تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 91
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی باکوور - باشوور
لە
ڕێکەوتی 16/12/1975
لەسەر
بانگهێشتی «ژیسکار دیستەن»
سەرۆک
کۆماری
ئەوکاتەی فرەنسی
لە
شاری
پاریس نوێنەرانی وەڵاتانی
جیهان
کۆبوونەوە
تا
سیستەمی پێوەندییە ئابوورییەکانی
جیهان
بگۆڕن.
ئەو
وەڵاتانەی
کە
لە
کۆنفرانسەکەدا
ئامادە
ببوون بریتین
لە
: 12
وەڵاتی
ڕووە
و گەشەسەندن،
بە
نوێنەرایەتی
پتر
لە
100
وەڵات
کە
2
ملیارد
کەس
حەشیمەتی جیهانیان لەخۆ گرتبوو، 7
وەڵاتی
بەرهەمهێنی
نەوت
و نوێنەرانی وەڵاتانی
پیشەسازی
جگە
لە
یەکیەتی
سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
.
هۆی
پێکهاتنی
ئەم
کۆنفرانسە
بۆ
بەرەنگاربوونەوەی
ئەو
گرفتانە
بوو
کە
وەڵاتانی
پیشەسازی
پاش
بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت
لە
ساڵانی 1973 و 74 ڕووبەڕووی
بوونەوە
بەڵام
لە
ڕواڵەتدا
ئەم
کۆنفرانسە
بۆ
ئەو
مەبەستە
بوو
کە
زەمینەیەکی
نوێ
بۆ
هاوکاری
لە
نێوان
وەڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازیی (
باکوور
) و وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
(
باشوور
) بڕەخسێنێ.
کۆنفرانسی
باکوور
ـــ
باشوور
بە
پێکهێنانی
چەند
لیژنەیەک
بۆ
توێژینەوە
لەو
بابەتانەی
کە
باس
کراون،
پاش
18
مانگ
باس
و گفتوگۆکردن
بە
هۆی
ناکۆکییە سەرەکییەکانی
نێوان
وەڵاتانی
باکوور
و
باشوور
نەگەیشتە
هیچ
ئەنجامێک و
کۆتایی
بە
کارەکەی
خۆی
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی تاران
لە
ڕێکەوتی 28/11
تا
1/12/1943
بە
بەشداری
سەرۆکی
وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا و سۆڤیەت
لە
تاران
گرێدرا
بە
مەبەستی پاراستنی
سەربەخۆیی
ئێران
لە
جەنگی
جیهانی دووهەمدا و
ئەم
وەڵاتانە بەڵێنیان
دا
هێزەکانی
خۆیان
لە
ئێران
بکشێننەوە (
لەو
کاتەدا
ئێران
لە
لایەن
هاوپەیمانانەوە
داگیر
کرابوو).
ڕاگەیاندراوی
هاوبەشی
ئەم
سێ
وەڵاتە -
کە
بۆ
لێکدانەوەی
شەڕ
بەدژی ئەڵمانیا
ساز
درابوو -
بریتی
بوو
لەوە
کە
سێ
دەوڵەتەکە
نەخشە
و پلانەکانی
خۆیان
بۆ
لەناوبردنی هێزەکانی ئەڵمانیا ڕێکبخەن و
چۆنیەتی
و
کاتی
هێرش
بردنە
سەر
ئەم
وەڵاتەیان
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بۆ
باشوور
دیاری
کرد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی جیهانی دژی ڕەگەزپەرستی
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕێکەوتی 22
تا
26/8/1977
لە
لاگۆس پێتەختی نایجیریا گرێدرا و بەپێی بڕیارێک
لە
هەموو
وەڵاتانی
جیهان
داوای
کرد
کە
هیچ
جۆرە چەکێک نەگەیەنن
بە
دەوڵەتی
ئەفریقای باشووری
چونکە
ئەم
دەوڵەتە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە
پیادە
دەکات.
کۆنفرانس
هەروا
داوای
کرد
هیچ
جۆرە هاوکارییەک
لە
بواری ئەتۆمی
لەگەڵ
ئەم
وەڵاتەدا
بە
ئەنجام
نەگەیەنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی دومبارتون ئۆکس
لە
21/8/1944
لە
کۆشکی دومبارتون ئۆکس
لە
شاری
واشنتۆن گرێدرا.
