تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سپاردنی دەسەڵات
سپاردنی
دەسەڵات
بە
مانای
ئەوەیە
کە
کەسێک
یان
ئەنجومەنێکی
خاوەن
دەسەڵاتی
یاسایی
یان
سیاسی
، بەشێک
یا
تەواوی
دەسەڵاتی
خۆی
بسپێرێتە کەسێک
یان
جەماعەتێکی
ژێردەستی
خۆی
.
ڕەنگە
دەسەڵاتی نوێنەرێک
بە
ڕێژەی دەسەڵاتی پەرلەمانتارێک
جیاوازی
بەرچاوی هەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پارە سپی کردنەوە
پرۆسەی گۆڕینی پارەیەک
کە
سەرچاوەی بەدەسهێنانەکەی نایاسایی بێت
بۆ
دارایی
و داهاتێکی
یاسایی
.
بۆ
وێنە
پارەیەک
کە
لەڕێگەی قاچاخیکردن
بە
مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکحول،
تیرۆریزم
، بەرتیلدان و
کاری
ناڕەوای
دیکە
بەدەست
هاتووە. ئاریشەی شووشتنەوەی
پارە
، کاتێک
سەر
هەڵدەدا
کە
ئەم
جۆرە پارانە
لە
سیستەمی
ئابووری
و دامودەزگە ماڵییەکانی وەڵاتێکدا بکەونەگەڕ. سەرچاوەی بەکارهێنانی
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
، دەگەڕێتەوە
بۆ
دەسەڵاتی
مافیا
بەسەر تۆڕێکی جلشۆریی مەکینەیی ئەمریکی
لە
دەیەی 1930.
لەو
ساڵانەدا گانگەسترێک
بە
ناوی
«
ئال
کاپۆن»، پارەیەکی
زۆری
کە
لەڕێگەی
دەستبڕی
و
چەتەیی
،
قومار
،
تاوان
، قەحبەگەری و قاچاخکردن
بە
مادەسڕکەرەکان بەدەستی هێنابوو،
لە
جلشۆرخانەکان خستییەگەڕ
تاکوو
سەرچاوەی بەدەستهێنانەکەی
ون
بکات و
کەس
نەزانێ
چۆن
ئەو
پارەی
بەدەست
هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆشکی سپی
ناوەندی
ڕەسمی
کاروباری
سەرۆک
کۆماری
ئەمریکایە
کە
لە
ساڵی 1792
لەسەر
فرمانی
جۆرج واشنتۆن (1732ــ 1799
یەکەم
سەرکۆماری
ئەمریکا
)
لە
شاری
واشنتۆن
بینا
کراوە
. کۆشکی
سپی
هێمایەکە
بۆ
حکوومەت و دامودەزگەی
سیاسی
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیسپۆتیزم+ لاساریگەریی
ئەم
وشە
لە
ڕیشەی یۆنانی despoties) )
بە
مانای
سوڵتان
و دەسەڵاتداری تاکڕەو وەرگیراوە.
مەبەست
لەم
زاراوە
، دەسەڵاتێکە
کە
هیچ
سنوورێکی ڕێژەیی و
یاسایی
نییە
و
بە
لاساری
و
بەربەرەڵا
بەکار
دەبرێت. پێشینەی
ئەم
وشە
لە
زاراوەی سیاسیدا دەگەڕێتەوە
بۆ
2
هەزار
ساڵ
لەمەوبەر
.
هەڵبەت
تا
چەند
سەدەیەک
بەر
لە
ئێستە
، دیسپۆتیزم
لەگەڵ
زاراوەی تیرانی (بروانە
زۆرداریی
)
بەبێ
ڕەچاوکردنی جیاوازییەکانیان،
لەبری
یەکتر
بەکار
دەبران.
بەڵام
ئەم
چەمکە
بە
مانا
نوێباوەکەی،
پەیوەستە
بە
ئەندێشەی بیرمەندانێکی
وەکوو
دۆتۆکویل، هێگڵ، مارکس و ویتفۆگێل.
هێگڵ و مارکس،
ئەم
زاراوەیان بەشێوەیەکی
هاوبەش
بۆ
پێناسەکردنی
ئەو
جۆرە کۆمەڵگەیانە
بەکار
هێناوە
کە
لە
ڕەوتی
مێژوویی
خۆیان
بەرەو
شارستانییەت،
تووشی
کپبوون
و
بێدەنگی
هاتوون
. هێگڵ، پێی
وایە
کە
مێژوو
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ڕۆژاوا
ڕۆشتووە و
لەم
ڕەوتە مێژووییەشدا دێسپۆتیزم،
یەکەمین
قۆناخی
ئەم
جووڵە
بووە
کە
ئامانجە سەرەکیەکەشی دامەزراندنی حکوومەتێکی
پادشایی
بووە
لە
ئەورووپادا.
