تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دۆگماتیزم
ئەم
زاراوە
لە
وشەی یۆنانی (
dogma
)
بە
مانای بیروباوەڕی
وشک
و بنبڕاو وەرگیراوە
کە
یەکەمجار
لە
لایەن
فەیلەسووفانی
گوماندار
،
بۆ
وێنە
«زێنوون» ،
هاتە
ناو
فەلسەفەی یۆنانەوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
شێوازێک
دەڵێن
کە
لایەنگرانی،
لە
کاتی
باس
و گفتوگۆدا
بە
دەربەستی
بەڵگەهێنانەوە
نین
و بیروباوەڕی پێشووی
خۆیان
بەبێ
هیچ
ڕەخنەیەک
پەسند
دەکەن و
هیچ
گۆڕانکارییەک
بە
سەر
ئەندێشە
و هزری خۆیاندا ناهێنن. باوەڕمەندانی
ئەم
ڕێبازە، بڕواکانی
خۆیان
بە
شتێکی موتڵەق و
نەگۆڕ
و
بەدەر
لە
گومان
و دڕدونگی دەزانن.
دۆگماتییەکان،
گرنگی
بە
هەلومەرج و شوێنکات نادەن و شێوازێکی
دژە
دایەلیکتیکی دەگرنەبەر و
بە
چاوێکی کوێرانەوە
پەیڕەوی
لە
ڕێسا
و مەرامە وشکەکانی
ڕابردوو
دەکەن.
ئەمڕۆ
دۆگماتیک
بەو
کەسانە
دەڵێن
کە
ئامادە
نین
تیۆری و بیرۆکەی نۆێ
پەسند
بکەن و
گوێ
نادەنە
ئەو
گۆڕانکارییانەی
کە
بە
سەر
بوارەکانی ژیاندا هاتووە. بەگشتی
ئەم
زاراوە
وەکوو
ئاوەڵناوێک
بۆ
قوتابخانە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکانی
دیکە
بەکار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی تەواودۆست
ئەم
زاراوە
پتر
لە
ڕێککەوتننامە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا
بەکار
دێت
.
لەم
جۆرە ڕێککەوتنەدا مادەیەک دەگونجێنن
کە
بەو
پێیە
هەر
دوو
لایەن
مافی «
دەوڵەتی
تەواو
دۆست
»
یان
هەبێت.
بە
واتایەک
ئەگەر
لایەنێک
باجی
گومرگی دەوڵەتێکی
سێهەم
کەم
بکاتەوە
یا
مافێکی
بازرگانی
تایبەتی
بداتێ،
ئەوا
لایەنەکەی دیکەش خۆبەخۆ دەبێتە خاوەنی
ئەو
مافە
. نموونەی
ئەم
ڕێککەوتنە
لە
دانیشتنی مۆسکۆ (30/7/1991 ) لەنێوان
سەرۆکی
هەر
دوو
وەڵاتی
ئەمریکا
و سۆڤیەت
بە
ئەنجام
گەیشت
کە
ئەمریکا
مافی
دەوڵەتی
تەواو
دۆستی
بەپێی
پێنج
ڕێککەوتننامە
بە
سۆڤیەت بەخشی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مرۆڤدۆستی/مرۆڤگەرایی
مرۆڤ
دۆستی
یا
هیۆمانیزم
لە
وشەی Human
بە
واتای
مرۆڤ
وەرگیراوە.
ئەم
زاراوە
لە
زانستە مرۆییەکاندا مانای جۆراوجۆری
هەیە
بەڵام
بە
گشتی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ تیۆری
کە
ڕێز
بۆ
مرۆڤ
و خەسڵەتە مرۆڤییەکانی دادەنێ و
حەز
بە
گووران
و
بەختەوەری
مرۆڤ
دەکات.
هەروەها
بریتییە
لە
فەلسەفە
و ڕێبازی
مرۆڤایەتی
کە
ژیانی
ئادەمیزاد
لەم
جیهانەدا
بە
گرنگتر دەزانێ
لە
لێکۆڵینەوەی
ئاین
و
شتی
مانایی و نەبینراو. بەپێی
ئەم
ڕێبازە
پەروەردە
شتێکی
زور
گرنگە
بۆ
گەشەسەندن و پێگەیشتنی توانستەکانی
مرۆڤ
.
لە
مێژووی شارستانەتیی ڕۆژئاوادا مرۆڤپەروەری،
ناوی
بزووتنەوەیەک دەخاتەوە
بیر
کە
بوو
بە
بنەمایەک
بۆ
ڕینسانس و بووژانەوەی
زانست
و کولتوور و
هونەر
و چێکردنی گیروگرفتە
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەکان،
دوور
لە
پەروەردە
و دەسەڵاتی
پاپا
ئایینییەکان.
ئەم
بزاوتە کولتوورییەی ئەورووپا بەهۆی ئاشنابوون
لەگەڵ
کولتووری کەونارای یۆنان و ڕۆما
هاتە
ئاراوە
تاکوو
لە
بەرانبەر
تاریکستانی
فەرهەنگی
سەدەکانی
ناوەڕاست
، کولتوورێکی
نوێ
بەرهەم
بێنێت.
