تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 59
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پارە سپی کردنەوە
پرۆسەی گۆڕینی پارەیەک
کە
سەرچاوەی بەدەسهێنانەکەی نایاسایی بێت
بۆ
دارایی
و داهاتێکی
یاسایی
.
بۆ
وێنە
پارەیەک
کە
لەڕێگەی قاچاخیکردن
بە
مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکحول،
تیرۆریزم
، بەرتیلدان و
کاری
ناڕەوای
دیکە
بەدەست
هاتووە. ئاریشەی شووشتنەوەی
پارە
، کاتێک
سەر
هەڵدەدا
کە
ئەم
جۆرە پارانە
لە
سیستەمی
ئابووری
و دامودەزگە ماڵییەکانی وەڵاتێکدا بکەونەگەڕ. سەرچاوەی بەکارهێنانی
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
، دەگەڕێتەوە
بۆ
دەسەڵاتی
مافیا
بەسەر تۆڕێکی جلشۆریی مەکینەیی ئەمریکی
لە
دەیەی 1930.
لەو
ساڵانەدا گانگەسترێک
بە
ناوی
«
ئال
کاپۆن»، پارەیەکی
زۆری
کە
لەڕێگەی
دەستبڕی
و
چەتەیی
،
قومار
،
تاوان
، قەحبەگەری و قاچاخکردن
بە
مادەسڕکەرەکان بەدەستی هێنابوو،
لە
جلشۆرخانەکان خستییەگەڕ
تاکوو
سەرچاوەی بەدەستهێنانەکەی
ون
بکات و
کەس
نەزانێ
چۆن
ئەو
پارەی
بەدەست
هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیڤیژیۆنیزم (پیاچوونەوەگەری)
ئەم
زاراوە
لە
وشەی لاتینی revisere
بە
مانای
حەز
بە
تازەکردنەوەی
دیدار
و
پیاچوونەوە
، وەرگیراوە.
پێداچوونەوە
،
بە
بووژانەوەی
بن
بونیات و کارکردەکانی ڕێبازێک دەگوترێ (بڕوانە دۆکترین).
واتە
ئەو
کەسەی
کە
لە
بارەی
ڕێباز
یان
ئایدیۆلۆجیایەک خوازیاری دەستکاریکردن و
پێداچوونەوە
بێت، پێی دەگوترێ ڕیڤیژیۆنیست (کەسێک
کە
دەستکاری
شتێک بکات).
ئەم
بۆچوونە
لە
لایەن
نووسەر
و سیاسەتمەداڕێکی سۆسیال دیموکراتی
ئەڵمانی
بە
ناوی
ئیدوارد برنشتین
لە
ساڵی 1889 خرایەڕوو.
ئەم
تیۆرییە ڕەخنەیەکی ئایدیۆلۆجیکی
بوو
کە
لە
تیۆری و پێشبینیەکانی
ئابووری
ــ
سیاسی
کارڵ مارکس
گیرا
و بەپێی
ئەم
خاڵانەی
خوارەوە
ڕەخنەی
لێ
گیرا
:
1)
بۆچوون
و
جیهانبینی
مارکس دەربارەی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
و گۆڕینی خێرای
بۆ
کۆمەڵگەیەکی پڕۆڵیتاری،
بە
خێرایی
و
پەلە
نایەتەدی و
هەر
بۆیە
پێویستە
ئەم
تیۆرییە پێداچوونەوەی
بە
سەردا
بێت و
دەستکاری
بکرێت.
2) خەباتی چینایەتی
بەو
شێوەی
کە
مارکس
پێشبینی
کردبوو،
بە
ئامانج
نەگەیشت و
چینی
مامناوەندی
نەک
لە
کۆمەڵگە
نەسڕدرابۆوە
بەڵکوو
پەرەی ستاندبوو.
3)
ناوەندگەرێتی
پیشەسازیی و
سەرمایە
،
بە
پێچەوانەی بۆچوونی مارکس،
تووشی
وێستان
و بێسەرەوبەرەیی ببوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ئاوارەکان
ئەم
ڕێکخراوە
سەر
بە
نەتەوەیەکگرتووەکانە و
لە
ئاگۆستی 1948
تا
دیسەمبەری 1951 ئەرکی چاودێریی و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی
بۆ
وەڵاتی
خۆیانی
لە
ئەستۆ
بووە
و
ڕاسپاردە
و
لایەنگری
سیاسی
و قانوونی ئاوارەکان
بووە
لەو
وەڵاتانەی
کە
وەردەگیران.
ئەم
ڕێکخراوە ئەودەم
کاتی
بووە
و
بە
هەڵوەشانەوەی
لە
ساڵی 1951 ئەرکەکانی سپێردرایە «راسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان» *.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمپانیای فرەنەتەوە
کۆمپانیا
فرە
نەتەوەکان،
لە
ئابووری
و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا
بە
دیاردەیەکی
نوێ
دادەنرێن
کە
بەهۆی پەرەپێدان و بەرفرەوان کردنی دەسەڵاتی
خۆیان
لە
دەرەوەی سنوورە نەتەوەییەکان، ڕۆڵێکی
گەورە
لە
سیاسەتی
ئابووری
جیهان
دەگێڕن.
