تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێدراڵیزم
ئەم
زاراوە
لە
وشەی لاتینی foedus
بە
واتای «
یەکگرتن
» وەرگیراوە و
لە
زاراوەی سیاسیدا پێناسەی جۆراوجۆری
لەسەر
کراوە
بەڵام
بەکورتی دەتوانین
بەم
چەشنە پێناسەی بکەین:
ڕێکخستنێکی
سیاسی
و دەستووریی ناوخۆییە
کە
بەو
پێیە دەوڵەتانی
ئەندام
یا
هەرێمەکان، بەشێک
لە
حاکمییەت (سەروەریی)
خۆیان
بە
مەبەستی دامەزرانی وەڵاتێکی
بەهێز
دەسپێرنە یەکەیەکی
ناوەندی
و بەمجۆرە دەبنە
پەیڕەوی
دەوڵەتی
فێدرال.
ئەم
ڕێکخستنەش
دوو
ڕەهەند
لەخۆ دەگرێ: ڕەهەندی
دەرەکی
کە
دەوڵەتی
فێدراڵی
وەک
یەک
دەوڵەت
لە
بواری
سەروەری
دەرەکیدا
بە
دیاردەکەوێت و ڕەهەندی ناوخۆیی
کە
بریتییە
لە
چەند
کیانێکی
دەستووری
و حکوومەتی فیدراڵیش
لە
پراکتیزەکردنی
سەروەری
ناوخۆییدا
بەشداری
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
فێدراڵیزم
، بریتییە
لە
یەکگرتن
و ڕێکخستنێکی
سیاسی
کە
بەو
پێیە کۆمەڵێک یەکەی
سیاسی
لێک
جودای
ناو
سیستەمێکی
گردوکۆ
،
پێکەوە
گرێ
دەدا
و
بە
هەرکامێک
لەو
یەکە
سیاسییانە
مەجال
دەدات، یەکپارچەیی و هەمەگییەتی
خۆیان
بپارێزن.
هەروەها
دەکرێ
فێدراڵیزم
بە
دابەش
کردنی
دەسەڵات
لەسەر
بنەمای
یاسا
لە
ڕێگەی سیستەمێک
کە
ئۆتۆنۆمی
و سەروەریی
هاوبەش
گرێبەست دەکات،
پێناسە
بکرێت.
لە
سیستەمی فێدراڵیدا ڕێبازە سەرەکییەکان
لە
ڕێگەی
گفتوگۆ
دائەڕێژرێن
پاشان
جێبەجێ
دەکرێن
تاکوو
هەموو
ئەندامانی گۆمەڵگا
لە
دەرکردنی
بڕیارەکان
و پیادەکردنیان،
بەشدار
بن
. «دامەزرانەرانی وەڵاتە یەکگرتووەکان»
کە
دەستووری
بنچینەیی
ئەم
وەڵاتەیان
لە
ساڵی 1787
پێشنیاز
کرد
،
ئەم
شێوازەیان
لە
فیدراسیۆن داهێنا.
تا
ئەو
کاتە
پێناسەی پەسندکراوی
فێدراڵیزم
،
هەمان
پێناسەیەک
بوو
کە
ئیمڕۆکە
پێی دەگوترێ کۆنفدراسیۆن. دواتر چوارچێوەی
ئەم
سیستەمە
هەموو
بەشەکانی دیکەی
ئەم
وەڵاتە
پان
و بەرینەی گرتەوە و بەپێی
ئەو
ئاڵۆگۆڕانەی
کە
دواتر هاتەدی،
ئەو
سیستەمە فێدرالییە پێکهات
کە
ئێستا
پەنجا
ئەیالەتی لەخۆ گرتووە. سیستەمی فیدراڵی،
وەک
فۆرمێکی
سیاسی
گونجاو
بەرەبەرە
لە
هەندێ
لە
وەڵاتانی دیکەش
هاتە
ئاراوە.
ئەم
سیستەمە
لە
ساڵی 1848
لە
سویسرا و
لە
ساڵی 1867
لە
کەنەدا و دواتریش
لە
1897
لە
ئوسترالیا
پیادە
کراوە
.
ئیمڕۆکە
فێدرالیزم شێوازێکی باوە
بۆ
ڕێکخستنی
سیاسی
.
