تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوێز
شتێکە کە دارۆچکە کرابێ
ئاوێز
آویز. (آویزە گوشوارە "١" یا آویز پای لالە"٢")
ئاوێز
[بەردی بەنرخ کە هەڵیداوەسن بە هەڵقەی گوارەدا. هەروەها: ئاوێزەی هەڵاوەسراو بە شەمدانی شووشەدا. (ئاوێزی گوارە یا ئاوێزی شەمدانی.)]
ئاوێز
شنف(١)، علاقە(٢). وێنە
ئاوێز
آویختن
حاشیه
ئاوێز
«نا.»، «سنـ.» شتێکی بچووک کە بۆ مەبەستێک بە شتێکی گەورەتروە هەڵواسرابێ و پێیدا شۆڕ بووبێتەوە و بلەرێتەوە.: ئاوێزی گوارە، ئاوێزی لالە. هس.: پەراوێز. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە ئەسڵا ڕیشەی مەسدەرێکە کە ئێستا لە زمانی کوردیدا شێوەی: «هەڵاوەسین، هەڵواسین» ـی بەخۆیەوە گرتووە. ٭ «مکـ. سیمـ.» ئاوێزە. «سنـ.» داڵۆچکە، داڵۆچە، داڵۆزکە، داڵۆسکە.
ئاوێز
چتێکە دارۆچکەکرابێ، هەڵاوەسرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوێزان
ئاوێز
ئاوێزان
آویزان، آونگ، آون، آونگان، آویختە، آکسە، ریستە، فروهشتە، آگیش، دلنگ، دلنگان.
ئاوێزان
داڵۆچکە، داڵۆزکە. [هەڵواسراو، شۆڕەوەکراو]
ئاوێزان
دالی، متدلی، هادل، متهدل، شنیق، معلق، منوط.
ئاوێزان
آویزان
آویزان
ئاوێزان
دالەقاو، هەڵواسراو، داهێڵدراو، شۆڕەوەبوو
خۆ پێوە هەڵاوسین: وەرگەڕی ئاوێزانت بم
ئاوێزان
[[ئاوێز+ئان]]
«سفا.» حاڵی کەسێ یا شتێ کە بە جێگایەکەوە یا بە کەسێک و شتێکەوە هەڵاوەسرابێ. «وەرگەڕێ ئاوێزانت بم، شۆرابەی گوارەی جوانت بم».
ئاوێزان
هەڵاوەسراوە، داڵوچکە، دلووزکە
ئاوێزان کردن
آویختن.
ئاوێزان کردن
هەڵکێشان. [هەڵواسین]
ئاوێزان کردن
نوط، تنویط، تعلیق.
ئاوێزان کردن
«مستـ. متـ.» هەڵاوەسینی شتێک بە شتێکەوە. «چۆن نەسیم یاوا بە جەختێ» «ئاوێزانش کرد نە پای درەختێ» «خانا_٦۰»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوێزە
چرایەکی شووشەی گەورەی پڵپڵەداری لق لقە بەبنی میچدا هەڵدەواسرێ بۆ جوانی و، لە هەر لقێکیدا چرایەکی تێدا هەڵدەگیرسێنرێ
ئاوێزە
ئاوێز
چلچرا
پیڵە و سسڵەی خشڵی ژنان
ئاوێزە
[[ئاوێز+ەئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.، مکـ.» ۱-تمـ: ئاوێز. ۲-چلچرا. ئاوێزەی گوارە_ «نتـ.» پووڵەکەی بچووکی زێڕ، زێو یا هەر شتێکی تر کە قوڵاپی تێدەخرێ و بە گوارەدا شۆڕدەبێتەوە. ٭پرپرە، پڵپڵە، شۆڕابە.
ئاوێزە(جا)
هەڵاوەسراو، چرایێکە شووشەی گەورەی پلپلەدارە بە میچەوە هەڵاوەسراوەو هەر لقێکی چرایەکی تێدا هەڵکراوە لە شەوێدا