ئەم
کۆمپانیانە
پەرە
دەدەن
بە
چالاکی
بازرگانی
و پیشەسازیی
خۆیان
لە
سەرانسەری
جیهان
بەتایبەت
لە
وەڵاتانی ڕووەوپەرەسەندن و لقێکی
لاوەکی
کۆمپانیاکە
لەم
وەڵاتانە دادەمەزرێنن،
بۆ
نموونە
کۆکاکۆلا.
ئەم
کۆمپانیانە
ئەمێستا
، بوونەتە دێوەزمەیەکی گەورەی
ئابووری
و
سیاسی
و
لەم
وەڵاتانەدا
وەها
ڕیشەیان داکوتاوە
کە
دیاریکردنی
ڕەگەز
و نەتەوایەتیان کارێکی دژوارە. کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان،
بە
سەرمایەدانان
لەم
وەڵاتانە و
سوود
وەرگرتن
لە
سەرچاوەی
سروشتی
و وزەی
کاری
هەرزان
، قازانجێکی
زۆر
بەدەست
دەهێنن و
لەم
ڕێگەدا
بەرژەوەندی
ئابووری
وەڵاتەکان دەخەنە مەترسییەوە. گەورەترین ناوەندەکانی
ئەم
کۆمپانیانە
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا، ئەڵمانیا، فرەنسی و ژاپۆن
جێگیر
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی لێ پرسینەوە
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەیە
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.
هەر
کاتێک
کێشە
یان
قەیرانێک
بێتە
ئاراوە،
چەند
کەسێک (
بە
ناوی
کۆمیسێر) ڕادەسپێرێت
لە
کێشەکە بکۆڵنەوە.
کاری
ئەم
ڕاسپاردانە «دەرخستنی
ماهییەت
و چۆنییەتی مەسەلەکەیە» و مافی
ئەوەیان
نییە
لەمەڕ
بەرپرساریەتی کەسەکان
هیچ
زانیارییەک
ئاشکرا
بکەن.
تەنیا
وەڵاتانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کێشەکەدا بۆیان
هەیە
لە
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تێبگەن و مەسەلەکە
لە
نێوان
خۆیاندا
کۆتایی
پێ
بهێنن
یا
بیسپێرنە
بەردەم
دادوەرێک.
ئەم
شێوازی
چارەسەرییە، دەرەنجامی کۆنفرانسەکانی
ئاشتی
لاهای
بووە
کە
لە
بەندی
9
تا
36 ڕێککەوتننامەی
ژمارە
یەک
، ڕێکەوتی 18 ئۆکتۆبەری 1907
باسی
لێکراوە. بەپێی ڕێساکانی لاهای،
بۆ
وەگەڕخستنی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی
لێپرسینەوە
،
دەبێ
ئەم
ڕێسایانەی
خوارەوە
لەبەر
چاو
بگیرێت:
1) بابەتی
کاری
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕووخستنی چۆنییەتی کێشەکەیە.
2) بەکارهێنانی
ئەم
شێوازە
دڵخواز
و ئازادانەیە.
3)
ئەم
کۆمیسیۆنە بەپێی بەستنی ڕێککەوتننامەیەکی
تایبەت
دادەمەزرێت.
4) ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە
بە
سەر
وەڵاتانی پەیوەندیدار داناسەپێ و لایەنەکانی کێشەکە
لە
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
مەسەلەکەدا سەرپشکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمەڵەی ژ.کاف (ژیانەوەی کورد)
ئەم
کۆمەڵە
لە
ڕێکەوتی 16/9/1942 (
بەرانبەر
بە
25ی خەرمانانی 1321ک.ه)
لە
شاری
مەهاباد
لە
لایەن
چەند
کوردێکەوە
بە
مەبەستی برەوپێدانی بیروباوەڕی
نەتەوایەتی
لەناو
جەماوەری
کوردی
دامەزرا.
هەندێک
لەو
کەسانەی
کە
بەشدار
بوون
لەم
ڕێکخستنەدا بریتین
لە
: ڕەحمان عەلەوی، محەمەدئەمین شەرەفی، محەمەد نانەوازادە، ڕەحمان زەبیحی،
حوسێن
فرووهەر
(زەڕگەری)، عەبدوڕەحمان ئیمامی،
قاسم
قادری، میرعەبدولڵا
داودی
، ئەحمەد عیلمی،
عەزیز
زەندی
، محەمەد
یاهوو
، میرحاج (
کوردستانی
عێراق) و
قادر
مودەڕسی.
