تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Fiscal-monetary mix
تێكەڵاوەی نەختینەیی و دارایی. تێكەڵاوكردنی سیاسەتەكانی دارایی و نەختینەییە تا لە ڕێگەیەوە كاریگەری لەسەر چالاكییەكانی ئابووریی تەڤ دابنرێت. سیاسەتێكی بەرتەنگی نەختینەیی-بەركراوەی داراییەكی دەبێتە هۆی زۆربوونی بەكاربردن و كەمبوونەوەی وەبەرهێنان، بەڵام سیاسەتی بەركراوەی نەختینەیی-بەرتەنگی دارایی، كاریگەریی پێچەوانەیە هەیە.
International Monetary Fund (IMF)
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو
International monetary system (also international financial system)
سیستەمی نەختینەیی نێودەوڵەتی (یان سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی). ئەو دامەزراوانەن كە لە چوارچێوەیاندا كرداری پارەپێدانی مامەڵەكانی نێوان وڵاتان، ئەنجام دەدرێت. پرسێكی بنەڕەتی ئەوەیە چۆن دەكرێ نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی ڕێك بخرێ و دیاری بكرێت و حکومەت چۆن كاریگەری لەسەر نرخی دراوگۆڕینەوە دابنێت.
Monetary base
بنچینەی پارە (دەفری پارە، بنەمای پارە، ئەساسی پارە، بنەڕەتی پارە). پوختەی ئەو پابەندییە پارەییانەی (monetary laiblities) حکومەتە كە لە لای خەڵكە. لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بنەمای پارە یەكسانە بە پارە و یەدەگی بانكەكان. هێندێک جار پێی دەڵێن پارەی زۆر بەهێز (highpowered money).
Monetary economy
ئابووریی پارە. ئەو ئابوورییەیە كە تێیدا بازرگانی لە ڕێگەی ئەو دراوەوە (ئەو ئامڕازەی ئاڵوگۆڕەوە) دەكرێت كە بە گشتی (لە لایەن خەڵكەوە) وەك ئامڕازێك بۆ ئاڵوگۆڕكردن پەسەند كراوە.
Monetary policy
سیاسەتی نەختینەیی. بریتییە لە ئامانجەكانی بانكی ناوەندی لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی پارە، ڕێژەی سوود و دۆخی كرێدیت (پارەدارکردن). ئامڕازەكانی سیاسەتی نەختینەیی بە شێوەیەكی سەرەكی بریتین لە كرداری بازاڕی-كراوە، پێداویستییەكانی یەدەگ (reserve requirements) و نرخی داشكاندن.
Monetary rule
یاسا (یان ڕێسای) نەختینەیی. بنەمای كاردیناڵی (ژمارەیی) فەلسەفەی ئابووریی نەخینەگەراكان ڕێسای نەختینەییە كە دەڵێت سیاسەتی گونجاویی نەختینەیی بە ڕێژەیەكی جێگیر خستنەڕووی پارە زۆر دەكات و ئەو ڕێژەیەش لە هەموو دۆخێكدا دەپارێزێت.
Monetary transmission mechanism
میكانیزمی ڕاگواستنی نەختینەیی. لە ئابووریی تەڤدا، ئەو سیاسەتەیە كە گۆڕان لە خستنەڕووی پارەدا دەبێتە هۆی گۆڕانی بەرهەم، كار، نرخ و هەڵاوسان.
Monetary union
یەکێتیی نەختینەیی. ئەو ڕێكخستنەیە كە لە ڕێگەیەوە چەندین وڵات دراوێكی هاوبەش وەك یەكەی هەژماردن و ئامڕازی ئاڵوگۆڕكردن قبووڵ دەكەن. یەکێتیی نەختینەیی ئەورووپا لە ساڵی 1999 یۆرۆی وەك دراوێكی هاوبەش پەسەند كرد.
سەرچاوە: سەلاحەدین
monetary
[ad}.]
diravî, malîne, pareyî.