پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی چوارەم
: مام هۆمەر ویستی بەو کەڵەکە (بەلەم) گچکەیەی لە تەك ئەو تاك مریشکە و تەنەکە گەنمە و ئەو ڕێوییە جوانەی هەیبوو بپەڕێتەوە ئەوبەر ڕووبارەکەی گوندەکەیان. بەلەمەکە تەنیا هەر بۆ دوانیان دەست دەدات. ئاخۆ چۆنچۆنی گشتیان پەڕیبنەوە بێئەوەی زیانیان پێ بگات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
تا مریشکەکە ئەو گەنمە نەخوات و هەروەها ڕێویەکەیش مریشکەکە نەخوات.... مام هۆمەر بەم شێوەیە هەنگاوی هەڵگرت:ـ 1) بۆ یەکەمین جار مریشکەکەی پەڕاندەوە بۆ بەری دوەم و خۆی گەڕایەوە بۆلای فەردە گەنمەکە و ڕێویە نازدارەکەی. 2) ئەوجا ڕێوەیەکەی هەڵگرت و پەڕاندیەوە بۆ بەری ئەوبەر و بەڵام لە گەڕاندنەوەیدا مریشکەکەی لە تەك خۆیدا هێنایەوە بۆ بەری یەکەم. 3) ئەوجا مریشکەکەی لە بەری یەکەم دانایەوە و فەردە گەنمەکەی بارکرد و ئەویشی پەڕاندەوە بۆ لای ڕێویەکە و خۆی بە تەنیا گەڕایەوە. 4) مریشکەکەی سەرخستەوە و پەڕیەوە بۆ لای فەردەگەنمەکە و ڕێوییەکە. بەم شێوەیە توانی بەبێ زیان ( هیچ کامیان ئەویتر بخوات ) کارەکەی ئەنجام بدات.
پێشوو
دواتر