لە
ماوەی
شەش
مانگدا ژمارەی ئەندامانی
کۆمەڵە
گەیشتە 100
کەس
.
هەموو
کوردێک دەیتوانی
لە
کۆمەڵەدا ببتە
ئەندام
.
هەرکەس
ببوایە
بە
ئەندام
،
لە
دیدارێکی
نهێنی
و
بە
ئامادەبوونی
سێ
کەس
لە
ئەندامانی دامەزرانەر،
حەوت
جار
سوێندی
بە
قورئان
دەخوارد
کە
بەم
شەش
خاڵەی
خوارەوە
وەفادار
بمێنێت.
1ـــ
بە
نەتەوەی
کورد
خەیانەت
نەکات.
2ـــ
هەوڵ
بدات
بۆ
ئۆتۆنۆمی
کوردان.
3ـــ
هیچ
نهێنیەک نەدرکێنی چ
بە
زمان
چ
بە
نووسین
.
4ـــ
تا
دوایین
ڕۆژی
ژیانی
هەر
ئەندام
بێت.
5ــــ
هەموو
پیاوێکی
کورد
بە
برا
و
هەموو
ژنێکی
کورد
بە
خوشکی
خۆی
بزانێت.
6ـــ
بێ
ئیجازەی
کۆمەڵە
لە
هیچ
پارت
و ڕێکخراوەیەکی دیکەدا نەبێتە
ئەندام
.
لە
مانگی
گوڵانی 1943 ئەندامانی کۆمیتەی
ناوەندی
بە
ئامادەبوونی
سەد
کەس
لە
ئەندامانی
کۆمەڵە
،
لە
سەر
کێوی
خواپەرست
،
لە
نزیک
مەهاباد
، هەڵبژێردران.
بەڵام
کەسێک
بەناوی
سەرۆک
یا
سکرتێر
دیاری
نەکرا
بەڵکوو
کۆمیتەیەکی
سێ
کەسی
کە
پێکهاتبوون
لە
ڕەحمانی زەبیحی، ڕەحمانی شەرەفکەندی (
هەژار
موکریانی) و محەمەد
یاهوو
،
وەک
دەستەی
سەرۆکایەتی
دەستنیشان
کران
.
لە
مانگی
ڕەزبەری 1944
قازی
محەمەد
بوو
بە
ئەندامی کۆمەڵەی ژ.کاف.
کۆمەڵە
لەگەڵ
حیزبی
هیوا
(
کوردستانی
باشوور
) و
خۆیبوون
(
کوردستانی
باکوور
)
پێوەندی
بووە
و ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە
لە
گەشەپێدانی
هەستی
نەتەوایەتی
لە
ناوچەکەدا.
پاش
دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی
ئێران
لە
ڕێکەوتی 16/8/1945
بە
سەرۆکایەتی
قازی
محەمەد و دامەزراندنی
کۆماری
کوردستان
، کۆمەڵەی ژ.کاف
لەناو
ئەو
حیزبەدا توایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنەپارێزیی/قایمەکاریی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
ئەندێشە
و ڕێبازی
سیاسی
کە
بیروبۆچوون و نەریتە کۆنەکان بەبایەختر دەزانێت
لە
هەر
چەشنە بیرۆکەیەکی نوێباو و
ئەزموون
نەکراو. کۆنەپارێزی
لەسەر
یاسا
و
ڕێباز
و
نەریت
جەخت
دەکا
و پێی
وایە
کە
هیچ
کاتێک
بە
شێوەیەکی
ڕەها
،
شەڕ
و
ئاژاوە
لەسەر
زەوی
ڕیشەکێش
ناکرێت
چونکە
زاتی
مرۆڤ
زاتێکی ناکامڵە. کۆنەپارێزی
لە
نەریتی
سیاسی
بریتانیادا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە. بەکارهێنانی زاراوەی کۆنەپارێز
لەم
وەڵاتەدا
لە
ساڵی 1835
تا
1840
دەستی
پێکرد و
لەو
کاتەوە
جێگەی
واتای مێژوویی«توری» گرتۆتەوە.
لە
سیستەمی
سیاسی
بریتانیادا حیزبی کۆنەپارێز،
هەمیشە
حیزبێکی
سەرەکی
لە
ئەژمار
هاتووە و کەسانێکی
وەک
ئیدمۆند بۆرگ، کالریچ،
پیل
و دیزراییل، هەوڵیان داوە
ئەم
حیزبە
گەشە
پێ
بدەن.
ئەگەرچی
کۆنەپارێزیی هیچکات نەبۆتە خاوەنی سیستەمێکی گونجاوی فەلسەفی
بەڵام
بە
گشتی
لەم
بنەمایانەی
خوارەوە
پەیڕەوی
دەکات:
کۆنەپارێزی
لە
بەرانبەر
ڕادیکالیزم و شۆڕشگێڕیدا ڕادەوەستێ.
