تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلانکیزم
ڕێبازی
سیاسی
و بۆچوونەکانی «لۆیی ئاگۆست بلانکی» (81-1805)، بیرمەند و
خەباتکار
و شۆڕشگێری فەرەنسی. بلانکی
لە
شۆڕشەکانی 1830و1848 و
لە
دامەزراندنی «کۆمۆنی پاریس» (1871) بەشداریی کردووە و نیوەی تەمەنی
خۆی
لە
بەندیخانەدا
بووە
. بۆچوونە شۆڕشگێرییەکانی «بلانکی» لەژێر کاریگەری بابۆفیزم* بیچمی
گرت
و دزەی
کردە
نێو
مارکسیزمەوە.
ئەو
هەندێ
زاراوەی مارکسی
وەک
دیکتاتۆری
پرۆلتاری، داهێناوە. بەرهەمی بەناوبانگی «بلانکی»، کتێبی ڕەخنەی
کۆمەڵایەتی
یە
(1869) .
بلانکی،
ماتریالیست
و ڕاسیۆنال (عەقڵخواز)
بووە
و
بڕوای
بە
پێشکەوتنی بێکوتایی
مێژوو
بووە
. بەڕای
ئەو
مێژوو
لە
قۆناخی تاکییەتی ڕەهاوە
کە
هی
سەردەمی
مرۆڤی وەحشییە،
بەرەو
کۆمۆنیزم
ــ کۆمەڵگەی
داهاتوو
کە
تاجی
سەری
شارستانییەتە ــ
لە
جووڵەدایە. بلانکی
بە
سەختی
لەگەڵ
دژبەرە کۆمەڵایەتییەکانی سیستەمی
سەرمایەداری
دەستەو
یەخە
دەبێ
و
بۆ
ڕووخانی
ئەم
سیستەمە
پیلان
و
شێوازی
ئانارشیستی
پێشنیاز
دەکات.
بلانکیزم
، دزەی
کردە
ناو
شۆڕشی وەڵاتانی
دیکە
،
وەکوو
سۆڤیەت و مارکس و لینین، ستایشی خەباتەکەیان کردوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلۆکی ڕۆژاوا
سەرجەمی وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
و ئەمەریکای
باکووری
کە
بریتین
لە
پێشکەوتووترین وەڵاتانی
سەرمایەداری
جیهان
،
بە
بلۆکی
ڕۆژاوا
ناوبردە
کراوە
.
بە
مانایەکی
دیکە
بلۆکی
ڕۆژاوا
بە
وەڵاتانی ئەروپای
ڕۆژاوا
(سوید و نەمسای لێدەرچێ)
لەگەڵ
ئەمەریکای
باکوور
دەگوترێ
کە
ئەندامی ڕێکخراوەی ئەتلانتیکی
باکووری
(ناتۆ) *بن و
لە
بەرەیەکی
سیاسی
و
سەربازی
دژ
بە
بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا یەکیان گرتووە،
بەڵام
ئەم
زاراوە
وەڵاتانی
سەرمایەداری
پێشکەوتووی
وەکوو
ئوستورالیا و زیلاندی
نوێ
و ئەفریقای باشووریش لەخۆ دەگرێ.
کەواتە
وشەی
ڕۆژاوا
، لایەنێکی جوگرافی
ڕووت
نییە
بەڵکوو
ئەویش
وەکوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
زیاتر هەڵگری بارێکی ئایدیۆلۆجیکییە
کە
درێژەی شارستانییەتی
ڕۆژاوا
لە
ئەژمار
دێت
.
زاراوەی بلۆکی
ڕۆژاوا
،
هەندێ
جار
دەوڵەتانی
داندراو
یان
یەکگرتووی
ڕۆژاوا
لە
ئاسیا
و
ئەفریقا
و ئەمەریکای لاتینیش لەخۆ دەگرێ. لێرەدا واتای ئایدیۆلۆجیکی و
سیاسی
ئەم
زاراوە
مەبەستە
.
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
بووە
هێزی یەکەمی
جیهان
و پێشەنگاوی سیستەمی
سەرمایەداری
.
ئەم
وەڵاتە
لە
بەرانبەر
سۆڤیەتدا
بوو
بە
دەسەڵاتی
سەرەکی
بلۆکی
ڕۆژاوا
و
ڕۆژهەڵات
.
هاوکات
لەگەڵ
ئاڵوگۆڕەکانی 1960و 70
لە
جیهان
، دەسەڵاتی سۆڤیەت
لە
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
،
هەر
ئەهاتوو لاوازتر
دەبوو
. ئەمریکاش
دەسەڵات
و
شەوتی
جارانی
لێ
ئەستێندرا.
پاش
ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا و بەهێزبوونەوەی بەریتانیا و فەرەنسە و
ئینجا
ئەڵمانیا و ژاپۆن،
ئەم
وەڵاتانە
لە
بڕیارە
سیاسی
و ئابوورییەکانی ئەمەریکادا ڕێدەستیان
پەیدا
کرد
و
لە
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، وەڵاتانی هاوپەیمانی
ئەمەریکا
و
ڕۆژاوا
لە
«جیهانی
سێهەم
» *دا بەزۆری
بە
پێچەوانەی
ئەمەریکا
، هەڵوێستیان دەگرت.
زاراوەی بلۆکی
ڕۆژاوا
و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
، زیاتر
لە
قۆناخی «شەڕی
سارد
» *
باو
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بلۆکی ڕۆژهەڵات
بە
کۆمەڵێک
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و ڕۆژهەڵاتی
ئاسیا
، دەگوترا «بلۆکی
ڕۆژهەڵات
».
