پرسیارەکان

295) راسان لە داستان/ی پرسی:ـ ئاخۆ ئەو ژمارەیە چەند بێت کە جیاوازی خۆی و ڕەگەکەی بکاتە 90 ؟

296) چۆنچۆنی ئەم شمارانەی ناو بازنۆکەکان وەك پێویست بەیەکتر بگەیەنرێن بەو مەرجەی هێڵی پێكبەست هێندەی ئەو شمارەکە بێت کە تێدا نووسراوە؟

297) چەندین خانوو بە دەوری گۆڕەپانیكدا هەن و هەر یەكە شوێن و جێگە و شمارەیەكی (نمرە) تایبەتی خۆی هەیە، چۆنچۆنی دەسنیشانی شمارە و جێگەیان لەسە گۆڕەپانەكە بکرێت لەم زانیارییانەی خوارەوەڕا؟ خانووی شمارە 1 بە تەواوی لە سەر گۆڕەپانەكەیە و كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە49. خانووی شمارە 2 لەو شوێنەدایەكە كۆی شمارەی دراوسێکانی دەكاتە 20. خانووی شمارە 3 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 22. خانووی شمارە 4 لەو شوێنەدایە کە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 31. خانووی شمارە 5 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 14. خانووی 6 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 18. خانووی 7 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 15. خانووی 8 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 8. خانووی 9 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 29. خانووی 10 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 13. خانووی 11 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 22. خانووی 12 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 14. خانووی 13 لەو شوێنەدایە كە كۆی شمارەی دراوسێكانی دەكاتە 16.

298) ژمارەی نادیاری ناو ئەم شێوەندازە بە چەند مەزەندە بکرێت؟

299) چۆنچۆنی بە شمارەکانی ( 1 تا 9 ) ئەم دوو سێگۆشەیە پڕ بکرێتەوە بەو مەرجەی کۆی گشتی شمارەکانی دەروە بکاتە دوهێندەی ناوەوەیان؟

300) بە چ ڕێگەیەكی ماتماتیکی،ڕاستی شمارەکانی ناو خانەکانی ئەم قووچەکە دەسەلمێنرێت؟

301) ئاخۆ ژمارەی نادیار لە هەریەکەیاندا بە چەند مەزەندەبکرێت؟

302) خانە نادیارەکان بە چ ژمارەیەك پڕبکرێتەوە تا ڕاستی بداتە گشت ژمارەکانی دیکە لە هەر ڕیزێکی ئاسۆییدا؟

303) ئەگەر:ـ 1 × 8 + 1 = 9 ،، 12 × 8 + 2 = 98 ،، 123 × 8 + 3 = 987.........هەتا دەگەیتە + 9. ئایا لە کۆتاییدا چاوەڕوانی چ ژمارەیەك دەبیت؟

304) ئاخۆ چەند بازنەی جۆراوجۆر لەم کۆمەڵە بازنەیەدا بەدیبکرێت؟