 2ی زایینی
دا
بزر
بوو
.
لە
ساڵی 1838
لە
لایەن
سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی
دیکە
زیندوو
کراوە
و
دەرحەق
بەو
کەسانە
بەکار
هێنرا
کە
«
هیچ
بەشێکیان
بە
دارایی
و
سامانی
کۆمەڵگەوە
نییە
و
بۆ
ژیانی
سادە
و
ساکار
و داهاتووشیان دواڕۆژێکی
ڕوون
بەدی
نەدەکرا» .
ئەم
زاراوە
زیاتر
لەگەڵ
ناوی
مارکسدا گونجاوە. مارکس
لە
کتێبی
ڕەخنە
لە
فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا
بە
«چینێکی دەستوپێسپی»
پێناسە
دەکا
و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848)
بەم
دەستەواژە
پڕ
تەنتەنەوە
دەست
پێدەکات:
«مێژووی
هەموو
کۆمەڵگە
ئینسانییەکان
لە
ئێستە
و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان
بووە
و
سەردەمی
بورژوازی
، کێشمەکێشی چینەکانی
خاو
کردۆتەوە و کۆمەڵگەی
بە
دوو
چینی
گەورەی دژبەیەک (
دوژمن
)
واتە
بورژوازی
و پڕۆلتاریا
دابەش
کردووە» .
دیسانەوە
لە
هەمان
شوێندا دەڵێ: «
مەبەست
لە
پڕۆلتاریا،
ئەو
چینە
کرێکارە نوێباوەیە
کە
خاوەنی
هیچ
ئامێرێکی بەرهەمهێن
نییە
و
وزە
و هێزی
خۆی
بۆ
دابینکردنی
ژیانی
خۆی
دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا،
لە
ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی
بیستەم
و
هەروەها
لەنێوان
هەندێ
لە
هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی
لایەنگری
«کەلتووری پڕۆلتاریایی»
لە
ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی
سەرنج
ڕاکێشی لێدەرهات و
لە
بابەت
گرنگایەتی و
دەوری
سەرەکی
لە
شۆڕشدا
جەختی
لەسەر
کراوە
.
دەوری
مێژوویی
پڕۆلتاریا،
لە
گوتاری مارکسیزم*
ئەوەیە
کە
بەپێی
ڕەوتی
بەپڕۆلتاریایی
بوونی
چینی
مامناوەندی
و جووتیاران ــ
بە
لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ
ئەم
چینە
دەبێتە زۆرینەی
کۆمەڵگە
و
ئینجا
دەبێ
شۆڕشی سۆشیالیستی
بە
ئەنجام
بگات.
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا:
ڕابردن
و
هەنگاونان
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
بێ
چین
و
توێژ
،
قۆناخ
بە
قۆناخ
بە
ئەنجام
ناگات.
یەکەم
قۆناخ
، شۆڕشی کرێکارییە،
ئینجا
بەدیهاتنی پرۆلتاریا
وەک
چینی
دەسەڵاتدار
یان
چینی
حاکم
.
پاش
سەرهەڵدانی
دیکتاتۆری
شۆڕشگێڕی
پرۆلتاریا،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
پەیدا
ئەبێ
تاکوو
دەوڵەت
لەناو
بچێ و
لەبری
حکوومەتکردن
بە
سەر
ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان
بێتە
کایەوە.