لە
ڕوانگەی کۆنەپارێزێکەوە ڕادیکاڵ و
شۆڕشگێڕ
، دەخوازن
بە
ئامانج
و مەبەستی تیۆری و قوتابخانەیی، زۆربەی
دەزگە
بایەخدارە کۆمەڵایەتییەکان
لەناو
ببەن. ئیدمۆند بۆرگ،
هێرش
دەکاتە
سەر
توندڕەوی
(ڕادیکالیزم) و
بە
ڕێبازی دەمارگیرانە و
دژ
بە
کولتووری گرانبەهای ڕابردووی دادەنێ و دەڵێ:
پێویستە
سوود
لە
ئەزموونی پێشوونانی
خۆمان
وەربگرین و
ئەگەر
چاکسازیش
پێویست
بێت،
دەبێ
لەگەڵ
شکڵ
و
شێوازی
ڕابردوودا بیگونجێنین. خاڵێکی مەترسیدار
لە
ڕێبازی کۆنەپارێزیدا بڕواهێنانە
بە
کەماڵی موتڵەق.
چونکە
هیچ
شتێک
بە
قەدەر
بەرجەستەکردنەوەی یۆتۆپیا
بۆ
پێشڤەبردنی
ڕاستەقینە
زیانبار
نییە
.
سیاسەت
بە
کردەوە
،
بێ
توانایە و
هیچ
شتێک مەترسیدارتر
لەوە
نییە
کە
بۆ
گەیشتن
بە
خەون
و یۆتۆپیاکان
زەبر
و
زەنگ
بەکار
ببرێت.
کۆنەپارێزی
بۆ
کۆنارایی، ڕێزێکی
زۆر
قایل
دەبێت و
هەر
دەزگە
یا
نەریتێکی
کۆمەڵایەتی
کۆنتر و
لە
مێژینەتر بێت،
لای
ئەم
ڕێبازە بەنرخترە. کۆنەپارێزەکان،
هەمیشە
لەدووی ئەزموونی وەچەکانی پێشوون و
هەوڵ
دەدەن
بە
جەوهەری ڕۆحی
ئەو
ئەزموونانە،
کلک
وگوێی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان بقرتێنن.
لە
بنەماکانی دیکەی
ئەم
قوتابخانە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
پاراستنی نەریتی لیبرالیزمی ئەورووپایی،
ڕێزگرتن
لە
خاوەنداریەتی
تایبەتی
و کەمکردنەوەی دەستێوەردانی
دەوڵەت
لە
کاروباری
ئابووری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنەپەرستی
مانای وشەکە «
گەڕانەوە
»
یە
بەڵام
بەمانای «پەرستشی
ڕابردوو
»
یان
«ڕابردووخوازی»
بەکار
هاتووە.
ئەم
زاراوە
دەرحەق
بەو
جۆرە گرووپ و حیزب و حکوومەت و خەڵکە بەکارهاتووە
کە
لە
بەرانبەر
هەرچەشنە گۆڕانکاریەکی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیدا
دژایەتی
بکەن
یان
خوازیاری پووچەڵکردنەوەی
هەندێ
گۆڕانکاری و
گەڕانەوە
بۆ
ڕابردوو
بن
.
کۆنەپەرستی
و
پێشکەوتن
خوازی
لە
هەر
کۆمەڵگەیەکدا شتێکی ڕێژەییە و
پابەندی
قۆناغی
مێژوویی
ئەو
کۆمەڵگەیە
لە
قەڵەم
دەدرێت.
چونکە
لەوانەیە
ئەوشتەی
کە
لە
کۆمەڵگەیەک
پێشکەوتن
خوازانە
لە
ئەژمار
بێت،
لە
کۆمەڵگەیەکی
دیکە
کۆنەپەرستی
بێت.
لە
هەر
کۆمەڵگەیەک کۆنەپەرستان، بریتین
لە
باڵی
ڕاستی
توندڕەو (بڕوانە
چەپ
و
ڕاست
)
کە
دەست
و پێوەنیان
پابەندی
دەزگە
ئابووری
و کۆمەڵایەتیەکانی
ئێستا
و ڕابردووە و
لە
بەرانبەر
هەموو
گۆڕانکاریەک
بەربەرەکانێ
دەکەن.
کۆنەپەرستی
دژی
ستاندنەوەی
دارایی
و
دەسەڵات
لەدەست
چینی
سەردەست
و
ڕادەست
کردنەوەی
بە
چینی
ژێردەستە
. سیستەمە ئیستبدادی و دسپۆتیزمەکان و هێزە لایەنگرەکانیان،
لە
جوملەی کۆنەپەرستانن.