ئەم
وەڵاتانە هەڵگری ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی
بوون
کە
لە
بەرانبەریاندا «بلۆکی
ڕۆژاوا
» *
شیر
و
تیری
نیشان
دەدا
.
تا
شەڕی جیهانی
دووهەم
تەنیا
دوو
وەڵاتی
سۆڤیەت و مەغولستان،
سەر
بە
کۆمۆنیست
بوون
.
بەڵام
پاش
داگیرکردنی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
لە
لایەن
ئەرتەشی سوورەوە، وەڵاتانی ڕۆمانیا و پۆڵۆنیا و بولگاریا و ئەڵمانیای
ڕۆژهەڵات
و چێک،
کەوتنە
ڕیزی کۆمۆنیستەکانەوە. دواتر، وەڵاتانی
چین
و کۆریای
باکوور
و ڤێتنام و کامبووج و لائۆس
لە
ئاسیا
و کووبا
لە
ئەمەریکا
هاتنە
جەرگەی وەڵاتانی کۆمۆنیستی و بلۆکی ڕۆژهەڵاتەوە.
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
تا
ماوەیەکیش دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، یەکگرتوویی
سیاسی
بووە
و
ناوەندی
دەسەڵاتی
سیاسی
و
سەربازی
و ئابوورییەکەشی،
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
بوو
.
بەڵام
پاش
هاتنە
سەرکاری
خرۆشچۆف
لە
سۆڤیەت و زلبوونەوەی قەیرانی
سیاسی
و ئایدیۆلۆجیکی
نێوان
چین
و سۆڤیەت،
یەکیەتی
بلۆکەکە هەڵوەشا. مەیلی
سەربەخۆیی
وەڵاتانی کۆمۆنیستی ژێرڕکێفی
یەکیەتی
سۆڤیەت ڕۆژبەرۆژ زیاتر
دەبوو
،
جاری
وابوو
ئەم
جیابوونەوە
بە
شۆڕشی خوێنێوی
مەیسەر
دەبوو
.
پاش
کۆتایی
شەری
سارد
و ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
کۆتایی
سەدەی
بیستەم
، سیستەمی کۆمۆنیستی لەگوێن بلۆکێکی
سیاسی
بە
تەواوەتی لێکهەڵوەشاوە و کۆمارییەکانی
یەکیەتی
سۆڤیەت سەربەخۆیییان بەدەستهێنا و بلۆکی
ڕۆژهەڵات
وەکوو
ڕێبازێکی ئایدیۆلۆجیکی سپێردرایە مێژووەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەڵاتی ئاشتی نۆبل
خەڵاتی
نۆبل دەگەڕێتەوە
بۆ
کیمیازان و داهێنەری سویدی
بەناوی
ئالفرێد نۆبل،
کە
لەنێوان ساڵانی (1833ـــ 1896)
لە
ستۆکهۆڵم ژیاوە و لەڕێی دروستکردنی
دینامیت
، سەروەت و سامانێکی
زۆری
پێکەوەناوە.
بەڵام
کاتێک
زانی
ئەم
داهێنانەی
ئەو
بووەتە مایەی نیگەرانی و نائارامی
لە
جیهان
،
زۆری
لە
دڵ
گران
بووە
و
هەر
بۆیە
پارە
و سامانەکەی
کە
پتر
لە
31 ملیۆن کرۆنی سویدی
بووە
،
بۆ
شەش
خەڵات
تەرخان
کرد
.
پێنج
خەڵات
بەو
زانایانە دەدرێ
کە
لە
بوارەکانی فیزیا،
کیمیا
، دەروونناسی،
پزیشکی
و
ئەدەبی
خزمەتی بەرچاویان کردبێت و
خەڵاتی
شەشەم
بە
کەسێک دەدرێ
کە
خۆی
یا
وەڵاتەکەی
لە
بواری
ئاشتی
جیهاندا هەنگاوی
گرنگ
و بەنرخی هەڵگرتبێ.
لەو
کاتە
بەدواوە، لیژنەیەک
وەک
بەرپرسی
دابەشکردن
، خەڵاتەکە
بە
کەسانی بەرجەستەی
زانستی
و
ئەدەبی
و
سیاسی
پێشکەش
دەکات. لیژنەی نۆبل،
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبل
لە
ئۆسلۆ پایتەختی نەرویژ
پێشکەش
دەکات.
یەکەمین
خەڵات
لە
ساڵی 1902
بە
هانری
دونان
، بنیاتنەری
خاچی
سووری
جیهانی
پێشکەش
کرا
.
لەو
کەسانەی
کە
ئەم
خەڵاتەیان بردۆتەوە،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کۆفی
ئەننان
لە
غانا، سکرتێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان (2001)، جیمی کارتەر، سەرکۆماری پێشووی
ئەمریکا
(2002)،
خاتوو
شیرین
عیبادی
پارێزەر
و
چالاک
وانی
مافی
مرۆڤ
لە
ئێران
(2003) و باراک ئۆباما سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(2009) . بەڕای نەیاران و ڕەخنەگران،
خەڵاتی
نۆبل
لەم
دواییانەدا
ڕەنگ
و ڕوویەکی
سیاسی
لێ
نیشتووە و
لە
چوارچێوەی دەسەڵاتی زلهێزەکان
بە
تایبەت
وەڵاتانی ئەوروپی
دابەش
دەکرێت.