پرسیارەکان
62) نامۆ بەخۆی دەگوت ڕاستە لە زانستی ماتماتیك و فیزیکدا چەندین ڕێژە هەیە و هەریەکە بەناوێكەوە دەناسرێن و هه‌ریه‌که‌یشیان تایبه‌تمه‌ندییەکی خۆی هه‌یه، بۆ نموونە وەك ڕێژەی نەگۆڕ [ π پای ] که بریتییه له 3.142857. به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌که‌م سه‌رله‌وه ده‌رناکه‌م که بۆچی ڕێژەیەك هەیە که پێی ـده‌گوترێت فای [Φ ، PHI و بریتییه له 1.618 و به ژماره‌ی زێڕین ده‌ناسرێت و ناودێرکراوە؟
63) چۆن خانه‌كانی ئەم دوو خشتە هه‌شت ڕسكێنانه كە 8 بەشە و 64 خانه‌ی تێدایه به شمارەکانی 1 تــا 8 پڕ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بەشە و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا بۆ ته‌نیــا جارێك ئه‌و شمارانە به‌كار بهێنرێن؟
64) چۆن به هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ی گونجاو ئه‌م یه‌کسانییانه ده‌سه‌لمێنیت؟
65) دارا بە شارا-ی گوت: ئاخۆ دەزانێت دوای دەمکاتی(سەعاتی) یه‌كی تەواو [ 01:00 ]، كەی هه‌ردوو میلی خوله‌كنما و دەمکاتنما له‌سه‌ر یه‌كتر به‌ته‌واوی جووت ده‌بن؟
66) ئاخۆ كام شێوەندازە لەوانی دیکە ناچێت و جیاوازە؟
67) کۆمەڵێك لە زانایانی کەشناسی ڕوویانکردە جەمسەری باشووری گۆی زەوی، بۆ لێکۆڵینەوەی بارودۆخی ناوچەکە، پاش ماوەیەك یەکێکیان پەیوەندی کرد بە مەڵبەندی سەرەکی گوتی: ئێستە پلەی گەرمی کە لای خۆمان تۆمارمان کردوە (-40) پلەیە، کابرای ناو مەڵبەندەکە گوتی بە چ پێوەرێکی گەرمیپێو؟ زاناکە تووڕە بوو تەلەفۆنی بە ڕوودا داخستەوە. داخۆ هۆکاری ئەو توورە بوونەی بۆچی بوو بێت؟
68) بۆ ناو کام لەو چوار شێوەندازەی لا تەنیشتەکان، خاڵە ڕەشەکەی ناو شێوەندازەکەی ناوەڕاست دوبارە دابنرێتەو؟
69) له‌م نیگارانه‌دا به چ ڕێگه‌یه‌کی ماتماتیکانه ژماره‌ی ناو بۆشاییه‌که ده‌ستنیشان ده‌که‌یت؟
70) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شەقامی مه‌لیك مه‌حموود پێویستیمان به چه‌سپاندنی 45 ستوونی كاره‌بایی هه‌بێت بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری (ڕاست و چه‌پ). دووری نێوان هه‌ر دوو ستوونێكی لای ڕاست 30مه‌تر‌ه. به‌ڵام له به‌ری چه‌پدا دانانی هه‌ر ستوونێك به ته‌واوی له ناوه‌ڕاستی دوانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆیان له به‌ری ڕاستدایه. ئاخۆ درێژی ئه‌و جاده‌یه به چه‌ند مه‌زه‌نه بكرێت؟
71) ئەگەر هەر یەكە لە سووچەکانی ناوەوەی ئەم شێوەندازانەی کە لە خوارەوە دیاری کراون، بە یەکتر بگەیەنرێن، ئاخۆ بە مەزەنە بکرێنە چەند پارچە و بەشی لەیەکتر جوداوە؟ [سێگۆشە Trangle، چوارگۆشە Square، پێنجگۆنا Pentagon، شەشگۆنا Hexagon، حەوتگۆنا Heptagon، هەشتگۆنا Octagon، نۆگۆنا Nonagon، دەگۆنا Decagon ].