تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی برێژنیف
ئەم
زاراوە
لە
دەرەوەی سۆڤیەت دانراوە و ناوەکەی دیکەی «دوکترینی حاکمییەتی سنووردار»ە.
بەڵام
بەگشتی
بە
ڕێبازەکانی لیئۆنید برێژنیف، ڕێبەری یەکییەتی کۆمارییەکانی سۆڤیەت (1982ــ1964)
لە
بەرانبەر
وەڵاتانی ئەقماری دەگوترا. بەپێی
ئەم
ڕێبازە، هەرکاتێک
سۆشیالیزم
لە
وەڵاتێک بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵاتە سۆسیالیستەکان بۆیان
هەیە
لە
پێناو
پاراستنیدا
دەست
وەردەنە
ئەو
وەڵاتەوە. دوکترینی برێژنێف،
دەستی
وەڵاتانی سۆشیالیستی ئەبەستەوە
بۆ
ئەوەی
نەتوانن مافی چارەی خۆنووسین و حاکمییەتی نەتەوەیی
بەدەست
بێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادیخوازی+ لیبرالیزم
بە
کۆمەڵێک مێتۆد و
سیاسەت
و ئایدیۆلۆژیا دەگوترێ
کە
ئامانجیان بەرهەمهێنانی
هەرچی
زیاتری ئازادییە
بۆ
تاکەکەس.
بە
لایەنگرانی
وەها
مەرامێک
دەڵێن
ئازادیخواز
(لیبڕاڵ).
ئازادیخوازی
لەسەرەتادا
لەگەڵ
ناوی
هەندێ
حیزبی ئەورووپایی
ئاوێتە
بوو
بەڵام
ئەمڕۆکە
ئەم
زاراوە
مانایەکی بەربڵاوتری لەخۆگرتووە و زیاتر نیشاندەری لایەنێک
یا
سۆنگەیەکی فیکرییە
کە
خاوەنی
ئەم
چەن
پرەنسیپانەیە:
١) بەهەند گرتنی دەربڕینی ئازادانەی فیکری
تاک
، ٢) بڕواهێنان بەوەیکە دەربڕینی ئازادنەی
فیکر
بۆ
تاک
و
کۆمەڵ
بەسوودە. ٣)
پشتیوانی
کردن
لەو
دامودەزگە
کۆمەڵایەتی
و سیاسیانەی
کە
ڕێگە
بۆ
دەربڕینی ئازادانەی
فیکر
خۆش
دەکەن.
ئازادیخوازی
وەکوو
سیستەمێکی تێکچنراو
کە
پڕ
بووە
لە
ئامانج
و ئایدیالی کردەیی،
لە
سەدەکانی 17و18
لە
بەریتانیا
سەری
هەڵدا.
پاشان
لە
وەڵاتانی دیکەش، حیزب و تیۆریگەلی
ئازادیخواز
هاتنەکایەوە
کە
ئەمانیش
یان
بۆ
خۆیان
گەشەیان
کرد
یا
لاساییکەرەوەی نموونەکەی بەریتانیا
بوون
.
ئەندێشە
و ئاکاری
ئازادیخوازانە
لەپێشدا
لەسەر
دوو
زەمینە
جەخت
دەکات:
یەکەم
، وەڕەزبوون
لە
دەسەڵاتی ملهوڕانە و
هەوڵدان
بۆ
بەدیهێنانی
شێوازی
دیکەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی
کۆمەڵایەتی
.
دووهەم
، دەربڕینی ئازادانەی ئەندێشەی
تاک
.
هەوڵی تیۆری و سیاسەتی ئازادیخوازەکان
ئەمە
بووە
کە
ئەم
دوو
بنەڕەتە
پێکەوە
سازگار
بکەن. هەوڵی لیبرالیزم لەپێشدا
ئەوە
بوو
کە
لە
گەمارۆی دەسەڵاتی ئیستبدادی
ڕزگار
بین
و یەکێک
لە
ئامانجە سەرەکییەکانیشی،
ئازادی
و
چاوپۆشی
ئایینی
بووە
. ئازایخوازە ئەورووپییەکان
لە
باری
ئایینییەوە
یا
بێباوەر
بوون
یا
گوماندار
یان
دژ
بە
ئایین
.
