تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 6
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سکولاستیکیزم
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی scholastica
بە
واتای «
وانە
قوتابخانەییەکان» وەرگیراوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
باس
و
گفتوگۆ
زانستی
و فەلسەفیەکان
پتر
لە
ناو
قوتابخانە
و کلێسا و پەرستگەکان
ئەنجام
دەدران
هەر
بۆیە
باسە زانستیەکانی
ئەو
سەردەمە
بە
زانستی
سکولاستیک ناوبانگیان دەرکردبوو. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانەیە ئیمانیان
بەلاوە
گرنگتر
بوو
لە
ئەقڵ
و
ئاوەز
و پێیان وابوو
کە
دەبێ
لە
پێشدا
بڕوا
و ئیمانمان هەبێ
ئینجا
بابەتەکان بفامێنین. بەڕای
ئەمان
،
ئایین
لە
لایەن
خوداوە
بە
مرۆڤ
عەتا
کراوە
و
ئەقڵ
ناتوانێ
لە
بەرانبەریدا ملهوڕیی بکات و ڕەتی بکاتەوە. باوەڕمەندانی
ئەم
ڕێبازە
لەگەڵ
هەر
چەشنە سەربەخۆییەکی فیکریدا نەیارن و
تەنیا
بە
نووسراوەکانی کتێبی
پیرۆز
و
بنەما
فیکریەکانی
ئایینی
مەسیح
پشت
ئەبەستن.
ئەم
فەلسەفە
ئەگەرچی
پشتی
بە
ئایینی
مەسیح بەستبوو،
بەڵام
لە
ڕاستیدا جۆرێک
گەڕانەوە
بوو
بۆ
قوتابخانەکانی یۆنانی
کۆن
و
لە
ژێر
کاریگەریی
نیشتمانی
خەیاڵی
و ئایدیالی پلاتۆدا
بوو
.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس
لە
ئەورووپا و پەیدابوونی هزرڤانان و بیرمەندانێک
کە
بنەماکانی سکولاستیکیان خستەبەر
گومان
،
هەندێ
ڕیفۆرم
بە
سەر
ئایینی
مەسیحدا
هات
و
ڕێگە
بەم
قوتابخانە
لێژ
کراو
و
جێگەی
خۆی
دا
بە
ڕێبازی ڕاسیۆنالیزم.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سکۆلاریزم
سکولار
لە
ڕیشەی لاتینی saeculum
بە
مانای کاروباری
ئەم
دنیا
وەرگیراوە
واتە
جیهانپەرستی،
ئەو
شتەی
کە
پێوەندی
بەم
جیهانە خاکییەوە هەبێت.
لە
زاراوەی
سیاسی
و فەلسەفیدا بریتییە
لە
بڕواهێنان
بە
ڕاگواستنی
سەرچاوە
لە
دەزگە
ئایینیەکانەوە
بۆ
کەسان
یا
ڕێکخراوەی نائایینی.
واتە
گوێ
بە
ئایین
نەدان
و
لە
ئایین
دابڕان
، جیاکردنەوەی
ئایین
لە
کاروباری حکوومەت و
جیهان
بە
تایبەتی
پەروەردە
و فێرکردنی قوتابیان. بەپێی
ئەم
تیۆرییە،
ئەو
شتەی
کە
لە
کاروباری کۆمەڵایەتیدا
ڕەسەن
لە
ئەژمار
دێت
، سیاسەتە
نەک
ئایین
،
چونکە
ئایین
شتێکی تاکەکەسی و شەخسییە.
سکۆلاریزم
بە
واتای دنیاپەرستی و ڕەتکردنەوەی
هەموو
شتێک
جگە
لە
دنیا
و
بە
ئەسڵ
دانانی
دنیا
ڕاڤە
دەکرێت
کەوابوو
ڕەتکردنەوەی ئایینیش دەگرێتەوە.
بیرۆکەی
پێویستی
جیاکردنەوەی
ئایین
لە
سیاسەت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
ئەو
کێشمەکێش
و ناکۆکییانەی
کە
لە
تێکەڵکردنی شتە ڕۆحی و دەروونییەکان
لەگەڵ
شتە
دنیایی
و مادییەکان هاتبووە ئاراوە.
ئەمیش
سەرەتا
لە
کۆمەڵگەی مەسیحییەکان و ڕۆما
خۆی
نیشان
دا
.