لە
ساڵی 1993 بەملاوە، لانیکەم 19
وەڵات
بە
شێوەی فێدرالی
ئیدارە
دەکرێ
و 21
وەڵاتی
دیکەش
لە
بنەماکانی فێدراڵی کەڵکیان وەرگرتووە و
بەرەو
سڕینەوەی
چەقی
سیاسی
و لابردنی
ناوەندێتی
ئیداری
هەنگاویان
ناوە
.
لەم
ڕووەوە
فێدراڵیزم
وەک
«دایکی
دیموکراسی
»
لە
قەڵەم
دراوە. بەپێی
ئەو
ئەزموونانەی
کە
لە
ئارادایە سیستەمی فێدراڵی
بە
دوو
جۆر
دروست
دەبێ
کە
بریتین
لە
:
1ـــ فێدراڵی بەکۆمبوون
یا
پێکەوە
لکان
.
لەم
شێوازەدا
چەند
دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
یەک
دەگرن
یا
پێکەوە
دەلکێن و
یەک
دەوڵەت
لە
سەرووی دەوڵەتانی ئەندامەوە درووست دەکەن. نموونەی
ئەم
شێوازە فێدراڵییە، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
، سویسرا، کەنەدا و ئەفریقای باشوورییە.
2ـــ فێدراڵی
بە
دابەشبوون.
لەم
شێوازەدا
دەوڵەتی
ئاسایی
یا
یەکبوو، بەسەر
چەند
دەوڵەت
یا
هەرێمێک
دابەش
دەکرێت و دەبێتە دەوڵەتێکی
لێکدراو
.
بۆ
نموونە
وەڵاتانی
یەکیەتی
سۆڤیەتی (پێشوو)، بەرازیل، ئەرجەنتین، مەکزیک، هێندستان و مالیزیا.
دەوڵەتی
فێدراڵی،
جگە
لەو
شێوازە گشتییانەی
کە
دەبنە
هۆی
کۆتایی
هاتنی
دەوڵەت
،
بەم
دوو
شێوازەی خوارەوەش
کۆتایی
پێ
دێت
:
1ـــ جیابوونەوەی
هەر
یەک
لە
هەرێمەکان و بوونیان
بە
دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
.
2ـــ گۆڕینی
دەوڵەتی
فێدراڵی
بە
دەوڵەتێکی یەکبووی
سادە
.
بنەماکانی سیستەمی فێدراڵی،
لەم
شەش
خاڵەی خوارەوەدا
بەرجەستە
دەبێت:
1ـــ
دەسەڵات
لە
نێوان
هەرێمەکان و حکوومەتی
یەکگرتوو
دابەش
دەبێت.
2ـــ
بەرەو
دیموکراسی
دەڕۆن.
3ـــ
لە
ڕێگەی گفتوگۆی ئاشکراوە
ڕەفتار
دەکەن.
4ـــ
دەستووری
نووسراویان
هەیە
.
5ـــ سەقامگیریی یەکەکانی
دەسەڵات
بەپێی
دەستوور
لە
حکوومەتدا
پاوەجێ
دەبێت.
6ـــ
دەستوور
،
باڵادەستە
و دادگەی دەستووریش
پێویستە
.
لە
سیستەمی فێدراڵیدا دادگەیەکی
باڵا
بۆ
شرۆڤە و لیکدانەوەی یاساکان و چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمەکان
لە
دەوڵەتی
ناوەندیدا
دابین
کراوە
.
لەم
دەوڵەت
- وەڵاتەدا گۆڕینی
دەستووری
بنچینەیی،
دەبێ
بە
ڕەزامەندی
زۆرینەی هەرێمەکان
بە
ئەنجام
بگات.
ئەم
سیستەمە
لەو
وەڵاتانەی
کە
خاوەنی
نەتەوە
و
زمان
و
ئایینی
جیاوازن، لەگوێن
باشترین
سیستەمی فەرمانڕەوایی و حکوومەتداری
لە
ئەژمار
دێت
. پانتایی و ڕووبەری
خاکی
وەڵاتەکانیش
لە
ڕێکخستنی
دەوڵەت
-
وەڵاتی
فێدراڵیدا
دەور
دەبینێت.
بۆ
وێنە
وەڵاتانێکی
وەک
ئەمریکا
،
ڕووسیا
، بەرازیل و هیندستان خاوەنی
ئەم
تایبەتمەندییەن.
