بەرگی یەکەم : وێنەکە ڕێگەیەكی شەمەنەفەر و دوو فارگۆن و مۆتۆڕێك دەنوێنێت، درێژی هەر یەك لەو دوو فارگۆنە وەستاوانە 5 مەترە و دانراون لەسەر ئەو ڕێگە لاوەكییانەی ئاسنەڕێیەکە. «م» ته‌نها مۆتۆ‌ڕی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكە‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی 10 مەترە. ئەگەر هه‌ردوو سه‌ری ڕێگه ئاسۆییه‌كه‌ بنبه‌ست بێت و درێژی لای چه‌پیان 5 مه‌تر و لای ڕاستیان 15 مەترە بێت. مۆتۆڕه‌كه‌ توانای هاتوچۆی هەبێت و بە ئاسانی بتوانێت بەلای ڕاستدا ئاڕاسته‌ی خۆێ بگۆڕێت به‌ڵام بە لای چه‌پدا نەتوانێت. ئاخۆ چۆن ئه‌و مۆتۆڕه‌ جێگۆڕكێ بەو جووتە فارگۆنە پێ بكات و خۆێشی بگەڕێتەوە هه‌مان جێگه‌ی پێشوی خۆێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ ئاسۆییه‌كه‌؟ (مۆتۆڕه‌كه‌ توانای پاڵ و ڕاكێشانی هه‌یه‌).