ئەمان
بۆ
پاساوی
بیر
و بۆچوونەکەیان پشتیان
بەم
گوتەیەی عیسێ
پێغەمبەر
بەستبوو
کە
دەڵێ: «
ماڵی
قەیسەر
بۆ
قەیسەر
و
ماڵی
مەسیح
بۆ
مەسیح»
واتە
عیسێ
بە
دینی
خۆی
و مووسێ
بە
دینی
خۆی
!
لە
سەدەکانی
پاش
چاخی
ڕۆشنگەری
و
پاش
سەرهەڵدانی فەلسەفەکانی لیبرالیزم و
دیموکراسی
، ئەندێشەی
جیاوازی
ئایین
لە
سیاسەت
بە
کردەوە
پیادە
کرا
تا
ڕادەیەک
کە
ئەمێستا
ئەم
بیرۆکە
وەک
بەشێکی
سەرەکی
دەستووری
بنچینەیی وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
لێ
دەرهاتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ترۆتسکیزم
لقێکە
لە
ڕێبازی کۆمۆنیستی
کە
لە
لایەن
لیۆن ترۆتسکی (1940-1879 ) شۆڕشگێری
بە
ناوبانگی سۆڤیەت و چالاکوانی شۆڕشی 1917 سۆڤیەت،
هاتە
ئاراوە.
لایەنگرانی ترۆتسکی
بە
سەرۆ
وەرگرتن
لە
ئەندێشەکانی مارکس و ئنگڵس و لینین،
هەروەها
ئەزموونەکانی شۆڕشی سۆڤیەت
کە
ترۆتسکی تێیدا دەوڕێکی باڵای هەبووە،
خۆیان
بە
مارکسیە شۆڕشگێڕەکان ناوبردە ئەکرد.
ئەمانە
دەیانویست
سەرمایەداری
بە
شۆڕشێکی
کرێکاری
بڕووخێت.
لە
دیکتاتۆری
پڕۆلتاریا
پشتیوانی
دەکەن
بۆ
گەیشتن
بە
کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی
کە
تێیدا
چینی
چەوسێنەر
بێدەست
بکرێ و
دەسەڵات
بکەوێتە
دەس
چینی
ڕەنجدەران و
کۆمەڵگە
بە
شێوازی
سیستەمی
فرە
حیزبی
ئیدارە
بکرێ.
ترۆتسکی،
بۆ
یەکەم
جار
لە
ساڵی 1906
لە
وتاڕێکدا
بە
ناوی
«شۆڕشی
ئێمە
» تیۆرییەکەی
خۆی
دەربارەی شۆڕشی
هەمیشەیی
ئاڕاستە
کرد
.
لەم
ڕێبازەدا
ئەم
فیکرەی هێنایە ئاراوە
کە
شۆڕش
ڕووداوێکی
کتوپڕ
نییە
بەڵکوو
لە
زنجیرە
گۆڕانێکی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
دەچێ
کە
وەک
وەرچەرخانێکی بێڕاوەستان
بۆ
بزووتنەوەی
کرێکاری
دەرفەتێک ئەڕەخسێنێ
تاکوو
سەربەخۆ
لە
هێزە بەرهەمهێنەکانی
خۆی
شۆڕشەکە
دەست
پێدەکا و
بەرەو
پێشی
دەبات.
لە
بەرانبەر
تیۆری «شۆڕشی
هەمیشەیی
» ترۆتسکیدا تیۆری ستالین دەربارەی «
سۆشیالیزم
لە
وەڵاتێکدا»
هاتە
ئاراوە.
لە
بەردەوامی
ئەم
ڕێبازە، ترۆتسکی
لە
چەن
وتارێکی
بەناوبانگ
لەژێر سەردێڕی«ڕێگەی
نوێ
»، شەڕی
خۆی
بەدژی بورۆکراسییەت دەسپێکرد.
ئەو
ڕەخنەی
گرت
لەوەیکە بڕیارەکانی حیزب
تەنیا
لە
لایەن
چەن
کادێرێکی
پایەبەرزی
حیزبەوە دەردەکرێت و ئەندامانی ئاستی خوارەوەی حیزبەکە
تەنیا
لێی
ئاگەدار ئەبن. ترۆتسکی
لە
کۆتایی
ساڵی 1923 ئەمەی ڕەتکردەوە
کە
بورۆکراسییەت
تەنیا
«
ئیدارە
گەرێتی» و پاشماوەی بارودۆخی
ڕابردوو
نییە
بەڵکوو
لاگیرییەکی سەرەکییە
کە
ڕەنگە
ببێتە
دژە
شۆڕشێک.
