تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاکردنەوەی هێزەکان
ئەم
زاراوە
دەلالەت
دەکا
بە
سەر
دابەشکردنی
دەسەڵات
لە
بەینی
دەزگە
جۆراوجۆرەکانی حکوومەت
کە
لە
ئەنجامدا
هەر
دەزگەیەک
خۆی
بە
ئەرک
و تەوزیمێکی جیاوازەوە
سەرقاڵ
دەکا
و
لەم
بەستێنەشدا کەمتاکورتێک بەشێوەیەکی
سەربەخۆ
لە
دەزگەکانی
دیکە
ئیش
دەکات.
لە
ڕاستیدا
ئەم
بیرۆکە
بۆ
بەرگریکردن
لە
دەسەڵاتی
زۆرداری
و ملهوڕیی
ئاڕاستە
کراوە
،
بۆ
ئەوەی
دەسەڵاتی حکوومەت
لە
شوێنێکدا
چەق
نەبەستێ و
کۆ
نەبێتەوە. سەرچاوەی
ئەم
بیرۆکە ئەگاتەوە
بۆ
ئەرەستوو
بەڵام
بە
شێوەی
نوێ
و ئەمێستایی ئەگەڕێتەوە
بۆ
فەیلەسوفانی
سیاسی
سەدەکانی 17و18ی ئەورووپا،
بە
تایبەت
«
جۆن
لاک
»
لە
بەریتانیا و مۆنتسکیڤ
لە
فەرەنسە. نەریتی هەڵوەشاندنی هێزەکان
لە
حکوومەتدا
بە
سێ
هێزی
ڕاپەڕاندن
، یاسادانان و
دادوەری
بووە
.
لەم
بارەوە شرۆڤە و پرسی جیاوز
لە
ئارادایە
کە
بریتین
لە
:
ئەو
ئەرک
و تەوزیمانەی
کە
ئەبێ
بە
وردی
لێک
جیا
بکرێنەوە کامانەن؟ ڕادەی
سەربەخۆیی
پێویست
چەندەیە؟
تا
چ ڕادەیەک
چاودێری
دەزگەکان
بە
سەر
کاری
یەکتردا ئەگونجێت؟ و
ئەم
بابەتەش
کە
ئایا
دەرەئەنجامی جیاکردنەوەی هێزەکان، هاوتەرازیی
دەزگە
جیاوازەکان
دابین
دەکات؟
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان،
بۆ
یەکەم
جار
بە
لەبەر
چاوگرتنی بیرۆکەی مۆنتسکیڤ
لە
دەستووری
بنچینەیی ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
ئەم
دەستوورە هێزی ڕاپەڕاندنی
سپاردە
سەرکۆمار
و هێزی یاسادانانیشی
بە
کۆنگرێس بەخشی. دوای شۆڕشی فەرەنسە و
بە
لەبەرچاوگرتنی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
،
ئەم
بنەڕەتە
لە
دەستووری
فەرەنسەشدا پەسندکرا و
ئینجا
ئەم
فیکرە زۆربەی وەڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دێتانەت+هێورسازی
وشەکە
بە
زمانی فەرەنسی
بە
واتای
شلکردنەوە
و
ئارامی
و حەسانەوەیە.
لە
زاراوەی سیاسیشدا
بە
مانای کەمبوونەوەی
ئاڵۆزی
و
ناحەزی
و
دوژمنایەتی
نێوان
وەڵاتان و ئاسایشی
نێوان
وەڵاتانە. قۆناخی هێورسازی،
ڕەنگە
بەپێی بڕیارنامەیەکی
ڕەسمی
یا
خود
لە
ئاکامی گۆڕانی
ستراتیجی
نەتەوەیی
لە
ماوەی
چەندین
ساڵدا ڕووبدات.
بۆ
نموونە
پەیمانی لۆکارنۆ (1925)
لە
ئەورووپا
کەم
تا
زۆر
،
بە
دوا
خۆیدا سەقامگیریی
هێنا
.