بەڵام
ئەم
هۆکارە
بۆ
گشتاندن
نابێت،
چونکوو
وەڵاتانێکی
بچووکی
وەک
نەمسا و سویسرا
کە
بە
شێوەی فێدراڵی
ئیدارە
دەکرێت، ناگرێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم
لە
وشەی فەرەنسی femme
بە
واتای
ژن
وەرگیراوە و مانای
لایەنگری
کردن
لە
ژن
دەبەخشێ و
ناوی
بزاڤێکە
کە
بۆ
یەکسانی
مافە
سیاسی
و کەلتووری و
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان
هەوڵ
دەدات.
لە
بابەت
ئاخێزگەی فێمینیزم لەگوێن ئایدیۆلۆجیایەک،
چوار
تەوەر
لە
ئارادایە:
لە
سێ
تەوەردا
مانا
پێشتر
لە
وشەکەیە.
ئەم
بۆچوونە پێیوایە
کە
مێژووی فێمینیزم،
لە
سپێدەی
هۆشیاری
مرۆڤەوە
دەست
پێدەکات.
لەم
ڕوانگەوە «
ئاریشە
» ی
ژن
هیچ
کات
لێمان
جیانەبۆتەوە و
هەندێ
کەس
پێیان
وایە
کە
جۆری
نێرینە
، لەباری توانستی ئیکۆلوژییەوە
باڵادەست
بووە
و مێژووی مرۆڤایەتیش
بە
هۆی
باڵادەستی
پیاوان،
بە
قەدەر
کارەساتێک ڕێگەمان
لێ
ون
دەکات.
بۆچوونی
دووهەم
و
سێهەم
، ئاخێزگەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
سەدەی پانزدە و
حەڤدە
.
سەرەنجام
بۆچوونی
چوارەم
کە
ڕەنگە
لە
هەموان
ڕاستگۆیانەتر بێت، پێشینەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
کۆتاییەکانی سەدەی
هەژدە
بە
تایبەت
دوای شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسا. گرنگترین
ڕووداو
لە
مێژووی ئەندێشەی فێمینیستی
لە
قۆناغی شۆڕشدا بڵاوکردنەوەی کتێبی «
ماری
ڤۆلستۆن کرافت»
بوو
لە
ساڵی 1792
بە
ناوی
سەلماندنی مافەکانی ژنان. میریام
کرام
،
لەم
بارەوە دەڵێت: ڤۆلستۆن
یەکەمین
فێمینیستی گەورەیە و کتێبی سەلماندنی مافەکانی
ژن
،
وەک
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
فێمینیزم
لە
ئەژمار
دێت
.
نووسراوە فێمینیستیەکان،
دوو
شەپۆل
بۆ
ڕەوتی
پێشڤەچوونی
ئەم
ڕێبازە ناوبردە دەکەن: شەپۆلی
یەکەم
(1830
تا
1920). تایبەتمەندی
ئەم
شەپۆلە
خەبات
و تێکۆشانی
ژنانە
بۆ
بە
دەست
هێنانی مافی
دەنگدان
و
یەکسانی
مافی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا. شەپۆلی
دووهەم
لە
1960
تاکوو
ئێستا
دەگرێتەوە.
خاڵی
بەرچاوی
ئەم
شەپۆلە بریتیە
لە
پەرەسەندنی پەروەردەی باڵای ژنان
لە
سەرانسەری ئەورووپا و
ئەمریکا
و زیادبوونی ڕێژەی ژنان
لە
پیشە
و
کاری
جۆراوجۆر
و داواکاری
بۆ
یەکسانی
مووچەی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا.
بەڵام
ساڵەکانی
نێوان
1920
تا
1960
بە
قۆناغی
ڕاوەستان
ناونووس
کراوە
.
هەڵبەت
هەندێ
لە
نووسەرانی
ئەم
دواییانە شەپۆلی
سێهەم
،
بە
فێمینیزمی
پۆست
مۆدێرنە
پێناسە
دەکەن.
ئەم
شەپۆلە
کە
لە
دەیەی 1980
دەستی
پێکردووە
بۆ
بزاوتی فێمینیستی، قۆناغی گواستنەوەیە
لە
بابەتە
سیاسی
و ئابوورییەکانەوە
بەرەو
بابەتی کەلتووری و سایکۆلۆژی و زمانەوانی.
