تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 14
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەیاننامەی بالفۆر
بەیاننامەی حکوومەتی بەریتانیا
کە
بە
نامەیەک
لە
لایەن
ئارتور جیمز بالفۆر (1840-1930)،
وەزیری
دەرەوەی ئەووەڵاتە
لە
ڕێکەوتی 2ی نۆڤەمبەری 1917
بۆ
ڕۆچیڵد (
سەرۆکی
کۆنگرەی زایۆنیستەکانی بەریتانیا) دەرکراوە.
لەم
نامەدا وێڕای هاوسۆزیکردن
لەگەڵ
ئاواتی
جوولەکان،
ئامادەیی
بەریتانیا
بۆ
«دامەزراندنی
نیشتمانی
جوولەکە
»
لە
وەڵاتی
فەلەستین ڕاگەیاندراوە.
لەو
کاتەدا فەلەستین لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی
بووە
بەڵام
لەسەر
بڕیاری
کۆمەڵی
نەتەوەکان (1922) دەسپێردرێتە حکوومەتی بەریتانیا.
لەوە
بەدواوە بەریتانیا مابۆوە
کە
چۆن
ئەو
مەرجەی
نامە
کە
جێبەجێ
بکات
کە
ئەڵێ: «
نابێ
کارێکی
وەها
بکرێت
کە
مافی مەدەنی و
ئایینی
گەلانی دیکەی فەلەستین
پێشێل
بکرێت». سەرجەمی
ئەو
ڕووداوانەی
کە
بوو
بەهۆی دابڕانی
جوولەکە
و عەرەبان
لە
یەکتر
و دامەزرانی ئیسڕائیل و شەڕی
نێوان
عەرەب
و ئیسرائیل،
لێرەوە
دەستی
پێکرد.
جا
بۆیە
،
عەرەب
پێی
وایە
بەیاننامەی بالفۆر پیلانێکی ئیمپریالیستی
بووە
لە
لایەن
بەریتانیاوە
بە
دژی
عەرەب
و فەلەستینەکان.
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی
مرۆڤ
: بڕوانە مافی
مرۆڤ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەیاننامەی سێ لایەنەی 1950
بەیاننامەی دەوڵەتانی بەریتانیا، فەرەنسە و
ئەمەریکا
لەسەر
زامنکردنی دۆخی
ئەو
کاتەی فەلەستین. بەپێی بەیاننامەکە
ئەم
سێ
دەوڵەتە، ڕێککەوتن
لەسەر
ئەوەیکە هەرکاتێک ئیسراییل
یان
وەڵاتانی
عەرەب
پێیان خستە ئەودیو
سنوور
و هێڵەکانی
دەسکێشانەوە
لە
شەڕ
، ئەوکات
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
لەڕێی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
یان
ڕێگەی
دیکە
، «دەستبەجێ»
بێنە
مەیدانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەیاننامەی قاهیرە
ئەم
بەیاننامە
پاش
دیداری
سەرۆکی
دەوڵەتانی
چین
و بەریتانیا و وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
لە
دیسەمبەری 1943
لە
شاری
قاهیرە بڵاوکرایەوە.
ئەم
دەوڵەتانە جارێکی
دیکە
داوایان
کرد
لە
ژاپۆن
کە
بێ
منەمن
خۆی
تەسلیم
بکات. ئەمانیش کارێک دەکەن
کە
خاکە
داگیرکراوەکانی بگەرێننەوە
بۆ
دۆخی 1895. لەملایشەوە ژاپۆن دەبوا
لە
هەموو
ئەو
دوورگە و خاکانەی
کە
لە
شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
بەحری
هێمن
گرتبووی،
پاشەکشە
بکا
و
ئەو
ناوچانەش
کە
لە
چین
داگیری کردبوو، بداتەوە
بەو
وەڵاتە.
لەم
بەیاننامەدا
هەروەها
بڕیار
درا
کە
کۆریا ببێتە وەڵاتێکی
سەربەخۆ
.
بەیاننامەی هاوانا: بڕوانە
کاسترۆئیزم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی ئیسلامی مافەکانی مرۆڤ
جاڕنامەی ئیسلامی مافی
مرۆڤ
لە
دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
لە
ساڵی 1990
لە
قاهیرە
پەسند
کرا
.
