تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کا.گێ.بێ
سەردێڕی کورتکراوەی دەستەواژەی ڕووسی Komitet Gosudarstvennoi Bezopasnosti
بە
واتای کۆمیتەی ئاسایشی دەوڵەتییە
لە
سۆڤیەت
کە
لە
ساڵی 1945 دامەزرا
بە
مەبەستی پاراستنی دەسکەوتەکانی
سۆشیالیزم
و لەناوبردنی نەیارانی ناوخۆیی، پاراستنی سنوورەکانی
وەڵات
، کۆنترۆڵی بیرۆکراسی و چاودێریی بەسەر هێزە سەربازییەکاندا.
جگە
لەمانەش،
کا.گێ.بێ
،
لەناو
وەڵاتانی
دەرەوە
بە
تایبەت
وەڵاتانی
ئەندام
لە
ڕێکخراوەی پەیمانی وارشەو سیخوڕیی دەکرد
تاکوو
هەژمۆنی
خۆی
زیاتر بسەپێنێت.
کا.گێ.بێ
،
هەروەک
دەزگە
ئاسایشییەکانی بەرلە
خۆی
، نموونەی بێڕەحمی و
دڵڕەقی
و توندوتیژی
بوو
لە
بەرانبەر
شارۆمەندانی ڕووسیدا.
پاش
هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت و کۆدەتای 19/8/1991،
ئەم
ڕێکخراوە ترسناکە
لێک
هەڵوەشا و
لە
ساڵی 1992 بەملاوە ڕێکخراوەیەکی بچووکتر
بە
ناوی
بەشی هەواڵگری
ناوەندی
کۆماری
ڕووسیا
،
جێگەی
گرتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بزووتنەوەی بێلایەن
بریتیە
لەو
وەڵاتانەی
کە
نەبوونە ئەندامی
دوو
پەیمانی
سەربازی
ناتۆ و وارشەو و
لە
پەیمانە
ناوچەیییەکانی
وەکوو
سیتۆ و سێنتۆ بەشدارییان نەکردووە و
لە
سیاسەتی دەرەکیدا
لە
سیاسەتی بێلایەن (سیاسەتی
سەربەخۆ
لە
دوو
بلۆکەکە)
پێڕەوی
دەکەن. زۆربەی
ئەم
وەڵاتانە
کە
هەموویان
سەر
بە
جیهانی سێهەمن،
لە
باری
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و ئایدیۆلۆجییەوە
لەگەڵ
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
*و بلۆکی
ڕۆژاوا
* جیاوازییان
هەیە
و هەرکامیان بانگەشەی مێتۆد و ئایدیۆلۆجیایەکی
تایبەت
دەکەن.
لە
ڕاستیدا
ئەو
شتەی
کە
ئەم
وەڵاتانە
لە
یەک
نزیک
دەخاتەوە،
بە
پێچەوانەی
دوو
بلۆکی
ڕۆژاوا
و
ڕۆژهەڵات
،
یەکیەتی
سیاسی
و
ئابووری
و
سەربازی
نییە
بەڵکوو
ڕاوەستان
و خۆڕاگرتنە
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی
ئەو
زلهێزانەی
کە
بوونەتە مەترسییەک
بۆ
سەربەخۆیی
سیاسی
ئەوان
.
بە
واتایەکی
دیکە
هۆکاری کۆبوونەوەیان
لە
دەوری
یەکتر
، بەپێی هاوسانی و یەکگرتوویی
نییە
بەڵکوو
لەسەر
بنەمای «
نە
» گوتنە
بە
وەڵاتانی دەسەڵاتخواز
کە
بۆ
ئەوان
جێگەی
مەترسی
و هەڕەشەن.
بزووتنەوەی بێلایەن
لەپاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
و دوای تەشەنەی شەڕی سارد*
سەری
هەڵدا. پێشەنگاوی
ئەم
بزاڤە، هێندستان و یۆگسلاڤیا
بوون
.
پاشان
میسر
و ئەندونیسیا و
سەرەنجام
زۆربەی
ئەو
وەڵاتانەی
کە
تازە
سەربەخۆییان
بە
دەست
هێنابوو
هاتنە
ڕیزی بزاڤەکەوە.
سەرۆکی
ئەم
وەڵاتانە
لە
دوو
کۆنگرەی
گەورە
واتە
«کۆنفرانسی باندۆنگ 1955 و کۆنفرانسی بلگراد 1961»
کۆبوونەوە
و ئامانجەکانی
خۆیان
بەم
شێوە
دیاری
کرد
:
ـــ
هەوڵدان
بۆ
کەمکردنەوەی کرژیی
سیاسی
و
کێشمەکێش
لە
پێوەندی
نێودەوڵەتیدا.