هەموو
ڕێبەرانی گەورەی جووڵانەوەی ڕۆشنبیری
نوێ
لەم
تاقمە
بوون
و
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی ملهوڕانەی قەشەکان ڕاوەستاون و لایەنگرییان
لە
"حکوومەتی
عەقڵ
" کردووە.
لیبراڵەکان،
لایەنگری
چاودێری
کردنی دەسەڵاتی گشتین
بە
سەر
کاروباری
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
واتە
لە
بەستێنی
سیاسەت
و کاروباری مەدەنی خوازیاری حکوومەتی
قانوون
و
لە
بەستێنی ئابووریشدا
لە
بازاڕی
ئازادی
ئابووری
لایەنگری
دەکەن. ئازادیخوازان، خوازیاری زامنکردنی
ماف
و ئازادییەکانی
تاک
و بڵاوکردنەوەی
دەسەڵات
بە
سەر
ناوەندەکانی دەسەڵاتن و
پشتیوانی
خۆیان
لە
ئازادییە ناوچەیی و گرووپییەکان دەردەبڕن.
یەکێک
لە
ڕەگەزە سەرەکییەکانی لیبرالیزم،
لایەنگری
کردن
لە
ئازادی
چالاکانەیە
واتە
ئەوەیکە
تاک
، دەرفەتی پەروەردەکردنی توانێیی و دەربڕینی ئازادانەی بیروبڕواکانی
خۆی
بۆ
بڕەخسێ و
لەم
ڕێگەوە
قازانج
بگەێنێ
بە
کۆمەڵگە
.
بۆیە
لیبراڵەکان
لەسەر
یەکسانی
ماف
و ئازادییەکان و نەمانی پاوانخوازی و ئیمتیازاتی سەرمایەداران ئەدوێن و
لایەنگری
لە
چەسپاندنی
یاسا
بە
سەر
هەموو
بنەمایەکی عەقڵیدا دەکەن.
بەم
پێیە ئازادیخوازان، بەگشتی پێشکەوتنخواز
لە
ئەژمار
دێن
چونکە
لایەنگری
پێشکەوتە
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
زانستی
و پیشەسازییەکان
بوون
.
لیبراڵیزم، چ
لە
باری
تیۆری و چ
وەکوو
بەرنامەیەکی
سیاسی
،
لە
بەرایی" شۆڕشی مەزن"ی بەریتانیا
لە
ساڵی 1688
بە
دژی
جەیمزی
دووهەم
،
تا
ساڵی 1867
کە
ڕیفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان
بوون
بە
قانوون
،
بە
تەواوەتی گەشەی
کرد
.
ئەم
ڕێبازە، لەسەرەتادا
لە
گوێن
جووڵانەوەیەکی
دژ
بە
ئیستبداد،
تەنیا
بۆ
مسۆگەرکردنی
یاسا
و ئازادییەکانی
تاک
خەباتی ئەکرد.
پاش
ئەم
قۆناخە
، کەمتاکورتێک، ئەبێتە تیۆرییەکی ڕێکوپێکی
ئابووری
و
سیاسی
.
ئازادیخوازی
،
هاوکات
لە
ئەورووپا ـــ
بێجگە
لە
بەریتانیاــــ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
بیچمی
گرت
.
بەڵام
زاراوەی لیبراڵیزمی
کلاسیک
تەنیا
بۆ
لیبراڵیزمی بەریتانی
بەکار
دەبرێت.
لیبراڵیزمی بەریتانی لەپێشدا ڕووکاری
ئازادیخوازی
و
چاوپۆشی
ئایینی
و چەسپاندنی
یاسا
و
مافە
سیاسییەکانی لەخۆ گرتبوو. شۆڕشی 1688
کە
یەکەم
شۆڕشی لیبراڵی مێژووە،
ئەو
ئازادییانەی
کە
لەماوەی
یەک
سەدە
بە
دەست
هاتبوون، مسۆگەری
کرد
و ڕواڵەتێکی قانوونی
پێ
بەخشی.