ئەم
جاڕنامە بەپێی سەرمەشقەکانی
ئایینی
ئیسلام
، مافی
مرۆڤ
و ئازادییەکانی
تاکی
خستۆتە
بەرچاو
و
هەوڵ
دەدات تاڕادەیەک خوێندنەوەیەکی هاوشێوە
لەگەڵ
مافەکانی
مرۆڤ
لە
ڕوانگەی نائایینی و
سەر
زەمینییەوە بدا
بەدەستەوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
لە
ڕێکەوتی 14دێسەمبری 1960 کۆمەڵەی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، جاڕنامەی ڕاگەیاندنی
سەربەخۆیی
وەڵاتانی کۆڵۆنیایی و
داگیرکراو
(جاڕنامەی
کۆتایی
داگیرکاری)
کە
لە
لایەن
43
وەڵاتی
ئەفریقایی
و
ئاسیایی
ئامادە
کرابوو
بە
کۆی 90 دەنگی ئەرێنی و 99 دەنگی یپارێزکەر و
بێ
هچ دەنگێکی
نەیار
،
پەسندی
کرد
.
لەم
جاڕنامەدا
ڕوون
کراوەتەوە: ژێردەستەبوون، وەبەرهێنان،
یا
خستنە
ژێر
ڕکێفی جەماوەرێک
لە
لایەن
حکوومەتێکی
بێگانە
، پێشێلکەریی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
ماف
و ئازادییە مەدەنییەکان
لە
ئەژمار
دێت
و ڕێگڕێکە لەبەردەم
ئاشتی
و
هاریکاریی
نێودەوڵەتیدا.
بۆ
نەهێشتنەوەی
ئەم
بەربەستانە،
کۆمەڵی
گشتی
«داواکاری
کۆتایی
هێنانی خێرای داگیرکارییە و دەخوازێت،
بێ
هیچ
مەرجێک
سەربەخۆیی
وەڵاتانی
داگیرکراو
لەژێر دەسەڵاتی
بێگانە
» ڕاگەیەندرێت.
ئەم
جاڕنامە
لەسەر
ئەوە
جەخت
دەکات
کە
نەبوونی
ئامادەیی
سیاسی
،
ئابووری
،
کۆمەڵایەتی
و کولتووری
ئەم
وەڵاتانە نابێت
ڕێگر
بێت
بۆ
دواخستنی پڕۆسەی سەربەخویی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، ڕێسانامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە.
ئەم
جاڕنامە بریتیەلە
ئامانج
و پرەنسیپ و
یاسا
و ڕێساکانی
پێویست
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
پێکهاتووە
لە
یەک
پێشەکی
، 111
بەند
و
یەک
پاشەکی
حەفتا
بەندی
کە
پەیوەستە
بە
دادگەی نێونەتەوەیی
داد
. جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 24/10/1945
لەپاش
پەسندکردنی دەوڵەتانی
چین
، فرەنسا، بریتانیا، سۆڤیەتی
پێشوو
، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و زۆرینەی وەڵاتانی
ئەندام
، گەیشتە قۆناخی جێبەجێکردن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی بەغدا
لە
24ی فێورییە 1955 لەنێوان
دوو
وەڵاتی
تورکیا و عێر��ق ڕێککەوتننامەیەکی دووقۆڵی
بە
ناوی
«پەیمانی
هاوکاری
دوولایەنە
»
لە
بەغدا
مۆر
کرا
کە
بە
پەیماننامەی
بەغدا
ناوی
دەرکرد.
ئامانجی
ئەم
پەیماننامە
بریتی
بووە
لە
زامنکردنی
بەرگری
و
هێمنی
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست
کە
دوولایەن
لە
پێناو
داکۆکیکردن
لە
ئاسایش
و
هێمنی
و
بەختەوەری
و بەهرەمەندی نەتەوەکانی
خۆیان
،
هاریکاری
یەکتر
بکەن. بەپێی مادەیەکی
ئەم
پەیماننامە
، بەئەندامبوونی وەڵاتانی ناوچەکە
ئازاد
بووە
و
هەر
بۆیە
بەریتانیا
لە
30ی مارسی 1955 و پاکستان
لە
23ی سێپتەمبەر و ئێرانیش
لە
11ی ئۆکتۆبەری
هەمان
ساڵ
هاتنە
ناو
پەیمانەکەوە.