لە
بەرانبەر
کۆنەپەرستیدا هایراکییەک
لە
کۆنەپارێزی و ڕیفۆرمخوازی و
شۆڕشگێڕی
ڕیز
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گفتوگۆی شارستانەتیەکان
پڕۆژە بڕیارێک
لە
بەرانبەر
تیۆری «ململانێی شارستانەتیەکان» و
بیرکردنەوە
دەربارەی
گفتوگۆ
لە
جیاتی
ململانێ
و ڕواوروویی
بۆ
چارەسەر
کردنی کێشەکان.
ئەم
پێشنیازە
لە
دانیشتنی
سەرۆکی
وەڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
لە
تاران
(1997)
لە
لایەن
محەمەد خاتەمی
سەرۆک
کۆماری
ئێران
ئاڕاستە
کرا
و دواتر
لە
دوازدەیەمین دانیشتنی وەڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەن (1998)
لە
ئەفریقای باشووری
چێ
کرا
.
هەمان
ساڵ
لە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوەیەکگرتووەکان
هاتە
ئاراوە و
لە
دانیشتنی 23 ئۆکتۆبەر،
بە
کۆی
دەنگ
پێشنیازی
ئێران
کەوتە
بەرباس و
سەرەنجام
لە
4ی نۆڤەمبەر
بڕیار
درا
کە
ساڵی 2001،
بە
ناوی
ساڵی گفتوگۆی
نێوان
شارستانەتییەکان
لە
ئاستی جیهاندا
پەسند
بکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستبدادی زۆرینە
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
«
جان
ئوستوارت میل»،
لە
وتاڕێکدا
بە
ناوی
دەربارەی
ئازادی
هاتۆتە ئاراوە،
بەڵام
ڕەنگدانەوەیەک
بوو
لەمەڕ
نیگەرانییەکی گشتگیری
هەندێک
لە
بیرمەندانی
سیاسی
و
ئازادیخوازی
سەدەی
نۆزدە
.
ئەم
نیگەرانییە،
بە
تایبەت
لە
بەرهەمەکانی دۆتۆکویل (1859-1805) زیاتر
بەرچاو
دەکەوێت. باسەکە ئەمەیە
کە
بەهاکانی
ئازادیخوازی
بە
تایبەت
بەهاکانی
ئازادی
بیروڕا و هەڵبژاردنی شێوازێکی
تایبەتی
ژیان
،
ئەگەرچی
نامۆش
بن
،
بەو
مەرجە
زیان
بە
کەس
نەگەێینێت
لەو
دیموکراسییانەی پابەندە
بە
ئازادی
زۆرینەدا ئەکەوێتە مەترسییەوە. بەڕای «میل»، زۆرینەیەک
کە
بریتی
بێت
لە
چینی
کرێکاری
نەخوێندەوار
،
چونکە
لە
بەرانبەر
مەرام و ڕەفتاری
جیاوازی
کەسانی
دیکە
تووشی
کەمتاقەتی دەبێت
ڕەنگە
،
بە
شێوەیەکی ناڕەسمی
دەست
بداتە ئازاردانی هەرکەسێک
کە
لە
خۆی
نەچێت.
«دۆتۆکویل»،
بڕوای
بە
دیموکراسی
سنووردار
بوو
بەڵام
بەو
ڕادە
بۆ
بەربەستکردنی مافی
دەوڵەت
لە
چاودێریکردنی
ئازادی
تاک
،
ڕازی
نەبوو
.
ئەو
دەڵێ:
بۆ
ئەوەیکە بەگشتی مرۆڤێکی
ئاسایی
و
مامناوەندی
دروست
ببێت، لەڕێگەی عەداڵەتخوازی و
دیموکراسی
زۆرینە
، گوشاری
زۆر
دێتە
سەر
کۆمەڵگە
.
جگە
لەوەش، ڕەشەگەلی
نەخوێندەوار
و
بێ
پەروەردە
ئامادەی چەوساندنەوەن و خەڵکانی چەواشەکار و
گەندەڵ
، دەستیان دەکەن
بە
زاخاودا و چەواشەیان دەکەن. «دۆتۆکویل»
لەم
بابەتەوە
تەنیا
نەبوو
،
چونکە
ڕۆژنامەنووسانی
لایەنگری
حکوومەتی فیدڕاڵ و
پلان
دانەرانی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
گوتبوویان
کە
دەبێ
ئاستی هەڵبژاردنەکان
جیاواز
بێت
تاکوو
سەرۆککۆمار و سێنات نەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی ڕەشەگەلەوە.
«کۆرێن هازر»،
لە
کتێبی سیستەمی
سیاسی
کۆمەڵگەی «ڕەشۆکی»دا دەڵێ: دیکتاتۆرییەتێکی
وەیشووم
وەکوو
نازیسم*
ئیتر
نابێ
سەرهەڵبدات،
مەگەر
ئەوەیکە ستراکتوری
کۆمەڵایەتی
نەهێڵێت
دەستی
نوخبە سیاسییەکان بگاتە
هەست
و
سۆزی
ڕەشەگەل.