بە
باوەڕی
ئەو
،
لە
کاتێکدا
کە
هەموو
خەڵکی
ڕۆژاوا
لە
ئازادی
حەساونەتەوە،
کەچی
لە
ڕۆژهەڵات
،
تەنها
یەک
کەس
(
پادشا
یا
دەسەڵاتدار
)
لە
ئازادی
بەهرەمەندە و
لەم
سۆنگەوە شارستانییەتی
ڕۆژهەڵات
لە
یەکەمین
قۆناخی
مێژوویی
خۆیدا ماوەتەوە.
کاڕۆڵ ویتفۆگێل کۆمەڵناسی
ئەڵمانی
،
بە
پێوانەی تیۆرییەکەی مارکس دەربارەی
شێوازی
بەرهەمهێنانی
ئاسیایی
، ڕامانەیەکی
نوێ
لەسەر
دێسپۆتیزم دەردەکات
کە
هەموو
شارستانییەتە خۆرهەڵاتیەکان (
چین
،
هێند
و
ئێران
) و
تەنانەت
شارستانییەتە سوورهوولەکانی
ئەمریکا
(ئینکا، مایا و ئازتەک) لەخۆ دەگرێ. بەڕای
ئەو
، تایبەتمەندییەکانی
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیانە بریتییە
لە
:
1) ڕژێمی
سیاسی
ئیستبدادی.
2)
نەبوونی
چینی
ئاریستۆکراتی بەردەوام (بڕوانە ئاریستۆکراسی) .
3) چەقبەستنی لەڕادەبەدەری سیستەمی
ئیداری
وەڵات
.
4) نزمبوونی پێگەی
کۆمەڵایەتی
بازرگانەکان
لە
کۆمەڵگەدا.
5) بەکارهێنانی ئاودێریی بەرهەڵدا
لە
کشتوکاڵدا.
دیفاکتۆ: بڕوانە ناسینەوەی دووفاکتۆ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی داسپاردە
ڕژێمێک
کە
بە
ڕواڵەت
سەربەخۆ
بێت
کەچی
لە
ڕاستیدا
لە
لایەن
حکوومەتێکی دیکەوە کۆنتڕۆڵ و
ئیدارە
دەکرێت.
بۆ
وێنە
ڤیچی فرانس لەسەروبەندی شەڕی دووهەمی جیهانی
کە
زێدەتر
لە
کۆنتڕۆڵی فەڕەنسەدا
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاسپۆرت- پەساپۆرت
بەڵگەنامەیەک
کە
لە
لایەن
کاربەدەستانی
دەوڵەت
دەردەکرێت و
بەو
پێیە کەسێک دەبێتە شارۆمەندی کاتەکی وەڵاتێکی
دیکە
و ڕێگەی
پێ
دەدرێ
لە
وەڵاتەکەی
خۆی
بچێتە
دەرەوە
.
پاسپۆرت
بە
ناوی
جۆراوجۆر
دەردەکرێت
کە
بریتین
لە
:
1ــ پاسپۆرتی
سیاسی
(Diplomatic
Passport
)
ئەم
جۆرە پاسپۆرتە
تایبەتی
کاربەدەستانی باڵای حکوومەت و دیپلۆماتەکانە.
2ــ پاسپۆرتی خزمەزتگوزاری (Service
Passport
)
تایبەتی
کارمەندانی
دەوڵەت
بۆ
جێبەجێکردنی کاروباری حوکومییە.
3ــ پاسپۆرتی
ئاسایی
(نەتەوەیی)،
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیان دەردەکرێت.
ئەو
کەسانەی
کە
خاوەنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
بن
،
لە
وەڵاتانی
دەرەکی
مافی پارێزراوییان
هەیە
. دەرکردنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
لە
لایەن
وەزارەتی
دەرەوە
و پاسپۆرتی
ئاسایی
لە
لایەن
وەزارەتی ناوخۆوە
بە
ئەنجام
دەگات.
پاسیفیزم: بڕوانە ئاشتیخوازی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاسپاردەی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەم
ڕاسپاردە
لە
ژانوییەی 1951
دوو
ئەرکی
سەرەکی
پێ
سپێردراوە:
یەکەم
، ئاسانکاری
بۆ
پشتیوانی
و پاراستنی نێونەتەوەیی پەنابەران.
دووهەم
، دابینکردنی
پێداویستی
و کەرەستەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و قانوونی
بۆ
سەقامگیربوونی پەنابەران
لەو
وەڵاتانەی
کە
تێیدا دەژین و وەڵاتانی
نوێ
. بارەگای
ئەم
ڕاسپاردە
لە
شاری
جنێڤا
لە
سویسرایە و
هەموو
کاروباری پەنابەران،
بێجگە
لەو
ئاوارە
و پەنابەرانەی
کە
وەڵاتێکی
دیکە
بەرپرسیارییەتی
بەرعۆدە
گرتووە
بۆ
وێنە
ئاوارەکانی فەلەستینی
لە
ئەستۆ
دەگرێ. بوودجەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
لایەن
دەوڵەتانەوە
دابین
دەکرێت. ساڵی 1954
خەڵاتی
نۆبێلی
ئاشتی
بەم
ڕێکخراوە بەخشرا.