تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەلپەرست
کەسێکە بۆ قازانجی خۆی هەرگیز هەل لە دەست نەدا
هەلپەرست
کەسێ کە بۆ قازانجی خۆی گوێ ماداتە پەیمان و بەپێن
هەلپەرستی
فرصت طلبی/اپورتونیسم
هەلپەرستی
ئەم زاراوە لە وشەی (opportunus) بە واتای لەبار و شیاو وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە: خۆلێگۆڕان بەپێی گۆڕینی هەلومەرج و ڕەوشی سیاسی بۆ بەدەست هێنانی قازانجێکی شەخسی، کورد گۆتەنی، بە هەموولایەک شەن کردن. هەلپەرست بە کەسێک دەگوترێ کە هەمیشە بەرەو ڕژێمی دەسەڵاتدار لایەنگری هەیە و پابەندی هیچ پرەنسیپێک نییە و پرەنسیپەکانی خۆشی لەو ڕێگە دادەنێت.
هەلپەرستی لە سیاسەتدا بە ڕەفتارێکی سازشکارانە لە قەڵەم دەدرێت چونکە مرۆڤی هەلپەرست بۆ گەیشتن بە قازانجەکانی خۆی، لە ئاست کەموکووڕییەکانی کۆمەڵگە بێدەنگ دەبێ و چاوپۆشی لێ دەکات. تەنانەت ئەگەر ئەم هەڵوێستەشی لەگەڵ باوەڕ و پرەنسیپەکانی خۆی ناتەبا بێت.