تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەیاننامەی سێ لایەنەی 1950
بەیاننامەی دەوڵەتانی بەریتانیا، فەرەنسە و
ئەمەریکا
لەسەر
زامنکردنی دۆخی
ئەو
کاتەی فەلەستین. بەپێی بەیاننامەکە
ئەم
سێ دەوڵەتە، ڕێککەوتن
لەسەر
ئەوەیکە هەرکاتێک ئیسراییل
یان
وەڵاتانی
عەرەب
پێیان خستە ئەودیو
سنوور
و هێڵەکانی
دەسکێشانەوە
لە
شەڕ
، ئەوکات
بۆ
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
لەڕێی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
یان
ڕێگەی
دیکە
، «دەستبەجێ»
بێنە
مەیدانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیۆری سێ جیهان
بەپێی
ئەم
تیۆرییە
کە
لە
لایەن
«مائۆ» ( 1893- 1976) ڕێبەری
چینی
کۆمۆنیست
ئاڕاستە
کراوە
، دنیای
ئەمڕۆ
بە
سێ
جیهان
دابەش
دەکرێت
کە
بریتین
لە
: جیهانی
یەکەم
واتە
دوو
زلهێزی
ئەمریکا
و سۆڤیەتی
پێشوو
کە
یەکەمیان ئیمپریالیستییە و دووهەمیش سۆسیال ئیمپریالیستە. جیهانی
دووهەم
پێکهاتووە
لە
وەڵاتانی پێشکەوتووی
سەرمایەداری
وەک
بریتانیا، ئەڵمانیا و ژاپۆن و وەڵاتانی سۆشیالیستی. جیهانی
سێهەم
، وەڵاتانی
هەژار
و
دواکەوتوو
.
بە
باوەڕی
«مائۆ»، دەبوایە جیهانی
سێهەم
لەگەڵ
جیهانی
دووهەم
،
بە
دژی
جیهانی
یەکەم
یەک
بگرن.
ئیمڕۆکە
باس
لە
جیهانی چوارەمیش
دەکرێ
کە
لە
جیهانی
سێهەم
نەدارترە و
لە
حاڵی
پەککەوتندایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی سێ سنوور
لە
مانگی
گەلاوێژی
ساڵی 1944 کۆبوونەوەیەکی
نهێنی
بەمەبەستی یەکگرتنی
کوردستانی
گەورە
لەسەر
کێوی
داڵانپەڕ (
کە
سنوورەکانی
ئێران
و عێراق و تورکیا
لەوێدا
یەک
دەگرنەوە) بەسترا. نوێنەرانی سێ پارچەی
کوردستان
لەو
کۆبوونەوەدا پەیمانێکیان
ئیمزا
کرد
بۆ
هاوکاری
و
پشتیوانی
یەکتر
کە
بە
پەیمانی سێ
سنوور
ناوبانگی دەرکرد. نوێنەران
بریتی
بوون
لە
:
قاسم
قادری،
لە
لایەن
کۆمەڵەی ژ.ک (
کوردستانی
ڕۆژهەڵات)،
شێخ
عوبەیدوڵا (
کوردستانی
باکوور
) و
قازی
مەلا
وەهاب (
کوردستانی
باشوور).
لەو
دانیشتنەدا
ئەو
نەخشەیەی
کوردستانی
گەورە
پەسند
کرا
کە
لە
لایەن
کۆمەڵەی
کوردی
بەیروت بڵاوکرابۆوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهانی سێهەم
زاراوەی جیهانی
سێهەم
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
ئابووریناسێکی فەڕەنسی
بە
ناوی«ئالفرێد سوویی»
بەکار
براوە.
ئەم
زاراوە
لە
ساڵەکانی 1950
تا
1960 ڕەواجی
پەیدا
کرد
و مەبەستیش
لەو
وەڵاتە
ئاسیایی
و ئەفریقاییانە
بوو
کە
تازە
سەربەخۆییان
بەدەست
هێنابوو.
هەروەها
ئەو
وەڵاتانەشی دەگرتەوە
کە
نە
لە
ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا دەگونجان و
نە
لە
ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی کۆمۆنیستیدا.
پێناسەگەلێکی دیکەش
لەبری
ئەم
زاراوە
بەکار
براوە
کە
بریتین
لە
: وەڵاتانی
دواکەوتوو
، وەڵاتانی
کەمتر
پێشکەوتوو
، وەڵاتانی
ڕوو
لە
پەرەسەندن
.
