تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 1
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بولشویزم
ئەم
زاراوە
ناوی
ئایدیۆلۆجی
حیزبی بولشویک،
بە
ڕێبەرایەتی «لینین»
بوو
کە
«شۆڕشی سۆڤیەت»ی
لە
ئۆکتۆبەری 1917
بە
ئەنجام
گەیاند و یەکییەتی سۆڤیەتی دامەزراند.
چۆنیەتی
پێکهاتنی
بولشویزم
ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئەو
ناکۆکیە
کە
لە
کۆنگرەی حیزبی
نهێنی
سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت
لەسەر
ئەندامەتی
لە
حیزبەکەدا
ڕووی
دا
،
کە
ئەمەش
بوو
بەهۆی شەقاربوونی حیزب و
لادان
و جیابوونەوەی
دوو
گرووپی
بولشویک (
بە
مانای
زۆرینە
)
بە
ڕێبەرایەتی «لینین» و «مەنشویک» (بەمانای
کەمینە
)
بە
ڕێبەرایەتی «مارتۆف». «لینین»
لە
ساڵی 1909
ئەم
ناوەی
لە
گرووپەکەی
خۆی
نا
و
لە
1912 حیزبەکەیان دامەزراند.
لە
ساڵی 1918
ئەم
ناوەیان
بە
«حیزبی کۆمۆنیستی سەرانسەری سۆڤیەت»
گۆڕی
و
پاشان
لە
ساڵی 1953
دیسانەوە
بە
«حیزبی کۆمۆنیستی
یەکیەتی
سۆڤیەت» ناوداریان
کرد
.
تایبەتمەندییەکانی
بولشویزم
،
بریتی
بوو
لە
:
یەکەم
،
لایەنگری
لە
مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکسی.
دووهەم
،
هەبوونی
ڕێکخراوەیەکی ناوەندیخوازی حیزبی.
سێهەم
،
شۆڕشگێڕی
و
خەبات
لەگەڵ
ڕیفۆرمخوازی و حیزبەکانی
دیکە
.
بولشویزم
،
وەک
ئایدیۆلۆجیایەکی شۆڕشگێڕانە، ئاوێتەیەکە
لە
مارکسیزمی
ڕۆژاوایی
لەگەڵ
ترادسیۆنی جڤاتیخوازی سۆڤیەت. دوای
بە
دەسهێنانی
دەسەڵات
لە
1917 بەملاوە، هاوتەریب
لەگەڵ
حکوومەتی ڕەهای سۆڤیەت، تیۆر و
کردەوە
لەسەر
پرەنسیپەکانی
لێنینیزم
چەقی
بەست
. ڕۆڵی
مێژوویی
بولشویزم
لەم
ڕاستییەدا
بوو
کە
لە
لایەکەوە
پێوەندی
خۆی
لەگەڵ
مارکسیزم
بپارێزێ و
لە
لایەکی دیکەشەوە،
دەس
هەڵگرێ
لەم
بیرۆکەی مارکس،
کە
گوتبووی: «
ئازادی
چینی
کرێکار
تەنیا
بەدەست
خۆیان
مەیسەر
ئەبێ» و
لەجیاتی
ئەوە
، ئەندێشەی تکاچۆف
پەسند
بکەن
کە
دەڵێ: شۆڕشی
کۆمەڵایەتی
،
تەنیا
بە
هێنانی
وشیاری
چینایەتی
بۆ
ناو
کرێکاران
لە
دەرەوەی چینەکەیان و
لە
لایەن
شۆڕشگێڕانی لێهاتووی
سەر
بە
ڕۆشنبیرانی سۆشیالیستییەوە
پیادە
دەکرێت.
لێکۆڵەرانی ئەورووپی
تا
1945، بولشویزمیان
بە
توندڕەوترین لقی جووڵانەوەی
چەپ
لە
قەڵەم
داوە،
بەڵام
لەوەدوا
زۆربەیان،
بە
سیمایەکی توتالیتار تەعبیریان لێکردووە.