پرسیارەکان

401) دەمانەوێت لە خاڵی «A» بگەین بە خاڵی «B»، بە مەرجێک بازنەکان بکەیتە بەردەباز بۆ گەیشتن بە خاڵی «B».

402) چاپوك پرسێكی لەزیتەڵ كرد و وتی:ـ ژمارەیەكی دوو خانەییمان هەیە، ئەگەر ئەنجامی لێكدانی هەردوو خانەكەی دابەشی ئەو ژمارەیە بكرێتەوە، ئەوا 2 ی لێدەمێنێتەوە، بەڵام ئه‌گەر 27 بخەینە سەر ئەو ژمارەیە، ئەوا هەر ژمارەكەی پێشوو دەردەچێتەوە بەڵام بە هەڵگەڕاوەیی. بزانم دەزانێت ئەو ژمارەیە چەند بێت؟

403) نامۆ ویستی لە خاڵی دەسپێکەوە ( S ) خۆی بکا بە ناو ئەو ڕێگا پێچاوپێچانەدا و لە خاڵی کۆتاوە ( F ) دەربچێت. ئاخۆ چۆنچۆنی لە هەر یەك لەو نیگارانەی خوارەوەدا ئەو ڕێگەیەی گرتبێتەبەر؟

404) ڕەوا و پەروا هەردوو پیكەوە وا ڕێكەوتن كە ئاڵوگۆڕی پارەی گیرفانیان بكەن. ڕەوا بە بڕی ئەوەی بە پەروایە پارەی پێدا بەڵام پەروا بە بڕی ئەوەی لای ڕەوا ماوەتەوە پارەێ پێدا. ڕەوا بە بڕی 3/2 ی ئەوندەی كە بە پەروا ماوەتەوە پێیدا، بەمە دووەمیان 100 دۆلار و یەكەمیان مایەپووچ وەستایەوە. ئاخۆ لە بنەڕەتدا هەریەكەیان چەندیان پێ بووە؟

405) وێنەکە ڕێگەیەكی شەمەنەفەر و دوو فارگۆن و مۆتۆڕێك دەنوێنێت، درێژی هەر یەك لەو دوو فارگۆنە وەستاوانە 5 مەترە و دانراون لەسەر ئەو ڕێگە لاوەكییانەی ئاسنەڕێیەکە. «م» ته‌نها مۆتۆ‌ڕی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكە‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی 10 مەترە. ئەگەر هه‌ردوو سه‌ری ڕێگه ئاسۆییه‌كه‌ بنبه‌ست بێت و درێژی لای چه‌پیان 5 مه‌تر و لای ڕاستیان 15 مەترە بێت. مۆتۆڕه‌كه‌ توانای هاتوچۆی هەبێت و بە ئاسانی بتوانێت بەلای ڕاستدا ئاڕاسته‌ی خۆێ بگۆڕێت به‌ڵام بە لای چه‌پدا نەتوانێت. ئاخۆ چۆن ئه‌و مۆتۆڕه‌ جێگۆڕكێ بەو جووتە فارگۆنە پێ بكات و خۆێشی بگەڕێتەوە هه‌مان جێگه‌ی پێشوی خۆێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ ئاسۆییه‌كه‌؟ (مۆتۆڕه‌كه‌ توانای پاڵ و ڕاكێشانی هه‌یه‌).

406) ئاخۆ چۆنچۆنی لە بڕین و دیسان پێكەوەلكاندنی ئەم پێنج شێوەیەوە بتوانرێت چوارگۆشەیەك دروست بکەین؟

407) چۆنچۆنی بەشە نادیارەکانی (بڕەکەوان Sector) ناو ئەم بازنەیە بە خاڵەکانی ڕەش یا سپی وەك پێویست ڕەنگڕێژ دەکرێت؟

408) ئاخۆ نهێنی هەر پیتە یان ژمارە لەم دوو کاتژمێرەدا چی بێت؟

409) ئاخۆ كام شێوازە لەو چوارە پیتێنراوانەی خوارەوە دەگونجێت بۆ ئەو شوێنە نادیارە؟

410) لەم زانیاریانەوە کە لە نێوان دوو کەوانە دان، ئاخۆ چۆن ئەنجامی ئەو بڕە نەزانراوە دیاری دەکرێت؟ [64 + 42 + 41 = 51610]، [15 + 92 + 17 = 38116]، [84 + 52 + 63 = 62518]، [37 + 33 + 54 = ؟؟؟؟؟].