تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 31
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەبایی + پێکهاتن
پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی نێونەتەوەیی (
دوو
وەڵات
)
بە
ناوبژیوانیی لایەنێکی
سێهەم
کە
ڕادەستی کۆمیسیۆنێکی
تایبەتی
سازش
کرابێت و
بە
ڕەزامەندی
هەر
دوو
لایەن
دیاری
کرابێت
بۆ
ڕوونکردنەوەی
هەقیقەت
.
ئەم
کۆمیسیۆنە ملزەمە
بە
دەرکردنی ڕاپۆرتێک
کە
تێیدا ڕێچارەیەکی گونجاو
بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکە
دەستەبەر
بکات.
هەڵبەت
دوو
لایەنی کێشەکە
لە
باری
یاساییەوە بۆیان
هەیە
پەسندی
نەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیهاد + خەباتی ئایینی
بۆ
وشەی جیهاد
ئەم
پێناسانەی
خوارەوە
کراوە:
ــ
شەڕ
لەگەڵ
کافرەکان
لە
پێناوی
ئایین
.
لە
قورئاندا زیاتر
لەگەڵ
وشەی
قتال
(
کوشتار
)
بەکار
براوە.
ــ
قتال
بۆ
پشتیوانیکردن
لە
ئایین
، کارێکی ڕەوایە.
ــ خەباتی موسوڵمانان
لەگەڵ
ئەجنەبی بەمەبەستی بانگهێشتنیان
بۆ
ئایینی
ئیسلام
یان
بۆ
پاڕاستنی
سەربەخۆیی
حکوومەتی ئیسلامی.
ــ
لەخۆبووردن
و
کۆشش
لەڕێی
خوا
.
لە
ئایینی
ئیسلامدا
لەم
وشە
زاراوەگەلێکی
دیکە
دروست
بووە:
جیهادی سەرەتایی: شەڕێک
کە
بەمەبەستی داکۆکیکردن نەبێت و
لە
شەڕێکی
ئاسایی
بچێت.
جیهادی بچووک:
بە
مانای
شەڕ
لەگەڵ
کافرەکان.
جیهادی مەزن:
بە
واتای شەڕی
گەورە
کە
شەڕی ئینسانە
لەگەڵ
نەفس
(دەروون)ی
خۆی
بۆ
چاکسازی و پاراستنی
خۆی
.
جیهادی بانگهێشتن:
ئەم
جیهادە جۆرە شەڕێکە بەمەبەستی
بڵاوکردنەوە
و پەرەپێدان
بە
دیانەتی
ئیسلام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەتی سەربازیی
بریتییە
لە
پیادەکردنی
دەسەڵات
و کۆنتڕۆڵی
سەربازی
و سوپایی دەوڵەتێک
بەرانبەر
بە
کەسانی مەدەنی
لە
وەڵاتێک
لە
کاتی
شەڕ
یان
تەنگەتاوی
.
لە
کاتی
جێگیربوونی
ئەم
حکوومەتە
لەبری
فەرمان
و
دەستووری
مەدەنی، فەرمانەکانی هێزی سەربازیی
پیادە
دەکرێ
و
دادگە
مەدەنیەکانیش
جێی
خۆی
دەدا
بە
دادگەی
سەربازی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حیزبایەتی
فاکسیۆن
بە
مانای حیزبە و
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
جۆرج واشینتۆن لەسەرەتای
سەربەخۆیی
ئەمریکا
،
لەبری
حیزب
بەکار
براوە. فاکسیۆنالیزم
بە
واتای حیزبخوازییە و
بڕوا
بەوەی
کە
بوونی
حیزبی
سیاسی
پێویستە
و
دەبێ
بنەمای حکوومەت و
دەوڵەت
لەسەر
حیزبایەتی
دامەزرێت.
ئەمڕۆکە
حیزبایەتی
، بەشێکی جیانەکراوەیە لەناوەڕۆکی حکوومەتە
دیموکراسی
و پەرلەمانییەکان
کەچی
فاشیزم
و
کۆمۆنیزم
،
حیزبایەتی
و فرەحیزبی
ڕەت
دەکەنەوە
چونکە
بڕوایان
بە
سیستەمی
تاک
حیزبی
هەیە
.
