پرسیارەکان

31) ئاخۆ خوێندنەوەی تەواوی هەر كاتژمێرێك لە كۆمەڵەی (A ، B ) دا بە چەند مەزەندە بكرێت؟

32) كام له‌وچوار شێوە شمارێنراوانه‌ی خوارەوە، ده‌گونجێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو شوێنه‌ نادیارانه‌؟

33) چۆنچۆنی ئەم کردارە ماتماتیکییە وا لێبکرێت کە جارێك گەورەترین و جارێك کەمترین نرخی هەبێت، بەو مەرجەی لە چەپەوە بۆ ڕاست دەسبەکاربیت؟ ( مەبەست لەوەیە کە دەسکاری ڕیزەکە نەکرێت، بەڵام بۆت هەبێت کە چەندین کەوانە بۆ مەبەستەکە بەکاربێنیت ).

34) چ ژمارەیەك گونجاوە تا ئەو خانە بەتاڵە پڕبكاتەوە؟

35) ئەم نیگارە بریتییە لە نۆ كارتی گەمەكردن، ئاخۆ بە چەند شیمانە بتوانرێت ڕێكبخرێنەوە تاکوو لە هەر ڕیزێكدا كۆی پێنجیان هەمیشە بكاتە :ـ [ 23 ، 24 ،25 ، 26 ، 27 ] ؟

36) وەشتی و دەشتی وتووێژی ئەوەیان بوو كە ئاخۆ بتوانرێت شمارەكانی 1 تا 9 بێجگە لە 6 ، لە دوو كۆمەڵەدا وا ڕێكبخرێن كە گشتیان لەخۆ بگرێت و كۆیشیان هەر یەكسان بێت بە یەكتر؟

37) ئاخۆ کام شێوەنداز لەوانیتر ناچێت و جیاوازە ؟

38) كام لەو چوار نیگارەی خوارەوە بگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارە؟

39) بە جووڵاندنی تەنیا یەك دەنكە شقارتە بۆ هەر یەكەیان، چۆن ئەو هاوسانییە ماتماتیكییانە بسەلمێنرێت؟

40) له‌م شێوه‌ هه‌شتلاییه‌دا،چ ژماره‌یه‌ك بۆ ئه‌و خانه‌ نادیارانه‌ گونجاوه‌؟