لە
زۆر
لایەنەوە ئیستبدادی
زۆرینە
ڕێگڕێکە
لە
بەردەم
دیموکراسی
ئازاد
لە
ڕۆژاوادا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
باڵیۆزخانە
نوێنەرایەتی باڵای
سیاسی
وەڵاتێک
لەناو
وەڵاتێکی
دیکە
کە
شوێنی گوزەرانی
ڕەسمی
و نووسینگەی باڵیۆزی
ئەو
وەڵاتە
لە
ئەژمار
دێت
.
باڵیۆزخانە
لە
دوای کۆنسۆڵخانە
پێک
هات
.
چۆنیەتی
دروستبوونی
ئەم
شوێنە ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئەوەیکە
پاش
کۆتایی
هاتنی
هەر
شەڕێک، وەڵاتانی
دوژمن
چەن
کەسێکیان
بۆ
گفتوگۆ
ڕادەسپارد.
ئەم
ڕاسپاردانە
بە
شوێن
دۆزینەوەی
ڕێگە
چارەیەک
بوون
تاکوو
شەڕ
هەڵنەگیرسێتەوە.
بۆ
ئەوەی
ئەم
ڕاسپاردانە بتوانن ئەرکەکانی
خۆیان
بێ
مەترسی
و
لە
ئاسایشدا
بەڕێوە
ببەن، مەسەلەی
چۆنیەتی
«پاڕاستن»
یان
هاتە
ئاراوە.
بەندی
یەکەمی ڕێککەوتننامەی لاهاوان
کە
لە
20 ی فێورییەی 1928 مۆرکراوە، مافی
باڵیۆزخانە
بەم
شێوە
دیاری
دەکات: «دەوڵەتەکان مافی
ئەوەیان
هەیە
نوێنەرانی
سیاسی
بۆ
وەڵاتانی یەکدی بنێرن».
هەر
کات
دەوڵەتێک، بێئەوەی
لەگەڵ
وەڵاتێکی
دیکە
لە
حاڵەتی شەڕدا بێت
یان
بێئەوەی
پێوەندی
سیاسی
خۆی
لەگەڵ
دابڕیبێت،
نوێنەری
سیاسی
ئەو
وەڵاتە وەرنەگرێت،
لە
ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییەوە مافی
ئەو
دەوڵەتەی
پێشێل
کردووە.
یەکەم
باڵیۆزخانەی
هەمیشەیی
لە
لایەن
ڕیشیلیۆ ڕاوێژکاری
لوویی
سێزدەهەمی فەرەنسە دامەزرا و دەوڵەتانی دیکەش بەپێی
ئەم
ڕێسایە هەنگاویان
نا
.
کەواتە
دەکرێ
بڵێین
باڵیۆزخانەی
هەمیشەیی
لە
کۆتاییەکانی سەدەی 17
لە
دنیادا بەدیهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خزمخوازی + خزم خزمینە
نێپوتیزم
یا
خزمخوازی و
خزم
خزمینە،
لە
وشەی ئیتالی nepotismo
بە
واتای «
لایەنگری
لە
ئامۆزاکان» وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
هێنانەسەرکاری
خزم
و عەشیرە
بۆ
کاروباری
گشتی
یان
مافی
تایبەت
قاییل
بوون
بۆ
ئەوان
و پشتگیریکردنیان
بۆ
بەخشینی
پلە
و
پایەی
ئیداری
و
سیاسی
.
ئەم
ئاکارە زەمینە
بۆ
گەندەڵی
سیاسی
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی پیشەسازانە
بەپێی
ئەم
بیرۆکە، ئەبێ کرێکاران
لە
بڕیارەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کارخانە
پیشەسازییەکاندا
بەشدار
بن
.
لەم
بارەوە تیۆری
جۆراوجۆر
هاتۆتە ئاراوە
کە
سەرەنجامی
ئەم
تیۆرییانە خوازیاری ڕووخانی
سەرمایەداری
و چەسپاندنی دەسەڵاتی کرێکارانە. تیورییەکی
نوێ
لە
بارەی
دیموکراسی
پیشەسازانەوە
ئاڕاستە
کراوە
کە
پێی
وایە
ئەم
سیستەمە،
سەرمایەداری
و شانوشکۆی بەڕێوەبەرانی
قبووڵ
کردووە و
ئەم
ڕاستییەی درکاندووە
کە
کرێکاران ناتوانن
لە
بەڕێوەبردنی
کارخانە
پیشەسازییەکان
سەرکەوتوو
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زۆرینە
هەر
وەڵاتێک، پێکهاتووە
لە
چەنن
گرووپی
جیاوازی
خەڵک
. گرووپێک
کە
زۆرترین
ژمارەی دانیشتوانی
لە
خۆ
گرتبێت، پێی دەگوترێ
زۆرینە
.