«ترۆتسکی» پێشنیازی
کرد
کە
حیزبایەتی
، دیموکراتیزە بکرێت.
ناوەندی
چالاکی
لەسەرەوە ڕادەستی
خوارەوە
بکرێت.
ئەو
پێی وابوو
کە
بەدیهێنانی
دیموکراسی
دەروون
حیزبی
تاکە
ڕێگەی زاڵبوونە
بە
سەر
نەستی
لاگەیی
کادررەکان.
ئەو
لە
کتێبی «
ئەو
شۆڕشەی
کە
خەیانەتی پێکرا» دەڵێ: «یەکییەتی سۆڤیەت لەگوێن وەڵاتێکی کرێکاریی، هەڵقوڵاوی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917یە
کە
بەدەوڵەتیکردنی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
،
بۆتە
هۆی
گەشەی خێرای
ئابووری
.
بەڵام
لەژێر دەسەڵاتی ستالینیزم،
دەوڵەت
بە
تەواوی
تووشی
وەرچەرخان
بووە
و
لەجیاتی
ئەوەی
ببێتە کەرەستەیەک و
بە
دەست
چینی
کرێکارەوە بێت،
بۆتە
داردەستێک
بۆ
چەوساندنەوەی
کرێکار
» .
بە
ڕای
«ترۆتسکی»، «پڕۆسەی شۆڕشگێڕیی ئەبێ
بە
دژی
نایەکسانیی
کۆمەڵایەتی
و خنکانی
سیاسی
بێت. سێندیکا و ئەنجومەنی کارگەکان ئەبێ
ئازادی
خۆیان
وەدەست بێنن. حیزبەکان
تا
ئەو
شوێنەی
کە
بڕوایان
بە
سۆشیالیزم
بێت، یاسامەند بکرێن،
ئابووری
بکەوێتە
خزمەت
بەرهەمهێن و ئەنجومەنی کارگەکان
بە
سەر
بەرهەمهێناندا
چاودێری
بکەن و …»
لەم
دەساڵەی دواییدا ڕێبازی ترۆتسکی
لە
هەندێ
بابەتەوە
بووە
جێگای هیوایەت
بۆ
لایەنگرانی«
چەپی
نوێ
»
کە
مەیلێکیان
بە
کومۆنیزمی سۆڤیەت و
مائۆئیزم
نەبوو
.
بۆیە
لە
شۆڕشەکانی
مانگی
مای
1968
لە
فەرەنسەدا
دەوری
گێڕا.
لە
ئەورووپای ڕۆژهەڵاتیش
بەناوی
ئەڵتەرناتیڤی
چەپی
«
شۆڕشگێڕی
ــ مارکسیستی»
سەری
هەڵدا.
ترۆتسکی
لە
ساڵی 1940 کوژرا و لایەنگرەکانیشی
تەنیا
لە
وەڵاتی
سەیلان، توانییان ببنە هێزێکی
سیاسی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی پەروەردەیی، زانستی و کەلتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)
دامەزرێنی ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی،
زانستی
و کەلتووری
لە
کۆنفرانسی وەزیرانی پەروەردەی هاوپەیمانان
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
لە
لایەن
دەوڵەتی
بەریتانیا
پێشنیاز
کرا
.
ئەم
ڕێکخراوە
کە
یەکێکە لەناوەندە پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ساڵی 1945 بەمەبەستی
هەنگاونان
لە
پێناو
ئاشتی
و ئاسایشی
جیهان
لەڕێگەی
هاریکاری
نێونەتەوەیی
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور دامەزراوە،
بە
چەشنێک
کە
لە
هەموو
شوێنێک ستایشی
عەداڵەت
و سەروەریی
قانوون
و مافی
مرۆڤ
و ئازادییە سەرەکییەکان مسۆگەر بکات.
ناوەندی
یۆنسکۆ
لە
پاریسە.
