تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەدا
ڕووبارێکی ناودارە لە شامێ، گەلێک زەوی و باغ و باخچەی کوردانی شامی کەوتوونەتە پێش وی
بەرەدان
[[ 3_ به‌ره‌ +دان «فع.» ]]
«مست. مت.»، «مک.» زیاد کردنی ژمارەی «گۆ» ی گۆرە ویی و دەستەوانه و... ئەو جووره شتانه، که لەسەر نووکی پەنجە ڕا تەسکه و بۆ پان کردنی هەر ناوبەناو چەند گۆیەکی لێ زیاد دەکەن.:: دوو شیشی دیکەش بچنه ئەوجار بەرەی بده. نابێ گۆرەوی پاش دوازده شیش چیدی بەره بدرێ. هس.: «کعر.» پەرەپێدان.
بەرەدایی