پێکهێنانی پەیمانی
بەغدا
، بەرئەنجامی چالاکانەی
دەوڵەتی
ئەمریکا
بە
تایبەت
«فاستر داڵس»،
وەزیری
دەرەوەی
ئەم
وەڵاتە
بوو
کە
دەیویست ڕێکخراوەیەکی
بەرگری
بەهێز
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
پێک
بهێنێت
تاکوو
لە
دزەکردن
و پەرەستاندنی سۆڤیەت
بۆ
ناوچەکە
ڕێگر
بێت.
بەڵام
لە
بەر
گومان
نەکردن
و دەسخەڕۆکردنی سۆڤیەت،
ئەمریکا
خۆی
نەبووە ئەندامی
ئەم
پەیمانە
. دوای کۆدەتای 14ی ژووئیەی 1958
لە
عێراق،
دەوڵەتی
عەبدولکەریم
قاسم
، ڕایگەیاند
کە
بە
هەموو
پەیمان
و
شەرت
و قەرارەکانی وەڵاتەکەی وەفادارە.
بەڵام
بە
کردەوە
لە
هیچ
کام
لە
دانیشتنەکانی
ئەم
پەیماننامانە
بەشداری
نەدەکرد
تا
ئەوەیکە دوای
کۆتایی
هاتنی
پێنج
ساڵەی یەکەمی پەیمانەکە
لە
ساڵی 1960
خۆی
لێکێشاوە.
پاشان
ناوەندی
پەیمانەکە
لە
بەغداوە
بۆ
ئەنقەرە گواسترایەوە و ناوەکەشی
لە
مانگی
ئاگۆستی 1959
بە
ڕێکخراوەی پەیمانی
ناوەندی
(سێنتۆ) گۆڕدرا.
ئەم
ناوەش
ئاوێتەیەک
بوو
لە
دوو
پەیمانی (ناتۆ) و (سیتۆ)
کە
تورکیە و پاکستان
هەرکام
تێیدا
ئەندام
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی سەعدئاباد
ئەم
پەیماننامە
لە
ساڵی 1937 لەنێوان
چوار
وەڵاتی
ئێران
،
ئەفغانستان
، تورکیا و عێراق
لە
کۆشکی سەعدئابادی
تاران
بەمەبەستی
دۆستایەتی
و دەستدرێژ
نەکردن
بۆ
خاکی
یەکتر
مۆر
کرا
. ناوەڕۆکی
ئەم
ڕێکەوتنە، هاوڕایەتی و
یەکدەنگی
ئەم
چوار
وەڵاتە
بوو
لە
هەڵوێستە سیاسییەکان و یەکگرتنیان
لە
کاتی
مەترسی
و شەڕدا.
ئەم
دەوڵەتانە بەڵێنیان
دابوو
کە
لە
دەستێوەردان
لە
کاروباری ناوخۆیی
یەکتر
خۆ
بپارێزن و سنوورەکانی
یەکتر
نەبەزێنن.
یەکتر
دەستدرێژی
نەکەنە
سەر
یەکتر
لە
پێکهێنانی
ئەنجومەن
و
گرووپی
بەرهەڵستکار
کە
ئامانجیان لەناوبردنی
ئاشتی
و
ئارامی
یەکێک
لەم
وەڵاتانە بێت،
خۆ
بپارێزن.
لە
کاتی
ڕووداوەکانی ساڵی 1941 (داگیرکردنی
ئێران
لە
شەڕی جیهانی دووهەم)، دەرکەوت
کە
ئەم
پەیماننامە
، سەنگێکی
نییە
و شتێکی بێقیمەتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە، لەباری یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن (بڕوانە مافی مرۆڤ). پەیماننامەکە پێکهاتووە
لە
کۆمەڵێک مافی مەدەنی و
سیاسی
هاوبەش
بۆ
هەموو
مرۆڤێک
کە
دەوڵەتەکان
پابەند
دەکات
بە
پیادەکردن
و بەرزڕاگرتنیان.
ئەم
پەیماننامە
53
مادە
لەخۆ دەگرێ و گرنگترین مافەکانی بریتین
لە
: مافی
ژیان
و
ئاسایش
،
ئازادی
بزووتنەوە
،
ئازادی
ڕێکخستنی
کۆبوونەوە
و خۆپیشاندان،
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
و
ئەندێشە
و سڕینەوەی کۆیلایەتی، مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان و قەدەخەکردنی
ئەشکەنجە
. ڕەشنووسی
ئەم
پەیماننامە
،
سەرەتا
لە
ساڵی 1954
لە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێشنیاز
کرا
و
لە
ساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
پەسند
کرا
.