ئەو
لیبراڵیزمەی
کە
لە
1689 بانگەشەی
بۆ
ئەکرا،
لە
بنەڕەتدا لایەنێکی ڕەخنەگرانە و نەرێیانەی هەبووە و
لە
ئازادییە کۆمەڵایەتییەکان
لە
هەنبەر دەستێوەردانی
دەوڵەت
و
بە
تایبەت
پاشا
،
پشتیوانی
دەکرد.
زۆرترین
ئامانجیشی
سیاسی
بووە
وەکوو
لەوەی
ئابووری
بێت.
لەم
میانەدا گرینگترین ئامانجە سیاسییەکانی
بریتی
بوو
لە
:
ئازادی
بیروبڕوا و مافی نەیاریی و چەسپاندنی حکوومەتی
یاسا
و جیاکردنەوەی هێزەکان*.
هەر
لەم
ساڵانەدا
هەندێ
ئازادی
مەدەنی
وەکوو
تەبایی
ئایینی
و
ئازادی
ڕۆژنامەکان
دەستەبەر
کراوە
. کتێبی دووهەمی «
جۆن
لاک
»
بە
ناوی
" دەربارەی حکوومەت" و ڕاگەیاندنی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
، گەورەترین یادگارییەکانی
ئەم
قۆناخەی لیبراڵیزمن.
لیبراڵیزمی
ئابووری
:
پاش
قۆناخی
یەکەم
کە
قۆناخی
بە
سەمەر
گەیشتنی ئازادییە سیاسییەکان
بوو
، قۆناخێکی
نوێ
دەست
پێئەکا
کە
تێیدا تیۆری لیبراڵیزمی
ئابووری
وەکوو
تەواوکەری لیبراڵیزمی
سیاسی
ناوبردە ئەکرێ. ئابووریناسانی لیبراڵیزمی بەریتانی،
بە
ڕێبەرایەتی «ئادام سمیت»،
بە
تواناترین گرووپێک
بوون
کە
تیۆری (لیبراڵیزمی
ئابووری
)
یان
هێنایە ئاراوە.
بە
باوەڕی
ئەمانە
، میکانیزمی خۆبەخۆی
بازاڕی
ئابووری
،
کە
پەیڕەوی
قانوونیخوازە و ڕووخستنە (عرچه و تقاچا)،
باشترین
گەرەنتییە
بۆ
پێشکەوتنی
کاری
ئابووری
و
هیچ
لایەنێک، چ پاوانخوازانی
ئازاد
و چ
دەوڵەت
،
نابێ
دەستێوەردانی تێدا
بکا
. بەڕای
ئەوان
، هاوبەشێتی دڵخوازانەی کەسەکان و هاوکاریی نێوانیان بەپێی میکانیزمی
بازاڕی
ئازاد
، کارێک دەکات
کە
سوود
بە
هەموان
بگات.
ئەم
تیۆرییە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
لیبڕاڵیزمی
سیاسی
بەهێز
ببێ
و
وەکوو
تیۆرییەکی هەمەلایەن و بەڕێوجێی
ئابووری
بڕازێتەوە. تیۆری «ئادام سمیت»، سیستەمێکی
ئازاد
و
غەیرە
شەخسی
نەبوو
بەڵکوو
سیستەمێک
بوو
کە
مرۆڤی
هان
ئەدا
،
هێز
و داراییەکانی
بە
قازانجی
خۆی
و کەسانی
دیکە
بخاتەگەڕ.
لیبراڵیزمی
نوێ
:
بەڵام
بازاڕی
ئازادی
ئابووری
و سوودپەرەستی لەڕادەبەدەری
خەڵک
نەوەکوو
ئاواتەکانی ڕێبەڕانی جووڵانەوەی
ئازادیخوازی
بەدی
نەهێنا،
بەڵکوو
هاوکات
لەگەڵ
ئاکامەکانی شۆڕشی
پیشەسازی
لە
باری
بێعەداڵەتی
کۆمەڵایەتی
و ئابوورییەوە شوێنەواڕێکی دزێوی لەدوا
خۆی
بەجێهێشت
کە
گرینگترینیان
لە
دایکبوونی کۆمەڵێکی
زۆر
لە
کرێکارانی
هەژار
لە
کارخانەکان
بوو
(بڕوانە
سۆشیالیزم
) .