ـــ
هاندان
بۆ
بەکاربردنی
شێوازی
ئاشتیخوازانە
بۆ
چارەسەرکردنی
کێشە
نێونەتەوەییەکان.
- جێگیرکردنی
پێوەندی
نێونەتەوەیی
لەسەر
بنەمای
یەکسانی
مافی نەتەوەکان و ڕێزدانان
بۆ
یەکپارچەیی و حاکمییەتی نەتەوەیی.
ـــ بەرفرەوانکردنی
هاریکاریی
نێودەوڵەتی.
ـــ
دژایەتی
لەگەڵ
داگیرکاریی و پاکتاوی ڕەگەزی.
ـــ
لایەنگری
لە
ئاشتی
و
پێکەوە
ژیانی
ئاشتی
خوازانە.
ـــ داکۆکیکردن
لە
جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەمای
مافە
نێونەتەوەییەکان.
ـــ
دەسدرێژی
نەکردن
و
خۆ
تێهەڵنەقورتاندن
لە
کاروباری
ناوەکی
وەڵاتێکی
دیکە
.
ـــ
بەشداری
نەکردن
لە
یەکیەتی
نێونەتەوەیی
سەربازی
.
ئەم
گرووپە
لە
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بارستاییەکی فرەوانیان
هەیە
بەڵام
دواکەوتوویی و
لاوازی
ئابووری
و
سەربازی
ئەم
وەڵاتانە،
بۆتە
هۆی
ئاستەنگی
لە
بەرانبەر
زلهێزەکاندا.
بەم
بۆنەوە زۆربەیان لەنێوان
دوو
بلۆکەکەدا کەوتبوونە
هەلاجان
.
لە
کۆنفرانسی 1979
لە
بێلگراد 85
وەڵات
وەکوو
ئەندامی
سەرەکی
و10
وەڵات
وەکوو
چاودێر
و 8 وەڵاتیش
وەکوو
میوان
بەشدارییان تێدا
کرد
. ژمارەی ئەندامانی
ئەم
بزاوتە
لە
کۆنفڕانسی 11/9/2006
لە
هاڤانا، پایتەختی کووبا گەیشتە 118
وەڵات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بێلایەنی
ئەم
زاراوە
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
هاتە
ئاراوە، مەبەستیشی
لە
حاڵەتی
ئەو
دەوڵەتانەیە
کە
لە
باری
سیاسی
و دیپلۆماسییەوە
لە
گێرە
و کێشەی دەوڵەتانی کۆمۆنیست و لایەنگرانی
ڕۆژاوا
،
بە
هیچکام
لەم
دوو
لایەنەوە نەبەسرانەوە.
ئەم
سیاسەتە ئامرازێکە
کە
بەو
پێیە وەڵاتێک ئەتوانێ
خۆی
لە
قەیرانی ئایدیۆلۆژیکی
نێوان
وەڵاتانی
دیکە
دەربهاوێژێ.
مەبەست
لە
بێلایەنی
بۆ
هەر
وەڵاتێک
لە
بواری جوگرافییەوە، واتایەکی
جیاواز
لەخۆ دەگرێ.
بێلایەنی
لە
لایەکەوە
بە
مانای
گۆشەگیری
و دوورەپەرێزی تەواوە و
لە
لایەکی دیکەەوە
بە
«بزووتنەوەی بێلایەن* non-alignment»
لە
بەرانبەر
دوو
لایەن
و
بەشداری
چالاک
و پۆزەتیڤ
بۆ
دابەزاندنی قەیرانی
نێو
نەتەوەیی شرۆڤە دەکرێت (بڕوانە بزووتنەوەی بێلایەن) .
پێویستی
بێلایەنی
، نەچوونە
ناو
پەیماننامەی
سەربازی
و وەرنەگرتنی
چەک
یان
یارمەتی
سەربازی
لە
هیچ
لایەنێک
یان
نەدانی
بنکە
بە
هیچ
لایەنێکی شەڕە و بەرعۆدەنەبوونی
هیچ
شتێک
لە
بەرانبەر
خواستی
لایەنەکانی تێوەگلاو
بە
شەڕەوەیە.
ئەم
شێوازەی
بێلایەنی
، گرتنەبەری سیاسەتی
دەرەکی
سەربەخۆیە و
بە
لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
دەڵێن
وەڵاتانی «بێلایەن».
