تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».