لەم
کۆنفرانسەدا نوێنەرانی وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا، سۆڤیەت و
چین
بەشدار
بوون
و
لە
بابەت
دامەزراندنی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێکەوە
گفتوگۆیان
کرد
. کۆنفرانسەکە
تا
17/10/1944 دەوامەی
بوو
تا
ڕیزی پێشنیازەکان
بڵاو
کرایەوە.
لە
ڕاستیدا
ئەم
پێشنیازانەش،
بوو
بە
گەڵاڵەیەک
بۆ
جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
هەر
لەم
کۆنفرانسەدا
داوا
کرا
بۆ
پیادەکردنی
ئاشتی
لە
جیهاندا ئەنجومەنێک
بە
ناوی
ئەنجومەنی
ئاسایش
پێکبێت
تا
پێش
بە
ئەگەریی ڕوودانی
هەر
جەنگێک بگرێت.
جگە
لەوەش
بڕیار
درا
پێنج
وەڵاتی
گەورەی
ئەمریکا
، بریتانیا، سۆڤیەت،
چین
و فرەنسا ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەنی
ئاسایش
بن
و هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی
ئاشتی
جیهانی بدەن.
باسکردنی کێشەی دەنگدانی ئەندامان
لە
ئەنجومەنی
ئاسایش
تا
ساڵێک
بە
هەڵپەسێراوی مایەوە
تا
سەرەنجام
لە
کۆنفرانسی یاڵتا
بە
بەشداری
ئەمریکا
، بریتانیا و سۆڤیەت،
بڕیار
درا مافی
ڤیتۆ
بۆ
پێنج
وەڵاتی
گەورە
بمێنێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
ئەم
کۆنفرانسە
لە
25/4/1945
بە
بەشداری
پەنجا
وەڵات
لە
شاری
سان
فرانسیسکۆی
ئەمریکا
پێکهات
بە
مەبەستی ئیمزاکردنی جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
ئەویش
لەسەر
ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی یاڵتا پێکهاتبوو. وەڵاتانی
بەشدار
لەم
کۆنفرانسەدا ئەندامانی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ئەژمار
دەهاتن.
لەسەر
داوای
یەکیەتی
سۆڤیەت،
وەڵاتی
پۆڵەندا
کە
لەم
کۆنفرانسەدا
بەشدار
نەبوو
،
وەک
ئەندامی
سەرەکی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ناسێندرا.
کەواتە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
یەکەم
دانیشتنی
خۆی
بە
بەشداری
51
ئەندام
دەست
پێکرد.
لەم
کۆنفرانسەدا
پێنج
زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی،
چینی
و سپانیایی
بە
زمانە
ڕەسمییەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
دیاری
کران
و
لە
26/6/1945
بە
ئیمزاکردنی
هەموو
وەڵاتانی بەشداربوو، جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان ڕاگەیاندرا و
لە
24/10/1945
جێبەجێ
کردنی جاڕنامەکە
دەستی
پێکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
ئەم
کۆنفرانسە
بە
دەستپێشخەری ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
4
تا
17/6/1976
لە
جنێڤ
بەڕێوە
چوو
.
بەم
بۆنەوە 1300
کەسی
پسپۆڕ
بە
نوێنەرایەتی
دەوڵەت
و یەکێتییە
کرێکاری
و
خاوەن
کارەکانی 121
وەڵاتی
جیهان
،
لەسەر
بانگهێشتی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی
کار
،
بەشداری
کۆنفرانسەکە
بوون
. ئامانجی
سەرەکی
ئەم
کۆنفرانسە،
باس
و
لێکۆڵینەوە
و ڕێدەرکردن
بە
چۆنییەتی پەرەپێدان
بە
ڕێژەی
کاری
ڕاستەقینە
لە
شارەکان
بوو
بە
لەبەرچاوگرتنی
مەسەلە
جۆراوجۆرەکانی
شار
و
دێهات
.
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕاستیدا
یەکەم
هەنگاوی جیددی نێودەوڵەتی
بوو
لەمەڕ
چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوە
لەگەڵ
زیادبوونی ڕێژەی
بێکاری
لە
جیهان
.