چالاکییەکانی یونسکۆ
لە
8 تەوەری
سەرەکی
پێکهاتووە:
1)
پەروەردە
، (مەحفکردنەوەی
نەخوێندەواری
، بردنەسەرەوەی ئاستی
پەروەردە
،
ڕێزگرتن
لە
مافی
مرۆڤ
لەڕێی
پەروەردە
و دابینکردنی
زانیاری
بۆ
گەشەپێدان بەشێوازەکانی
پەروەردە
) .
2))
زانستی
سرووشتی، (هاوکاریکردنی زانایان و
هاندان
بۆ
ئاسانکاری
لەمەڕ
فێربوونی
زانست
) .
3) زانستە کۆمەڵایەتییەکان، (
هاندان
بۆ
ناساندنی
کۆسپ
و
تەگەرە
دەروونی
و کۆمەڵایەتییەکانی
بەردەم
پەرەسەندن
،
بۆ
وێنە
جیاوازی
ئایینی
و نەژادپەرستی) .
4) چالاکییە فەرهەنگییەکان، (پەرەپێدان
بە
دانوستانی کەلتووری لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوە و ڕووخستنی ئاسەوارە
هونەری
و
ئەدەبی
و فەلسەفییەکان) .
5) سازدانی
پێوەندی
نێوان
کەسایەتییەکان، (کۆکردنەوەی
زانیاری
لە
بواری دەرفەتی ئیشوکار و
خوێندن
لە
دەرەوە
و سەفەری دۆستانە) .
6)
پێوەندی
گشتی
، (ئاگەدارکردنەوەی هەمووان
لە
چالاکییەکانی یونسکۆ و ڕووداوە گرنگەکانی بواری
پەروەردە
و
زانست
و کەلتوور و
یارمەتیدان
بە
جەماوەر
بۆ
فێربوونی
زانست
) .
7) تازەگەریی، (دابینکردنی
پارە
و
کەلوپەل
بۆ
کتێبخانە
و فێرگەکان و ناوەندە زانستییەکانی
ئەو
وەڵاتانەی
لە
شەڕدا
وێران
بوون
یان
دواکەوتوون) .
8)
یارمەتی
تەکنۆلۆجی، (دابینکردنی کەسانی
پسپۆڕ
لە
بوارە
گرنگەکانی
پەروەردە
، ڕاهێنانی مامۆستایان، پەروەردەی تەکنۆلۆجیکی و
لێکۆڵینەوە
و هاوڕایی
زانستی
لەگەڵ
ئەندامانی یونسکۆ
بو
نەهێشتنەوەی نەخوێندەواریی و دروستکردنی
خوێندنگە
و …)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
ئەم
کۆنفرانسە
لە
25/4/1945
بە
بەشداری
پەنجا
وەڵات
لە
شاری
سان
فرانسیسکۆی
ئەمریکا
پێکهات
بە
مەبەستی ئیمزاکردنی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
ئەویش
لەسەر
ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی یاڵتا پێکهاتبوو. وەڵاتانی
بەشدار
لەم
کۆنفرانسەدا ئەندامانی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ئەژمار
دەهاتن.
لەسەر
داوای
یەکیەتی
سۆڤیەت،
وەڵاتی
پۆڵەندا
کە
لەم
کۆنفرانسەدا
بەشدار
نەبوو
،
وەک
ئەندامی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ناسێندرا.
کەواتە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
یەکەم
دانیشتنی
خۆی
بە
بەشداری
51
ئەندام
دەست
پێکرد.
لەم
کۆنفرانسەدا
پێنج
زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی،
چینی
و سپانیایی
بە
زمانە
ڕەسمییەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
دیاری
کران
و
لە
26/6/1945
بە
ئیمزاکردنی
هەموو
وەڵاتانی بەشداربوو، جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ڕاگەیاندرا و
لە
24/10/1945
جێبەجێ
کردنی جاڕنامەکە
دەستی
پێکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
گوتار/دیسکۆرس
پێشینەی
ئەم
زاراوە
دەگەڕێتەوە
بۆ
سەدەی 14 زایینی
کە
لە
ڕیشەی discurrere یۆنانی
بە
واتای
بزووتن
بە
دەوروبەردا وەرگیراوە. مانای
گشتی
گوتار بریتییە
لە
گفتوگۆ
و
ئاخاوتن
وەک
لقێکی
زانستی
.