لە
دەیەی 1960 قۆناخێکی هێورسازی لەنێوان وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت هاتەکایەوە
کە
لەسەر
بنەمای
پێکەوە
ژیانی
ئاشتیخوازانە و
ئەم
ڕاستییە دامەزرابوو
کە
شەڕێکی هەمەلایەن،
سەرەنجام
بە
تیاچوونی
هەر
دوولا
تەواو
دەبێت.
دیتێرمینیزم: بڕوانە ئیرادەگەرێتی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی هێزەکان
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
لە
سەر
ئەم
بنەمایە داڕێژراوە
کە
دەسەڵاتی
هەر
گرووپێک
لە
وەڵاتانی ئەورووپا
دەبێ
لەگەڵ
هێز
و دەسەڵاتی گرووپەکانی
دیکە
هاوسەنگ
بێت
تاکوو
هیچکامیان نەتوانن بەسەر
ئەویدی
دا
زاڵ
بن
و بەمجۆرە
ئاشتی
و
ئاسایش
مسۆگەر بکرێت. پاراستنی
ئەم
سیاسەتە بابەتی
سەرەکی
سیاسەتی دەرەوەی بریتانیا
بوو
لە
میانەی
ئاشتی
درێژخایەن
لە
1871
تا
1914
لە
نێوان
گرووپی
وەڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا و ئیتالیا و وەڵاتانی بریتانیا، فرەنسی و سۆڤیەت.
پاش
جەنگی
جیهانی
یەکەم
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
هاتە
ناو
مێژووی
دیپلۆماسی
و بریتانیا
تا
ساڵی 1939
لە
بەرانبەر
بەهێزترین
وەڵاتی
ئەورووپا
واتە
ئەڵمانیا، سیاسەتێکی نەرمڕەوانەی گرتەبەر.
لە
ساڵی 1945 بەملاوە
هیچ
هەوڵێک
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە
بۆ
پاراستنی هاوسەنگی هێزەکان
بە
ئەنجام
نەگەیشتووە
بەڵام
دەسەڵاتی
ڕۆژاوا
لە
بەرانبەر
ڕۆژهەڵات
ڕووی
لە
زیادبوون
کردووە.
ئێستا
زاراوەی هاوسەنگی هێزەکان
لە
پێوەندیی نێودەوڵەتیدا
پتر
بۆ
دەسەڵاتی چەکداری و
ئابووری
زلهێزەکان
لە
ئاستی جیهانی
یا
ناوچەییدا دێتە ئاراوە.
بۆ
نموونە
وەڵاتی
هێندستان
لە
نیمچەکیشوەر و
میسر
لە
ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
لەم
ڕووەوە مەبەستی لایەنگرانی
چەکداماڵین
گشتاندنی
ئەم
سیاسەتەیە
لە
هەموو
جیهاندا
بە
چەشنێک
کە
هیچ
دەوڵەتێک نەبێتە
هەڕەشە
بۆ
وەڵاتێکی
دیکە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هێز/دەسەڵات
هێز
، یەکێک
لە
چەمکە سەرەکییەکانی
زانستی
سیاسەتە
کە
بە
مانای
وزە
و
توانایی
کەسێکە
بۆ
پێملکردن و
تەسلیم
ڕاگرتنی جەماعەتێک
لە
بەرانبەر
خواستەکانی
ئەو
کەسەدا
بە
هەر
شێوازێک.
بە
واتایەکی
دیکە
هێز
، کۆمەڵێ
سەرچاوە
و ئامرازی زۆرەملانە و ئارەزوومەندانەیە
کە
حکوومەتەکان
بۆ
بەڕێوەبەرایەتی
دەسەڵات
بەکاری
دەهێنن. پاراستنی سەرچاوەکانی
هێز
و چۆنییەتی دابەشکردنی و
خەبات
بۆ
وەچنگ هێنانی، گرینگترین بابەتی توێژینەوەی
زانستی
سیاسییە.
هەروا
زۆرینەی زانایانی
سیاسی
پێوەندییەکانی
هێز
بە
کاکڵی
سیاسەت
دەزانن و
دەڵێن
ئەو
شتەی
پێوەندی
مرۆ
لەگەڵ
پێوەندییەکانی
دیکە
جیا
دەکاتەوە، هێزە. خەباتی حیزب و حکوومەتەکان
لە
پێناو
هێزدایە:
بۆ
وەدەست هێنانی
هێز
،
پاراستن
یا
بۆ
نوێندن و نومایش کردنی
هێز
.