بە
باوەڕی
زۆربەی توێژەرانی نێودەوڵەتی،
ئەگەر
بێتوو
ئارێشەی
بێکاری
چارەسەر
نەکرێت، ڕۆژبەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت.
کورت
واڵدهایم، سکرتێری
گشتی
ئەوکاتەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
پەیامەکەی خۆیدا گوتبووی: «
ئەگەرچی
مەسەلەی
سەرەکی
ئێمە
پاراستنی
ئاشتی
جیهانییە
بەڵام
نکۆڵی لێناکرێت
کە
سەرکەوتن
بەسەر مەسەلەی بێکاریش هاوشانی
ئاشتی
لە
ئەژمار
دێت
. گۆڕانکاری بەسەر
پێوەندی
ئابووری
نێودەوڵەتی،
دەبێ
لە
ڕێگەی چاکسازی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
وەڵاتانی ڕووەو
پەرەسەندن
و
شێوازی
نوێی ڕوبەرووبون
لەگەڵ
بێکاریدا بەهێزتر بکرێت».
کۆنفرانسی جیهانی
کار
،
لە
بڕیارەکانی خۆیدا
لەسەر
ئەم
شتە
جەخت
دەکات
کە
زیادکردنی
کار
و پیشەی وەبەرهێن، هۆکارێکی گرینگە
بۆ
دابینکردنی پیداویستیە سەرەکییەکانی
مرۆڤ
بۆ
وێنە
خانوو
،
خواردەمەنی
و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.
بەم
بۆنەوە
کۆنفرانس
، داوای
هاوکاری
نێودەوڵەتی دەکرد
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
مەبەستە
و
پشتیوانی
خۆشی
لەمەڕ
چاکسازی سیستەمی
بازرگانی
و
ماڵی
جیهان
بە
قازانجی وەڵاتانی ڕووەو
پەرەسەندن
دەربڕی.
کۆنفرانس
،
هەروا
لەسەر
ڕاگواستنی تەکنۆلۆژی و مەسەلەی پەنابەران و هەلومەرجی نوێی
کار
، کۆڵینەوەی ئەنجامدا و بڕێک پاڕەشی
لە
سەندووقی پەرەسەندنی
کشتوکاڵ
بە
مەبەستی داهێنانی
ئیش
و
کار
لە
گوندەکان
تەرخان
کرد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی پۆتسدام
کۆنفرانسی پۆتسدام
لە
میانەی 17ی ژووئییە
تا
2ی ئۆگۆستی 1945، دوای
خۆ
بەدەستەوەدانی ئەڵمانیا و
بە
بەشداری
بەرەی سەرکەوتووی
جەنگی
دووهەمی جیهانی (وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
یەکێتی
سۆڤیەت و بەریتانیا)
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنفرانسی یاڵتا، گرێدرا.
لەم
کۆنفرانسەدا ئەڵمانیا کرایە
چوار
بەش
و
هەر
بەشێکی
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
هەر
یەک
لە
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت، بریتانیا و فرەنسی و لیژنەیەکی
پێکهاتوو
لەو
چوار
وەڵاتە، کاروباری
ئەم
وەڵاتەی
بەدەستەوە
گرت
.
هەر
لەم
کۆنفرانسەدا
شاری
بەرلین کرایە
چوار
بەش
و بەڕێوەبردنی شارەکەش
کەوتە
ژێر
دەسەڵاتی
ئەو
لیژنەیە. سوپای
نازی
و
دەزگە
سیاسییەکانی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە و دادگەی سزادانی تاوانبارانی
جەنگی
پێکهات.
بە
گشتی
ناکۆکییەکانی
نێوان
سۆڤیەت و وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بووە
بەربەست
لە
بەردەم
بڕیارەکانی کۆنفرانسدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی یاڵتا
ئەم
کۆنفرانسە
لە
ڕێکەوتی 4
تا
11/2/1945
بە
بەشداربوونی
سەرۆکی
وەڵاتانی
ئەمریکا
، سۆڤیەت و بریتانیا
لە
شاری
یاڵتا (باشووری
نیمچە
دوورگەی کریما) گرێدرا و
ئەم
بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
1ــ
پاش
خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیا،
ئەو
وەڵاتە بکەوێتە
ژێر
دەسەڵاتی فرەنسی و وەڵاتانی
بەشدار
لە
کۆنفرانسەکەدا.