فێمینیزم،
وەک
هەموو
ئایدیۆلۆژیایەک دەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی
سوننەتە
مێژووییەکان و
لەگەڵ
هەندێ
لەم
ئایدیۆلۆژییانەدا
تێهەڵکێش
بووە
. ئەزموونی شۆڕشی فرەنسی و گوتارە بەهێزەکەی
لە
بابەت
مافە
دیموکراتییەکان،
بۆ
سەرهەڵدانی بیرۆکەی فێمینستی
گەلێک
پێویست
بووە
. کاریگەریی پرۆتستانیزم
لەمەڕ
هاندانی ژنان
بۆ
چالاکی
کۆمەڵایەتی
و
تێوەگلان
لە
بابەتە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریی سۆسیالیستە خەیاڵییەکان،
بۆ
وێنە
لایەنگرانی سەن سیمۆن و شاڕۆڵ فۆریە،
لەم
ڕێچکەوە
ئاو
دەخواتەوە.
بزاوتی فێمینیزم،
ئێستا
وەک
بزاڤێکی جیهانی
لێ
دەرهاتووە. لایەنگرانی
ئەم
بزاڤە
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
ژنان
تەنها
بە
هۆی
«
ژن
بوون
»
یان
لەو
کۆمەڵگەیانەی
کە
لە
خزمەت
بەرژەوەندی
پیاواندایە،
تووشی
بێعەدالەتی و نایەکسانی
هاتوون
.
هەر
بۆیە
بزاوتی
لایەنگری
لە
مافی ژنان
چەند
ڕێچکەیەکی
لێ
بۆتەوە
کە
بە
کورتی
بریتین
لە
:
1ـــ لایەنگرانی لیبرالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
بێعەدالەتی مەدەنی و دەرفەتە پەروەردەییەکان
بە
سەرچاوەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان دەزانن و
خەبات
لە
پێناو
بەدەست
هێنانی ئازادییەکانی تاکەکەسی ژنان،
بە
مەبەستی
خۆیان
ناوبردە ئەکەن.
2ـــ لایەنگرانی ڕادیکالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
هەرچی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان
دێت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
خۆبەزل
زانی
و
باڵادەستی
پیاوان و
لەم
ڕێگەدا
هەوڵ
دەدەن کۆمەڵگەی پیاوــ مەزنایەتی بگوازنەوە
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
ژن
ــ مەزنایەتی.
3ـــ لایەنگرانی مارکسیستی مافەکانی ژنان. ئەمانیش
هۆی
ئەو
کۆت
و بەندانەی
کە
لە
ملی
ژناندایە، دەگەڕێننەوە
بۆ
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
و جیاکردنەوەی
ئیش
و
کار
لە
ماڵەوە
کە
بۆتە
هۆی
دابەشکاریی سێکسی. ڕێگەچارەی
ئەم
گرفتەش گۆڕینی
ئابووری
زاڵ
بەسەر
کۆمەڵگە
دەزانن.
4ــ لایەنگرانی سۆشیالیستی مافەکانی ژنان.
ئەم
ڕێچکە
، ڕیشەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژناندا
لە
سیستەمی
ئابووری
سەرمایەداری
دەبینآ
کە
بۆ
مانەوەی
خۆی
، کرێکارەکان
بە
تایبەت
ژنان وەبەردەهێنآ.
لەم
ڕوانگەوە،
هەم
خاوەندارێتی ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
هەم
شێوازی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
پێویستی
بە
گۆڕانی بنەڕەتی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێڤرالیستەکان
ئەم
زاراوە
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستیدا
بەو
گرووپە دەگوترێ
کە
لایەنگری
ڕۆژاوا
بووە
و
خۆی
بە
لایەنگری
«شۆڕشی فێورییە» دەزانی و «شۆڕشی سۆشیالیستی» و دەسکەوتەکانی
ڕەت
دەکردەوە.
لە
ساڵی 1917
دوو
گۆڕانکاری
لە
سۆڤیەت،
ڕووی
دا: یەکەمیان، «شۆڕشی فێورییە»
بووە
و
دووهەم
، «شۆڕشی ئۆکتۆبەر». کۆمۆنیستەکان شۆڕشی فێورییە
بە
«شۆڕشی
بورژوا
دیموکراتیک» دەزانن و شۆڕشی ئۆکتۆبەریش
بە
«شۆڕشی سۆشیالیستی»
لە
قەڵەم
دەدەن.