ئینجا
تەوژمی هێزە کۆمەڵایەتییە
تازە
پێگەیشتووەکان وایکرد
لە
لیبڕاڵەکان
کە
بە
لیبڕاڵیزمی توندرەودا بچنەوە و سنووڕێکیش
بۆ
چاودێری
و کۆنتڕۆڵی
دەوڵەت
لە
مەڕ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
هەمووان،
دیاری
بکەن. چڵەپۆپەی جووڵانەوەی لیبراڵیزمی
ئابووری
، ناوەڕاستی سەدەی 19
بوو
کاتێک
کە
تەنانەت
لیبراڵەکان
لەگەڵ
داڕشتنی یاسای
ئیش
و کاریشدا دژایەتییان دەکرد.
بەڵام
لەمەودوا
زۆربەی
ڕێسا
کۆنتڕۆڵکەرەکانی
دەوڵەت
،
وەکوو
قەرارە تەندروستییەکان و
بیمە
و
یەکیەتی
کرێکارانیان
بۆ
قازانجی
گشتی
پەسند
کرد
. لیبراڵیزم
سەرەتا
لە
هەناوی کۆمەڵگەکانی سەدەکانی
ناوەڕاست
، ڕاپەڕینێک
بوو
بە
دژی
کلێسە و ئیستبداد
بەڵام
ئیستا
بەشێک
لە
ترادیسیۆنی فیکری کۆنەپارێزیی*
ڕۆژاوایی
لە
ئەژمار
دێت
و
دوو
حیزبی گەورەی ئەمریکای خستۆتە
ژێر
کاریگەرییەوە.
لە
هەمانکاتدا
لەسەر
جووڵانەوەی سۆسیال دیموکراتیش کاریگەریی داناوە.
لەبەرئەوەی
لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
، حیزبێکی بەهێزی
چەپی
لە
مەیداندا
نییە
، لیبڕاڵ
بە
سیاسەتمەدارێک دەگوترێ
کە
خاوەنی فیکرەیەکی
نزیک
بە
چەپییەکان و
لایەنگری
ڕیفۆرمی
کۆمەڵایەتی
ئابووری
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیموکراسی لیبرال
دیموکراسی
لیبرال
شێوازێکە
لە
دیموکراسی
ناڕاستەوخۆ
یان
دیموکراسی
نوێنەرایەتی.
دیموکراسی
لیبرال
ڕێز
دادەنێ
بۆ
مافەسروشتی و مەدەنییەکان و
هەروا
قاییل
بە
یەکسانی
مافەکانە
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیان
لە
بواری
سیاسی
و دادوەریدا.
لەم
جۆرە
لە
دیموکراسییەدا دەسەڵاتی زۆرینە*
بە
شێوەیەکی سنوورداری
یاسایی
جێبەجێ
دەکرێت.
ئەم
سنوورەش،
بۆ
زامنکردنی بەهرەمەندی کەمینە*یە
لە
هەندێ
لە
مافە
تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی
وەکوو
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
.
بە
باوەڕی
نەیارانی
ئەم
شێوازە حکوومییە
دیموکراسی
لیبرال
، بێڕەچاوکردنی مافی هاووەڵاتیان
لە
بەستێنی ئابووریدا چەواشەکردنی خەڵکە
بۆ
پەردەکێشان بەسەر
جیاوازی
چینایەتی
کۆمەڵگە
. مارکس،
دیموکراسی
لیبرالی
بە
دیکتاتۆری
بۆرژوایی
لە
قەڵەم
داوە.
ئێستە
بانگەشەی
ئەوە
دەکرێت
کە
لیبرالیزمی
ئابووری
،
هاوڕێ
لەگەڵ
سیستەمی
دیموکراسی
،
لە
گۆڕەپانی
خەبات
لەگەڵ
ئایدیۆلۆجیەکانی دیکەدا
سەربەرز
و
سەرکەوتوو
هاتۆتە
دەرەوە
.
چونکە
پێکهاتەی
سیاسی
دیموکراسی
لیبرال
، دەسپێکێکی بەهێزە
بۆ
بەدەستهێنان و پاراستنی
دەسەڵات
.