کۆمەڵگە
مرۆڤیەکان
لە
لایەنی جۆراوجۆرەوە (
سیاسی
،
ئابووری
،
ئایینی
و زمانی و…)
بە
زۆرینە
و
کەمینە
دابەش
دەکرێن.
لە
سیستەمی پەرلەمانی نوێدا بنەڕەتی «حکوومەتی
زۆرینە
»
وەک
بنەمای بڕیاردانی
یاسایی
پەسند
کراوە
.
واتە
هەر
بابەتێک
کە
زیاتر
لە
پەنجا
لە
سەدی دەنگەکان بێنێت، یاساییە و
دەبێ
بەڕێوەبچێت. ئەگەریش
بەڕێوە
نەچوو،
یاسا
فەشەل ئەهێنێت.
چونکە
مەفرووزە
کە
بڕیاری
زۆرینە
، بڕیارێکی عەقڵی و
ڕاستە
و ڕەنگدانەوەی «ئیرادەی
گشتی
»
یە
.
بەڵام
واش
نییە
کە
«
زۆرینە
»
هەمیشە
نەگۆڕ
بێت
چونکە
ڕەگەزەکانی دەگۆڕێن و
هیچ
زۆرینەیەکیش
بۆی
نییە
کە
خۆی
بە
خاوەن
حەقێکی پاوانخوازانە بزانێ و
هەمیشە
سەروەر
بێت.
هەبوونی
ئازادی
بیر
و
ڕا
و
کۆبوونەوە
و لێبوردەیی
سیاسی
و
ئایینی
لەم
سیستەمانەدا و سنوورداری خولەکانی
پەرلەمان
،
بۆ
ئەوەیە
کە
دەرفەت
بدرێتە
کەمینە
سیاسییەکان
تاکوو
بە
تەبلیغی ڕێبازەکانیان، بتوانن هاوڕایەتی کەسانی
تریش
بە
دەس
بێنن و
لە
کەمینەوە ببنە
زۆرینە
و
سەرەنجام
فیکرە
سیاسی
و
ئابووری
و کۆمەڵایەتیەکانی
خۆیان
پیادە
بکەن.
بەم
پێیە ڕەنگامەیی حیزب و گروپە سیاسیەکان و
ئازادی
کۆبوونەوە
و تەبلیغ، یەکێک
لە
ئەستوونەکانی سیستەمی پەرلەمانی ڕاستەقینەیە (بڕوانە ئازادیخوازی). زۆرینەی
تەواو
، کاتێک دێتە کایەوە
کە
لانیکەم
نیوە
لەسەر
یەکی دەنگەکانی وەدەست هێنابێ.
زۆرینەی ڕێژەیی،
ئەوەیە
کە
هەندێ
لە
دەنگەکان لەوانی
دیکە
زیاتر بێت، بێئەوەی زۆرینەی موتڵەق
بەدەس
هاتبێ. (
بۆ
وێنە
، ڕێژەی 40%
بە
سەر
30%
یان
20 % )
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانە
ئەم
جۆرە سۆشیالیزمە کەمتاکورتێک
مارکسیزم
پەسند
دەکات
بەڵام
هەموو
جۆرە مێژوویەکی ڕژێمی کۆمۆنیستی ڕەتدەکاتەوە و
قاییل
نابێت
بە
ڕێبەرایەتی کردنی جیهانی
لە
لایەن
سۆڤیەت
یان
هەر
وەڵاتێکی هاوشێوە
کە
لە
سەرووی حیزبە کۆمۆنیستیەکانەوە بێت.
دەکرێ
بڵێین
ئەو
مارکسیانەش
کە
دژی
لێنین و ستالین
بوون
،
سەر
بە
سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانە
بوون
.
لە
ترۆتسکی و تیتۆ و ڕۆزا لۆکزامبۆرگ و جیلاس ــە
وە
بگرە
تا
ئەو
گرووپە جۆراوجۆرانەی
کە
لەم
دواییانە
لە
کۆمۆنیزم
جودا
بوونەوە
،
هەموو
بە
سۆشیالیزمی
شۆڕشگێڕ
پێناسە
دەکرێن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کابینە
بە
واتای ئەنجومەنی وەزیران و
نووسینگە
و سکرتاریەتە و
بە
گوێرەی
پێویست
لە
هەر
سێ
حاڵەتدا بەکاردێت
بەڵام
پتر
بۆ
ئەنجومەنی وەزیران و
هەندێ
جاریش
لەجیاتی
حکومەت
بەکاردەبرێت. ماهییەتی
کابینە
لە
وەڵاتاندا جیاوازە.
لە
بریتانیا ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
وەزیرانەوە هەڵدەبژێردێن
کە
لە
بەرانبەر
مەجلیسی عەوامدا بەرپرسیارن.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، ئەندامانی
کابینە
لە
لایەن
سەرۆک
کۆمارەوە هەڵدەبژێردرێن و
هەموان
لە
بەرانبەر
ئەودا بەرپرسیارن.