ئەم
پەیمانە
لە
ساڵی 1976
بە
کۆی 35
دەنگ
تەوزیم
کرا
و
وەک
یاسایەک بڕاوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی جەزایر
ئەم
ڕێککەوتنە
لە
6/3/ 1975
لە
شاری
ئەلجەزیرە (پێتەختی جەزایر)
لە
لایەن
محەمەد
ڕەزا
شای
ئێران
و سەدام
حوسێن
(
کە
ئەودەم
جێگری
سەرۆک
کۆماری
عێراق
بوو
)
ئیمزا
کرا
. بەپێی
ئەم
ڕێککەوتنە،
ئەو
خاڵانەی
کە
دوو
لایەن
کۆکبوون لەسەری
بریتی
بوون
لە
:
1ــ سنوورەکانی
خۆیان
بەپێی پرۆتۆکۆلی ئەسکەندەرون (1913) و بڕیارنامەی دیاریکردنی
سنوور
(1914)
دەستنیشان
بکەن.
2ــ
ئێران
و عێراق
کۆتایی
بە
ناکۆکی
مێژوویی
خۆیان
دەهێنن
لەمەڕ
مافی
کەشتیوانی
هەر
دوو
وەڵات
بە
سەر
ڕووباری شەتولعەرەب و سنوورە ئاوییەکانی
خۆیان
بەپێی هێڵی تالۆگ
دیاری
دەکەن.
3ــ
بەم
کارە
دوو
وەڵاتەکە،
ئاسایش
و متمانەی
دوو
لایەنە
بۆ
یەکتر
مسۆگەر ئەکەن و سنوورە هاوبەشەکانی
خۆیان
ئەپارێزن
بۆ
بنبڕکردنی
هەر
جۆرە دزەکردنێکی دوژمنکارانە
لە
لایەن
ئەویدیکەوە.
4ــ
هەر
دوولایەن، ڕێککەوتن
لەسەر
ئەوەیکە
ئەم
بڕیارانەی
سەرەوە
فەکتەڕێکی
هەمیشەیی
بن
بۆ
چارەسەرییەکی
گشتی
و شکاندنەوەی
هەرکام
لەم
ڕێکەوتنانە،
لەگەڵ
ڕۆحی ڕێکەوتنی ئەلجەزیرەدا
دژایەتی
هەبێت.
سێ
مانگ
پاش
ئەم
ڕێککەوتنە،
هەر
دوو
وەڵات
پەیمانی نوێی سنووری
نێوان
ئێران
و عێراقیان
ئیمزا
کرد
.
ئەم
پەیمانە
کاریگەرییەکی
خراپی
لەسەر
شۆڕشی
ئەیلوول
دانا
و
لە
ڕاستیدا ئامانجێکی
سەرەکی
هەر
دوو
لا
،
لە
باربردنی شۆڕشی
کوردستانی
باشوور
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی سایکس ــ پیکۆ (1916)
ڕێککەوتنێکی نهێنییە
کە
لە
16/5/1916 لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسە و
لە
لایەن
«سێرمارک سایکس»ی بەریتانی و «جۆرج پیکۆ»ی فەڕەنسی بەمەبەستی دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی
ئیمزا
کرا
. سەرلەبەری ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە
بە
پێچەوانەی
ئەو
وەعدە
و بەڵێنانە
بوو
کە
لۆرێنس
لە
عەرەبستان
بە
ناوی
ڕێزگرتن
لە
مافی خەڵکانی عەرەبی ناوچەکانی
ژێر
قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابووی. بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە بەشێکی
زۆری
خاکی
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
بە
دوو
ناوچەی
ژێر
دەسەڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسە
دابەش
کرا
. ناوچەی ژێردەسەڵاتی بەریتانیا
بریتی
بوو
لە
:
شاری
خانەقین
لە
کوردستانی
خواروو
، باشووری
سووریا
،
بەغدا
، بەسرە،
باکووری
فەلەستین و بەشێکی
کوێت
. بەشی فەڕەنسەش
بریتی
بوو
لە
: بەشی
زۆری
سووریا
، لوبنان، ئەنەدۆڵ (
باکووری
کوردستان
) و موسڵ.