ئەم
سیستەمە
لەگەڵ
تاقمی بوروکراتی
سیاسی
هاودەنگە و بەرژەوەندییەکانی
ئەوان
دەپارێزێت.
بەڕای
هەندێ
کەس
لیبرالیزم بەهۆی سەروساختی
لەگەڵ
سەرمایەداریدا ناتوانێ
بەو
بەڵێنەی
کە
لەمەڕ
ئازادی
تاکەکەس
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی داویەتی
وەفادار
بێت.
چونکە
لیبرالیزم پارێزەری
بەرژەوەندی
چینی
بەهرەدار
لە
خاوەندارێتی تایبەتە
کە
ئەمەش
ڕەنگە
ببێتە
هۆی
ململانێ
و شەڕی چینایەتی و بەرزبوونەوەی هەڵپەی
شەڕ
و پێکدادانی جیهانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لیبرالیزمی نوێ
لایەنگرییەکی
نوێ
لە
ئەندێشەی
سیاسی
و
ئابووری
ڕۆژئاوایە
کە
لە
دەیەی 1960
بە
ئاوێتەکردنی ڕێبازی
سیاسی
لیبرالی و گەشەی
ئابووری
هاتە
ئاراوە. لیبرالیزمی
نوێ
لە
ڕاستیدا بەرتەکێک
بوو
لە
بەرانبەر
سەرهەڵدانی
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی
کە
لە
پاش
قەیرانی
نێوان
دوو
شەڕی گەورەی جیهانی،
بە
تایبەت
لە
دوای شەڕی دووهەمی جیهانی
هاتە
ئاراوە. لیبرالیزمی
نوێ
زەمینەی فیکری سیاسەتە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکانی
هەندێ
لە
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بە
دژی
پێکهاتەی
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی و دەستێوەردانی
دەوڵەت
لە
ئابووری
و سۆشیالیزمی حیزبە کرێکارییەکان
لە
سیستەمی
سەرمایەداری
پێکهێنا.
ئەم
قوتابخانە
ئەگەرچی
لە
بابەت
ژێرخانی فیکرییەوە
لە
ناواخنی بزاوتی فیکری لیبرالیزمی کۆندا جێگیردەبێت
بەڵام
لە
هەندێ
لایەنەوە بیرۆکەیەکی
نوێ
لە
ئەژمار
دێت
.
لیبرالیزمی
نوێ
،
لە
بەستێنی ئەندێشەی سیاسیدا
لە
بەرانبەر
پەرەپێدان
بە
دامودەزگەی
دەوڵەت
ڕاوەستاوە و
هەندێ
لە
ئاواتەکانی لیبرالیزمی کلاسیکی
لەمەڕ
سنووردارکردنی ڕەخنەکردنی
دەوڵەت
هێناوەتەدی.
ئەم
ڕێبازە خوازیاری کەمکردنەوەی
خەرج
وبەرجی دەوڵەتە
بۆ
دابەزینی ڕێژەی
هەڵامسان
چونکە
لەم
ڕوانگەوە
هەڵامسان
دوژمنی
سەرەکی
لە
ئەژمار
دێت
. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بەرانبەر
دەستێوەردانی
دەوڵەت
لە
ئابوور
و کاروباری کۆمەڵگەدا بەتوندی
ڕەخنە
ئەگرن و
هەندێ
بیرۆکەی نوێباویان
لەمەڕ
ئازادی
تاکەکەس و کەمکردنەوەی ڕۆڵی
دەوڵەت
تا
نزمترین ئاستی گونجاو و
پێداچوونەوە
بە
ئەرکە
سوننەتییەکانی حکوومەتدا
ئاڕاستە
کردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سایبر دیموکراسی
ئەم
زاراوە
لەم
دواییانەدا
بۆ
ئاماژەکردن
بە
پیادەکردنی
دیموکراسی
ڕاستەوخۆ
لە
ڕێگەی تەکنولۆجیای نوێی کۆمپیوتەری و ئەنتەرنێت
بۆ
نموونە
بەشداری
کردن
لە
هەڵبژاردنەکان، کەمکردنەوەی
خەرجی
و بەرجی
هەڵبژاردن
، بڵاوکردنەوەی خێرای
زانیاری
سیاسی
.