بیرمەندانی
سیاسی
، هەوڵیان داوە
ئەم
چەمکە
لەگەڵ
زاراوەی
دەسەڵات
authority
لێک
جیا
بکەنەوە.
بەڵام
لە
ڕاستیدا
نە
لە
زاری
ڕەشۆکی
و
نە
لە
زانستی
سیاسەت
، ڕێککەوتنێک
لەمەڕ
ئەم
زاراوە
پێک
نەهاتووە.
چونکە
هەندێ
جار
وشەی
هێز
لەگەڵ
دەسەڵات
، دەسرۆیین،
زۆرداریی
،
زۆرەملێ
و…
بە
هاوواتا
زانراوە.
هێز
خاوەنی
چەند
سەرچاوەیەکە
کە
بریتین
لە
:
1ـــ
زانیاری
:
ئەم
سەرچاوە
یارمەتیدەری فراژووتنی
ئاوەز
و ڕۆحی مرۆڤە.
لە
کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا
هیچ
ڕێبەرێک ناتوانێ
بێ
زانیاری
دەستی
بە
هێز
بگات.
2ـــ
ڕێکخستن
:
ڕێکخستن
لە
جەوهەردا
هێز
دەبەخشێ.
لە
سیستەمێکی
سیاسی
دیموکراتیدا حیزبە سیاسییەکان
بۆ
وەدەست هێنانی
هێز
، ڕێکخراوە سازدەکەن.
3ـــ هەلومەرج: هەلومەرجی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
بە
خاوەنەکەی
یارمەتی
دەدات
کە
هێز
و دەسەڵاتی
خۆی
زیاتر بکات.
4ـــ
دەسەڵات
:
دەسەڵات
بە
واتای هێزی
ڕەوا
و شەرعییەتدارە.
ئەگەر
کەسێک
دەستی
بگاتە
پلە
و پایەیەکی
ڕەوا
و
یاسایی
، هێزی ڕێبەرایەتییەکەی زیاتر
دەبێ
.
5ـــ لێهاتوویی: وەشاوەیی و
شارەزایی
، هێزی
مرۆ
زیاد
دەکات و
لە
خەبات
بۆ
وەدەستهێنانی
دەسەڵات
، سەرکەوتووی دەکات.
6ـــ
ئیمان
و بڕوا: مانەوەی ڕێبەرێک
لە
دەسەڵاتدا
پێویستی
بە
بڕوایەکی
گشتی
هەیە
.
7ـــ میدیاکان: میدیاکان سەرچاوەیەکی گرینگی
هێز
و
دەسەڵات
لە
ئەژمار
دێن
. بەرپرسانی
ڕۆژنامە
و تەلەفیزیۆن و … دەورێکی
باڵا
دەگێڕن
لەمەڕ
زاڵبوون
بەسەر
ڕای
گشتیدا.
ئەگەر
هێز
لەسەر
بنەمای
زۆر
و سوڵتە دامەزرابێت، فەرمانبەران
بە
ڕەوای نازانن و
هۆی
فەرمانبردنیان، دەگەڕێتەوە
بۆ
ترس
.
بەڵام
ئەگەر
فەرمانبەرانیش خاوەنی هێزێکی
کۆمەڵایەتی
بن
و هێزی
فەرمانڕەوا
بە
شەرعی و
ڕەوا
بزانن،
ئینجا
هێز
دەبێتە پاڵپشتێکی
ڕەوا
. حکوومەتی خەڵکیی کاتێک
پیادە
دەکرێت
کە
لە
نێوان
فەرمانڕەوا
و فەرمانبەراندا
هیچ
لەمپەرێک نەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هێزی ڕەش
بریتییە
لەو
بزاوتەی
کە
لە
شەستەکانی سەدەی 20
لە
لایەن
ڕەشپێستانی
ئەمریکا
بۆ
دەربڕینی ناڕەزایەتی
لە
باری
گوزەران
لە
کۆمەڵگەیەکی سپیپێستدا
هاتە
کایەوە.