پاشان
ڕووسیاش تێیدا
بەشدار
بووە
و
بە
بالێۆزی
ڕووسیا
ڕاگەیاندرا
کە
ئەگەر
بڕیار
لەسەر
ئەم
پەیمانە
بدات،
ئەوا
ناوچەی
باکووری
ڕۆژهەڵاتی تورکیا
بە
خاکی
ڕووسیاوە دەلکێندرێ. لایەنێکی
گرنگی
ئەم
پەیمانە
بۆ
گەلی
کورد
ئەوەیە
کە
جاڕێکی دیکەش
کوردستان
لە
لایەن
وەڵاتانی داگیرکەرەوە
پارچە
پارچە
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
پاش
ڕوودانی
چەندین
شەڕی ناخۆیی لەنێوان
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
و
یەکیەتی
نیشتمانی
کوردستان
(عێراق)
کە
لە
1/5/1994
دەستی
پێکردبوو، (
ئەم
شەڕە
بە
شەڕی براکوژی
ناوی
دەرکرد)
چەندین
ڕێککەوتننامە (
وەکوو
ڕێککەوتننامەکانی پاریس، ئانقەرە و درۆگیدا)
لە
لایەن
هەر
دوولا
ئیمزا
کرا
بەڵام
هەردوو
لایەن
نەگەیشتنە ڕێککەوتنی
یەکجارەکی
و
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
.
سەرەنجام
لە
17/9/1998
بە
چاودێری
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، زەمینەیەکی
لەبار
بۆ
ڕێککەوتنی هەردوولا ڕەخسا و
لە
لایەن
پارتییەوە مەسعود بارزانی و
لە
لایەن
یەکیەتییەوە
جەلال
تاڵەبانی
و
لە
لایەن
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، دەیڤید وڵش، بریکاری
وەزیری
دەرەوە
ڕێککەوتننامەکەیان
ئیمزا
کرد
.
بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە هەردوولا، ئیدانەی شەڕی ناوخۆییان
کرد
و بەڵێنیان
دا
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان،
ئیدی
پەنا
نەبەنە
بەر
توندوتیژی
یا
دەستێوەردانی
دەرەکی
دژ
بە
یەکتر
.
هەروا
بەڵێنیان
دا
کەشوهەوایەکی
ئارام
بۆ
ڕێزگرتن
لە
ئاگربەست و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووەڵاتیان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بخەنەگەڕ.
جگە
لەوەش بەڵێنیان
دا
بە
ئاساییکردنەوەی ڕەوشی
هەولێر
و
سلێمانی
و
دهۆک
و دامەزراندنەوەی
ئیدارە
و پەرلەمانی
یەکگرتوو
لەسەر
بنەمای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 و
پاشان
زەمینە
بۆ
هەڵبژاردنێکی
نوێ
خۆش
بکرێت.
ئەم
ڕێککەوتننامە
بۆ
جێبەجێکردنی
هەنگاو
بە
هەنگاوی
بڕیارەکان
، خشتەیەکی زەمنیشی لەخۆدەگرت.
سەرەنجام
دانیشتنی 4/10/2002ی پەرلەمانی یەکگرتووی
کوردستان
،
بە
هەنگاوێکی
گەورە
دادەنرێ
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە و گێڕانەوەی
ئاشتی
بۆ
هەرێمی
کوردستان
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی کەمپ دەیڤید
کەمپ دەیڤید، هاوینەهەواری سەرۆککۆماری ئەمریکایە
کە
لە
دەوروبەری
شاری
واشنتۆن هەڵکەوتووە.
ئەم
شوێنە
پتر
بەهۆی
ئەو
گفتوگۆیانەوە ناوبانگی دەرکرد
کە
لە
ساڵی 1978 لەنێوان کارتەر، سەرۆککۆماری ئەوسای
ئەمریکا
و
ئەنوەر
سادات
، سەرۆککۆماری
میسر
و مناخم
بگین
، سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل
ئیمزا
کرا
.
