تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دینگ
(باک.): سۆقی، دیبەگ، دنگ، کووپەیێکی دارینی قووڵ و تەنگە بە دارێکی کە سەرێکی بەردێکی لێ بەسترابێ و سەرێکیشی ئاسنێکی لوولەی تێگیراوە برنج و گەنم و چتی تری پێ سپی دەکەن. (هەو.) لەسەرجێگایەکی گەزێک بڵند و خڕ بە قسڵ و گێچ سوواخدراوە بەرداشەکەی بە پانەوە لەسەر دادەمەزرێنن و دارێکی ئەستووری لە نێوەڕاستی بڕاوەوە لەسەر ویشەوە بەرداشێکی گەورەی دووهەندی بەرداشان ئەستوور بە قیتی لەسەر بەر داشە کە دادەنرێ و ئەوەش دارێکی درێژە سەرێکی لە بەرداشە قایم و سەرێکیشی لە سەکۆکەی تێدەپەڕێ ووڵاخێک بە دەوری سەکۆیەکەی دا دەگەڕێ و بەرداشەکەش بەسهەر ئەوی بنەوە دا دەسووڕێ و گەنم و برنج و ساواری پێ دەکوترێ
هنگو دینگ(باک.)
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
دینگە
پایە، (ڕەوا.): پی ییزە. (کۆ.) دانگ، بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ سەرخۆشبێ. بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ کەربێ. بۆ چاک و باشیش بە کاردەبرێ. برنجیشی پێ دەکوترێ
پادینگ
شالیکوب
پادینگ
سندۆڵ، بەسە قووڵەکەی دینگی چەڵتوک