پرسیارەکان

11) بە مەزەندە، کام لەو چوار کاتژمێرە شمارێنراوانەی خوارەوە دەبێتە دوا خوێندنەوەی کاتژمێرە نادیارەکە؟

12) چۆن هەر شماره‌یە و خانه‌كانی ناو ئه‌م خشته‌یه‌ بە جیا جیا سنووردار بكرێن به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر شماره‌ و هێنده‌ی خۆی ڕووبه‌ره‌خانه له‌خۆ بگرێت و هیچ تێكه‌ڵبوونێكیش لە نێوان سنووره‌كانیاندا ڕوو نه‌دات؟

13) لەم پێنج هاوسانییانەی خوارەوەڕا، ئاخۆ نرخی ( T ،Q ) چەند بێت؟

14) بە بەکارهێنانی کردارە ماتماتیکییەکان ئاخۆ چۆنچۆنی بگەینە ئەنجامی: A/ بە بەکارهێنانی تەنیا شمارەکانی تەنیا (1، 2، 7) پێکەوە بگەیتە ژمارەی 2003؟ B/ بە بەکارهێنانی تەنیا شمارەی (7) بۆ شەش جار، بگەیتە ژمارەی 2009؟ C/ بە بەکارهێنانی تەنیا پێنج لە شمارەکان بگەیتە ئەنجامی 2008؟ (لەوانەیە شمارەکان دواییەك یا دووبارە بن و بە پێچەوانەیشەوە).

15) بە مەزەندە ئاخۆ ئەو ژمارە نادیارە چەند بێت؟

16) چ نهێنییەك لە ژمارەکانی ناو ئەم خشتەیەدا بەدی دەکرێت؟

17) له‌م کۆمه‌ڵه‌ سێگۆشه‌یه‌دا، چ ژماره‌یه‌ك ئه‌و شوێنه‌‌ پـڕ ده‌کاته‌وه‌؟

18) چۆنچۆنی شمارەکان لە (1 تاکوو 9) بخرێنە ناو هەر ڕووبەرێکی داخراوەوە تا کۆی گشتی لە هەر یەکەیاندا وەكیەك و یەکسان بن؟

19) چ ژمارەیەك بە گونجاو دەزانرێت کە لەو خانە چۆڵەدا دابنرێت؟

20) لاوین له‌ دەمکاتی 09:00دا (واته‌ سه‌ر له‌ به‌یانی) دەمکاتی سه‌ر دیواره‌که‌یانی کۆنترۆڵ کرد. ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر دەمکاتێکدا 12 خوله‌ك دوا بکه‌وێت، ئاخۆ هه‌ردوو میلی خوله‌کنما و دەمکاتنما له‌ دەمکاتی 19:30دا (واته‌ 07:30ی ئێواره‌) به‌گوێره‌ی کاتژمێرێکی ساخڵه‌م له‌ کوێدا ده‌وه‌ستن؟