تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خاکی
جۆرە تەنراوێکی تایبەتی خاک ڕەنگە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خاکی
بریتییە لە مەردوومی بێ فیز و دەمار کە ئارەزووی پۆشینی کاڵای جوانی نەبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خاکی
جۆرە ڕەنگێکە وەک ڕەنگی خاک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خاکی
[ص.ن ]
(خاکی - xakî)
خاکی، قاوەیی، بێ فیزو بێ هەوا، موتەوازیع.
خاکی
بەڕەنگی خۆڵ، بۆرەڵووکە
برێتی لە مرۆی بێ فیز و خۆ بەزلنەزان
خاکی
(هەورا.)ڕەنگی گڵی،بۆر،جورەرەنگێک وەک ڕهنگی خۆڵی وایە.پارچە(قوماش)ێکەڕەنگی وەک خاک وایە.(هەو.)زەنگیانە،بۆمرۆڤێکیش بەکار دەبرێ کەبێ هەوا بێ وفیزدار نەبێ پوشاکی جوان لەبەر نەکات.ناوی چەندین هەستداری کوردان بووەو لەمێژووی وێژەی کوردییەکەی بەندەداهەن.
سەرچاوە: نالی
خاکی بەری پێت
ئەو خاکەی تۆ بەسەریا ئەڕۆی.

خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بەسەردا
سەرچاوە: نالی
خاکی دامەن
ئەو خۆڵ و تۆزەی ئەنووسێ بە داوێنەوە.

کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەر نە، تۆزی بەربادی
کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەر نە، بڵقی سەر ئاوی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خاکین
[ا ]
(خاکین - xakîn)
خۆڵاوی، خاکی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خرخاکی
[ا.مر ]
(خەرخاکی - xerxakî)
جۆرە مێروویەکە.
سێوخاکی
پەتاتە، یەرەڵماسی