تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڵکو
بەڵکو
شاید
بەڵکوو
[[به‌ڵكوو+1- ئو]]
«بنت.»، ڕەنگه، لەوانە‌‌یه، ڕێی تێدەچێ، تەقا بەشکوو:: تۆ ئێستا بچۆ بەڵکوو لەوێ بێ. بەڵکوو ئەو کابرایه نەیەوێ ئەمن ببینێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە هاوتای زۆره: بەڵک، بەڵکم، بەڵکه، بەڵکەت، بەڵکەم، بەڵکەن، بەڵکی، بەڵکین، بەڵکینا، بەڵکینێ. جا بەلای منەوه هەموو ئەوانەی «بەڵک» ن و سەرف کراون و زەمیرێکی شەخسییان پێوه لکاوه. دڵنیام که هەر یە‌‌کێ لەوانه له ‌وەختی ڕابردوودا مانای خۆی هەبووه و لەشوێنی تایبەتی خۆیدا بە‌‌کار هێنراوه، بەڵام بەرەبەره ئەو تایبەتییەی خۆیان لەدەست داوه و بوونە‌‌ وشەیەک کە مانایەک و چەند شکڵی هەیه ب» لەبەر ئەوەی کەرتی یەکەمی ئەم وشەیه و هەموو هاوتاکانی «بەڵ» ە و دەگەڵ «بەل» ی عەڕەبی بە مانای «بەڵام» ی کوردی وێک دەچن، زۆرکەس یەکەندەردوو وادەزانێ که ئەسڵی ئە‌م وشەیه عەڕەبی بێ. «تم: معین، فەرهەنگ، ج1، ل571» بەڵام مامۆستا تەوفیق وەهبی وەک وشەیەکی کوردی پەتی نووسیویانه.* «بک» بەڵکوو، بەلکی.