خەڵکی
وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
، بەزۆری خەریکی کشتوکاڵن و
لە
دێهاتەکاندا ئەژین و
بۆ
کاری
بەرهەمهێنان
زیاتر
لە
شێوازی
کۆنباو
کەڵک
وەردەگرن.
لەم
ساڵانەدا بزاڤێکی
سیاسی
نێونەتەوەیی
لەم
جۆرە وەڵاتانە پەرەی
سەند
کە
لە
دووی
شوناسێکی
تایبەتی
سیاسی
و ئەخلاقی
بووە
بۆ
ڕووبەڕووبوونەوە
لە
بەرانبەر
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژاوادا.
بە
ناوبانگترین ڕێبەرانی
ئەم
بزاڤە بریتیبوون
لە
: جەواهیرلەعل نێهرۆ
لە
هێندستان، جەمال عەبدولناسر
لە
میسر
، ئەحمەد سۆکارنۆ
لە
ئەندونیسیا و تیتۆ
لە
یۆگوسلاڤیا.
هەندێ
لەمانە
هیوادار
بوون
بە
پێکهێنانی«هێزێکی
سێهەم
» بلۆکێکی
دیکە
لە
بەرانبەر
دوو
بلۆکەکە دابمەزرێنن.
چینییەکان
بە
پەسندکردنی بیرۆکەی سێ
جیهان
،
ئەم
زاراوەیان
برەو
پێدا
. بەڕای
ئەوان
جیهانی
سێهەم
، جیهانی
حەقیقی
و
دژی
ئیمریالیزمە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی سێبەر
ڕێبەرانی حیزبی
کەمینە
لە
پەرلەمانی بەریتانیا هەرکاتێک
دەسەڵات
بەدەستەوە
بگرن، دەبنە ئەندامی
کابینە
.
دەوڵەتی
سێبەر
یان
دەوڵەتی
خەیاڵی
، کابینەیەکی گریمانکراوە
کە
حیزبە کەمینەکان
لە
وەڵاتانی دیموکراسیدا
بۆ
خۆیان
سازی
دەکەن و
بۆ
هەر
وەزارەتێک، وەزیرێکی
خەیاڵی
دەستنیشان
دەکەن. تایبەتمەندی
ئەم
کارە
لەوەدایە
کە
حیزبی
کەمینە
چاودێریی
بە
سەر
هەموو
کاروباڕێکی دەوڵەتدا دەکات و دەتوانێت
لەم
بارەوە
پێشنیاز
و بیروبۆچوونی
سوودمەند
بخاتەڕوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی
لاتینی
secta
بە
مانای
تیرە
و
گرووپی
بچووک
وەرگیراوە.
لە
کەلتووری کۆمۆنیستەکان
بە
واتای
دابڕان
لە
جەماوەر
و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بە
حەز
و ئارەزوویەکی تایبەتەوە
بیر
لە
بابەتە
ئایینی
و فەلسەفیەکانی
خۆیان
دەکەنەوە و
گرنگی
بە
بابەتە گرنگەکانی
کۆمەڵگە
نادەن.
بە
گشتی
سێکتاریزم
بۆ
تیرەگەری و عەشیرەگەری
لە
ناو
حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت
کە
پتر
لە
ناو
حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە
هۆی
ئەوە
کە
ئەم
گرووپانە
لق
و پۆپی جۆراوجۆریان
لێ
ببێتەوە. تیرەگەری
لە
ناو
حیزبە سیاسیەکان
هەمیشە
ناگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازی
بیروڕا
بەڵکوو
هەندێ
جار
لە
ناکۆکی
و ململانێی
تایبەتی
و زێدەخوازی ڕامیارییەوە
سەرچاوە
دەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یانزەی سێپتەمبەر 2001
بەو
ڕوداوە تیرۆریستییە دەگوترێ
کە
بووە
هۆی
لەناوچوونی نزیکەی 3
هەزار
کەس
لە
دانیشتوانی
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی و وەزارەتی
بەرگری
ئەمریکا
بەهۆی خۆپێکادانی سێ فڕۆکەی نەفەرهەڵگر
بەم
بینایانەدا.
پاش
ئەم
ڕوداوە وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ڕایگەیاند
کە
جیهان
«
یا
دۆستی
ئێمەن
یا
دوژمن
» !
ئەم
کارەساتە بڕگەیەکی
زۆر
گرنگی
مێژووی
ئەمریکا
لە
ئەژمار
دێت
.