بەرگی چوارەم : ژمارەی خوێندکارانی پۆلێك 30 خوێندکارە و نیوە بە نیوە کیژ و کوڕن و لە گۆڕەپانی خوێندنگاکەدا بە شێوەی بازنەیەك گشتیان خڕبووبوونەوە. مامۆستای ماتماتیکەکەیان ویستی لەو بازنەیە دوو بازنەی تر پێکبێنێت و هەردوو گرووپەکەی بە جیا تێدا کۆکاتەوە. لە یەکەمین کوڕەوە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی میلی کاتژمێر تا نۆی ژمارد و دەیەمین کوڕی دەرهێنا. ئەوجا بە هەمان شێوە تا نۆی بژاردەوە و دەیەمین کوڕی دەرهێنایەوە. بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا هەر 15 دانە کوڕەکەی دەرهێنا و 15 کێژەکە لە جێگەی خۆیان مانەوە. خوێندکارەکان سەریان سووڕما لەو کردارە سەرنج ڕاکێشەی مامۆستاکەیان و داوایان لێکرد کە بۆیان ڕوونبکاتەوە. ئاخۆ مامۆستاکەیان چۆنچۆنی بەم ڕێگا ماتماتیکییە هەڵساوە و چۆن بۆی ڕوونکردبێتنەوە؟

نیشاندانی وەڵام