ئەم
بزاڤە
لەسەر
مافی
یەکسانی
ڕەش
و
سپی
داکۆکی
دەکرد و
لەم
سەردەمەدا چالاکییەکانی
خۆی
بەگوڕتر
کرد
.
لەبەر
ئەوەی
بزاوتەکە
بووە
هۆی
ترسی
کۆمەڵگەی سپیپێستی
ئەمریکا
لەمەڕ
بەرپابوونی ململانێی
نەژادی
بەم
بۆنەوە
هەوڵ
دراوە
تا
ڕادەیەک خواستەکانیان
جێبەجێ
بکرێت. هێزی
ڕەش
،
پاش
چالاکییەکانی
مارتین
لۆتەر
کینگ
، ڕێبەری
ڕەش
پێستەکانی
ئەمریکا
توانی
بە
خواستە
مەدەنی و سیاسییەکانی
خۆی
بگا و
وەڵاتی
ئەمریکا
، زیاتر
لە
جاران
بەرەو
پرۆسەی
دیموکراسی
ببات.
دوایین
بەرهەمی
ئەم
خەبات
و بزاوتە
گەیشتن
بە
دەسەڵاتی ڕەشپێستێکی ئەمریکی –
ئەفریقایی
بە
ناوی
باراک ئۆباما
یە
لە
باڵاترین پۆستی
سیاسی
واتە
سەرۆک
کۆماری
لە
ساڵی 2009.
ی
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زلهێز
هێزێک
کە
لە
هێزەکانی
دیکە
بەهێزتر بێت.
لە
زاراوەی سیاسیدا «ز لهێز»
بە
وەڵاتێک دەگوترێ
کە
لە
بواری هێزی پیشەسازیی و سەربازییەوە
لە
وەڵاتەکانی
دیکە
بەهێزترە و
بە
سەر
گۆڕەپانی سیاسەتی نێونەتەوەییدا دەسەڵاتدارییەتی دەکات.
ئەم
زاراوە
بە
تایبەت
بۆ
ناوبرەکردنی
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت ( پێشوو)،
بە
کار
دێت
کە
لە
بواری بەرهەمهێنانی سنعەتی و هێزی
سەربازی
و وزەی ئەتۆمی و بەرفرەوانی
خاکی
وەڵات
و سەرچاوەی
سروشتی
و ڕادەی
حەشیمەت
،
لە
وەڵاتەکانی
دیکە
لەپێش
دیکەن.
هەروەها
ئیمکانی مناوەرەی
سیاسی
و
سەربازی
ئەوان
لە
ئاستی نێونەتەوەییدا لەوانی
دیکە
زیاترە و
وەک
دوو
هاودژی
سەرەکی
لە
گۆڕەپانی
سیاسی
و
سەربازی
لە
ئەژمار
دێن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شێوازی بەرهەمهێنانی ئاسیایی
زاراوەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆن
ستوارت
میل
بیرمەندی ئینگلیزی
بۆ
پێناسەکردنی سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی
ئاسیایی
هاتە
ئاراوە. دواتر
لە
لایەن
بیرمەندانێکی
وەک
کاڕۆڵ مارکس
بە
تێروتەسەلی شرۆڤە
کراوە
.
ئەو
بۆ
ناساندنی وەڵاتانی
چین
و ڕووسیە و هێندستان، کۆمەڵێ تایبەتمەندی
یەکسان
دەبینێت
کە
بە
گشتی
بە
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
ناوبردە
کراوە
.
بە
باوەڕی
مارکس، بارودۆخ و کەشوهەوای هەرێمەکانی وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
بە
هۆی
کەمبوونی
ئاو
پێویستی
بە
هێنانە مەیدانی
جەماوەر
و هەرەوەزی مرۆڤییە
بۆ
کەڵک
وەرگرتن
لە
سەرچاوەکانی
ئاو
.