دروشمی
مرۆڤ
دۆستی
لەسەر
ئەم
قسەی پرۆتاگۆراس
بەندە
کە
دەیگوت
مرۆڤ
پێودانگی
هەموو
شتێکە.
بەم
پێیە مرۆڤی خستە
جێی
خواوەند
و
کڵێسە
و مەسیح و
تاک
گەرێتی و بڕەوی
دا
بە
خۆپەرستی
ئاوەزمەندی و
لەبری
باوەڕ
بە
مانەوەی
ڕۆح
و
بەڵێنی
بەهەشت
، خۆشبینی
بەم
جیهانەی
بەرجەستە
کردەوە
. ئایدیولۆژیای
مرۆڤ
دۆستی
دوو
قوتابخانەی
لێ
کەوتۆتەوە:
یەکەم
، لیبرالیزم
کە
باڵانوێنی عەقڵێکی
شارستانی
بە
تایبەت
چینی
ڕۆشنبیر
بوو
کە
لەگەڵ
کۆت
و
بەندە
کۆمەڵایەتییەکاندا
دژایەتی
دەکرد و دواتر
وەک
ئایدیۆلۆژیای کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
هەژمۆنی
پەیدا
کرد
.
دووهەم
،
سۆشیالیزم
کە
خەونی
بە
چاکسازی و
باشتر
کردنی
باری
گوزەرانی
چینی
هەژارەوە دەبینی. نوێنەرانی مرۆڤدۆستی
لە
ئەورووپا بریتین
لە
: دانتە، داڤینچی، مەیکڵ ئانژ، گالیلە، دکارت، لۆتر، شکسپیر، نیۆتۆن، سێرڤانتس، کۆپرنیک، ئەرێسمۆس و بۆکاچیڤ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕاپرسی- ڕیفراندۆم- گشتپرسی
پرسینی ڕاوبۆچوونی
ڕاستەوخۆ
لە
ئەندامانی ڕێکخراوە
یان
کۆمەڵگەیەک
بۆ
ڕەتکردنەوە
یان
قبووڵکردنی سیاسەتێک
لەسەر
پێشنیاری
نوێنەران
یا
ڕێبەران. ئامانجی ڕاپرسی
ئەوەیە
کە
قانوونێک
بە
زیانی
زۆرینەی
خەڵک
دەرنەچێ.
لە
سیستەمی نوێنەرایەتی و پەرلەمانی نوێدا
تەنیا
بۆ
دەستووری
بنچینەیی
یان
بۆ
گۆڕینی ڕژێمی
سیاسی
، ڕاپرسی دێتە ئاراوە
بەڵام
لە
هەندێ
وەڵاتی
بچووکدا
بۆ
هەموو
شتێک ڕاپرسی دەکەن.
ڕاپرسی
بە
چەن
شێوە
بەڕێوە
دەچێ:
1ــ ڕاپرسی
بۆ
دەستووری
بنچینەیی: وەرگرتنی
ڕای
شارۆمەندان
لە
بابەت
پەسندکردنی
دەستوور
یان
پیاچوونە پێیدا .
ئەم
ڕاپرسییە
بە
ڕیفراندۆمی زۆرەملیش ناوبردە
کراوە
.
بۆ
وێنە
ڕاپرسی
لە
فەرەنسە
بۆ
سەربەخۆیی
ئەلجەزایر (1961) .
2ــ ڕاپرسی
بۆ
ئەنجومەنی یاسادانان: کاتێک
ئەنجومەن
بیهەوێت قانونێک
پەسند
بکات، ئەبێ زۆرینەی
خەڵک
لە
دۆخی بدەن
ئینجا
شتەکە دەبڕێتەوە.
ئەم
جۆرە ڕاپرسییە
بە
ڕیفراندۆمی ئارەزوومەندانە ناوبراوە.
3ــ ڕاپرسی
بۆ
سەرۆککۆماری:
لە
کاتی
هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
یان
سەرۆکوەزیران
بە
شێوەی
ڕاستەوخۆ
بەڕێوە
دەچێ.
دەکرێ
ڕاپرسی
بە
خواستی
هەموانیش
بێتە
ئاراوە.
بەم
شێوە
کە
ئەگەر
پەرلەمان
حەز
نەکات بابەتێکی
تایبەت
بخرێتە ڕیفراندۆمەوە،
ئەوا
هەندێ
لە
خەڵکانی
ئاسایی
کە
مافی دەنگدانیان هەبێ دەتوانن
بە
کۆکردنەوەی
ئیمزا
داوا
بکەن
ئەو
بابەتە بخرێتە ڕاپرسییەوە. ڕادەی
پێویست
بۆ
ئەم
داواکارییە، بەپێی یاسای وەڵاتەکان
لە
5
تا
15
لە
سەدی دەنگدەرانی
دوایین
هەڵبژاردن
دەبێت.
بە
زۆری
لە
دەستووری
وەڵاتەکاندا
چۆنیەتی
و هەلومەرجی بەرێوەچونی ڕاپرسی ئاماژەی
پێ
دەکرێ
.