تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باتمان
ئەندازەیەکە لە کێشان کە شەش حۆقەیە
باتمان
باطمان، پیمانه، نام شهری در شمال کردستان
باتمان
کێشانەیەکە هەمبەری شازدە کیلۆ و نیو، پێوانە
باتمان
[[بات + مان ؟]]
(نت.) ١- سەنگێکە بۆ کیشانەی شت و لە هەر شوێنە و ناوچەیەکی (کعر.) دەگۆڕێ و تا ٢٨ کیلۆ دەڕوا، بەڵام لە (کئێر.) هەروەک (بادەنان) ناگۆڕێ و ١٦ کیلۆیە. ((... ناردی بیست باتمانی پەمبۆ بۆ کڕی، میر شێخیان دەنێونا...)) (تحفە، ج١، ل-٣٧٣). تێبــ.- بە لای منەوە (مان)ی دوایی ئەم وشەیە هەر (مەن، من)ە کە ئەویش سەنگێکە و لە گەلێ ناوچە و مەڵبەندی کوردستانا باوە، لە زمانی سانسکریتیدا (مانە) بە مانای ((سەنگێکی دیاری کراو))ە و لە زمانی (ئاکەدی)شدا (مەنە) هەر بەو مانایە هاتووە (تم:معین، فەرهەنگ، ج٤، ل-٤٣٦٦). ٢- ناوی شارێکە لە کوردستانی تورکیا.
باتمان(هەو)