خ
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەباتی چینایەتی
بە
باوەڕی
مارکسییەکان خەباتێکە
کە
بەشێوازی
جۆراوجۆر
و
لە
ئاستی
سیاسی
و
ئابووری
و ئایدیۆلۆجیک، لەنێوان
دوو
چینی
زۆردار
و
زۆرلێکراو
لە
گۆڕێ
دایە
و بەردەوام بەرژەوەندییەکانی
ئەم
دوو
چینە
خەسڵەتێکی شەڕەنگێزانەیان
هەیە
. بەپێی
ئەم
ڕێبازە
هەر
شۆڕشێک
کە
هەڵگری خەباتی چینایەتی نەبێت، پووچەڵە. مارکس و ئنگڵس
لە
بەیاننامەکەی حیزبی کۆمۆنیست دەڵێن: «مێژووی
هەموو
ئەو
کۆمەڵگە
ئینسانییانەی
کە
تا
ئیستا
سەریان هەڵداوە، مێژووی خەباتی چینایەتی
بووە
. مرۆڤی
سەربەست
و
کۆیلە
، پیاوماقووڵ و
ڕەشۆکی
،
ئاغا
و
ڕەعیەت
،
کرێکار
و خاوەنکار، خۆلاسە،
ستەمکار
و ستەملێکراو هەمیشەی
خوایی
لە
بەرانبەر
یەکتردا وەستاون و
تووشی
شەڕ
هاتوون
» . خەباتی چینایەتی
دەکرێ
شێوازی
قانوونی
یا
ناقانوونی، ئاشتیئامێز
یان
شەڕەنگێزانە
بە
خۆیەوە بگرێت. بەپێی ڕێبازی مەتریالیزمی
مێژوویی
،
تا
ئەو
کاتەی کۆمەڵگەی ئینسانی نەگەیشتۆتە ئاستی
کۆمۆنیزم
و کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی
بەدی
نەهاتووە، لەنێوان
هەموو
چینەکان
کێشمەکێش
و
مشتومڕ
بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەربازی نەناسراو (سەربازی ون)
لە
زۆربەی وەڵاتان بووەتە
باو
کە
تەرمی سەربازێکی
نەناسراو
وەک
نوێنەر
و سیمبۆلی
هەموو
کوژراوانی
شەڕ
لە
شوێنێکی
تایبەت
بنێژن و
لە
گۆڕەکەی
ڕێز
بگرن. دیاردەی
سەربازی
نەناسراو
یا
سەربازی
ون
،
یەکەم
جار
لە
بریتانیا
داهات
تاکوو
هەرکەس
لە
شەڕدا کەسێکی
لە
دەست
دابێت، تەرمی
گۆڕی
سەربازی
نەناسراو
بە
شەهیدی
خۆی
بزانێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی سەعدئاباد
ئەم
پەیماننامە
لە
ساڵی 1937 لەنێوان
چوار
وەڵاتی
ئێران
،
ئەفغانستان
، تورکیا و عێراق
لە
کۆشکی سەعدئابادی
تاران
بەمەبەستی
دۆستایەتی
و دەستدرێژ
نەکردن
بۆ
خاکی
یەکتر
مۆر
کرا
. ناوەڕۆکی
ئەم
ڕێکەوتنە، هاوڕایەتی و
یەکدەنگی
ئەم
چوار
وەڵاتە
بوو
لە
هەڵوێستە سیاسییەکان و یەکگرتنیان
لە
کاتی
مەترسی
و شەڕدا.
ئەم
دەوڵەتانە بەڵێنیان
دابوو
کە
لە
دەستێوەردان
لە
کاروباری ناوخۆیی
یەکتر
خۆ
بپارێزن و سنوورەکانی
یەکتر
نەبەزێنن.
یەکتر
دەستدرێژی
نەکەنە
سەر
یەکتر
لە
پێکهێنانی
ئەنجومەن
و
گرووپی
بەرهەڵستکار
کە
ئامانجیان لەناوبردنی
ئاشتی
و
ئارامی
یەکێک
لەم
وەڵاتانە بێت،
خۆ
بپارێزن.
لە
کاتی
ڕووداوەکانی ساڵی 1941 (داگیرکردنی
ئێران
لە
شەڕی جیهانی دووهەم)، دەرکەوت
کە
ئەم
پەیماننامە
، سەنگێکی
نییە
و شتێکی بێقیمەتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادەستکردنی تاوانباران
بە
واتای
دووبارە
دانەوەی
تاوانبار
یان
گومانلێکراو
لە
دەوڵەتێکەوە
بۆ
دەوڵەتێکی دیکەوە.