سەرۆکی
کابینە
بە
سەرەک
وەزیران،
ڕاوێژکار
و
سەرۆکی
دەوڵەت
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کەمینە/کەمایەتی
گرووپێک،
بە
کۆمەڵێ تایبەتمەندی
هاوبەشی
نەتەوەیی، زمانی، کەلتووری و
ئایینی
کە
بەو
پێیە
خۆیان
لە
زۆرینە
*ی
خەڵکی
وەڵاتێک
کە
تێیدا دەژین،
بە
جیاواز
دەزانن.
ئەم
هۆشیارییە هاوبەشییەی
کەمایەتی
لە
ئاست
ئەم
جیاوازییانەدا دەبێتە بنەمایەک
بۆ
ئامانج
گەلێکی
سیاسی
تایبەت
و
لەم
بەستێنەوە دەکەونە
ژێر
ئازار
و بێعەدالەتی و تاراندن:
بۆ
وێنە
یەکسانبوون
لەگەڵ
زۆرینە
(
لە
بەرانبەر
بێعەدالەتی
ئیش
و
کار
)
یان
ڕەفتارێکی
تایبەت
(
وەک
پەروەردە
بە
زمانی زگماکی)
یان
داوای خۆدموختاری
کردن
(
بۆ
وێنە
ئەرمەنییەکان
لە
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
دەوڵەتانی ناوچەکە و کاتولیکەکانی ئایرلەندی باکوور).
بە
دەگمەنیش هەڵدەکەوێ کەمایەتییەک
بە
پێچەوانەوە،
دەستی
بە
دەسەڵاتی
سیاسی
بگا و
ئینجا
زۆرینە
نەکەونە
ژێر
زەخت
و فشارەوە (
بۆ
وینە
ڕژێمی ئەفریقای
باشوور
لە
قۆناغی ڕەگەزپەرستیدا).
کەواتە
«
کەمایەتی
» و«
زۆرینە
»
بە
پلەی
یەکەم
، چەمکی
سیاسی
لە
قەڵەم
دەدرێن
بەر
لەوەی
کە
چەمکێکی عەدەدی
بن
.
لە
پێش
سەدەی 19
تەنیا
کەمایەتییە ئایینیەکان
بوون
کە
لە
گۆڕەپانی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا چالاکییان ئەنوێند.
لە
سەدەی
نۆزدە
بەملاوە
هۆشیاری
نەتەوەیی پەرەی
سەند
،
ئینجا
کەمایەتییە نەتەوەییەکانیش گرنگایەتی زۆریان پێدرا.
کەواتە
لە
ڕوانگەی ناوخۆییەوە کەمایەتییە نەتەوەییەکان بەزۆری
بۆ
چاککردنی وەزعی
خۆیان
دەنگیان هەڵبڕی (
بۆ
وێنە
چیکەکان
لە
ئیمپراتۆرییەتی بنەماڵی هاپسبۆرگ).
کەچی
لە
ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە کەمایەتییەکان بوونە
هۆی
ئەوەی
کە
نەتەوەیەک نەتوانێ
لە
کاروباری نەتەوەکەی دیکەدا
دەستێوەردان
بکات (
وەک
ئەوەی
کە
هیتلەر کەمایەتییە
ئەڵمانی
زمانەکانی،
کردە
دەسپێچکێک
بۆ
گوشارهێنان
بۆ
سەر
دەوڵەتەکانی چێک و پۆڵەندا).
لە
ڕوانگەی
زانستی
سیاسیەوە
هەبوونی
کەمایەتی
لە
کۆمەڵگەدا یەکێکە
لە
مەرجەکانی دیموکراسیەت.
بە
واتایەکی
دیکە
،
هیچ
وەڵاتێک دیموکرات
نییە
مەگەر
ئەوەی
کە
کەمینەی
لە
خۆ
گرتبێ. بایەخی دیموکراسیەتیش پابەندە
بە
دەور
و ڕۆڵی
کەمینە
لە
کۆمەڵگەدا.
کەواتە
زامنکردن و
بە
ڕەسمییەت ناسینی
دەوری
کەمایەتی
لە
کۆمەڵگە
دەبێتە
هۆی
مانەوە
و بەقای ڕژێمێکی دیموکراتی.
بە
هەمان
شێوە
کە
هەڕەشە
و
گوڕەشە
لە
کەمایەتیش دەبێتە
هۆی
لەکەدار
بوونی
دیموکراسی
.
ئێستا
کە
لە
94
وەڵاتی
جیهاندا
شەڕ
و
ئاژاوە
بەرپایە
کە
سەرچاوەی زۆریان دەگەڕێتەوە
بۆ
پشتگوێخستنی
خواست
و مافەکانی کەمینەکان
کە
لە
لایەن
دەوڵەتانی پێوەندیدار
بەم
مەسەلەوە
وەلا
دەنرێت.
1
2
3