پرسیارەکان

325) کام لەو شێوەندازە شمارێنراوانەی خوارەوە دەبێتە پێنجەمی شێوەندازەکانی سەروو خۆیان (لە چەپەوە بۆ ڕاست)؟

326) مام هۆمەر ویستی بەو کەڵەکە (بەلەم) گچکەیەی لە تەك ئەو تاك مریشکە و تەنەکە گەنمە و ئەو ڕێوییە جوانەی هەیبوو بپەڕێتەوە ئەوبەر ڕووبارەکەی گوندەکەیان. بەلەمەکە تەنیا هەر بۆ دوانیان دەست دەدات. ئاخۆ چۆنچۆنی گشتیان پەڕیبنەوە بێئەوەی زیانیان پێ بگات؟

327) ئاخۆ چۆنچۆنی ئەم هاوسانییە بەدەست بێت؟

328) ئەو نیشانەیەی بەرانبەر بێگومان مانای ئەوەیە لە باشوورەوە (South) بەرەو باکوور (North) بڕۆ. چۆنچۆنی بە دانانی تەنیا یەك ڕاستەهێڵ بۆ یەکێکیان و جووڵاندنی یەکێکی دیکەیان، ئەوا ئاڕاستەی جووڵەکە دەگۆڕیت؟

329) کام لەو چوار پوولانەی خوارەوە دەگونجێت تا لەو شوێنە نادیارەدا دابنرێت؟

330) کام لەو چوار شێوە شمارێنراوانەی خوارەوە شیاو و گونجاوە تا خانە نادیارەکە پڕ بکاتەوە؟

331) چۆنچۆنی هەر ژمارە و هاوجووتەکەی خۆی بە شێوەی هێڵکاری دەدۆزێتەوە بێ ئەوەی هێڵەکان یەکتربڕ بن؟

332) له‌م خشته‌ شەشڕسکێنه‌ییه‌دا، چۆن ئه‌و خانانه‌ به شماره‌کانی 1تا 6 پڕ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر بەشێك و ڕیزێکی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه‌ به‌کار بهێنرێن؟

333) مامۆستا ئەم پرسەی دا بە خوێندکارەکانی تا بزانن ئایا لەو چوار شێوەندازە جیاوازانەدا، کامە دوو دانەیان یەکسانن بە یەکدی؟

334) دیاکۆ ویستی ئەم 10 سەنگانە (1کگم، 2 کگم، 2 کگم، 4 کگم، 8 کگم، 9 کگم، 10 کگم، 11 کگم، 13 کگم، 15 کگم) بخانە ناو سندووقێکی تەختەی گەورەی بارکردنەوە کە بە گشتی ئەو 75 کگم/ە لەخۆ بگرێت. بۆ ئەم کارە سێ کارتۆنی گچکەی هێنا کە هەر یەکەیان تا 25 کگم بگرێت. ئاخۆ چۆنچۆنی جێگەی کردبنەوە تا ئەو مەبەستەی بێنێتە ئەنجام؟