پرسیارەکان

72) مامۆستا داوای لە خوێندکارەکانی کرد بە شمارەکانی (1 تــا 9) چۆن ئەو خانانە پڕ بکەنەوە تا بگەنە ئەنجامە دراوەکە (120)؟

73) ئاخۆ چۆن هەر پیتە و بە هاوجووتەکەی خۆی بگەیەنرێت و بەو مەرجەی هێڵەکان یەکتربڕ نەبن؟

74) لەم کۆمەڵە هێڵە ئاڵۆسکاو و مارپێچانەدا ئاخۆ کامە سەرەهێڵی لای چەپ دەتوانێت بگاتە کۆتاییەکەی خۆی لە شمارەکانی لای ڕاستییەوە؟

75) چۆنچۆنی ئەم شێوەندازانە تێهەڵکێشکرێن تا شێوە چەلیپایەکیان لێبێتە بەرهەم؟( واتە وەك نیشانی + دەرکەوێت )

76) A ) ئەم شێوەیە شمارەکانی ( 1، 3، 4، 4، 8) دەنوێتێت کە بە شێوەی لاکێشەیەکی ڕەنگتار دەرکەوتوون. B ) ئەم شێوەیە شمارەکانی ( 1 ، 3 ، 6 ، 6 ، 9 ) دەنوێتێت کە بە شێوەی لاکێشەیەکی ڕەنگتار دەرکەوتوون. چۆن هەریەك لەو شمارانە دەسنیشان بکرێن لەوهێما ڕەنگتارانەوەڕا؟

77) لە ساڵی 1980 دا، تەمەنی نامۆ هەشت ئەوەندەی تەمەنی ئاریا بووە . تەمەنی لاوین 3 ئەوەندەی تەمەنی ئاریا بووە. ئەگەر تەمەنی نامۆ بە 20 ساڵ لە لاوین گەورەتر بووبێت. ئاخۆ تەمەنی ئاریا لە ساڵی 2010 چەند بووبێت؟

78) لە هەردوو شمارەی (1 ،، 2) دا، چەند ژمارەی سێ خانەیی بە تاك و پێکەوە پەیدادەکرێن؟

79) کام شێوەندازە لەوانیتر ناچێت؟

80) ئەگەر هەر یەکە لەو دوو نووسراوە (54316 ،، REASONING ) درابنە بەر ئاوێنەیەکی ڕووتەخت، ئاخۆ کام لەو چوار نووسراوانەی ژێر خۆیان بە تەواوی وێنەی ئەو نووسراوە بنوێنێت؟

81) لالۆ بە یارۆ/ی وت :ـ ئاخۆ چ نهێنییەكی دیار و ئاشکرا لە گشت ژمارە چوار خانەییەکاندا بۆ نموونە وەك ئەوانە خوارەوەدا هەببێت؟