تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوت
[[ست:بوئینی=خوای درۆزنه]]
«نا.»، «کئێر.» 1- هەیکەلێکه بە شێوەی ئینسان یا گیاندارێک له بەرد، دار، مەعدەن و...،... دروستیان دەکرد و دەیانڕازاندەوه و بە خودایان دەزانی و دەیان پەرەست. 2- «مج.» یار، دڵدار، مەعشووقه. «هەرئەو بوتی فەرخاره هەر ئەو دولبەری پارەم + هەر ئەو گوڵ و گوڵزار و هەر ئەو تازه بەهارەم» «ئەدەب، گم.، ل- 39» * «کعر.» بت.
بوت پەرەست
«نف.، سفا.»، «کئێر.» تم: بت پەرەست.
سەرچاوە: نالی
بوت
بت.

گوڵ هاتەدەرێ، لافی لە حوسنی بوتی ما دا
لەرزی قەدی بەرزی، لە ڕقا زوڵفی کە با دا
بوت
بت._پەرست: بوت پارێز، دیلۆڤان._پەرستی: بوت پارێزی، دیلۆڤانی
بوت پەرست
بوت پارێز، بت پەرست._ی: بوت پارێزی، بت پەرستی
بوت پەرستی
«حمس.»، «کئێر.» تم:، بت پەر ستی.
ئاخڤین(بوتا)
ئاخۆتن، قسەکردن، چونکوو مرۆ لە کاتی ئاخۆتنێدا زاری لێک دەکاتەوە، خونچە، کە بپشکووێ دەڵێن پشکۆژ ئاخڤی. کولانەوەی برین، کرانەوەی برین و کێم لێهاتن
بوتخانه
«نت.»، «کئێر» تم: بتخانه.
بوتخانە
بوتگە، بوتگا، بتخانە، پەرستگای بوت
بوتری
[[محر.بوتل]]
«نا.»، «کئێر.» تم: بوتڵ.
بوتری
شووشەی دەرمان و نەوت و مەی تێکردنێ. دەسکەلە، بوتڵی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بوته
[ا ]
(بووته - bûte)
بنچک، دەوەنی چڕ.
بوتڵ
[[=ئینگلیسئ:بوتڵ]]
«نا.»،دەفرێکی شووشەیه به شکڵی ئوستوانەیی دروست کراوه و پاشان تەنگ دەبێتەوه تا زارکەکەی بەقەدەر «تەپەدۆر» ێکی لێدێ، تراوی جۆر بەجۆری تێدەکەن.:: بوتڵێک ئاوی سارد، بوتڵێک نەوت، بوتڵێک ویسکی، * «کئێر.» بوتری. «سیهقاپ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بوتیمار
[ا ]
(بووتیمار - ¬bûtîmar)
ماسیگره، جۆره باڵندەیەکی کلک کورتی دەنووک و مل درێژی سپی و کەسک و شینه. شینه شاهۆ، خەمخۆرەک.
تفنگ(باک.، بوتا)
خەت بوتلان
کَشه، تُرقین، نَه، کَشمیده.
خەت بوتلان
نۆ، خەت نۆ. [خەت کێشان بەسەر نووسراودا بۆ پووچکردنەوەی.]
خەت بوتلان
شَطبَة، خَطُ البُطلان.
هەلەم(باک.٬ بوتا.)
تۆقەسەری هەر چتێکی بڵند بێ وەکوهی چیا و ئیتر.
یەک بوتوون
یەک بوتوون
گشت. [هەموو تێکڕا]
یەک بوتوون
کُلّاً، جَمعاً، جَمیعاً