2ــ کۆنفرانسی
سان
فرانسیسکۆ
بە
مەبەستی بڕیاردان
لەمەڕ
دامەزرانی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
لە
بابەت
شێوازی
ڤیتۆ
کردنی
بڕیارەکان
لێکۆڵینەوە
بکات.
3ــ
یەکیەتی
سۆڤیەت
ڕازی
بوو
کە
لە
ماوەی 3 مانگدا
لەگەڵ
ژاپۆن بکەوێتە شەڕەوە.
4ــ گەڕاندنەوەی دوورگەکانی «ساخالین» و «کوریل»
بە
سۆڤیەت و
گەڕانەوە
بۆ
دۆخی ساڵی 1904
لە
«
پورت
ئارتۆ» و «دارن».
زاراوەی یاڵتا
لە
نەریتی سیاسیدا مانای دابەشکردنی
جیهان
لە
پشتی
درەرگە داخراوەکان دەدات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسەکانی جنێڤ
ئەم
زاراوە
،
ئەم
زنجیرە
کۆنفرانسە
لە
خۆ
دەگرێ:
1ــ کۆنفرانسی مانگەکانی
پێنج
تا
حەوتی 1954
بۆ
چارەسەر
کردنی شەڕەکانی کوریا و هیندوچین
کە
بوو
بە
هۆی
کۆتایی
هاتنی داگیرکارییەکانی فرەنسی
لە
ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا
و
سەربەخۆیی
ڤیتنامی
باکووری
و باشووری و لائۆس و کامبۆجیا.
2ــ کۆنفرانسی
مانگی
حەوتی 1955ی
سەرۆکی
وەڵاتان
بە
بەشداربوونی ئایزنهاور، خرۆشچۆف، ئایدن و ئۆدگار فۆر (
سەرۆک
وەزیرانی فرەنسا)
بۆ
هێورکردنەوەی کرژیی شەڕی
سارد
.
3ــ
مانگی
دوازدەی 1973، کۆنفرانسی
ئاشتی
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
ژێر
چاودێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
هیچ
دەرەنجامێکی
لێ
نەکەوتەوە.
4ــ کۆنفرانسی مانگەکانی ئۆکتۆبەر ـــ نۆڤەمبەری 1976
لە
بابەت
دۆزینەوەی
ڕێگە
چارەیەک
بۆ
زیمبابووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفیدراسیۆن
یەکگرتنی
چەند
دەوڵەت
بۆ
هاریکاری
و
یارمەتیدان
بە
یەکتر
بە
کۆنفیدراسیۆن
پێناسە
کراوە
.
کۆنفیدراسیۆن
، خاوەنی دەسەڵاتێکی
ناوەندی
نییە
تاکوو
بە
سەر
شارۆمەندانی
هەموو
دەوڵەتانی یەکگرتوودا
سەروەری
بکات. دەوڵەتانی ئەندامی
کۆنفیدراسیۆن
لە
سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیدا سەربەخۆن و مافی
جیابوونەوە
لە
کۆنفیدراسیۆن
پارێزراوە. وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
بەر
لەوەی ببێتە فیدراسیۆن (بڕوانە فێدراڵیزم)،
لە
ساڵی 1778
تا
1787
بە
شێوەی
کۆنفیدراسیۆن
ئیدارە
دەکرێ
کە
بریتی
بوو
لە
: هیندوراس، نیکاراگووە و سەن سالوادۆر.
ئەڵمانیا
لە
(1815
تا
1866) و هۆڵەندا
لە
(1580
تا
1795)
دوو
نموونەی سیستەمی
کۆنفیدراسیۆن
لە
ئەژمار
دێن
.
ئەگەرچی
سویسرا،
بە
«کۆنفیدراسیۆنی سویسرا»
خۆی
ناساندووە
بەڵام
لە
ڕاستیدا
بە
شێوازی
فێدراڵی
ئیدارە
دەکرێت. وەڵاتانی ئەندامی
کۆنفیدراسیۆن
،
بۆ
پێوەندییە نێودەوڵەتیەکان
بە
شێوەیەکی
جیاواز
دەمێننەوە،
بەڵام
لە
ناو
خۆیاندا
شەڕ
بە
شتێکی
ناڕەوا
دەزانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.
2
3
4
5