پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: لالۆ بە یارۆ/ی وت :ـ ئاخۆ چ نهێنییەكی دیار و ئاشکرا لە گشت ژمارە چوار خانەییەکاندا بۆ نموونە وەك ئەوانە خوارەوەدا هەببێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئەو نهێنییە بریتییە لەوەی کە ئەگەر بەردەوام خانەژمارەکان بە شێوەیەکی بەرەوخوار لە گەورە بۆ بچووك بنووسینەوە و هەروەها خانەژمارەکان بەرەوژوور لە بچووك بۆ گەورە بنووسینەوە و لەیەکتریان دەربکەین، ئەوا بە چەند هەنگاواێکی بەردوام دەگەینە ئەنجامی تەنیا هەر یەك ژمارە کە ئەویش تەنیا و تەنیا هەر ( 6174 ) دەبێت.
پێشوو
دواتر