تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لال
[ص ]
(لال - lal)
لاڵ، کەسیک زمان بگرێ و نەتوانێ باش قسە بکات. زمانگیر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لال
[ا ]
(لال - lal)
لال
بنیادەمێ کە زوانی قسەکردنی نەبێ
لجەم، لنک، لەکن: کیسکا من لال تەیە
لال
(نەە.باک.):کن.لا. (هەورا.): خاڵ٬ لاڵۆ. (هەورا.): جووان.دەلال٬ قشت
سەرچاوە: نالی
لالە
گوڵێکی جوانە پتر لە شوێنی شێدار و قەراخ ئاودا ئەڕوێ. بە عەرەبیی پێی ئەڵێن (شقائق) یا (شقائق النعمان) ، گەلێ جۆری هەیە. هەیەتی سێ پەڕە و هەیەتی پێنج پەڕەی هەیە. ماڵییش و کێویشی هەیە. کێوییەکەی پەڕەکانی سوور و بنی پەڕەکانی لەکەیەکی ڕەشی پێوەیە. لە سەرەتای بەهارا بە سەلک ئەنێژرێ.

لالەکە مەجمەرێکە بە با خۆش و گەش دەبێ
ناوی کە پڕ خەڵووزە بە شەبنەم گەشایەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
درخت لاله
[ا.مر ]
(درەختی لاله - direxti lale)
جوره درەختیکی جوانه گولی لالەیی زەردو نارنجی دەگریت، دارەکەی بو دروستکردنی موبیله و شتی دارین بەکار دی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
لالا
[ا.ص ]
(لالا - lala)
لەلە، سەرپەرشتیاری منداڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لالا
چرایەکی باڵابەرزە تەلێکی کەوانەداری تێدایە مۆمی تێ دەخرێ و کاسە شووشەیەکی دەکرێ بەسەردا
سەرچاوە: نالی
لالا
لەئلاء، درەخشان.

من گریە، ئەتۆ خەندە بە یەکدی دەفرۆشین
من لەعلی بەدەخشان و ئەتۆ لوئلوئی لالا
سەرچاوە: نالی
لالا
لەءلاء، تیشک دەرەوە.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
لالامووکردن
برێتی لە زۆر مەبەست و سەرخۆشی بێ هۆش: هێندە مەستە لالاموو دەکا
لالانگی
جوورە پرتەقالێکە
لالانەوە
کارەکاری٬ لاڤەلاڤ٬ ڤاڕین٬ کارەکار٬ پاڕانەوە٬ مەهدەرڤانی٬هاوارکردن٬ لالەژن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لالاکردن
لالاکردن
خەوتنی زارۆک