پرسیارەکان

51) چۆن ئه‌م دووخشته‌یه‌ پڕده‌که‌یته‌وه‌ به‌مه‌رجێك کۆی شماره‌خانەکان به‌هه‌موو باریکی ئاسۆیی و ستوونیدا A ) بکاته‌ 23. B ) بکاته‌ 25 ؟

52) چ ژماره‌یه‌ك بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌ نادیاره‌که‌ ڕاست و شیاوه‌؟

53) له‌م شێوه‌ زیکزاکیه‌دا...ژماره‌ نادیاره‌کان چۆن ده‌سنیشانده‌که‌یت؟

54) دابان بە دیلمان/ی وت:ـ ئاخۆ دەتوانیت لە چوار شمارە بە مەرجێ دووبارەبوونەوەی تێدا نەبێت بگەیتە ئەنجامی 21 ؟

55) چۆنچۆنی خانەکانی دەورووبەری هەر ژمارەیەکی ڕەنگتار پڕبکرێتەوە بە شمارەکانی ( 1 تاکوو 7 ) بەو مەرجەی کۆی هەر هەشت خانە نادیارەکانی دەوروبەری بکاتە بڕی ئەو ژمارە رەنگتارە؟

56) بە مەزەندە ... ئەو ژمارەیە چەند بێت کە شوێنە نادیارەکە پڕدەکاتەوە؟

57) ژمارەی خوێندکارانی پۆلێك 30 خوێندکارە و نیوە بە نیوە کیژ و کوڕن و لە گۆڕەپانی خوێندنگاکەدا بە شێوەی بازنەیەك گشتیان خڕبووبوونەوە. مامۆستای ماتماتیکەکەیان ویستی لەو بازنەیە دوو بازنەی تر پێکبێنێت و هەردوو گرووپەکەی بە جیا تێدا کۆکاتەوە. لە یەکەمین کوڕەوە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی میلی کاتژمێر تا نۆی ژمارد و دەیەمین کوڕی دەرهێنا. ئەوجا بە هەمان شێوە تا نۆی بژاردەوە و دەیەمین کوڕی دەرهێنایەوە. بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا هەر 15 دانە کوڕەکەی دەرهێنا و 15 کێژەکە لە جێگەی خۆیان مانەوە. خوێندکارەکان سەریان سووڕما لەو کردارە سەرنج ڕاکێشەی مامۆستاکەیان و داوایان لێکرد کە بۆیان ڕوونبکاتەوە. ئاخۆ مامۆستاکەیان چۆنچۆنی بەم ڕێگا ماتماتیکییە هەڵساوە و چۆن بۆی ڕوونکردبێتنەوە؟

58) بە ژمارەکانی 1 تاکوو 30، ئاخۆ چۆن خانە نادیارەکان پڕبکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی سەر هەر شەشگۆنایەك 93 خاڵ کۆبکاتەوە؟

59) چۆنچۆنی ئەم 28 پولی دۆمینەیە کە بەو شێوەیە دانراون، خاڵبەندبکرێت بەو مەرجەی خاڵەکان لە سەرەوە بۆ خوارەوە بەم شێوەیە تێدا دەرکەوێت؟ ( 0 ، 4 ،16 ، 25 ، 25 ، 49 ، 49 ).

60) ئاخۆ له‌م گو‌ڵ ئه‌ستێرانه‌‌دا... ژماره‌ نادیاره‌که‌ چه‌ندبێت؟