لەم
بارەوە
هیچ
یاسایەکی نێودەوڵەتی
لە
ئارادا
نییە
بەڵام
دەوڵەتەکان
لەناو
خۆیاندا
قەرار
و
بەڵێن
دەدەن
کە
تاوانباران
یان
گومانلێکراوان (
جگە
لە
تاوانباری
سیاسی
) ڕادەستی
یەکتر
بکەنەوە. تاوانباری
سیاسی
(بڕوانە تاوانی
سیاسی
)، بەپێی
یاسا
نێونەتەوەییەکان
بە
«
پەنابەر
»
ناونووس
دەکرێ
و
دەبێ
لە
مافی پەنابەران
بەشدار
و
بەهرەوەر
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
فاناتیسیزم،
بە
بیر
و
باوەڕی
تەسک
و
کوێرانە
دەگوترێ و
مێشک
تەسک
یان
کوێرباوەڕ کەسێکە
کە
دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکان،
غیرەت
و
هەست
وخوستێکی
تایبەت
لەخۆی
نیشان
دەدا
و
بێ
بەڵگە
هەڵدەچێ و
لایەنگری
کوێرکوێرانە
لە
بابەتێکی
سیاسی
،
ئایینی
،
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
دەکات. مرۆڤی کوێرباوەڕ، کارەکانی
خۆی
لەڕووی
ئاوەز
و ئەندێشەوە
ئەنجام
نادات و گوتار و کرداری
خۆی
بە
پێوەرە
عەقڵییەکان هەڵناسەنگێنێ و
لە
ژێر
کاریگەریی
هەست
و سۆزدا
لە
هیچ
هەوڵ
و
کۆشش
و فیداکارییەک
درێخی
ناکات و
بۆ
سەپاندنی بیروڕای
خۆی
لە
هەموو
ئامرازێک
کەڵک
وەردەگرێ.
هەر
بۆیە
فاناتیسیزم،
دژ
بە
فەلسەفە
دەوەستێ
چونکە
فەلسەفە
زانستی
بیرکردنەوە
و بەکارهێنانی
هزر
و
ئاوەز
و بەرهەمی
ئاخافتن
و گفتوگۆیە.
حاشای
لێ
ناکرێ
کە
کوێرباوەڕی
لەو
مەسەلانەی
کە
پێویستیان
بە
تێفکرین و
ئەندێشە
هەیە
،
نەوەک
بەرەو
دۆزینەوەی
هەقیقەت
ڕێنموونیمان ناکات،
بەڵکوو
دەبێتە لەمپەرێک لەبەردەم
شیاندن
و بەڵگاندنی ژیرانەی بابەتەکان. مرۆڤی
تەسک
بیر
، ڕێگەیەک
شک
نابات
جگە
لەوەی
بیر
و بۆچوونی
خۆی
بە
زۆرەملی داسەپێنێت.
بەم
بۆنەوە دەرفەتی توێژینەوە و شرۆڤەی بیروڕای خەڵکانی دیکەشی
لە
دەست
دەردەچێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا
ئەگەرچی
ئێران
بێلایەنی
خۆی
ڕاگەیاندبوو
بەڵام
لە
لایەن
بەریتانیا و ڕووسەکانەوە
لە
ئاگۆستی 1941، کەرتی ڕۆژاوای
ئێران
داگیر
کرا
. بەریتانیا،
بۆ
پاراستنی کەرتی ڕۆژهەڵاتی عێراق ناوچەی کرماشانی
گرت
و ڕووسەکانیش، ئازەرباییجانی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بێجگە
لە
شارەکانی
مەهاباد
و
شنۆ
و نەغەدەی
داگیر
کرد
.
لەم
ناوەدا ناوچەی
مەهاباد
و
سەقز
،
لە
کۆنترۆڵی
هیچ
لایەنێک
نەبوو
.
نەبوونی
هیچ
هێزێکی
دەسەڵاتدار
(
تەنانەت
ئێرانیش)
لە
ناوچەکەدا زەمینەی
بۆ
دامەزراندنی حکوومەتێکی خودموختار
خۆش
دەکرد.
ئەم
دۆخە
، لانیکەم
تا
کۆتایی
شەڕی جیهانی
دووهەم
بەردەوام
بوو
.