لە
ئاکامی
ئەم
گفتوگۆیانە
لە
17/9/1978 ڕێککەوتنی
ئاشتی
نێوان
میسر
و ئیسراییل
ئیمزا
کرا
کە
میسر
لە
بەرانبەر
دان
پێدانانی فەرمی
بە
ئیسراییل، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی
خۆی
لە
بیابانی سینا
لە
ئیسراییل وەرگرتەوە،
بەڵام
ئەم
کردەوەی
میسر
بووە
هۆی
ئەوە
کە
لە
جیهانی
عەرەب
و ئیسلامیدا
گوشەگیر
بکرێت.
ئەنوەر
سادات
سەرۆککۆماری
میسر
بەهۆی ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
6/10/1981
لە
لایەن
ئەفسەڕێکی
توندڕەوی
ئیسلامگەراوە تیرۆر
کرا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری 1970
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
11/3/1970 لەنێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی
گەلی
کورد
بە
سەرۆکایەتی
مەلا
مستەفا بارزانی و حکوومەتی عێراق
ئیمزا
کرا
و
لە
15
مادە
پێکهاتووە
کە
مافەکانی
گەلی
کورد
لە
کوردستانی
عێراق
دەستەبەر
دەکات. مادەی 10ی ڕێککەوتننامەکە
زۆر
گرینگە و
داوا
دەکات
کە
دەستووری
کاتیی عێراق
بەم
شێوەی
خوارەوە
هەموار
بکرێت:
1ــ
گەلی
عێراق
لە
دوو
نەتەوەی
سەرەکی
کورد
و
عەرەب
پێک
دێت
و
ئەم
دەستوورە
دان
دەنێت
بە
مافی نەتەوەیی
گەلی
کورد
و کەمینەکانی
دیکە
لە
چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا.
2ــ
داوا
دەکات
ئەم
بڕگەیە
بە
مادەی چواری
دەستوور
زیاد
بکرێ: «زمانی
کوردی
لە
پالڕ زمانی عەرەبی
بە
زمانی فەرمی
ناوچە
کوردنشینەکان دادەنرێت» .
3ــ
ئەم
خاڵەی
سەرەوە
لە
دەستووری
هەمیشەییدا
جێگیر
دەکرێت.
ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامەیە
کۆتایی
بە
جەنگی
نێوان
هەر
دوولا
هێنا
و
بە
هەموار
کردنی کابینەی عێراق، جێگڕێکی سەرۆککۆمار و
چوار
وەزیری
کورد
ـــ
کە
هەموویان ئەندامی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
بوون
ـــ چوونە
ناو
کابینەی حکوومەتی عێراق
بەڵام
ئەو
کۆمیتەی
کە
لە
دەقی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە
لە
جێبەجێکردنی ئەرکەکانی
تووشی
گرفت
هات
.
بۆ
نموونە
ئەو
دەڤەرانەی
کە
دەکەونە بەرنامەی
ئۆتۆنۆمی
یا
ماف
و جیاوگەکانی دامودەزگە ئۆتۆنۆمییەکان و ڕێژەی
ئەو
بوودجەی
کە
دەبێت
بۆ
ناوچەکە
تەرخان
بکرێت.
هێدی
هێدی
ڕژێمی عێراق
لە
بەڵێنەکانی
خۆی
پاشگەزبۆەوە و
لە
27/3/1974 هێرشی
ئاشکرا
و ڕاستەوخۆی
کردە
سەر
ناوچەکانی
کوردستان
و
بە
ڕاگەیاندنی
یەک
لایەنەی پڕوژەی
ئۆتۆنۆمی
سنووردار
،
بە
کردەوە
ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و لەباری
برد
.
بەندی
یەکەمی
ئەم
ڕێککەوتننامە
دان
بە
بوونی
ڕەوای
گەلی
کورد
لە
عێراقدا دەنێت و
لە
بەندەکانی دیکەش
چەند
خاڵێکی
گرینگ
لەبەرچاو
گیراون،
بۆ
نموونە
: کردنەوەی زانکۆی
سلێمانی
و کۆڕی
زانیاری
کورد
و داننان
بە
هەموو
مافە
فەرهەنگییەکانی
گەلی
کورد
و
خوێندن
بە
زمانی
کوردی
لە
هەموو
قوتابخانە
و پەیمانگە و زانکۆکان، داننان
بە
پاڕاستنی کەلتووری نەتەوەیی و
جەژنە
نەتەوەییەکان و
بە
ڕەسمی
ناساندنی جەژنی
نەورۆز
وەک
جەژنێکی نەتەوەیی
لە
کۆماری
عێراق و …