تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەروپشت
«ست.»، «مک.» حاڵی جلک و کەلوپەل و... که به جوورێ دە بەرکرابێ یا داندرابێ دیوی ناوەوە یان «3- بەر» به دەرەوە بێت. * «سن.» بەراوپشت. «سیم.، بک.» بەرەواژ. «مک.» بەراو ەژوو. «جن.» چۆوارشه. «چەواشه».
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک ەی «چیت.» د ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە کی بێ.
بەروپشت
هەردووک ڕوو، هەردووک دیوو ڕووکاری چتێکی، دەروبەر._کردن: وەرگێڕانی ئێخەی کراس بە جۆرێک، کە پشتەکەی لەبەر ساغی بکەوێتە پێشەوەو پێشەکەی لەبەر دڕاوی بکەوێتە پاشەوە