قازی
محەمەد ساڵێک دوای دامەزرانی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی
ئێران
لە
22ی ژانوییەی 1946،
لە
مەیدانی چوارچرای
مەهاباد
،
کۆماری
کوردستانی
ڕاگەیاند.
قازی
محەمەد
چەند
ڕۆژ
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمارییەکەی ڕاگەیاند
کە
پێکهاتبوو
لە
حاجی
بابەشێخ،
سەرەک
وەزیر
و 12
وەزیری
دیکە
.
کۆماری
کوردستان
و
دەوڵەتی
کوردی
تەنیا
11
مانگی
خایاند.
هەر
بۆیە
لە
ڕێکەوتی 17ی دێسەمبەری 1947،
دوور
لە
پشتیوانی
ڕووسەکان، هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی
پاشایەتی
هێرشیان
کردە
مەهاباد
و شارەکانی
دەوروبەر
و
کۆماری
نوێباو ڕووخا. سەرەتای ژانوییەی 1947
دەوڵەتی
ئێران
دادگەیەکی
سەربازی
بۆ
قازی
محەمەد و براکەی و ئامۆزاکەی،
سەدر
و سەیف سازاند و
لە
ڕێکەوتی 23ی
ئەو
مانگە
لە
سێدارە
دران
و
کۆماری
کوردستان
کۆتایی
پێهات.
کۆریس
کۆچیرا، مێژونووسی
بەناوبانگ
دەربارەی
هۆی
ڕووخانی
کۆماری
مەهاباد
لە
زمانی
مەلا
مستەفا بارزانییەوە دەنووسێت: «
ئەوە
کورد
نەبوو
کە
لە
هێزەکانی ئەرتەشی
ئێران
تووشی
شکست
بێت
بەڵکوو
ئەوە
یەکیەتی
سۆڤیەت
بوو
کە
لە
بەرانبەر
ئەمریکا
و بەریتانیادا
شکستی
خواردبوو!».
لەو
هۆکارانەی
کە
دەتوانێ
ئەم
بۆچوونە بسەلمێنێت،
یەکەم
، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەرتەشی
ڕووس
بوو
لە
ئێران
.
دووهەم
، قسەکانی باڵیۆزی
ئەمریکا
لە
تاران
کە
گوتبووی،
دەوڵەتی
ئەمریکا
لە
یەکپارچەیی
خاکی
ئێران
داکۆکی
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی دومبارتون ئۆکس
لە
21/8/1944
لە
کۆشکی دومبارتون ئۆکس
لە
شاری
واشنتۆن گرێدرا.
لەم
کۆنفرانسەدا نوێنەرانی وەڵاتانی
ئەمریکا
، بریتانیا، سۆڤیەت و
چین
بەشدار
بوون
و
لە
بابەت
دامەزراندنی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێکەوە
گفتوگۆیان
کرد
. کۆنفرانسەکە
تا
17/10/1944 دەوامەی
بوو
تا
ڕیزی پێشنیازەکان
بڵاو
کرایەوە.
لە
ڕاستیدا
ئەم
پێشنیازانەش،
بوو
بە
گەڵاڵەیەک
بۆ
جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
هەر
لەم
کۆنفرانسەدا
داوا
کرا
بۆ
پیادەکردنی
ئاشتی
لە
جیهاندا ئەنجومەنێک
بە
ناوی
ئەنجومەنی
ئاسایش
پێکبێت
تا
پێش
بە
ئەگەریی ڕوودانی
هەر
جەنگێک بگرێت.
جگە
لەوەش
بڕیار
درا
پێنج
وەڵاتی
گەورەی
ئەمریکا
، بریتانیا، سۆڤیەت،
چین
و فرەنسا ئەندامی
هەمیشەیی
ئەنجومەنی
ئاسایش
بن
و هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی
ئاشتی
جیهانی بدەن.
باسکردنی کێشەی دەنگدانی ئەندامان
لە
ئەنجومەنی
ئاسایش
تا
ساڵێک
بە
هەڵپەسێراوی مایەوە
تا
سەرەنجام
لە
کۆنفرانسی یاڵتا
بە
بەشداری
ئەمریکا
، بریتانیا و سۆڤیەت،
بڕیار
درا مافی
ڤیتۆ
بۆ
پێنج
وەڵاتی
گەورە
بمێنێتەوە.
1
2