بەڵام
لە
زاراوەدا بریتییە
لە
پێوەندی
نێوان
زمان
و واقیعە کۆمەڵایەتیەکان
یا
پێوەندی
پەیڤ
و کارلێکە فیکری و کۆمەڵایەتیەکان
کە
ئەویش کۆی چالاکییەکانی
مرۆڤ
لە
بواری
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
زانستی
و
هونەری
لەخۆ دەگرێت. گوتار،
دیاردە
یان
پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە
کە
خاوەنی
بنیچە
و زەمینەیەکی کۆمەڵەکییە. دەربڕینی بیروبۆچوون و
پەیڤ
و
ڕستە
و
گوزارە
و ماناکانیان،
پێوەندی
بەوە
هەیە
کە
ئەم
دەربڕینە،
چۆن
و
لە
لایەن
چ کەسێک و
لە
چ ساتەوەختێکدا و بەدژ
یان
بە
قازانجی چ کەسێک دەبێت.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
ئانتۆنی گرامشی (1937ـــ 1891)،
بە
تەرزێکی
لاوەکی
و میشل فۆکۆ (1984-1926)،
بە
شێوازێکی
ئاشکرا
بەکار
براوە.
هەڵبەت
فۆکۆ
یەکەم
کەس
نییە
کە
بەستێنی گوتار
ڕاکێش
دەکاتە هەناوی کۆمەڵگەوە
بەڵکوو
ئەو
هەنگاو
دەنێتە جێپێی کەسانێکی
وەک
مارتین
هەیدگێر و ئیمیل بنونیست.
بە
بۆچوونی فۆکۆ، گوتار بریتییە
لە
جیاوازی
نێوان
ئەو
شتەی
کە
دەکرێ
لە
سەردەمێکی دیاریکراو (بەپێی
ڕێسا
و لۆژیک)
بە
هەقیقەت
بگوترێ و
ئەو
شتەی
کە
لە
واقیعدا دەگوترێ. فۆکۆ گوتارەکان بەپێی ڕێژەی پێوەندییان
بە
دەسەڵاتەوە
پێناسە
دەکات.
لەم
ڕوانگەوە گوتار، دەربڕینی ئایدیالیستی
وەهم
و گومانەکان
نییە
بەڵکوو
لە
بەستێنێکی ماتریالیستیدا بەشێک
لە
پێکهاتەی
دەسەڵات
لە
ئەژمار
دێت
. گرینگی گوتار
لە
دەرخستنی گەمەی دەسەڵاتدایە
لە
پێگە
دیاریکراوەکانیدا.
کەواتە
بۆ
دەرک
پێکردن
بە
مێژووی گوتارەکان
دەبێ
خودی
گوتارەکان
موتاڵا
بکرێت
تاکوو
بەم
بۆنەوە
پەردە
لەسەریان هەڵماڵدرێت. فۆکۆ پێیوایە
کە
گوتار پێکهاتێکە
لە
چەند
هێمایەک
بەڵام
کاریگەرییەکەی
لەم
هێمایانە زیاترە.
ئەم
تایبەتمەندییە ناهێڵێت گوتار دابەزێنێتە ئاستێکی ساکاری
زمان
و
پەیڤ
و
ئاخاوتن
. گوتار ڕۆشنکەرەوەی تایبەتمەندیی
مێژوویی
ئەو
شتانەیە
کە
گوتراوە و
ئەو
شتانەش
کە
هێشتا
نەگوتراوە. گوتار کۆمەڵێک گوزارەیە
کە
لە
قۆناغێکی
مێژوویی
تایبەتدا
بەرجەستە
دەبێت و
لە
سەر
زۆربەی بەستێنە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و فیکرییەکان
لەنگەر
دەگرێت.
بە
باوەڕی
فۆکۆ گوتار، کۆمەڵێک کردەوەیە
کە
بە
شێوەیەکی سیستماتیک بابەتگەلێک دەوروژێنێ
کە
خۆبەخۆ
باس
و لێوەکۆڵین
بەرهەم
دێنێت.
بە
تێپەڕبوونی
زەمەن
، گوتارەکانیش
تووشی
گۆڕان
دەبن.
وەک
چۆن
شێوازی
بیرکردنەوە
و
باسکردن
لە
بابەت
چەمک
گەلێکی
وەک
ئازادی
و
ئاسایش
و مۆدێرنیتە
تووشی
گۆڕان
هاتوون
.