بێلایەنی
، ڕواڵەتێکی پۆزەتیڤیشی
هەیە
کە
بریتییە
لە
هەوڵدان
بۆ
ئاشتکردنەوەی
دوو
لایەن
یا
ناوبژیوانی
لەنێوان
دوو
گرووپی
ڕەقیب
و
تەقەلا
بۆ
پاڕاستنی
ئاشتی
جیهانی لەڕێگەی چەککردنەوە (بڕوانە چەکداماڵین).
بەم
شێوازە دەگوترێ «
بێلایەنی
پۆزەتیڤ».
وەڵاتی
هیند
لەسەردەمی نێهرۆ گەورەترین پێڕەوکاری
ئەم
سیاسەتە
بووە
لە
جیهاندا.
جۆڕێکی
دیکە
لە
بێلایەنی
بریتییە لەوەیکە دەوڵەتانی
پیلانگێڕ
، بەپێی
بەرژەوەندی
هاوبەشیان
لە
کاتی
هەڵگیرسانی شەڕێک،
وەڵات
یا
ناوچەیەک
لە
شەڕەکە دەپارێزن، ئەویش
پەیمان
ئەبەستێ
کە
لە
پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا
خۆ
هەڵنەقورتێنێ.
ئەم
جۆرە بێلایەنییە، چەشنێکی نیگەتیڤە
کە
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
لەسەر
نەمسا
پیادە
کرا
.
دەوڵەتی
سۆڤیەت
بەو
مەرجە هێشتی نەمسا
سەربەخۆیی
بە
دەس
بێنێ
کە
بێلایەن بمێنێتەوە. کۆنترین و بەناوبانگترین
وەڵاتی
بێلایەن
لەم
چەشنە،
وەڵاتی
سویسرایە
کە
تەنانەت
نەبۆتە ئەندامی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
ئەم
شێوازە
لە
سیاسەتی
دەرەکی
،
بۆتە
پێشینەیەکی
پایەداری
ئەم
وەڵاتە.
بە
بۆچوونی ڕەشەگەل
بێلایەنی
،
بە
مانای دوورمانەوە
لە
شەڕە.
ئەم
جۆرە بێلایەنییە، بارودۆخی
ئەو
کەسانەن
کە
لە
ئاشتیدا
بە
سەر
ئەبەن
بەڵام
دیتران
سەرقاڵی
شەڕن.
لە
ڕوانگەی ئەکادیمییەوە،
بێلایەنی
واتایەکی تازەتری لەخۆ گرتووە
کە
بریتییە
لە
بارودۆخێکی
یاسایی
کە
ئەرک
و مافگەلێکی دیاریکراو
پێشنیاز
دەکات.
واتە
بێلایەنی
هەڵگری باڕێکی
یاسایی
و قانوونی نێودەوڵەتییە
کە
لە
دوو
کاتی
شەڕ
یان
ئاشتیدا ئەبێ
پەیڕەو
بکرێت.
لەم
بارەوە «
پاتێر
» دەڵێ:
ئەم
زاراوە
بەو
جۆرەی
کە
پێش
ساڵی 1945
پێناسە
کرابوو
لە
لایەن
هەموو
ئەو
دەوڵەتانەی
کە
مەنشووریان
مۆر
کردبوو فەشەلی
هێنا
. «ئیگلتۆن» پێی
وایە
کە
شکاندنی پەیماننامەی
بێلایەنی
لە
شەڕدا
بە
واتای نەمانی
ئەم
پەیمانەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دادگەی نۆرمبێرگ
ئەم
دادگەیە
پاش
شەڕی دووهەمی جیهانی بەمەبەستی
لێکۆڵینەوە
لە
تاوانەکانی
جەنگ
و دادگەیی کردنی ڕێبەرانی
نازی
لەسەردەمی
شەڕ
لە
شاری
نۆرمبێرگی ئەڵمانیا دامەزرا.
ئەم
تاوانانە
بریتی
بوون
لە
:
داڕشتن
و بەڕێوەبردنی شەڕی دەستدرێژکارانە، کۆمەڵکوژی*، سووکایەتیکردن
بە
دیلەکانی
جەنگ
،
تاوان
دژ
بە
مرۆڤایەتی
، پێشێلکردنی
یاسا
و چوارچێوەکانی
جەنگ
.
لەنێوان 177
گومانبار
، 25
کەس
لەسێدارەدران، 25
کەس
کەوتنە
زیندانی
هەمیشەیی
، 97
کەس
زیندانی
کورت
و
درێژخایەن
(
لە
15
تا
25ساڵ ) و 35 کەسیش
بێتاوان
دەرچوون
.
ئەم
دادگەیە
لە
ساڵی 1945
تا
1947 بەردەوام
بوو
.