تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Allocative efficiency
كارامەیی تەرخانكردن. سەیری كارامەیی پارێتۆ بكەن.
Economic efficiency
كارامەیی ئابووری. سەیری كارامەیی بكەن.
Efficiency
كارامەیی یان كارایی. واتە بەفیڕۆنەدانی سەرچاوەكان، یان بەكارهێنانی سەرچاوەكان بەگوێرەی سەرچاوە و تەكنەلۆجیای بەردەست بە چەشنێك كە بەرزترین ئاستی ڕەزامەندی، بەرهەم بهێنێت. دەستەواژەیەكی كورتە كە بۆ كارامەیی پارێتۆ دانراوە.
Efficiency-wage theory
تیۆریی هەقدەستی كارامە. بەگوێرەی ئەم تیۆرییە، هەقدەستی بەرز دەبێتە هۆی بەرهەمداریی زۆر. چونكە ئەگەر كرێكار هەقدەستی زۆر بێت، ئەوا تەندروستترە، زەوقی كاركردنی زیاترە و كەمتر دەست لە كارەكەی هەڵدەگرێ و ڕوو دەكاتە كاری تر.
Pareto efficiency (or Pareto optimality)
كارامەیی پارێتۆ (یان خاڵی گونجاوی پارێتۆ). ئەو دۆخەیە كە هیچ ڕێكخستنەوەیەك یان بازرگانییەك، كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێك بەبێ كەمكردنەوەی كەڵك یان ڕەزامەندیی كەسێكی تر، زۆر ناكات. لە دۆخێكی سنوورداری دیاریكراودا، ڕكەبەرایەتیی تەواو دەبێتە هۆی كارامەیی تەرخانكردن. هەروەها پێیشی دەڵێن كارامەیی تەرخانكردن (allocative efficiency).
Productive efficiency
كارامەیی بەرهەمداری. ئەو دۆخەیە كە تێیدا ئابووری ناتوانێ بەبێ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی شمەكێك، بەرهەمهێنانی شمەكێكی تر زیاد بكات، ئەمەیش بە مانای ئەوەیە كە ئابووری كەوتووەتە سەر سنووری توانای بەرهەمهێنانی خۆی.
سەرچاوە: سەلاحەدین
efficiency
[n.]
çalakî, besayetî, dirwest, costî, şayan, karîgerîtî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
inefficiency
[n.]
neçalakî, neco stî.