بەم
بۆنەوە دەسەڵاتی
سیاسی
و دەوڵەتەکان
بە
شێوەیەکی
بەرچاو
،
دەست
دەگرن بەسەر سەرچاوەکانی ئاودا و
لەم
ڕێگەوە
زەبر
و زاکونی
خۆیان
بەسەر
خەڵکی
ئەم
وەڵاتانە
خاڵی
دەکەنەوە. بەمجۆرە شێوازێکی
تایبەتی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
دێتە ئاراوە
کە
ڕێگە
خۆش
دەکات
بۆ
ئیستبداد و
ستەمکاری
لەم
وەڵاتانە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
دوای هەوڵی
زۆر
و درێژخایەنی وەڵاتانی نێرەری
نەوت
لە
ژانوییەی 1961
لە
کاراکاس (ڤێنێزۆئێلا) دامەزرا و
سەرەتا
وەڵاتانی
ئێران
، عەرەبستانی سعوودی، عێراق، کوەیت،
قەتەر
و ڤینزۆئیلا بوونە
ئەندام
و
پاشان
، وەڵاتانی ئەندونیزیا، لیبی و نایجریا
بوون
بە
ئەندام
. ئۆپێک
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجانەی
خوارەوە
دامەزرێ:
1ــ چەسپاندنی سیاسەتێک
بۆ
دانانی
نرخ
و مەزەندەیەکی یەکلاکراو، بەدوور
لە
هەلاجانی
ئابووری
وەڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت
.
2ــ پاراستنی
سەرچاوە
و
کانە
نەوتییەکان.
3ــ پاراستنی ئاسایشی
نەوتی
ڕاگوێزراو.
4ــ
بەرگری
لە
زیادبوونی نرخی یەکلاکراو
یان
هەناردنی
نەوتی
لە
ڕادەبەدەر
بە
پێچەوانەی بڕیاری زۆرینەی ئەندامان.
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ئۆپێک، 45%
نەوتی
جیهان
بەرهەم
دەهێنن و
جگە
لەوەش
داوا
لە
کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن
تا
نرخی
نەوت
و بەرهەمە نەوتیەکان
لە
ئاستێکی دیاریکراو و
یەکسان
ڕابگرن،
چونکە
هەلاجان
و
هەڵبەز
و دابەزی نرخی
نەوت
بۆ
ئەم
وەڵاتانە دەبێتە
هۆی
هەلاجانی
ئابووری
و
هەندێ
جار
گەشەسەندنی
ئەم
وەڵاتانە
تووشی
زیان
دەکات.
یەکێک
لەو
هۆکارانەی
کە
لە
دوای دامەزرانی ئۆپێک
ناوبەناو
بۆتە
هۆی
هەڵکشانی نرخی
نەوت
،
شەڕ
و گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان
بووە
.
بۆ
وێنە:
ــ شەڕی ئیسراییل و عەرەبان
لە
1973
کە
بۆ
ماوەیەک
بووە
هۆی
ڕاوەستانی ناردنی
نەوتی
وەڵاتانی عەرەبی
بۆ
ڕۆژاوا
و ئەمەش هەڵکشانی نرخی
نەوتی
لێکەوتەوە.
ــ شۆڕشی گەلانی
ئێران
(1978)
کە
بەریانی
نەوتی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
ماوەیەک ڕاوەستاند و ئەمەش
بووە
هۆی
هەڵکشانی بێوێنەی نرخی
نەوت
تا
ئەو
سەردەمە
.
ــ شەڕی
ئێران
و عێراق (1988-1980) .
ــ شەڕەکانی کەنداوی
فارس
کە
بریتی
بوون
لە
: شەڕی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی
بە
دژی
عێراق
لە
دوای داگیرکردنی
خاکی
کوەیت
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە (1991-1990) . شەڕی
ئەمریکا
و بەریتانیا
بە
دژی
عێراق
بە
بیانووی
چەک
کردنی
ئەم
وەڵاتە (2003) .
ــ زیادبوونی
مەترسی
و هەڕەشەی نێونەتەوەیی
لە
ئێران
بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی
ئەم
وەڵاتە
لە
ساڵەکانی 2005 و 2008
کە
نرخی
نەوتی
تا
نزیکەی 130 دۆلار هەڵکشاند.
ــ سەرهەڵدانی قەیرانی
ئابووری
جیهانی
لە
ساڵی 2008
بووە
هۆی
دابەزینی دووبارەی نرخی
نەوت
بۆ
40 دۆلار.