تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بازرە
بازرە
کەوانە، وێکەوتنی هاوێژراو لە بەرد یا دیوار و گەڕانەوە: بەردەکەی هاویشتم وە دیوار کەوت بازرەی کرد و سەری خۆمی شکاند
دەرپەڕین و تەرەبوون: کەروێشکەکە لە لان دەرپەڕی و بازرەبوو، بۆ بازرەت کرد؟
بازرە کردن
[[بازرە؟+ کردن]]
(مست.، لا.) ١- (مک.) خۆدزینەوەی کەروێشک لەناو تەماڵ بێ ئەوەی ڕاوکەر پێ بزانێ. ٢- (سن.) هەڵبەزینەوەی شتێ (گو للە،بەرد،...) لە ئەرزی و لە شوێنی دیکە وەزەوی کەوتنی. *کەوانەکردن. (سیم.) بازرەقەبەستن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بازرەقە
بازرەقە
نگا: بازرە
فوران
بازرەقە
بازرە
فیچقە کردنی ئاو یا خوێن
بازرەقە
[[؟]]
(نت.)، (سیم.) تم: بازرەقە بەستن.
بازرەقە
لە پڕ دەرچوونی گیاندار بە چالاکی؛ مارەکە بازرەقەی بەست. فیچقەکردنی خوێن لە لەش و یا چتی شل لە دەفرێکیدا کە کونی تێ بێ
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.